⌟الصَّمْت ~ AL SAAMT⌜
Kanalga Telegram’da o‘tish
« إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَابٍ » جۆینی چەناڵەکانمان بن رحمکم اللە .. ١ - https://t.me/saamt_64 ٢ - https://t.me/athar_64 ٣ - https://t.me/saamt_64bookstore
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
252
Obunachilar
-124 soatlar
-57 kun
-630 kun
Postlar arxiv
گرنگی ئیخڵاص لە نیەتداحدثنا ابن أبي عمر، حدثنا سفيان، عن الأعمش، عن أبي صالح، عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله ﷺ: «إن أوّل الناس يُقضى يوم القيامة عليه» «ئەو کەسانەی کە لە پێش هەموو کەسێکی ترەوە لە ڕۆژی قیامەتدا لێپێچینەوەیان لەگەل دەکرێ» ١-رجلٌ استُشهد، فأُتي به فعرّفه نعمه فعرفها، پیاوێک کە شەهیدکراوە ، ئەیەنرێت بەردەم رب العالمين و نعمەتەکانی پشاندەدرێ و دەیناسێتەوە قال: فما عملت فيها؟ رب العالمين فەرمووی : چیت ئەنجام دا بە ئەم نعمەتانە ؟ قال: قاتلت فيك حتى استُشهدت. پیاوەکە فەرمووی : لە پێناو تۆدا جەنگام ئەی رب العالمين هەتا شەهید کرام . قال: كذبت، ولكنك قاتلت ليقال: جريء، فقد قيل. رب العالمين فەرمووی :درۆتکرد، بەڵکو تۆ جەنگای بۆ ئەوەی پێت بڵێن : ئازاو وبوێرە ، وە بەڵێ وات پێ وترا لە دونیادا ثم أُمِر به فسُحب على وجهه حتى أُلقي في النار. دواتر رب العالمين فەرمانی کرد و بە ڕوخساری ڕاکێشرا و خرایە ناو ئاگرەوە ٢-ورجلٌ تعلم العلم وعلّمه وقرأ القرآن. وە پیاوێک زانست فێر بوو وە فێری خەڵکیشی کرد وە قورئانیشی ئەخوێندەوە فأتي به فعرّفه نعمه فعرفها. هێنرا بۆ بەردەم رب العالمين نعمەتەکانی پشاندرا و ناسیەوە قال: فما عملت فيها؟ رب العالمين فەرمووی : چیت ئەنجام دا بە ئەم نعمەتانە ؟ قال: تعلمت العلم وعلّمته، وقرأت فيك القرآن. پیاوەکەش فەرمووی : زانست فێربووم وە فێری خەڵکیشیم کرد وە قورئانیشم ئەخوێند لە پێناو تۆدا قال: كذبت، ولكنك تعلمت ليقال: عالم، وقرأت القرآن ليقال: قارئ، فقد قيل. رب العالمين فەرمووی : درۆتکرد ، فێری بووی بۆ ئەوەی پێت بڵێن : زانایە وە قورئانیشت ئەخوێند بۆ ئەوەی پێت بڵێن : قورئان خوێن وە بەڵێ ئەمانەت پێ وترا لە دونیادا ثم أمر به فسحب على وجهه حتى ألقي في النار. دواتر رب العالمين فەرمانی کرد و بە ڕوخساری ڕاکێشرا و خرایە ناو ئاگرەوە ٣- ورجل وسّع الله عليه وأعطاه من أصناف المال. وە پیاوێک کە الله تعالى جۆرەها ڕزقی پێ بەخشیبوو فأتي به فعرّفه نعمه فعرفها. هێنرا بۆ بەردەم رب العالمين نعمەتەکانی پشاندرا و ناسیەوە قال: فما عملت فيها؟ رب العالمين فەرمووی : چیت ئەنجام دا بە ئەم نعمەتانە ؟ قال: ما تركت من سبيل تحب أن يُنفق فيها إلا أنفقت فيها لك. پیاوەکەش فەرمووی : هیچ ڕێگەیەکم بە جێ نەهێشتوە بۆ بەخشین ئیلا لە پێناو تۆدا بەخشیومە قال: كذبت، ولكنك فعلت ليقال: جواد، فقد قيل. رب العالمين فەرمووی : درۆتکرد ، بەڵکو بۆ ئەوەی پێت بڵێن : بەخشندەیە وە ئەمەت پێ وترا لە دونیادا «ثم أمر به فسحب على وجهه ثم ألقي في النار.» «دواتر رب العالمين فەرمانی کرد و بە ڕوخساری ڕاکێشرا و خرایە ناو ئاگرەوە»
