uz
Feedback

Firibgarlarga uchmang! Telemetrio bunday kanallarni topadi va belgilaydi 👉 Belgini ko‘rmoqchi bo‘lsangiz, obuna bo‘ling

Nûçe TV Sorani

Nûçe TV Sorani

Kanalga Telegram’da o‘tish

نوچە تیڤی، کەناڵێکی ئاسمانیی نیشتمانیی هەواڵی کوردییە، بە هەردوو شێوەزاری کرمانجی و سۆرانی پەخش دەکات، بایەخ بە هەموو ڕووداو و گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان دەدات، بەبیرێکی کراوە و بێ جیاوازی ڕاستییەکان دەگەیەنێت. https://nucetv.net/sor/

Ko'proq ko'rsatish
865
Obunachilar
-124 soatlar
+57 kun
+3930 kun
Postlar arxiv
🟥نووچە| ⭕️ ناوی 49 دیلەکەی هەسەدە، کە ئەمڕۆ ئازاد کران 🆔 @nucetvsoran
+1
🟥نووچە| ⭕️ ناوی 49 دیلەکەی هەسەدە، کە ئەمڕۆ ئازاد کران 🆔 @nucetvsoran
16 Sen, 02:52

🟥نووچە| ⭕️ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 29ـی کانوونی دووەم بەردەوامە؛ کەمێک پێش ئێستا، 49 دیلی دیکەی هەسەدە ئازاد کران 🆔 @nucetvsoran
16 Sen, 02:35

🟥نووچە| ⭕️ کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی بۆ مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد: هاوبەشەکانی ئێمە لە شەڕی د.ا،عش ئێستا ڕۆڵێکی گرنگ لە سوریا
🟥نووچە| ⭕️ کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی بۆ مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد: هاوبەشەکانی ئێمە لە شەڕی د.ا،عش ئێستا ڕۆڵێکی گرنگ لە سوریا دەگڕێن ئەبێ حەمادە، کۆنگرێسمانی کۆماریی و نوێنەری ویلایەتی ئەریزۆنا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی 'ئێکس' نووسیویەتی: پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە شەڕی دژ بە د،ا،عش ئەنجامدا و پیرۆزبایی پڕۆسەی تێکەڵبوونم لێکردن گوتیشی. سوپاسم کردن، وەک هاوبەشەکانی ئەمریکا لە شەڕی دژی د.ا.ع.ش، کە ئێستا ڕۆڵی سەرەکی لە دیمەشق دەگێڕن و یارمەتیدەرن لە بنیاتنانی سوریایەکدا کە ڕەنگدانەوەی مۆزایکی پڕ لە جووڵەی وڵاتەکە بێت. لە بارەی پەیوەندییەکانیشیان دەڵێت: ئێمە بەردەوامین لە هێشتنەوەی کەناڵەکانی پەیوەندی بە کراوەیی لەگەڵ تەواوی لایەنەکان لە سوریا، کە کار بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی دەکەن. 🆔 @nucetvsoran
16 Sen, 01:25

بۆمبێک بە مەفرەزەیەکی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە؛ ڕائیدێک بریندار بوو لە کاتی کێوماڵکردنی ناوچەکەدا لە پشت زنجیرە چیاکانی نزیک
بۆمبێک بە مەفرەزەیەکی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە؛ ڕائیدێک بریندار بوو لە کاتی کێوماڵکردنی ناوچەکەدا لە پشت زنجیرە چیاکانی نزیک گوندی سیداوە، بۆمبێکی چێنراو بە دەوریەیەکی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە.
15 Sen, 18:45

🟥نووچە| ⭕️ دەزگای ئاسایشی هەرێم:هەموو هاوڵاتییانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، راگیراوەکان رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە بەپێی یاسا بەرکارەکان و هەرگیز لە هیچ جۆرە بێ رێزیکردن و شکاندنی شکۆی هاوڵاتییانمان چاوپۆشی ناکەین. 🆔 @nucetvsoran
15 Sen, 16:50

🟥نووچە| ⭕️ دەزگای ئاسایشی هەرێم: لەسەر راسپاردە و فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەم مەبەستە دەزگای ئاسایشی هەرێمی راسپارد بە هاوبەشی لەگەل لیوای بەرگری و فریاکەوتن بە پێکهێنانی ئەنجومەنی لێکۆلینەوە و بەدواداچون بۆ رووداوەکە، لە ئێستادا چوار لە پاسەوانەکان راگیراون و بەپێی دیسیپلین و رێکارەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت 🆔 @nucetvsoran
15 Sen, 16:49

🟥نووچە| ⭕️ دەزگای ئاسایشی هەرێم: چوار پاسەوانی بانکی مەڵکەندی لەسەر هەڵسوکەوتی نا مرۆڤانە بەرامبەر خانەنشینان دەستگیركران 🆔 @nucetvsoran
15 Sen, 16:48

