uz
Feedback
دەستی هاوکاری هەژارانی ئەفریقیا

دەستی هاوکاری هەژارانی ئەفریقیا

Kanalga Telegram’da o‘tish

تۆش ببە بە خاوەن سەدەقەی جاریە دەرفەتی خێر و بونیادنانی پاشەڕۆژ لە ئەفریقا: 💧 لێدانی بیری ئاو 🕌 بونیادنانی مزگەوت 📖 دابەشکردنی قورئانی پیرۆز 🐑 قوربانی ، حەوتەم ، نەزر ، سەدەقە 📞 بۆ بەشداری پەیوەندی بکەن: 07826755599 | 07765755599

Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
391
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+47 kun
+2330 kun
Postlar arxiv
پەیامی پیرۆزبایی و ئەمەکداری بۆ خێرخوازانی قەدر گران خوشک و برایانی بەڕێز، دەستڕۆشن و خێرخوازان سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت تقبل الله منا ومنك صالح الاعمال جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت و خوای میهرەبان عیبادەت و خێرەکانتان لێ وەربگرێت. ئێوە بە کردەوە سەلماندتان کە شوێنکەوتووی ڕاستەقینەی پێغەمبەرەکەتانن (ﷺ) كە إبن عەباس (ڕەزای خوای لێ بێت) دەگێڕێتەوە کە دەفەرموێت: "پێغەمبەری خودا ﷺ بەخشندەترین مرۆڤ بوو، و بەخشندەییەکەی لە مانگی ڕەمەزاندا گەیشتە لوتکە". و پڕۆژە خێرخوازییەکانتان لە ئەفریقیا، تەنها کارێک نییە، بەڵکو وێنەیەکی جوانی مرۆڤایەتی و ئیمانە. پیرۆزبایی ئەم دەستکەوتە گەورەیەتان لێ دەکەین. ان شاءالله بەرەو وەرزەکانی تری چاکەکاری وەک چۆن لە ڕەمەزاندا بوونە هۆکاری زەردەخەنەی هەژاران، چاوەڕوانین لە ڕۆژانی پیرۆزی (ذی الحجة) و (پڕۆژەی قوربانی)دا، پێکەوە و دەست لەناو دەست بەردەوام بین. وەک ئیمامی مالیک (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرموێت: «خۆم تەرخان کردووە بۆ ئەوەی شادی بخەمە دڵی موسڵمانانەوە». خوای گەورە ئەم کارانەتان بە چەندین هێندە بۆ بنووسێت. جەژنتان دووبارە پیرۆز بێت..

