خاڵخالۆکە
Yopiq kanal
🤎
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
203
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-27 kun
-330 kun
Postlar arxiv
203
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم
وەرە خاسەکەوی ڕام و کەویی من
وەرە ئیلھامەکەی نیوە شەوی من
وەرە ئەی نەونەمامی باخی ژینم
وەرە ئەی شاگوڵی مێرگی ئەوینم
وەرە با دەس لە باڵاکەت وەرێنم
وەرە کوڵمەم لە کوڵمەی تۆ خشێنم
وەرە ئەی بوت ھەتاکوو بتپەرستم
وەرە مەمکۆڵەکەت بگرم لە مستم
وەرە کاروانکوژەی کاتی بەیانیم
وەرە بیرەوەری و ئاواتی جوانیم
وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم
وەرە با بسکەکەت لادا ھەناسەم
وەرە با ھەڵمژم ئەم لێوە گەرمە
وەرە با ھەڵگوشم ئەم ڕانە نەرمە
وەرە جوانێ، وەرە نازت بکێشم
وەرە وەک دەستەگوڵ داتنێم لە پێشم
وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ
وەرە با ھەست بکەم گەرمی لەشی تۆ
وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی
کە بێزارم لە ماچی سینەمایی
هۆمەر دزەیی، ماچی خودایی
