هەوریHAWRI
Kanalga Telegram’da o‘tish
گۆرانی باڵە و مرۆڤیش پەلەوەر... نەناسراوی هەوری t.me/HidenChat_Bot?start=8909777532
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
261
Obunachilar
+724 soatlar
+127 kun
-1230 kun
Postlar arxiv
261
Repost from Nazilê|نازیلێ
ساڵانێکە بەهیوای هاتنی ڕۆژانێکی باشترم
بەڵام، نازانم بۆچی هەر ڕۆژانی ڕابردوو لەمڕۆ باشترن!
ئەحمەد مەحموود
261
Repost from Khawên|خاوێن
ئەوتەی هاتوومەتە ئەم کوردستانەوە
نە پێکەنین مافی هەیە بڕوێت
نە دڵخۆشی و نە بەختەوەریش!
لێرە
ئەوەیکە بە بەردەوامی دەڕوێت و گەشە ئەکا،
نەهامەتییەو
نەهامەتیو
نەهامەتی...
نازێ
261
لاوی کورد! مێژوو نەزانی، لاوی دۆڕاوی لەژین
ڕووخەکە ئەو دیوەخانەی بێ بناغەی دانرا
هەر لەخۆڕا شاری سابڵاغ نەبوە شانازی گەلۆ!
خاکەکەی سوورە بەخوێنی یەک برا نا، سێ برا
یازدە مانگ ئەم رۆژ هەڵاتەی بوو مەکوی ئازادی کورد
بچنە نێو شیعری موکوریان، تێدەگەن چۆن ڕابرا
کۆمەڵەی ژیناوەری کورد تەی ببوو قاچاخیەکەی
هەر وەکوو ڕۆژ هاتەدەر کاتێ کە ئاڵا هەڵکرا
ڕۆژی کورد ئەو ڕۆژە ئاوابوو لە ئەو مەیدانەدا
چوونە سەردار و لەبۆیان ئەو پەتانەی هەڵخرا
ناکەوێ شەخسێ کە خاراوی خەمی خاک و گەلە
نا نەوێ کاخێ بناغەی وا بەپاکــــیی دانرا
تا لە ئاسۆوە هەڵێ خۆرێ پەیامی ئاشتی
دای لە ئاوێنەی دڵی شاعیر دەبێتە چلچرا
ئاسۆ
261
گەرچی دووژمن وا ئەزانێ من بە دیلی لاڵ ئەبم
باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابی خانەیە
گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم
نۆکەری و سەر دانەواندن کاری نامەردانەیە
قانع
261
Repost from Nazilê|نازیلێ
کە شەهید دەمرێ
بۆ چرکەیەکیش دڵی ناوەستێ
تەنییا لێدانی دەگۆڕێ
لە دڵی خۆیەوە بۆ دڵی خاک...!
شێرکۆ بێکەس
261
Repost from Nazilê|نازیلێ
من گەرووی دایکی شەهیدم پڕ بە کوردستان دەڵێم
نیشتمانی دابەشی من چوار نییە یەک دانەیە!
261
Repost from Nazilê|نازیلێ
ئەم جیهانە چۆڵوھۆڵ و من غەریبێکم نەناس
نیشتمانی خـــۆم دەوێ، دنیای گڵاوم بۆ چییە؟
جەلال مەلەکشا
261
دایە ماڵئاوا بەرەو تێکۆشان
دەڕۆم بە خاکم پێشکەش ئەکەم گیان
گەر شەهید کرام بۆم نەگری دایە
ئۆباڵی وەتەن لە ئەستۆمایە •••
