uz
Feedback
Alan Sound🎙️

Alan Sound🎙️

Kanalga Telegram’da o‘tish

http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424 "من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم..."

Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
551
Obunachilar
+124 soatlar
+67 kun
+4530 kun
Postlar arxiv
کە نەزەر لەسەر یەک بە یەک پۆستەکان ئەدەن ئەی بۆ ڕیئەکشن دانانن! هۆکار؟ لە ۳۶۵ کەس ۱۰-۱۲ کەس ڕیئەکت دائەنن تازە کەمتریش وەلێ نەناسراوەکەم بەرناکەوێ🙄 هەر بەخاتر ئەویشە بوو نەناسراوەکەم گۆڕا بە داواکاری خۆتان

ئەگەر تۆ بێى ئیتر هەرگیز چـاوەڕوانى بەهار ناکەم تا دوانەفەس بەمردنیش هەست بە بوونى ئازار ناکەم با لەکوچـەى چـاوەڕوانى بێمە دنیاى یەکبوونەوە خوا ئەزانێت خۆشیم نییە بەدەست دڵەى زەبوونەوە ئەوسا ژینم پڕ سەفایە و خەمم لەکۆڵ ئەبێتەوە دەرگاى هیوام لەبەهەشتى ئاسمانێکا ئەکرێتەوە ئەم گۆشەیەى کە ئێستاکە بۆتە ژوورى خەمەکانم مەگەر هەر تۆ فریام کەوى دەستم بگرى بۆ ژیانم ئەى هەناسەى ناو دەروونم لەم غوربەتە جێم مەهێڵە بـێ تـۆ دڵم بـێ پەنـایــەو ڕێبوارێکى تـەنیـاو وێڵە بەزمانى بەسـتراویشم تەنیـا بۆ ناخـى خـۆم ئەدوێم لە دوا ڕێگەى چاوەڕوانى بۆ ماڵى خەم هەنگاو ئەنێم نووسەر: http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424

هەندێک ئێکانتی نوقتە و دێلێت ئێکانتم بەن کرد ئەگەر ئێکانتەکان ئاشنان پێم بێژن ئەدتتان بکەمەوە

ئەى هەناسەى ناو دەروونم لەم غوربەتە جێم مەهێڵە بـێ تـۆ دڵم بـێ پەنـایــەو ڕێبوارێکـــــى تـەنیـاو وێڵە
ئەى هەناسەى ناو دەروونم لەم غوربەتە جێم مەهێڵە بـێ تـۆ دڵم بـێ پەنـایــەو ڕێبوارێکى تـەنیـاو وێڵە
دەنگبێژ: ئالان فاتمی

ئەگەر تێکۆشانی مرۆڤایەتی ئەوەندە ئاڵۆز نەبووایە؛ چایەکم  بە دەستەوو دەگرت و بۆ ماڵەکەت ئەهاتم و داوام لی ئەکردێ هەموو ژیانم بیت. ❤️ #وەرگێڕ_دلۆڤان شێعرێکی فارسی لە شاعری نەناسراو

"سکاڵایەک" بە وردی سەرنجم داوەتە سێ ، چوار نووسراوەی ئەم دوایییانەی خۆم هەموویان بە جۆرێک لە جۆرەکان بە خودادا دەئاڵێن و لە ئاخرەوە دەبێتە نزا و پاڕانەوە بۆ بچووکترین مافەکان کە لای ئەوەوە ئەوەندەی پێ ناچێ بەڵام کوا گوێیەک هاواری من کە هاواری یەک کوردستان و لەوانەیە پتر ببیستێ؟ یان بە دەردی ئەحمەد هەردی ئەڵێ: کوانێ؟ «نییە دەستێک دەرم بێنێ لە ناو ئەو گۆڕە وێرانە» «ئەی خوای گەورە و چووکەکانی» جەلالی مەلەکشا پێم بڵێ کوای یا کوان دەی خۆ کەوتمە گیانکەنشت؟! داخ گرانم یان شێرکۆ لەوپەڕی غەیبەوە هاتەوە و وتی « گەوجە بیکە بە عەرەبی، لێرە کەس کوردی نازانێ»؟ و شێعر نەبوو، ڕاستی بوو! دە بە ئاماژەی هەورەبرووسکەیەک ، چاوەقرتکێی ئەستێرەیەک، کورە دە چوزانم خودای گەورە چووکە نیشانەیەک بدە! کوردی دەزانی یاخود نا هەر ئەوەندە! ئەگەرکوو نا وا بۆت دەکەم بە عەرەبی هەزار سیبوویە¹ نەتوانێ ڕەخنەیەکیشی لێ بگرێ. تەنیا تۆ بیبینە و بیبیستە و دەست تێ وەردانێک بکە گەورەم بە خۆت و عەزەمەتت ئیتر تاساین. هەڵبەت ئەوەشم لەبیر نەچێ لانیکەم ۱۴۰۰ ساڵ لەمەوپێش لە قورئاندا فەرمووت: «ثُمَّ اسْتَوى عَلَى الْعَرْشِ»²! قسەی خۆمان بێ ئەوەندە ساڵەش کەم نییە دابنیشی لەسەر کورسی عەرش و گەنوپەنی مرۆڤەکان تەماشا بکەیت... نا! نا! لاڵ بم بڵێی وا بێ! یاخود خەوت لێ کەوتووە وا نادیاری؟ یاخود خۆت لە خەو داوە کە نەیبینی! هەڵبەت خۆ ناحەقت نییە گەورەم! ئەگەر واش بێ... بە ناوی تۆ و دینەکەتەوە «فێرعەونەکان دنیایان خوارد»³ ، مرۆڤ مرۆڤ لە ناو خوێندا دەگەوزێنێ، یەکێ لە نێو قەفەزێکدا دانەیەکتر دەسووتێنێ، یەکێک سەگ و ئینسانێکی ساحێب شعووری پێ یەکە گوریسێک لە ملی دەکات تا وەک ئاژەڵ دەیخنکێنێ، وەلێ قسەی بەین خۆمان بێت ئەوان هەرچەند چەپەڵیش بن عەرەبییەکەیان باشە! وەکوو من نین، وڕێنەکانیشم کوردین!
¹ سیبویە (سێبەویە) یەکێک بوو لە گەورەترین زمانناسان و ڕێزمانزانانی زمانی عەرەبی. جێگەی سەرنجە کە، هەرچەندە سیبویە ئێرانی بوو، بە شێوەیەکی زانستی و ورد زمانی عەرەبی لێکۆڵینەوەی لێ کرد و بوو بە یەکێک لە گەورەترین ڕێزمانزانانی مێژووی عەرەبی. ² پاشان لەسەر عەرش «استیوا»ی کرد. ³ وەرگیراو لە شێعری « بۆ دوعا» دوکتۆر عەبدوڵڵا پەشێو
✍️ ئالان فاتمــی