«مسلم - ١٩٠٥»
—————————————- وە بەڵێ خوشک و برایانم هەریەک لەم سێ کردەوانەی کە ئەم سێ پیاوە ئەنجامیان دابوو کردەوەیانێکی زۆر گەورە بوون ، بەڵام کە ئیخڵاص لە نیەتت دا نەبوو ئەوە کردەوەکەت پوچ دەبێ وە سەرت بەرەو ناو ئاگر دەبات و تیادەچی ، بۆیە پێویستە لەسەرمان لە ئەنجام دانی هەر کردەوەیەکماندا پێداچونەوە بە نیەتمانا بکەین بزانین بۆ چی دەیکەین و بۆ کێ دەیکەین ؟ ئایە بۆ رب العالمين ە یاخود بۆ مەخلوقاتەکانێتێ..!! وە« خۆشبەختی »بۆ ئەوانەی کردەوەکانیان خاڵیصەن بۆ رب العالمين بووە وە« تیاچون »بۆ ئەوانەی کە ئیخلاصیان نەبووە لە کردەوەکانیانا «والله مستعان» ✍-ابن عمر
چی دەوترێ لە کاتی بیستنی هەورەتریشقەدا؟روى الإمام مالك في الموطأ والبخاري في الأدب المفرد عن عبد الله بن الزبير رضي الله عنهما: أنه كان إذا سمع «الرعد» ترك الحديث، وقال: «سبحان الذي يسبح الرعد بحمده والملائكة من خيفته» عبد الله بن الزبير رضي الله عنه کاتێک گوێی لە دەنگی هەورەتریشقە «هەورەگرمە» دەبوو وازی لە قسەکردن دەهێناو دەیفەرموو «سبحان الذي يسبح الرعد بحمده والملائكة من خيفته»
الموطأ الإمام مالك الرقم: (3568) في رواية يحيى الليثي، أو (1831) في ترقيم محمد فؤاد عبدالباقي———————————————————— ✍-ابن عمر
«صبـر»گرتنـ قورسـە و ئـازار بەخـشە…
«بەڵام» ئەگـەر شتێـک شایەنیـ «صبـر» بوو…
ئەوە بەرگـەی ئەو قورسیـ و ئازارەیـ دەگیـرێـ …
بەڵێـ شایەنێتیـ …——————————————-————— ✍-ابن عمر
سێ پەیمان کە الله تعالى لە ئینسانەکانی وەرگرتوە
وە هێچ ڕێگەیەک نایەڵێ بە عوزر بە جهل بەرامبەر شرک و کوفر..
«بە کورتی و پوختی»
پەیمانی یەکەم ( میثاق )«وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِن بَنِي آدَمَ مِن ظُهُورِهِمْ ذُرِّيَّاتِهِمْ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ ۖ قَالُوا بَلَىٰ شَهِدْنَا ۚ لِئَلَّا تَقُولُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّا كُنَّا غَافِلِينَ» «سورة الأعراف -١٧٢»
پەیمانی دووەم ( فیطرة )«فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا فِطْرَةَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ» «الروم-30» وە هەروەها رسول الله 🤍 لەبارەیەوە دەفەرمووێ : «كُلُّ مَوْلُودٍ يُولَدُ عَلَى الْفِطْرَةِ، فَأَبَوَاهُ يُهَوِّدَانِهِ أَوْ يُنَصِّرَانِهِ أَوْ يُمَجِّسَانِهِ»
پەیمانی سێیەم ( رسول )«وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًا» «الإسراء - 15 » «كَانَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً فَبَعَثَ اللَّهُ النَّبِيِّينَ مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ وَأَنزَلَ مَعَهُمُ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِيَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ فِيمَا اخْتَلَفُوا فِيهِ مِنَ الْحَقِّ بِإِذْنِهِ ۗ وَاللَّهُ يَهْدِي مَن يَشَاءُ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ» «البقرة - 213» کە لێرەدا هەم ئایەتەکان و هەم حدیثەکە ماناکانی زۆر جوان دیارن..
