uz
Feedback
Alan Sound🎙️

Alan Sound🎙️

Kanalga Telegram’da o‘tish

http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424 "من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم..."

Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
551
Obunachilar
+124 soatlar
+67 kun
+4530 kun
Postlar arxiv
خەیاڵی زوڵفی دەرناچێ لە دڵ، تا دەرنەچێ ڕۆحم..🖤

Repost from دڵنـیـا
سەرم شێواوی شێوەی فیتنە هەڵگرسێنی شۆخێکە...

بەخێر هاتنی هەمووتان ئەکەم دوێکە ئەم کاتانە ۳۷۰ کەس بەشداربوومان بوو بازەم گەورەیی و لوتفی خۆتان سەلماند ماوەیەکی زۆریش نابێ ئەم برابەڕێزە ئەمەی نووسیوە لە نەناسراو حەزم کرد بڵێم ئاساییم کاکی خۆم میزونێ میزونەم، دانیشتمە هیچیش ناکەم بەڵام زۆر زۆر دڵخۆشم بە هەبوونی تاک بە تاکتان بەخێر بێن 🙏❤️‍🔥

یارا نەبوو ئەو قولەکەی بوو سالم سنەیی🤦‍♂

وەڵاهی بووین بە 400 کەس ئەی بەخێرێی ئێستە یارا لفت ئەدات بازەم!

شۆخی شۆخی خەریکە ئەبین بە ۴۰۰ کەس 🤭😁

تژی : پر ، مالامال ساماڵ: آسمان بی ابر بیلبیلە: مردمک چشم

بڕواننە ئەو ئاسمانەی تژی گریان سوێندم بەخوا ئەمن ئاوام دێتە پێش چاو لە نێو ئاسمانێکی ساماڵ خوێن دەبارێ و بۆتە سێڵاو... لافاوە، لافاوە، لافاو جا بەربڵاو ، قوڕە و جڵقاو، هەتا ئێستا لەمێژوودا کێ دیویەتی؟ لە هاوینێکی لەشسووتێن، بێ پەڵەهەور، ئاسمان فرمێسک ببارێنێ لەڕەنگی خوێن؟ ئەگەر ئەوە ئەسرینی چاوی خوا نییە، بڵێن چییە.؟ ئەگەر پڕژەی خوێنی شەهید لەبیلبیلەی چاوی خودا ڕۆنەچووبێ دە پێم بڵێن، هۆکارەکەی خوێنی دییە.!
✍️ ئالان فاتمــی
https://t.me/AlanFatemi

شاکار🤌🤌🤌🤌🤌

Repost from «ژیلەمـۆ»
کۆڵانێ ئاوپرژێن دەکەم یار دێ و دەڕوا تۆز نەیگرێ هەروا دەڕوا لەنجە دەکا هێمنیم شپرزان دەکا سەماوەری داگیرسێنم ئیستیکان و قەندی بێنم یارم دەڕوا دادەمێنم یارم دەڕوا بەجێمێنم چەند نازدارە یاری جوانم چەند شیرینە یاری ژیانم کۆڵانێ ئاوپرژێن دەکەم یار دێ و دەڕوا تۆز نەیگرێ
#مستەفا_دادار @Zhilamo_2025

Repost from N/a
بمبوورە ئەمشەو برینت دەکولێنمەوە ھەڵەبجە گیان! ئەرێ زامی پێنج ھەزار شەھیدی یازدەی ئازار پڕ ئێشتر بوو یا یەک کەسی براکوژی؟ ئەرێ دووکەڵی کیمیاوی ھەڵمژین ناخۆشتر بوو یا ھەوای ئێستای شارەزوور.؟ ھەڵوەرینی ھەموو چرۆی"باغی میر"و دارھەناری ئەو سەردەمی ناخۆشتر بوو یا ژاکانی تاقە یەک گوڵی ئێستاکە؟! من لەم ڕۆوە گوێ بۆ ڕادیۆکان ھەڵناخەم با ھەواڵی شەڕ نەبیسم ھیچ ڕۆژنامەیەک وەرناگرم با باسی شەڕ نەخوێنمەوە چاو لە تەلەویزیون ناکەم با مەیدانی شەڕ نەبینم من لەم ڕۆوە دەڕۆمەوە بۆ چەند سەدەی بەر لە ئێستام بۆ چی نەڕۆم..؟ ھەر چی گوڵ و پەپوولە و کیژ و جوانییە دونیا بردی بۆ شێعری خۆی تەنیا خوێن و شەڕ و مەرگ و گریان ماوە بۆ شێعری من! ھەور ھەموو بارانی ئاسمانی ھێنا گوڵێک نەبوو پێشکەشی کەین.. تازە چۆن ھەور باران بۆ ئەم وڵاتە دێنێ..؟ شنە ھەموو بۆنی خۆشی دونیای ھێنا پەنجەرێکمان نەکردەوە تاوێک تیا بحەسێتەوە.. تازە چۆن شنە بۆنی خۆش بۆ ئێمە بە دیاری دێنێ..؟ ئێمە نەبووین لە جێی گەنم، فیشەکمان چاند؟! لە جێی کێڵان، تۆپمان لێ دا؟ بە جێگای ئاو، خوێنمان پێ دا؟ ئێستا مناڵانی ئێمە ھیچیان نانی گەنم ناخۆن، دەبێ ھەویری باڕووتیان بۆ بشێلین.!!
-مارف ئاغایی🩶

لێرە کەسێک هەیە دیوانی مامۆستا فەنایی ببێت لە نەناسراو تکایە پێم بڵێن🙏 نەناسراوی من

لەسەر ئاوازی دانراوی مامۆستا حەسەن دەرزی بیخوێنین؟!

