244
Obunachilar
+124 soatlar
+17 kun
-1630 kun
Postlar arxiv
244
Repost from نەغمە،
لەباری، نازەنینی، نەرم و نۆڵی، دڵتەڕی، شادی
لە چاوی بەد بەدوور بی ئەی کچی جوانی مەهابادی
لە جوانیدا، لە پاکیدا، نییە هاوتات و نازانم
فریشتەی ئاسمانی یانە پەروەردەی پەریزادی؟
سەری کوڵمت گەشە هەروەک گوڵی کوێستانی کوردستان
لەبەر بەژنت دەبێ سەر دانوێنی خەڵفی شمشادی
دڵی سەد عاشقت کردە نیشانەی تیری موژگانت
کچی کوردی لە تیر ئاویتنا مەعلوومە ئوستادی
بەشمشیری دوو ئەبرۆت جەرگی خەڵکی لەت دەکەی دیارە
دەزانی چەک لەکار بێنی، کچیش بی تۆرمەی مادی
لەسوێیانت وەها دێوانە بووم چاومەستی خوێن شیرن
لە قەڕنی بیستەما ڕەنگە ڕەچاو کەم کاری فەرهادی
ئەوێستا تۆ لەوێ دیلی دەسی بێگانەی و ئەمنیش
لە دووری تۆ دەکێشم ڕە! و دەرد و داخی بێ مرادی
زەمانە هێمنی تۆی وێڵی دەشت و چۆڵ و سەحرا کرد
فەرامۆشی مەفەرموو، جاروبارە هەر بکە یادی
هێمن موکریانی
244
Repost from دڵـپڕ
ئەی ڕەقیب ھەر ماوە قەومی کورد زمان نایشکێنێ دانەریی تۆپی زەمان کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان ئێمە ڕۆڵەی ڕەنگی سوور و شۆڕشین سەیری کە خوێناوییە ڕابردوومان کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان لاوی کورد ھەستایە سەر پێ وەک دلێر تا بە خوێن نەخشی بکا تاجی ژیان کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان ئێمە ڕۆڵەی میدیا و کەیخەسرەوین دینمان، ئایینمان ھەر نیشتمان کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان لاوی کورد ھەر حازر و ئامادەیە گیان فیدایە، گیان فیدا، هەر گیان فیدا کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان.! - مامۆستا دڵدار·`@dllprr🪷
244
Repost from ڕُِ
سڵاو و ڕێز هاوڕێیانی هێژای ڕُِ ، بە هیوای کات باشیتان✨.
بە بۆنەی 3K بوونمان و موحەبەتی ئێوە، بڕیار وایە بۆ پاڵپشتی و سپاسگوزاری شێعر و هۆنراوەتان پێشکەش بکەین.
گەر دەتانهەوێ بەشدار بن ئەو نامەیە بگوازنەوە چەنێلە جوانەکانتان.
• بەشداری چەنێل نەبن داناندرێنەوە.
• دوای ٢٠:٠٠ مەیگوازنەوە.
• کاناڵە تایبەتەکان ( پڕایڤێت ) بەستەرم بۆ بنێرن.بە هیوای بەسوود بوون🌼.
244
Repost from برین
دوو دانه دوو ده‌کاته یەک👑
له مه‌کته‌ب بووم
ده‌یان پرسی دوو دانه دوو ده‌کاته چه‌ند؟
هه‌موو پێکڕا ده‌یان نووسی ده‌کاته چوار.
هه‌ر چه‌ند ئه‌من له حیسابا
نمره‌ی که‌مم ده‌هێناو ده‌هاتمه خوار
به‌ڵام لای من وا بوو دوو دانه دوو
نابێ به چوار؛ ده‌بێ به یه‌ک.
ددان و دوو لێو و زمان ؛ نابێ به چوار
ده‌بن به زار
به پێکڕای ده‌که‌ن هاوار..
دوو لاق و دوو ده‌ستی مرۆڤ؛ نابێ به چوار
له له‌شێکدا وا دێنه کار..
گه‌ڕه‌ک ؛ کۆڵان ؛ خان‌و و شه‌قام؛ نابن به چوار
ده‌بن به شار.
تێدا ده‌ژین ده‌وڵه‌مه‌ند و خه‌ڵکی هه‌ژار.
لای من وا بوو کۆرکه و ڕێشه لق و گه‌ڵا
نابن به چوار ده‌بن به دار؛
هێندێ کورت و هێندێک درێژ وه‌کوو چنار.
ئه‌وین و دڵ؛ جوانی و پاکی؛ نابێ به چوار
ده‌بن به یار؛ به‌لای دڵدار..
ئه‌م هه‌موو دوو به دووانه
ده‌بن به یه‌ک؛نابن به چوار
یه‌کجار زۆرن؛
به‌ڵام له کوێ وا دێنه ژمار؟
ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌زانم
ئه‌گه‌ر له‌شم سه‌د پارچه که‌ن؛
بمده‌نه به‌ر گولەو ڕه‌گبار؛
بچمه سه‌ر دار
قسه‌ی دڵم دێته سه‌ر زار:
کوردستانم وڵاتێکه‌و
نابێ به چوار
خاڵە قازی
2+2=1👑
