"ژیـلەمۆ"
Kanalga Telegram’da o‘tish
-من بە فرمێسکی ڕنووی کوێستانی کورد پەروەردە بووم☀️- @Ha3t_1bot
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
409
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-167 kun
+13930 kun
Postlar arxiv
409
قەت نەدەی ئازاری گیانی مەست و بێدارانی شەو خۆت نەخەیتە بەر شەپۆلی ئەشکی بێ پایانی شەو ئەی کچی خواوەندی جوانی و ئەی چرای دیوانی شەو خۆت بپارێزە لە ئاهی دڵ بریندارانی شەو نەک خوا ناکەردە گیرا بێ دوعای ناڵانی شەو وێڵم و تاریکە دەورم فەرشی ڕێگەم مەینەتە بێکەسم تەنها ئەناڵم مەرگی خۆمم عەزرەتە سازی ئاهەنگی شەوانەم سۆزی جەرگی لەت لەتە یاوەر و یاری ئەنیسم ئاهـ و ئەشکی حەسرەتە ئافەرین هەی بارەکەڵڵا دیدەیی گریانی شەو وا نەزانی دەستی غەم یادت لە دڵدا دەر ئەکا ئەشکی خوێنینم دەلیلە بۆ کەسێ باوەڕ نەکا گیانەکەم بەو تیشکی چاوەی شەڕ لەگەڵ ئەختەر ئەکا دڵ ئەبێتە قەترەیە خوێن و لە دیدەم سەر ئەکا هەرکە ڕابوورێ بە دڵما سۆحبەتی جارانی شەو هەوڵی زۆرم دا لە داوی زۆلفی ئەو بێ مروەتە دەرچم و دوایی بهێنم بەم عەزاب و مەینەتە پێی وتم بێ سوودە هەوڵێک تاکوو ماوی جێگەتە تازە لەم پێچ و خەمی زۆڵفە نەجاتت زەحەمەتە لای سەخی تەبعان مەحاڵە ڕۆخسەتی میوانی شەو
زاراوەی سۆرانی
