𝘅𝗮𝗸
Kanalga Telegram’da o‘tish
ڕەگەز پەرەست - Racist http://t.me/HidenChat_Bot?start=373319687
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
324
Obunachilar
+124 soatlar
+127 kun
+3330 kun
Postlar arxiv
324
https://www.instagram.com/reel/Db9QPkWyC4L/?igsh=MWlncW90d3BwZ3NrOQ==
زیرەک تەنیا دەنگێکی سادە نییە، دونیایەکە لە ناو دڵ و ڕۆحمدا. لەو ڕۆژەی چاوم کردوتەوە و گوێم بیستووە، دەنگی زیرەک لە گوێماوگە؛ لە کاتی خۆشیا و خەفەت، هەڵپەڕین و ژان و زەحمەت، تەنانەت لە کاتی لەدەستدانی ئازیزترین کەسم، ئەگەر خۆی لە تەنیشتم نەبووە، بەڵام دەنگی بووە هۆی ئەوەی ڕۆح و دڵم بەهێزتر ببێت. دەنگی ئەو وەک چرایەکە لە تاریکیی ڕۆحمدا. زیرەک بۆ من تەنیا دەنگ نییە، هاوڕێیەکە لە هەموو کاتەکانمدا. هەمووکەس و کاری منە زیرەکی ئازیزم.
324
Repost from N/a
حاڵی من خاسه به قوربان نامەکانت هانه کوێ
چاوەڕێتم وەک هەمیشه قەوڵەکانت هانە کوێ
پێکەنینت وەک شەماڵه باخی دڵ ئاوان ئەکا
ئەم بەهاره چۆن نەهاتی لێوەکانت هانە کوێ
حاڵی من تافی ئەزانێ وا خەریکە وشک ئەوێ
پەنجەکانم وێڵه ئیمشەو زوڵفەکانت هانە کوێ
سەد چلەم کێشا له بۆ تۆ ئەی هەناسەی ئاخرم
ڕۆحی من هێزی نەماوە دەستاکانت هانە کوێ
خۆت وتۆ هەر چاوەڕێمی تا له غوربەت بێمەوە
من خەریکم دێم عەزیزم چاوەکانت هانە کوێ
من گله ناکەم له تۆ ئەی هاونشینی وێنەکەم
چۆن دڵۆ دێت لێم نەپرسی؟ شێعرەکانت هانە کوێ