مزگەوتى دوو خوشك
+3
مزگەوتى دوو خوشك

🔹️پارە لەم سەردەمەدا باشترە بۆ زەکاتی سەرفترە زۆر کەس دەپرسن: ئایا لەم سەردەمەدا پارە بۆ هەژاران باشتر نییە؟ ئەی ئەگەر هەژارەکە پێویستی بە کرێی خانوو یان دەرمان بێت؟ لێرەدا بە کورتەیەک و بە بەڵگەی زانستی وەڵامی ئەم پرسیارانە دەدەینەوە: ١. وەڵامی گومانی "گۆڕانی سەردەم" و "پارە باشترە": ئامراز بەرامبەر پەرستش: هەندێک کەس دەڵێن سەردەم گۆڕاوە وەک چۆن بانگدان بە مایکرۆفۆن گۆڕاوە. بەڵام مایکرۆفۆن تەنها "ئامرازێکە" بۆ گەیاندنی دەنگ، بەڵام "جۆری زەکاتی سەرفترە" (کە خۆراکە) بەشێکە لە خودی پەرستشەکە (عیبادەتەکە). ئێمە بۆمان نییە بە عەقڵی خۆمان دەستکاری "جۆری" عیبادەت بکەین. جیاوازی زەکاتی ماڵ و سەرفترە: ئیسلام ڕێگەی تری بۆ (کرێی خانوو و دەرمان و کارەبا) داناوە، ئەویش "زەکاتی ماڵە" (زكاة المال) کە تەنها بە "پارە" دەدرێت. بەڵام زەکاتی سەرفترە "پاککەرەوەی ڕۆژووە" و "خوانی هەژارانە" لە ڕۆژی جەژندا (طُعمة للمساكين). ٢. بەڵگەی پێشەوا گەورەکان لە ناو کتێبە باوەڕپێکراوەکاندا: ئیمامی شافعی: لە کتێبی (الأم)، بەرگی ٢، ل ٧٢ دەفەرموێت: «ولا يجزئ المعطي قيمتها» (واتە: دانی پارە لەجیاتی خۆراک دروست نییە و جێگەی ناگرێتەوە). ئیمامی ئەحمەد: لە کتێبی (المغني)، بەرگی ٢، ل ٦٧١ دەفەرموێت: «ئەترسم بۆیان هەژمار نەکرێت؛ چونکە پێچەوانەی سوننەتی پێغەمبەرە ﷺ». ئیمامی مالیک: لە کتێبی (المدونة) جەخت دەکاتەوە کە دەبێت تەنها لەو خۆراکە بێت کە خەڵک دەیخۆن. شێخ إبن عثیمین: دەفەرموێت: "پێغەمبەر ﷺ لە کاتێکدا فەرمانی بە خۆراک کرد کە پارە (دینار و درهەم) لە سەردەمەکەیدا هەبوو، بەڵام جۆری عیبادەتەکەی نەگۆڕی". ٣. بۆچی خۆراک؟ دانی خۆراک وەک "برنج و ئارد" شعیرەیەکی ئایینی دیارە، منداڵان و گەوران هەستی پێ دەکەن. ئەگەر هەموو شتێک بکەین بە پارە، سبەی یەکێکی تر دەڵێت: "با لەجیاتی قوربانی کردن، پارەکەی بدەین بە هەژار!"، بەمەش سیمای ئایین نامێنێت. کۆتایی: دانی زەکاتی سەرفترە بە خۆراک (برنج، گەنم، ئارد، خورما) ئەسڵ و سوننەتە و دڵنیاییە بۆ وەرگرتنی عیبادەتەکە. ئێمە شوێن "دەقی فەرموودە" دەکەوین نەک "ئارەزووی عەقڵ".