🟥نووچە| ⭕️ ئاکسیۆس: کۆبوونەوەیەکی نھێنیی سەربازی لە نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ولاتانی عەرەبی لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو 🆔 @nucetvsoran
15 Sen, 14:06

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کۆبوویەوە ڕایگەیاند کە بۆ پێکهێنانی حکومەت هەوڵەکان چڕکراونەتەوە.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کۆبوویەوە ڕایگەیاند کە بۆ پێکهێنانی حکومەت هەوڵەکان چڕکراونەتەوە.
15 Sen, 11:39

مەزڵوم عەبدی لە شاری کۆبانێ لەگەڵ خێزانی زیندانی و بێسەروشوێنکراوان کۆبووەوە مەزڵوم عەبدی : دۆسیەی زیندانییان و بێسەروشوێنکراوان لەلایەن سەرۆکایەتیی کۆمارەوە بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی بۆ دەکرێت
15 Sen, 11:30

🟥نووچە| ⭕️ نەوەی نوێ:بەشداری حکومەت ناکەین و وەک ئۆپۆزسیۆن دەمێنینەوە 🆔 @nucetvsoran
15 Sen, 10:16

🟥نووچە| ⭕️ لە گەڕەکی عەقاری سلێمانی خانوویەک سووتا، و خاوەنەکەشی دەڵێت: خەڵک فریامان کەوت 🆔 @nucetvsoran
15 Sen, 09:07

🟥نووچە| ⭕️ مەزڵوم عەبدی، لەسەر ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی کۆبانێ: لێکۆڵینەوە جدی دەکرێت و ئەنجامەکان ئاشکرا دەکرێت 🆔 @nucetvsoran
15 Sen, 07:59

🟥نووچە| ⭕️ بافڵ تاڵەبانی لە تارانەوە: هەوڵە بەردەوامەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ چەسپاندنی ئاشتی و هێورکردنەوەی گرژی
🟥نووچە| ⭕️ بافڵ تاڵەبانی لە تارانەوە: هەوڵە بەردەوامەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ چەسپاندنی ئاشتی و هێورکردنەوەی گرژییەکان دووپات دەکەینەوە، هەرێمی کوردستان رێز لە ئاسایش و سەروەریی وڵاتانی دراوسێ دەگرێت و لەگەڵ گەلی ئێراندا مێژوویەکی هاوبەش و دێرین پێکەوە دەمان بەستێتەوە 🆔 @nucetvsoran
15 Sen, 06:30

🟥نووچە| ⭕️ وەزیری پەروەدەی هەرێمی کوردستان لە بارەی دواخستنی پڕۆسەی خوێندن قسەی بۆ نووچە تیڤی کردووە؛ https://nucetv.net/sor
🟥نووچە| ⭕️ وەزیری پەروەدەی هەرێمی کوردستان لە بارەی دواخستنی پڕۆسەی خوێندن قسەی بۆ نووچە تیڤی کردووە؛ https://nucetv.net/sor/Xwendn 🆔 @nucetvsoran
15 Sen, 05:29

🟥نووچە| ⭕️ وەزارەتی پەروەردەی عێراق: دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە 20ـی نۆوە بۆ 11ـی 10 دواخرا 🆔 @nucetvsoran
15 Sen, 04:45

🟥نووچە| ⭕️ مەزڵوم عەبدی لە کۆبانێیە مەزڵوم عەبدی، لەگەڵ پزیشکان و بەرپرسانی تەندروستیی کۆبانێ لە کۆبوونەوەدایە لە بارەی دۆخی
🟥نووچە| ⭕️ مەزڵوم عەبدی لە کۆبانێیە مەزڵوم عەبدی، لەگەڵ پزیشکان و بەرپرسانی تەندروستیی کۆبانێ لە کۆبوونەوەدایە لە بارەی دۆخی بریندارانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی زیندانەکە 🆔 @nucetvsoran
15 Sen, 04:25

🟥نووچە| ⭕️ بە ڤیدیۆ؛ پێشوازیی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە بافڵ تاڵەبانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێک کە پێکهاتووە لە عیماد ئەحمەد و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، لە تارانە. 🆔 @nucetvsoran
15 Sen, 04:17

🟥نووچە| ⭕️ بە وێنە؛ بافڵ تاڵەبانی، لەگەڵ عەباس عێراقچی لە کۆبوونەوەدایە 🆔 @nucetvsoran
+1
🟥نووچە| ⭕️ بە وێنە؛ بافڵ تاڵەبانی، لەگەڵ عەباس عێراقچی لە کۆبوونەوەدایە 🆔 @nucetvsoran
15 Sen, 04:05

🟥نووچە| ⭕️ پەرلەمانتارێکی دەم پارتی، دەیەوێت ڕەوشی تەندروستیی بریندارێک بزانێت، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ڕێگریی لێدەکەن، بەڵام ئەو سوورە لەسەر بینینی دیمەنەکە شاری ئزمیرە 🆔 @nucetvsoran
15 Sen, 03:33