شێعری ئەم سترانە کە م.نەجمە ئاوازی لەسەر داناوە یەکەمجار وا باوە کە «تاهیر بەگی جاف» و «ناری» پێکەوە دایانناوە دوای ئەوان «سافی هیرانی» پێنج خشتەکییەکی لەسەر شێعرەکەی ئەوان نووسیوەتەوە و لە شێعرەکەی خۆیدا تەزمینی بە بەیتەکانی تاهیر بەگی جاف و ناری داوه جێگەی باسە ئەوەی کە نەجمە ئەیخوێنێ پێنج خشتەکییەکەی سافی هیرانییە
بە خەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی، مەستی مەی کردین بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من کە چی دەستی لە سەر دانا، لە سەیری باخی بەی کردین بە هەوری پەرچەم و زولفی، ڕوخ و ئەبرۆی کە داپۆشی لە شەوقی ڕوئیەتی بەدر و هیلالی یەک شەوەی کردین ئەگەرچی کوشتنی خۆ قابِض الأرواحی موژگانی بە قانوونی مەسیحایی، بە خەندەی لێوی حەی کردین عیلاجی دەدری دڵ «ناری» لە تاهیر بەگ تەمەننا کە بڵێ ئەمرۆ گوڵئەندامێ، بە تیرێ جەرگی پەی کردین ✍️ تاهیر بەگی جاف
بە غەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من کە چی دەستی لە سەر دانا، لە سەیری باغی بەی کردین بە هەوری پەرچەم و ئەبرۆ، ڕوخ و زوڵفی کە داپۆشی لە شەوقی ڕوئیەتی بەدری هیلالی یەک شەوەی کردین ئەگەرچی کوشتنی خۆ قابیض الأرواحە موژگانی بە قانوونی مەسیحایی لە خەندەی لێوی حەی کردین عیلاجی دەردی دڵ ناری لە تاهیر بەگ تەمەننا کە بڵێ: ئەمڕۆ گوڵەندامێ بە تیرێ جەرگی پەی کردین ✍️ ناری
من و دڵ ئەمڕۆ ئەو شۆخە لە خۆشی یەک بە دەی کردین لە جامی لەعلی سەرخۆش و موقیمی مەیکەدەی کردین هەتا مەحشەر خومار و مەستی ناز و نەشئەکەی کردین بە غەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین بە ئەو یارە بڵێن یاران چییە سووچ و گوناهی من نەسیم ئەنگووت و شەو ڕۆیی چەمەن واڵا بوو ماهی من چ قەوماوە مەگەر قوربان کە وا بەستووتە ڕاهی من ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من کەچی دەستی لەسەر دانا لە سەیری باغی بەی کردین لەبۆ یەک مەرحەبایێ چوومە لای یارم بە سەرخۆشی نیقابی خستە ڕوخسار و بەجارێ کەوتە خامۆشی کە وام دی ڕۆیی ئارامی دڵ و سەبر و فەرامۆشی بە هەوری پەرچەم و زوڵفی ڕوخ و ئەبرۆی کە داپۆشی لە شەوقی ڕوئیەتی بەدری هیلالی یەکشەوەی کردین ڕەفیقانم کەسێ عاشق نەبێ لەم سیڕڕە نازانی لە لایێ یار حەیاتبەخش و لە لایێ قابزی جانی لە هەر دوو لاوە تەسلیمم بڵێن دەستم بە دامانی ئەگەرچی کوشتمی خۆ قابیزولئەڕواحی موژگانی بە قانوونی مەسیحایی بە خەندەی لێوی حەی کردین لەبۆ خوێنڕێژی عوشاقان نیگارم گەرچی بێباکە وەلێ ئەی دڵ لە ڕووی ئوممێدەوە جارێ تەماشا کە مەڵێ سافی زەمان ئاخر بوو کەس ئیمدادی کەس ناکا دەوایی دەردی دڵ «ناری» لە «تاهیربەگ» تەمەننا کە بڵێ ئەمڕۆ گوڵئەندامێ بە تیرێ جەرگی پەی کردین ✍️ سافی هیرانی
https://t.me/AlanFatemi