کە لە پەیمانی یەکەمداالله تعالى پێش هاتنە دونیامانەوە پەیمانمان لێ وەردەگرێ کە کەس نەکەینە شەریکی و کوفر نەکەین وە تەنها ئەو بپەرستین
وە لە پەیمانی دووەمداالله تعالى هەموو ئینسانەکانی لەسەر فیطرة خلق کردوە کە ئەو فیطرة یە کە پاک و بێ شیرک و کوفرە کە تەنها یەک خوای قبوڵە ئەویش رب العالمين ینە وەهەروەک پێغەمبەر 🤍 دەفەرمووێ : هەموو تازە لە دایک بوویەک لەسەر فیطرة لە دایک دەبێ بەڵام دایک و باوکیانن دەیکەنە یەهودی و نەصرانی و مەجوسی
وە پەیمانی سێیەمبریتیە لەوەی کە الله تعالى عەزابی هیچ قەومێک نادا تا رسول ی بۆ نەنێری وە بۆ هەمووشی ناردوە وە هەروەک لە ئادەمەوە تاوەکو نوح ١٠ قەرن دەکات کە هەموو مرۆڤایەتی لەسەر تەوحید بوون بەڵام لە دوای ئەوەوە شیرک و کوفر هات وە الله تعالى ش پێغەمبەر بە دوای پێغەمبەر ی ناردوە بۆ ئینسانەکان هەتاوەکوو ئێستاش کە کۆتا پێغەمبەری ناردوە کە رسول الله 🤍 بۆ براندنەوەی هەموو گومانەکان و کوفر و شرکەکان وە بۆیە لێرەدا هیچ کەسێک بۆی نیە جاهیل بێت بە کوفر شیرک و عوزری نیەکە بڵێت ئێمە نەمانزانیوە یاخود شوێن باوباپیرانمان کەوتین …. ✍- ابن عمر
بەڵا و ناڕەحەتی - چارەسەرمن حديث أسامة بن شريك، عن النبي لي قال: إِنَّ اللهَ لَمْ يُنْزِل «دَاءً» إِلَّا أنزَل لَه «شِفاءً»، عَلِمَهُ مَنْ عَلِمَهُ، وجَهِلَهُ مَنْ جَهِلَهُ وفي لفظ : إِنَّ اللّٰه لَم يضَع «دَاءً» إلَّا وَضَع لَه «شِفاءً أوْ دَواءً» ، إلَّا دَاءً واحِــدًا… فقَالُوا: يَا رسُول اللّٰه مَا هُو؟ قَال: «الهرَمُ» واتا : رسول الله صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ : الله تعالى هیچ «بەڵا و ناڕەحەتیەکی» دانەبەزاندوەتە سەر عەبدەکانی ئیلا «چارەسەریشی» بۆ دابەزاندوە ، ئەوەی بە چارەسەرەکەی زانی زانیوێتی ، ئەوەشی بە چارەسەرەکەی نەزانی نەیزانیوە وە لە لەفزێکی تری فەرموودەکەدا دەفەرمووێ : الله تعالى هیچ «بەڵا و ناڕەحەتی و نەخۆشیەکی» دانەناوە ئیلا «چارەسەر و دەرمانەکەیشی» داناوە جگە لە یەک نەخۆشیـ… فەرموویان : ئەی رسول الله صلى الله عليه وسلم ئەو نەخۆشیە چیە ؟ فەرمووی : «مردنــ»
قال الترمذي: (هذا حديث صحيح) مسند الإمام أحمد - الداء والدواءهەموو «کێشە و ناڕەحەتیەک و بەڵایەک و نەخۆشیەک» جگە لە «مردن» چارەسەری هەیە بەڵام لەسەر خۆمانە ئایە ئەیزانین یاخود نا وە هەندێ چارەسەریش کاتی پێویستە وە هەندێکی تریش ڕاستەوخۆیە
یاربب بەزوترین کاتــ چارەسەرەکەمان وەربگرینــ…..———————————————————- ✍-ابن عمر
دوعا کردن لە کاتی باران بارینداقال الشافعي رحمه الله : ويُستحبُّ الدعاءُ عند نزول الغيث ئیمامی شافعی رەحمەتی الله لێبی دەفەرمووێ : پەسەندە دوعا بکرێ لە کاتی بارینی باراندا
كتاب الأم «1/231»——————————————————- «اللهُمّ صَيّباً نافِعاً» ✍-ابن عمر