🌿 کلیلی سەرکەوتنی کاری خێرخوازی 🌿
🌿 کلیلی سەرکەوتنی کاری خێرخوازی 🌿

(( ئەحکامە کورتەکانی ڕۆژی جەژن )) س - ئەو جەژنە شەرعییانە کامانەن لە ئیسلامدا؟ ▪️ شێخ ئیبن عوسەیمین (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرموێت: جەژنەکان سێ دانەن: ١- جەژنی ڕەمەزان: بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ڕۆژووی ڕەمەزان. ٢- جەژنی قوربان: بەبۆنەی کۆتایی هاتنی دە ڕۆژی یەکەمی ذي الحجة. ٣- ڕۆژی هەینی: کە جەژنی هەفتەیە و بەبۆنەی کۆتایی هاتنی هەفتەیە، و بێجگە لەمانە ئاهەنگ بۆ هیچ ڕۆژێکی تر ناگێڕدرێت. 📚 مجموع الفتاوى : (١٦/ ١٩١) س - حوکمی نوێژی جەژن بۆ پیاوان چییە؟ ▪️ شێخ ئیبن عوسەیمین دەفەرموێت: ئەوەی دەردەکەوێت ئەوەیە کە نوێژی جەژن (فەرزە عەینە) واتە لەسەر هەموو کەسێک فەرزە. 📚 مجموع الفتاوى (١٦/ ٢١٤). ▪️ شێخ ئیبن باز دەفەرموێت: نوێژی جەژن لای زۆرێک لە زانایان (فەرزی کیفایەیە)، بەڵام هەندێک لە زانایان دەڵێن (فەرزە عەینە) و ئەم وتەیەیان بە بەڵگەکان بەهێزتر و لە ڕاستیەوە نزیکترە. 📚 مجموع الفتاوى : (١٣/ ٧) ▪️ لێژنەی هەمیشەیی (اللجنة الدائمة): هەردوو نوێژی جەژنی ڕەمەزان و قوربان فەرزی کیفایەن، هەندێک لە زانایانیش گوتوویانە فەرزی عەینە وەک نوێژی هەینی؛ بۆیە بۆ ئیماندار ناگونجێت وازی لێ بهێنێت. 📚 اللجنة الدائمة : (٨/ ٢٨٤) س - حوکمی نوێژی جەژن بۆ ئافرەتان چییە؟ ▪️ شێخ ئیبن باز دەفەرموێت: سوننەتە بۆ ئافرەتان ئامادەی بن، بە مەرجی پابەندبوون بە حیجاب و داپۆشراوی و بەکارنەهێنانی بۆن (عەتر). 📚 مجموع الفتاوى : (١٣/ ٧) ▪️ لێژنەی هەمیشەیی: چوونە دەرەوەی ئافرەتان بۆ هەردوو نوێژی جەژن سوننەتێکی جەختلەسەرکراوە (سنة مؤكدة)، بەڵام بەو مەرجەی بە داپۆشراوی بچنە دەرەوە نەک بە جوانی و ڕازاوەیی. 📚 اللجنة الدائمة : (٨/ ٢٨٧) ▪️ شێخ ئیبن عوسەیمین دەفەرموێت: ئێمە پێمان وایە کە ئافرەتان فەرمانیان پێ دەکرێت بچن بۆ شوێنی نوێژی جەژن بۆ ئەوەی ئامادەی خێر بن و بەشداری لە نوێژ و دوعای موسڵماناندا بکەن، بەڵام پێویستە بە سادەیی بچن و بۆن و ڕازاوەیی بەکارنەهێنن، تاوەکو لە نێوان ئەنجامدانی سوننەت و دوورکەوتنەوە لە فیتنەدا کۆبکەنەوە. 📚 مجموع الفتاوى : (١٦/ ٢١١) س - حوکمی نوێژی جەژن بۆ کەسی گەشتیار (مسافر) چییە؟ ▪️ شێخ ئیبن عوسەیمین دەفەرموێت: نوێژی جەژن بۆ گەشتیار دانەنراوە (ناشرەعێنرێت)، بەڵام ئەگەر گەشتیارەکە لەو شارەدا بوو کە نوێژی جەژنی تێدا ئەنجام دەدرێت، ئەوا فەرمانی پێ دەکرێت لەگەڵ موسڵماناندا نوێژەکە بکات. 📚 مجموع الفتاوى : (١٦/ ٢٣٦) س - ئایا نوێژی جەژن قەزا دەکرێتەوە ئەگەر لەدەست چوو؟ ▪️ شێخ ئیبن عوسەیمین دەفەرموێت: ئەگەر لەدەستی چوو، ئەوا قەزای ناکاتەوە. 📚 مجموع الفتاوى : (١٦/ ٢١٤) س - ئایا دەقێکی دیاریکراو لە سەلەفەوە هاتووە بۆ پیرۆزبایی جەژن؟ ▪️ شێخ ئیبن عوسەیمین دەفەرموێت: پیرۆزبایی جەژن لە هەندێک لە هاوەڵانەوە (ڕەزای خوایان لێ بێت) گێڕدراوەتەوە، تەنانەت ئەگەر نەشگێڕدرابێتەوە، ئێستا یەکێکە لەو دابونەریتانەی کە خەڵک ڕاهاتوون لەسەری. 📚 مجموع الفتاوى : (١٦/ ٢٠٨) ▪️ شێخ ئیبن باز دەفەرموێت: هیچ گرفتێک نییە موسڵمان بە براکەی بڵێت لە ڕۆژی جەژن یان جگە لەو: (تقبل الله منا ومنك أعمالنا الصالحة)، و هیچ دەقێکی دیاریکراوم لەم بارەیەوە نەبیستووە. 📚 مجموع الفتاوى : (١٣/ ٢٥) س - حوکمی تەوقەکردن و باوەشپیاکردن دوای نوێژی جەژن چییە؟ ▪️ شێخ ئیبن عوسەیمین دەفەرموێت: هیچ کێشەیەکی تێدا نییە، چونکە خەڵکی وەک پەرستش و نزیکبوونەوە لە خودا ئەنجامی نادەن، بەڵکو وەک دابونەریت و ڕێزگرتن و بەڕێوەبردن ئەنجامی دەدەن. 📚 مجموع الفتاوى : (١٦/ ٢٠٩)

خێر و بێری ئێوە گەیشتە جێ... لە شەوی (28)ی ڕەمەزانی پیرۆزدا، بە پشتیوانی رب العالمین توانیمان 40مەڕ سەرببڕین و بیکەینە هەزاران ژەمی گەرم بۆ سەر سفرەی خێزانە کەمدەرامەتەکان.

