هەوریHAWRI
Kanalga Telegram’da o‘tish
گۆرانی باڵە و مرۆڤیش پەلەوەر... نەناسراوی هەوری : https://t.me/HibyChatBot?start=sc-5PaM2g4rlu
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
268
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+57 kun
-330 kun
Postlar arxiv
268
https://telegram.me/BotChat_nashenasbot?start=sc-Lkhui48392
بۆمان بنووسن مانای عیشق لای ئێوە چییە!
268
"وەتەن"
خوایە وەتەن ئاوا کەی
چەند دڵگیر و شیرینە
دەشتی خۆش و ڕەنگینه
ئاوی کەوسەرە، خاکی گەوهەرە
پڕ لە گوڵ و نەسرینە
سەیرانگای بەهارانی
سەوزەگیای نەرم و جوانی
سەد دڵ ئەبێ حەیرانی
ئاوی کەوسەره، خاکی گەوهەره
پڕ لە گوڵ و نەسرینە
شاخی بەفرین و بەرزە
بۆ ڕابوردوومان ڕەمزە
چیمەنی جوان و سەوزه
ئاوی کەوسەره، خاکی گەوهەره
پڕ لە گوڵ و نەسرینە
ئەم شوێنە شوێنی کورده
جێی قارەمان و مەرده
لانەی شێری نەبەردە
ئاوی کەوسەره، خاکی گەوهەرە
پڕ له گوڵ و نەسرینە
وەتەن چاوی لێمانە
دەری کەین لە تەنگانە
حەیفه بێتە وێرانە
ئاوی کەوسەره، خاکی گەوهەره
پڕ لە گوڵ و نەسرینە
مامۆستا فایەق_بێکەس
268
لە مەیخانان سەدای شین دێ دەڵێن پیری موغان ڕۆیی
لە باغان ئاە و ناڵین دێ دەڵێن شای نێو گوڵان ڕویی
268
دەروونم له حەسرەت دیدارت سووتاوه
به جارێ نه ئەقڵ و نه فەهمم نەماوه
دڵ له لات بێ ڕۆح فیدات بێ
من نەماوم تۆش حەیات بێ
هەوری|Hawri
268
بیر و بڕوا و تفەنگت مایەی خۆڕاگرتنە
بەردەوامیت لە خەبات نیشانەی سەرکەوتنە
..هۆ کاکی پێشمەرگە..
268
🌷کێوەکان🌷
دار و بەردی ئەم وڵاتەم ئاشنان
کوانێ ئەو یارانە وا زۆریان نەمان
فارس ئەڵێ (ئەفسووس ) و کوردیش(داخەکەم)
عارەبیش بەزمانی قورعان (ئەلئە مان)
ئەم وڵاتە وەک بەهەشتە داخەکەم
خۆ بەهەشت قاچاخ کرا بۆ ( ئادەم)ان
یادی ئەو ڕۆژەی دەکەم (حەووا) کوتی
ئادەما! کوا سێوێ بۆ هەردووکمان؟
من پەشیمان نیم لە ئەو دەر کردنە
خوا شوکور من کەوتمە خاکی کوردسان
من لە جەننەت خۆشترم دی بێ درۆ
بۆ یەکەم جارم کەدی کوێستانەکان
کێوی جوودی کەشتی نوحی نایەسەر
ئاگری و هەور و بەفر، ئێستا بران
تەم لە سەر ئەو دوو چیایەی نابڕێ
بۆ منیش هەر یاد و بیری یەک چیان*
خۆزگە وەک من عاشقی خاک بن هەموو
خوزگە وەک من عاشقی ئەو کێوە بان
کێوە جێی پێی پێشوانی پێوەیە
کێوە یادگاری هەموو باپیرەکان
کێو نەبا غەم دەبوە خەرمان بۆبەشەر
کێوە حاشارگەی هەموو دەردو خەمان
چۆن (بەهار)* باسی دەماوەندی دەکات
شیعری ئاسۆش بۆ چیای کورد ئا وەهان
#ئاسۆ
#بۆکان
