Alan Sound🎙️
Kanalga Telegram’da o‘tish
http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424 "من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم..."
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
546
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+97 kun
+4430 kun
Postlar arxiv
547
ئەرێ دیسان باری خەم گوڵێ نازەنین نیشتوە لە لێوم
ئەرێ دیسان باری خەم گیانا نازەنین نیشتوە لە لێوم
تخوا بەزەییێکت بێ ئەرێ دیدەکەم بەو دڵەی پەشێوم
نازیلێ گڕووم لێ مەگرە ناز مەکەو سێوەکەو بگرە
ئەرێ دیسان هەڵیاندا وەرە نازەنین سێدارە بۆ من
ئەرێ دیسان هەڵیاندا ئەرێ نازەنین سێدارە بۆ من
تخوا یارم دەیفەرموو وەرە دیدەکەم بیبەخشن بە من
نازیلێ گڕووم لێ مەگرە ناز مەکەو سێوەکەو بگرە
ئەرێ خودا هەڵناگرێ وەرە نازەنین نوقمم کەی لە غەم
ئەرێ خودا هەڵناگرێ وەرە نازەنین نوقمم کەی لە غەم
تخوا مەیلم بدەیە وەرە دیدەکەم یان زۆر و یان کەم
نازیله گڕووم لێ مەگرە ناز مەکەو سێوەکەو بگرە
نووسەر: ؟
https://t.me/AlanFatemi
547
Repost from N/a
ئێوارە بێت یا کازێوە
خۆرەتاو بێ یا شلێوە
لەھەر کوێ بیت
لە نێو کونە ئەشکەوتێکا
یا شارێکی پڕ ھاتە ھات
لە کونجێکی تاراوگەدا
یا سجنێکی کاولە وڵات
ھەر کاتێک مەیلت لێ بێ
من دەبمە با و
بە چرکەیەک دەگەمە لات"
پەشێو
547
من پینم کرد کە بمێنێتەوە
ئێوەش گوێی بدەن بەشەرتی سەیڤ کردن و دووبارە گوێدانەوە..
شەوتان هێدی🌻❤️
547
سەوزە هەی سەوزە گیان خۆ من پیر نەبووم تۆ پیرت کرد لەو دەمەی ڕا دڵم لێی داوە بۆ ژوان گەوهەرێ گیان گەوهەرێhttps://t.me/AlanFatemi
547
لە نەناسراو هاوڕێیەک ئەڵێ ئەو بەڕێزانە بە چی پێ ئەکەنن؟!
بەخوا منیش نازانم کاکە گیان یا دادە گیان! حەتمەن بە دەنگی من پێ ئەکەنن ئەنا نە مەرزیە و نە شێعرەکەی گۆران پێکەنیناوی نین 🤔
547
هاوڕێیەکم قاری قورئانە لە لای ئوستادێکا شاگردە ئەیوت:
ڕۆژێکیان ئوستادەکەم دەسی کردووە بە خوێندنەوە لە سەبکی قارییە گەورەکان(عبدالباسط، منشاوی و ...) بەرەبەرە چ دیم مەقامەکانی قاتی کردە ناو یەکا لە ئاخرەوە پێم وت ئوستادە ئەمە چی بوو ئیتر ؟
وتییەسی ئەمە عبدالقاطی بوو
منیش بەتەمام گۆرانییەک دابنم تێکەڵەی ناسر و ماملێ و عەدنان کەریم و حەسەن دەرزی
بەهەرحاڵ عبدالقاطی هەی عبدالقاطییە هیوادارم بەدڵتان بێت😄😄
547
"عیشق و ئازادی/ناڵەی جودایی"
ئەگەرچی شەو درەنگە ساقی بۆم تێکە کەمێکی تر
کە وا ئەمشەو سەری هەڵدا لە ناخمدا خەمێکی تر
لە بادە ئەم ژەمە تێرکە منی تینووی جگەرسووتاو
بەچی دیارە کە دەیبینم شەوێکی تر، ژەمێکی تر!
ئەوەندە دەردەدار و بێ پەرستارم کە پێم وایە:
لەسەر کێکی تەمەن هەڵناکرێ تازە شەمێکی تر
گەلێکم ڕۆژگاری تاڵ و شیرین ڕابوارد، ئاخۆ
مەرگ مەودا دەدا دیسان ببینم سەردەمێکی تر!
✍️ هێمن موکریانیhttps://t.me/AlanFatemi
547
https://t.me/Nazil_e https://t.me/hewargeyresen https://t.me/Hawryii https://t.me/pena1405 https://t.me/Hedim72سڵاو خۆشەویستان هەموو کاتێکتان باس سپاس بۆ ئێوەی ئازیز هەر بمێنن❤️ هەر ئەم کاناڵانەم دی بڵاویان کردبوویەوە ئەم پۆستەم ئەگەر کەسێکم بیر چوو داوای لێبوردنتان لێ ئەکەم 🙏🌻
547
تکایە کات بدەن بە خوێندنی ئەم شێعرە وەختێ ئەیخوێنم بە سەراسەر گیانما مچوڕک دێت
هیوای کوڕی مامۆستا گۆران کە ئاوا بە جوانی بەسەریا شاکارە شێعر ئەخولقێنێ ئەمرێ و جا ئەو کاتە گۆران بە جەرگسووتاوی شێعری بۆ ئەنووسێت کە فرمێسک بەچاوی دڵ بەردترین مرۆڤی سەرزەوییشا تێرێ
پێتان خۆش بوو ئەویشتان بۆ دائەنم بەڵام پێشنیاری من ئەوەیە ئەگەر زۆر هەستیارن بەلای ئەو شێعرەدا مەچن...
