uz
Feedback
H I W A_✹

H I W A_✹

Kanalga Telegram’da o‘tish

لە دڵم دا گوڵی سەوزی هیوا دەڕوێنم 🌱 @ALLOZAWbot

Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
643
Obunachilar
+524 soatlar
+487 kun
+12130 kun
Postlar arxiv
پرسیاریان کرد سەبارەت بە تۆ ، وتیان گوڵە ؟ وتم ناسکترە ! وتیان مانگە ؟ وتم جوانترە ! وتیان زێڕە ؟ وتم گرانترە ! وتیان هەنگوینە ؟ وتم شیرین ترە ! وتیان خۆشتدەوێ ؟ وتم لە دڵم ئازیز ترە ! وتیان کێیە ؟ وتم کوردستانە .✹

ڕۆژتان باش

مرۆڤ کە فێری سەربەستی بوو ، هیچ کەلەپچەیەک ناتوانێ دیلی بکات .!

sticker.webp0.24 KB

خۆشەویستیم بۆ کوردستان عەشقێکی نەبڕاوەیە...
خۆشەویستیم بۆ کوردستان عەشقێکی نەبڕاوەیە...

_گەورەترین ئاواتی ژیانت چیە ؟ چوار قۆڵی دانیشین ! _چوار ؟ کێوکێ ؟ من تۆ ، کوردستان و ئازادی .

بێدەنگ ترین کەسەکان ئەوانەن کە ڕێک لە دڵیاندا دۆزەخیان کوژاندوەتەوە و زیندو ماونەتەوە .

گوڵە شلێر ، ڕواو لە خوێنی پاکی شەهیدان🌷
گوڵە شلێر ، ڕواو لە خوێنی پاکی شەهیدان🌷

زامەکانم نیشانەی بێ هێزی من نین ئاکامی متمانەی خۆمە بە هاوڕێکانی نیوەڕێم!

:)))))

ئەمڕۆ ڕۆژی لە دایک بوونی ئازیزترین کەسمە✨🌻 بمێنی بۆم باوانەکەم❤️‍🔥

ئەبێ بژین ؛ هەندێ کات لەگەڵ گوڵێکی زەرد ، هەندێ کات لەگەڵ دڵێکی تەنگ ، هەندێ کات لەگەڵ هیوایەکی کەم .

گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن قەت لەدەس ئەم چەرخە سپڵە نابەزم ، مەردم ئەمن ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردنی پڕ خاڵ نیم ئاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن گەر لە برسان و لەبەر بێ بەرگی ئیمڕۆ ڕەق هەڵێم نۆکەریی بێگانە ناکەم تا لەسەر هەردم ئەمن من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نییە لەت لەتم کەن ، بمکوژن ، هێشتا دەڵێم کوردم ئەمن .
هێمن

لە دڵم دا گوڵی سەوزی هیوا دەڕوێنم 🌱
لە دڵم دا گوڵی سەوزی هیوا دەڕوێنم 🌱

کێ ئەزانێ یارم کێیە چ کارەیە و خەڵکی کوێیە نە جەندرمە و نە پاسدارە نە عەسکەرە و نە بێ کارە باڵا بەرز و کەڵەگەتە هیوای دوا ڕۆژی میللەتە چاوم باڵا گەردانی بێ دڵم حەیرانی گیانی بێ دە لۆ لۆ لۆ لۆ لۆ لێیە لە کوردستان خۆشتر کوێیە هەر دەم چاوم هەر لە ڕێیە موژدەی ئازادی مەی پێیە برا کەی ئەو گەریلایە خەمی گەلی لە دڵدایە ناسنامەی ئەو کۆبانیە ترس بێ لە دڵیدا نیە یاری خۆمەو خۆشم دەوێ قەزای ئەو لە چاوم کەوێ من بە تەنها ئەوم دەوێ قەد لە بەرچاوم ناکەوێ دە لۆ لۆ لۆ لۆ لۆ لێیە لە کوردستان خۆشتر کوێیە هەر دەم چاوم هەر لە ڕێیە موژدەی ئازادی مەی پێیە شەڕە دایە شەڕە دایە خەمی دونیام لە دڵ دایە دڵم پڕە وەڵا دایە سەرم دێشێ و خەوم نایە بەڵێ دایە من پێم وایە لە چارەنووسی من دایە ئەو لە عەشقی وڵاتایە من لە خەمی ئەودام دایە وەها دیارە یارم کێیە چکارەیەو خەڵکی کوێیە ڕۆحو دڵی ئەم گەلەیە پێشمەرگەیە پێشمەرگەیە هەردەم چاوم هەر لە ڕێیە موژدەی ئازادی مەی پێیە

مان گەر ئاوا بێ ، چ شیرینە نەمان .!

بەرەو کوێستانی ئاواتم ئەگەر دێم ئەگەر هەوراز و هەڵدێریش بێ هەر دێم کوڕ ئازای کوردم و ناترسم هەرگیز ئەگەرکوو دەست و پێم ببڕن،بە سەر دێم لە هەر وەرزێ وەکوو داری هومێدم خەزانیش بێ،چرۆ دەگرم،وەبەر دێم برۆی شمشێر،نیگای تیرە کچی کورد لەمەیدانی ئەوین دا،بێ سپەر دێم سیاسەت،فێڵە خۆ لەم کوردە دەکرێ لەمەولا خۆم،لە چارەی خۆم وەگەر دێم خەیانەت گەر چی ڕیشەی داکوتاوە بە یەکڕێزی لە فێل و مەکری دەر دێم شەوی تاریکی ئێمە،درزی برد و گەلۆ مژدە،وەکوو خۆری سەحەر دێم بە شێعرم هەر وەکوو باران دەبارم لە ماکۆ تاکوو کۆ،تا ئاویەر دێم لە بانە تا بە هەولێر،تا مەهاباد لە ئیلام تا شنۆ دور لە کەسەر دێم قەڵای عەشقم،لە ڕووخان نایە هەرگیز وەکوو ئازادی،بێ خۆف و خەتەر دێم!
#ک_د_ئازاد

ڕۆژێ لە نێوان ئەم هەموو ئازارە هیوا چرۆ دەکات .

ئێوارەیەو شانم داوە بە داری خەمێکەوە دڵۆپ دڵۆپ چاوەڕوانی دەتکێتە زەمەنی بە فیڕۆکانی شێعرمەوە

photo content
+1