خۆزگە بەو ڕۆژە کە لەو مەنزڵە وێرانە دەڕۆم وەکوو مەل لەو قەفەز و دانە بەرەو لانە دەڕۆم گەرچی لەو ‌ڕێیە دەزانم کە غەریب نابەڵەدە من بە بۆنی سەری ئەو زولفە پەرێشانە دەڕۆم وەکوو با بەو لەشی بیمار و دڵی بێ‌تاقەت بە هەوای قامەتی ئەو سەروی خەرامانە دەڕۆم دڵ لە زیندانی سکەندەر وەڕەزە، ڕزگار بم تاکوو ئەو جێیە کەوا مڵکی سولەیمانە دەڕۆم ئەوی سووکبارە خەمی حاڵی گرانباری نییە من بەهۆی هیممەتی پیرانە مریدانە دەڕۆم گەر بەسەر وەک قەڵەمێ، ڕێگە بڕۆم بۆ لای ئەو بەو برینی دڵ و بەو دیدەیی گریانە دەڕۆم شەرتە کردوومە ئەگەر لەو خەمە دەرچم ڕۆژێ بە شێعر خوێندنەوە تا دەری مەیخانە دەڕۆم بەهەوای چاوی بە ڕەخسین و سەما وەک زەڕڕە تاکوو سەرچاوەیی ئەو خۆرە درەخشانە دەڕۆم گەر وەکوو حافزی لەو دەشتە نەشێ ڕێ ‌دەرکەم لەگەڵ ئەو بار و بنەی ئاسەفی دەورانە دەڕۆم
شاعیر: حافێزی شیرازی وەرگێڕ: عەباس حەقیقی
خرم آن روز کز این منزلِ ویران بروم راحتِ جان طلبم و از پی جانان بروم گر چه دانم که به جایی نبرد راه غریب من به بویِ سرِ آن زلفِ پریشان بروم دلم از وحشتِ زندان سکندر بگرفت رخت بربندم و تا ملکِ سلیمان بروم چون صبا با تنِ بیمار و دلِ بی‌طاقت به هواداریِ آن سروِ خرامان بروم در رهِ او چو قلم گر به سرم باید رفت با دلِ زخم کش و دیدهٔ گریان بروم نذر کردم گر از این غم به درآیم روزی تا درِ میکده شادان و غزل خوان بروم به هواداری او ذرّه صفت رقص کنان تا لبِ چشمهٔ خورشیدِ درخشان بروم تازیان را غم احوال گران باران نیست پارسایان مددی تا خوش و آسان بروم ور چو حافظ ز بیابان نبرم ره بیرون همرهِ کوکبهٔ آصفِ دوران بروم ✍️ حافظ شیرازی
https://t.me/AlanFatemi

Repost from N/a
Hani Mojtahedy - Ruhi Hetaw(MP3_320K).mp36.96 MB

Ovozli xabar01:43

سڵاو بەڕێزان ئەم کاتە و هەموو کاتێکتان پڕ بێت لە خۆشی و شادی🌹 لە ڕۆباتی نەناسراو ئەم پرسیارە زۆرجار دووبارە دەبێتەوە! من کاناڵم هەیە یا تازە دامناوە پاڵپشتی ئەکەیت؟ یەکجار وڵام ئەدەمەوە بۆ هەمیشە: وەکوو ئاڵوگۆڕ نەخێر بۆ هیچ کاناڵێک🙏 وەلێ ئەگەر لە کاناڵەکانتان شتی جوان ببینم بە لینکی خۆتانەوە بەخۆشحاڵییەوە منیش لێرە پۆستی ئەکەمەوە بەو چاوەڕوانییەشەوە نایکەم کە پۆستەکانم دابننەوە بچن سەیری پۆستەکانی کاناڵ بکەن پڕە لە پۆستی کاناڵەکانی تر بەڵام جوان و کوردانەن🤌 ئەگەر پۆستی ئاواتان هەبوو هام لە خزمەتتانا پێ وتنی ناوێ خۆم دای ئەنم لەگەڵ ڕێزم🌻

جەماعەت دانش ئامووز (کلاس دوانزە و کنکورییەکان تایبەتی) کە لە نەناسراو مێشکی سەرمانتان خواردبوو بۆڵەبۆڵ
پیرۆزە تەواو هاتن ئیمتحانەکانتان