خێر و بێری ئێوە گەیشتە جێ... 🌙 لە شەوی (٢٧)ی ڕەمەزانی پیرۆزدا، بە پشتیوانی رب العالمین توانیمان ٣٥ مەڕ سەرببڕین و بیکەینە هەزاران ژەمی گەرم بۆ سەر سفرەی خێزانە کەمدەرامەتەکان. ئەمە بەروبوومی دەستی ڕەنگینی ئێوەیە، سوپاس بۆ متمانەتان. خوای گەورە لێمان قبوڵ بکات.

لە درێژەی کارو چالاکیەکانمان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا دەستمان کرد بە ئامادەکاری بۆ دابینکردنی زیاتر لە 2500 ژەمە خواردن بۆ ڕۆژووه‌وان لە شەوی قەدر، بۆ ئەم مەبەستەش زیاتر لە 35 مەڕ و بزن سەر بڕدراون بۆ ئەوەی بگاتە دەستی خێزانە کەمدەرامەتەکان. 🌙 خوای گەورە لە ئێمە و ئێوەش ڕازی بێت و بیکاتە توێشوی قیامەتمان. 🔹️بۆ بەژدارکردن لەم پرۆژە خەیریانە پەیوەندی بکەن بەو ژمارانەی واتس آب ؛ 📞07826755599 📞07765755599 📞07774448971

کەی زەکاتی سەرفترە (زكاة الفطر) دەدرێت؟ کاتە باشەکەی (کاتی فەزیڵەت): بەیانی ڕۆژی جەژن پێش نوێژی جەژن. کاتی دروستبوونی (کاتی جەواز): یەک یان دوو ڕۆژ پێش جەژن (واتە شەوی ٢٨ یان ٢٩ی ڕەمەزان). کۆتایی کاتەکەی: درەنگخستنی بۆ دوای نوێژی جەژن دروست نییە، ئەگەر دوای نوێژ بدریت بە سەدەقەی ئاسایی دادەنرێت نەک سەرفیتە. 🔹️بڕی زەکاتەکە (بە خواردن) بڕی واجب: یەک ساعی پێغەمبەر (ﷺ) بۆ هەر کەسێک. بە کێش (کێلو): لە نێوان ٢.٥ بۆ ٣ کیلۆگرام لەو خواردنەی کە خەڵکی وڵات دەیخۆن (وەک برنج، خورما، گەنم). بۆ دڵنیایی باشتر وایە ٣ کیلۆ بدرێت. 🔹️بۆچی نابێت بە پارە (نەقدی) بدرێت؟ (بەپێی ڕای إبن باز و إبن عثیمین) دروست نییە بە پارە بدرێت و تەنها دەبێت بە خواردن بێت، بەم بەڵگانە: ١. پەیڕەوکردنی سوننەت: پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: "صاعاً من تمر أو صاعاً من شعير" (ساعێک لە خورما یان جۆ)، لەو سەردەمەدا پارە (دینار و درهەم) هەبووە بەڵام ئەو تەنها باسی خواردنی کردووە. ٢. پەرستش (عیبادەت): زەکاتی سەرفیتە عیبادەتێکی دیاریکراوە بە جۆرێکی تایبەت (خواردن)، گۆڕینی بۆ پارە پێچەوانەی فەرمانی پێغەمبەرە. ٣. دەرخستنی دروشمی ئایین: دابەشکردنی خواردن دیارترە و منداڵ و گەورە دەیبینن، بەڵام پارە وەک سەدەقەی ئاسایی وایە و دیار نییە.

"بەڕاستی جێگەی پرسیارە ! بۆچی دەبێت لەبەردەم کاری خێرخوازی و یارمەتیدانی هەژاراندا کۆسپ و ڕێگری دروست بکرێت؟ ئەگەر خۆمان هاوکار نین!! لانیکەم با نەبینە ڕێگر لەبەردەم ئەو کەسانەی دەیانەوێت خەمێک لە کۆڵ خەڵکی لێقەوماو بکەنەوە. هەژاری بەسە خۆی ئازارە، با بە ڕێگرییەکانمان ئازارەکەیان قورستر نەکەین. 🤝🚫"

"دڵەکان بە کوڵ گریان بۆ ماڵئاواییت"