کات و ساتی دوعایەکۆتا سەعاتی ڕۆژی هەینی کە دوعا تیایدا رەت نابێتەوە…
لە دوعاکانتان بێبەشمان مەکەن
﴿إِنَّ اللَّهَ وَمَلائِكَتَهُ يُصَلّونَ عَلَى النَّبِيِّ يا أَيُّهَا الَّذينَ آمَنوا صَلّوا عَلَيهِ وَسَلِّموا تَسليمًا﴾🤍📿 اللهم صلى وسلم على نبينا محمد وآله وصحبه اجمعين
تاوان - تەوبە - جنةحَدَّثَنَا عَبْدُ الله، حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ عَبَّادٍ، حَدَّثَنَا سُفْيَانُ، عَنْ أَبي مُوسَى قَالَ: سَمِعْتُ الْحَسَنَ، يَقُولُ: («إِنَّ الْمُؤْمِنَ«لَيُذْنِبُ» الذَّنْبَ فَمَا يَزَالُ «كَئيبًا» حَتَّى يَدْخُلَ الْجَنَّةَ» حەسەنی بەصری دەفەرمووێ : بەڕاستی مرۆڤی ئیماندار «تاوان» دەکات ؛ بەڵام ئەوەندە «خەم» دەخوات بەوەی کە تاوانی ئەنجام داوە تا الله تعالى دەیخاتە بەهەشتەوە
كتاب الزهد
للإمام أحمد بن حنبل - ١٥٢٧ -واتا - ئینسانی ئیماندار کە تاوانێک ئەنجام دەدات «ترسێکی» زۆر و «خەمێکی» زۆر لەسەر «دڵی» ئەنیشێ و دواتریش بەردەوام «تەوبەدەکات» و «ڕەجای»وایە کە الله تعالى لێخۆشبێت وە بەهۆی ئەم «بەردەوامبوونە» لە تەوەبەکردن الله تعالى دەیخاتە «بەهەشتەوە» ✍-ابن عمر
ئینسانی «ئیماندار» لەم ڕۆژگارەدا
ئەبێ وەک ئاسنێکی «بەهێز» بێت کاتێک دەکرێ بە شمشێر
تا گەرم بکرێت و بکوترێتەوە بەهێز ترو تیژتر دەبێ بەرامبەر دوژمنانی
نەک وەک ئاسنێکی «لاواز» کاتێک دەکرێ بە شمشێر بە گەرم کردنێک و کوتینەوەیەک بشکێت و درز بەرێت
«ئینسانەکان» وەک چەکوش وەشێنێک وان بەردەوام و بێ ویژدانانە کەوتونەتە کوتینەوەت بۆیە تۆش ئاسنێکی بەهێز بە تا لێ و بدرێت بەهێزتر بە….
پۆستی چەند مانگێک لەمەوپێشمان لەگەل تێکەڵ کردنی پۆستێکی م.مەبەست کاژاوی——————————————————— ✍-ابن عمر
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
برایان و خوشکان
کەمێک حاڵمان ناساغە لە دوعای خێر بێبەشمان مەکەن ….
حَدَّثَنَا عَبْدُ الله، حَدَّثَنَا هَارُونُ، حَدَّثَنَا ضَمْرَةٌ، عَن ابْن شَوْذَبِ، عَن الْحَسَنِ قَالَ: «الرَّجَاءُ وَالْخَوْفُ مَطيَّتَا الْمُؤْمِن»
ئیمامی حەسەنی بەصڕی دەفەرمووێ : خەوف و ڕەجا «ترس و ئەڤین» هەردووکیان دوو سوارۆن بۆ باوەڕدار …
كتاب الزهد للإمام أحمد بن حنبل - ١٤٩٧ -واتا : مرۆڤی «ئیماندار» هەمیشە لە نێوان خەوف ڕەجادایە نە زۆر ڕەجای هەیە و خەوفی نەبێ وە نە زۆر خەوفی هەیە و ڕەجای نەبێ بۆیە دەبێ یەکسان بێت لە نێوانیاندا و گومانی بە رب العالمين باشبێت
اللهم ئێمە گومانمان پێت باشە و بە گومانی خۆمانمان لەگەل بکە یاربب…———————————————————- ✍-ابن عمر
وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ • الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ • أُولئِكَ عَلَيهِم صَلَواتٌ مِن رَبِّهِم وَرَحمَةٌ وَأُولئِكَ هُمُ المُهتَدونَ
