کفن☀️
Kanalga Telegram’da o‘tish
Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
174
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-2467 kun
-19030 kun
Postlar arxiv
174
Repost from تـین | Tîn
هەندێک جار دەبێت لە تاریکترین کاتەکاندا سوپاسگوزار بیت بۆ ئەوەی لەبیرت نەچێت خودا چەندە خۆشی ویستووی...
174
Repost from ئاسۆی چیاکان`
له باسی مه‌ینه‌ت و ده‌ردی ده‌رونی بۆیه ده‌م ناده‌م له خویناوی دلی پر غه‌م كه سینه‌م مه‌وج ئه‌دا تا ده‌م غه‌مم دیتی كه بۆ وه‌ك كۆده‌ك ئاگر به‌رده‌مه كاغه‌ز له‌بۆ نوسینی غه‌منامه‌ی دلم هه‌رگا قه‌له‌م داده‌م هه‌له، پارانه‌وه ئه‌مرۆ، زوبان و دل له كارایه زوبان ئاوه‌ر كه به‌سته‌زمانه سبحه‌ینی كه قوچا ده‌م به حه‌ق هه‌ر حه‌ق، به ناحه‌ق ناحه‌قم وتوه له رۆژی بووم وه‌كو مه‌نصور ئه‌گه‌ر بیشم كوژن ناكه‌م له حه‌ق لاده‌م بلا گول ئاته‌شی تی به‌ر ببی ، په‌روانه بی بولبول ده‌بی هه‌ر بچمه باغ و رازی دل شه‌ممیكی به‌ر باده‌م سبه‌ینی وه‌رنه سه‌یری كوشتنم واده‌م چه‌ها داوه له‌سه‌ر واده‌ی درۆی ئه‌و ناده‌م ئیتر واده ، قه‌ت ناده‌م وتم: گه‌ر حالی "مه‌حوی" تیبگه‌ی ره‌م به‌م حه‌ده ناكه‌ی وتی: ئه‌و تی نه‌گه‌یوه ، من په‌ریم و ئه‌و به‌نی ئاده‌م
مەحوی`
174
Repost from نەغمە،
دەمکوژی بەم دەردەوە یا چارەیی دەردم دەکەی؟
ئەی خودا هەر هەڵوەدا و موحتاجی نامەردم دەکەی؟!
هەروەکوو جاران لە سەر تەختی مرادم دادەنێی؟
یا نە، شووم و ماڵ خراپ وەک کوندی سەر بەردم دەکەی؟
دەمکەیە مەجنوونی عالەم، دڵ بە دەست دێنم؟ وە یا
عاشقی ڕوخساری لەیلا، وێڵی هەر هەردم دەکەی؟
من بە دڵگەرمی لەمەولا دەچمە نێو گوڵزاری عیشق
یا نە، مەحڕوومم لە گوڵشەن، مات و دڵسەردم دەکەی؟
ئەی خودا! جاران بە لوتفت هیچ خەم و دەردم نەبوو
ئێستە بێ لوتفی، کە تووشی سەد خەم و دەردم دەکەی
زوو لە نێو خۆشبەختەکان تاقانە بووم و بێ نیاز
ئێستە لای پەژموردەکانی دڵبەخەم، فەردم دەکەی
سەید کامیل ئیمامی
174
Repost from نازێ | nazê
هەندێک کەس هەن کە خودا بە هەڵە نایانێرێتە ژیان ، تەنیا بۆ ئەوە دێن کە فێر بی هەموو شتە جوانەکان بۆ تۆ نابن.
ئەو هات؛
بێ بەڵێن ، بێ ئەوەی بڵێت دەمێنێتەوە:
بەڵام بە هەمان ئارامی هەموو جیهانی ناو خۆمی گۆڕی.
لە دوای ئەو: هەمووشتێک هەر وەک خۆی بوو.
ئاسمان هەر شین بوو.
خەڵک هەر پێدەکەنین.
ڕۆژ هەر هەڵدەهات و شەو هەر دادەهات.
تەنیا یەک شت نەگەڕاوە:
ئەو منەی کە پێش ناسینی ئەو بوو.
هەندێک شەو هەن، خەو نامێنێت.
نە بەهۆی بێ خەوی؛بەڵکوو بەهۆی ئەو قسانەی کە هەرگیز نەکراون
بەهۆی ئەو «ئەگەر»انەی کە هەرگیز وەڵامیان نەدۆزرایەوە.
ئەگەر زۆوتر ناسیبام...
ئەگەر ڕۆژێکی تر بوو...
ئەگەر قەدەر کەمێک میهرەبانتر بوایە...
بەڵام ژیان وشەی«ئەگەر»ناناسێت.
زۆر سەیرە...
مرۆڤ دەتوانێت لەگەڵ کەسێک ساڵانێک بژی بێ ئەوەی خۆشی بوێت.
بەڵام هەروەها دەتوانێ لەگەڵ کەسێکی تر هیچ چیرۆکێکی نەبێت بەڵام تا دوا هەناسە دڵی بۆ بلەرزێت.
لە کۆتایی ئەو چیرۆکەدا ، هیچ پاڵەوانێک نەما.
هەندێک ئیشق قەبرستانیان لە ناو دڵی زیندووکانە.
نە فاتحەیان هەیە ، نە سەردانکەر.
تەنیا هەناسەیەک هەیە کە هەر ڕۆژێک قووڵتر دەبێتەوە و مرۆڤێک کە هەر ڕۆژێک زیاتر فێر دەبێت چۆن بە دڵێکی شکاو بژی ، بێ ئەوەی کەس بزانێ لە ناو خۆیدا چەند جار مردووە.
#نازی
