𝘅𝗮𝗸
Kanalga Telegram’da o‘tish
374
Obunachilar
+524 soatlar
+107 kun
+3530 kun
Postlar arxiv
374
کە مردم شین و گریانت بە من چی؟ لە سەر مەیتم لەخۆدانت بە من چی؟ کە نەتهێشت بەی لە باغی سینە بڕنم ڕنینی روومەتی جوانت بە من چی؟ لە شانت دام، لە شانم گەر نەدەی شان کە مردم تەرمی سەر شانت بە من چی؟ بهێــــڵە سەر وە کێــلی گەردنت کەم ئەگینا سەرلەکێـــلدانت بە من چی؟ بەرۆکت دامەخە ئێـــستا، ئـــەگیـــنا بەرۆکدادڕانی قەبرانت بە من چی؟ بە زیندویی بە بالــۆرەم نـەدوێــنی کە مردم خەتمی قورئانت بە من چی؟ فیدایی گەر نەمای، ڕێبوار نەمردووە بەڵام لۆمەی ڕەفیـقانـت لە من چی؟ منیــش دەمرم، ڕەقیــبم دێـنە مەیدان ئەتۆی و مەردی مەیدانـت بە من چی کە ڕێبوارت نەگرتە سێبەری خۆت سەفای بەردەرک و هەیوانت بە من چی؟
«عەلی ئیسماعیلزادە (ڕێبوار)»