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ …
«سَکَرات الموت»قال إمام الشافعی لصاحبه «لا تغفل عني، فإني في نَزعٍ شديد». ئیمامی شافعی لە سەرەمەرگدا بە هاوەڵەکەی فەرموو : لێم بێ ئاگا مەبە، بەراستی من لە ناڕەحەتی و ئازاردام ( واتا لە کاتی رۆح کێشاندا -سکرات الموت -)
• ابن الجوزي في
صفة الصفوة
(2/131)———————————————————- ✍-ابن عمر
حاڵی پێشینانمان و حاڵی ئێمە…حَدَّثَنَا عَبْدُ الله، حَدَّثَنِي أَبي، حَدَّثَنَا عَبْدُ الْجَبَّار بْنُ مُحَمَّدِ الْخَطَّابيُّ، حَدَّثَنَا عَبْدُ الأَعْلَى عَنْ هِشَام، عَنِ الْحَسَنِ قَالَ: سَمِعَهُمْ عَامِرُ بْنُ عَبْدِ قَيْسٍ، وَمَا يَذْكُرُونَ مِنْ ذِكْرِ الضَّيْعَةِ فِي الصَّلَاةِ قَالَ: تَجِدُونَهُ قَالَ؟ قَالُوا: نَعَمْ قَالَ: وَالله لَئِنْ تَخْتَلِفُ الأَسِنَّةُ في جَوْفِيَ أَحَبُّ إِلَيَّ أَنْ يَكُونَ هَذَا في صَلَاتي". عامری کوڕی عەبدقەیس، گوێی لە چەند کەسێک دەبێ کە باسی ئەوە دەکەن کە لە ناو نوێژدا شتی ون بوو دەدۆزنەوە ( واتا لە ناو نوێژەکەدا دەکەوێتە بیریان کە ئەو شتە لە کوێدایە )… جا عامر پێیانی فەرموو : جا دوای دەیدۆزنەوە..؟ فەرموویان : بەڵێ..! عامر فەرمووی : والله ی پێم خۆشترە ڕم بکرێ بە ناو جەستەما لەوەی ئەم کارە لە نوێژەکەمدا ڕووبدات….
كتاب الزهد
للإمام أحمد بن حنبل - ١٢٤٠ -ئەمە پێشینانمان بوونــ ئاوا خەمی «نوێژەکانیان» بوونــ… جا چی ئێمە کە زۆرێکمان خەمی «بیروباوەریشمان »نیە و فێریشی «نابین» وە دەڵێین الله رحیمە..! نا.. نا.. والله ی باجی ئەم «گوێنەدانە» بە فێربوونی دین و جێبەجێ کردنی دەدەین وەک چۆن ئێستاش داومانە و هەر ڕۆژێک لە شوێنێک «موسڵمانان» لەناو دەبڕێن و عەزێت دەدرێن وە «بە ناو موسڵمانیش» هەیە دەڵێت جا هەقیانە وایان لێ بکرێ…! حسبنا الله ونعم الوكيل ✍- ابن عمر
غەم -خەفەت - یەقینحَدَّثَنَا عَبْدُ الله، حَدَّثَنَا عَلِيُّ بْنُ مُسْلِمِ، حَدَّثَنَا سَيَّارٌ، حَدَّثَنَا عُبَيْدُ الله بْنُ شُمَيْط، حَدَّثَنِي أَبِي قَالَ: سَمِعْتُ الْحَسَنَ، يَقُولُ: «إِنَّ الْمُؤْمِنَ يُصْبِحُ حَزِينًا وَيُمْسِي حَزِينًا وَيَنْقَلِبُ بِالَّيَقِينِ فَي الْحَزْنِ يَكْفِيهِ مَا يَكْفِي الْعُنَيْزَةَ الْكَفُّ مِنَ التَّمْرِ وَالشَّرْبَةُ مِنَ الْمَاءِ» عبدالله کوڕی شومەیت فەڕمووی : باوکم فەرمووی گوێم لە حەسەنی کوری باوکی حەسەن بوو فەرمووی : مڕۆڤی باوەڕدار بە «خەمبارییەوە» بەیانی دەکاتەوە ؛ بە «خەمباریەوە» ئێوارە دەکاتەوە ؛ بە «یەقینەوە» لە ناو خەما تل دەخوا ؛ وە ئەوەندە خواردنی بەسە کە بۆ بزنێکی بچوک بەس بێت کە مشتێ خورما و پەرداخێک لە ئاوە….
كتاب الزهد
للإمام أحمد بن حنبل - ١٤٤٧ -——————————————————— ✍- ابن عمر
