هەوریHAWRI
Kanalga Telegram’da o‘tish
گۆرانی باڵە و مرۆڤیش پەلەوەر... نەناسراوی هەوری : https://t.me/HibyChatBot?start=sc-5PaM2g4rlu
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
268
Obunachilar
+124 soatlar
+47 kun
-330 kun
Postlar arxiv
268
داری ئازادی بەخوێناو شین دەبێ، گەر واش نەبێ
زاڵمێکم من نەدی دەستی نەچێ لەو خوێنەوە!
خێڵی داڵاش، نامەی ئازادی ئەمەی شاردبوەوە
ئەی هەڵۆی سەرشاخ ئەتۆش، مەردانە بۆمان بێنەوە!
ئاسۆ
268
Repost from Nazilê|نازیلێ
فڕێم مەدە.. فڕێم مەدە!
فڕێم مەدە من یاری تۆم
لە ناخۆشی و دەردەکان، من چاری تۆم.
فڕێم مەدە من چاوی تۆم!
گەر بزر بووی: بۆت دەبمە ڕێ.
گەر ئاوت ویست: بۆت دەبمە زێ.
بێتاقەت بی: بۆت دەبمە ژێ
بۆت دەبمە کێ
تۆ بتەوێ
بەس بتەوێ، بەس بتەوێ...
تەنیا تکام؛ فڕێم مەدە!
فڕیم مەدە من یاری تۆم
بۆ نەخۆشی و دەردەکانت من چاری تۆم
ئایا بێ مروەتم؟ بێ مننەتم؟ وەفام نیە؟
کەم لەگەڵتم؟ جەفام هەیە؟ سەفام نیە؟
بیرت بێتەو بگەڕێوە
من هێلانە و هەمدیار و هەم هەواری تۆم!
فڕێم مەدە
بیرت چۆوە: ئێوارانێ
وەکو سێبەر شوێنم دەکەوتی؟
بیرت بێتەوە، ئەو جێگایەی تەنییا لەوێ دەستم دەکەوتی...
فرێم مەدە!
ڕۆژێک دادێ
وەک لەناو زبڵ بەدوای پاکەتی دەرمانێک فڕێت دابێ، دێی دەگەڕێی
بەدوای من
منێک کە دەردەداری تۆم!
فەرهاد پیرباڵ
268
تۆ تەنیا کەسێکی کە
هەر چەنێ سارد بیت
هەرچەنێ تووڕە بیت
هەرچی و هەرچۆنێک بیت
ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر عاشقت ئەبم...
268
بە ناڵە ناڵی نالی دەپرسی لە نالی بۆچی دەناڵی
ئەگەر بە ناڵە ناڵی نالی بگەی دەبێ وەک نالی بناڵی ...