بە غەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین

Alan Fatemi: "سکاڵایەک" بە وردی سەرنجم داوەتە سێ ، چوار نووسراوەی ئەم دوایییانەی خۆم هەموویان بە جۆرێک لە جۆرەکان بە خودادا دەئاڵێن و لە ئاخرەوە دەبێتە نزا و پاڕانەوە بۆ بچووکترین مافەکان کە لای ئەوەوە ئەوەندەی پێ ناچێ بەڵام کوا گوێیەک هاواری من کە هاواری یەک کوردستان و لەوانەیە پتر ببیستێ؟ یان بە دەردی ئەحمەد هەردی ئەڵێ: «کوا دەستێک لە ناو ئەو گۆڕە وێرانە دەرم بێنێ» «ئەی خوای گەورە و چووکەکانی» جەلالی مەلەکشا پێم بڵێ کوای یا کوان دەی خۆ کەوتمە گیانکەنشت؟! داخ گرانم یان شێرکۆ لەوپەڕی غەیبەوە هاتەوە و وتی « گەوجە بیکە بە عەرەبی، لێرە کەس کوردی نازانێ»؟ و شێعر نەبوو، ڕاستی بوو! دە بە ئاماژەی هەورەبرووسکەیەک ، چاوەقرتکێی ئەستێرەیەک، کورە دە چوزانم خودای گەورە چووکە نیشانەیەک بدە! کوردی دەزانی یاخود نا هەر ئەوەندە! ئەگەرکوو نا وا بۆت دەکەم بە عەرەبی هەزار سیبوویە¹ نەتوانێ ڕەخنەیەکیشی لێ بگرێ. تەنیا تۆ بیبینە و بیبیستە و دەست تێ وەردانێک بکە گەورەم بە خۆت و عەزەمەتت ئیتر تاساین. هەڵبەت ئەوەشم لەبیر نەچێ لانیکەم ۱۴۰۰ ساڵ لەمەوپێش لە قورئاندا فەرمووت: «ثُمَّ اسْتَوى عَلَى الْعَرْشِ»²! قسەی خۆمان بێ ئەوەندە ساڵەش کەم نییە دابنیشی لەسەر کورسی عەرش و گەنوپەنی مرۆڤەکان تەماشا بکەیت... نا! نا! لاڵ بم بڵێی وا بێ! یاخود خەوت لێ کەوتووە وا نادیاری؟ یاخود خۆت لە خەو داوە کە نەیبینی! هەڵبەت خۆ ناحەقت نییە گەورەم! ئەگەر واش بێ... بە ناوی تۆ و دینەکەتەوە «فێرعەونەکان دنیایان خوارد»³، مرۆڤ مرۆڤ لە ناو خوێندا دەگەوزێنێ، یەکێ لە نێو قەفەزێکدا دانەیەکتر دەسووتێنێ، یەکێک سەگ و ئینسانێکی ساحێب شعووری پێ یەکە گوریسێک لە ملی دەکات تا وەک ئاژەڵ دەیخنکێنێ، وەلێ قسەی بەین خۆمان بێت ئەوان هەرچەند چڵکنیش بن عەرەبییەکەیان باشە! وەکوو من نین، وڕێنەکانیشم کوردین!
¹ سیبویە (سێبەویە) یەکێک بوو لە گەورەترین زمانناسان و ڕێزمانزانانی زمانی عەرەبی.
جێگەی سەرنجە کە، هەرچەندە سیبویە ئێرانی بوو، بە شێوەیەکی زانستی و ورد زمانی عەرەبی لێکۆڵینەوەی لێ کرد و بوو بە یەکێک لە گەورەترین ڕێزمانزانانی مێژووی عەرەبی. ²  پاشان لەسەر عەرش «استیوا»ی کرد. ³ وەرگیراو لە شێعری « بۆ دوعا» دوکتۆر عەبدوڵڵا پەشێو ✍️ ئالان فاتمی
https://t.me/AlanFatemi

"سکاڵایەک" بە وردی سەرنجم داوەتە سێ ، چوار نووسراوەی ئەم دوایییانەی خۆم هەموویان بە جۆرێک لە جۆرەکان بە خودادا دەئاڵێن و لە ئاخرەوە دەبێتە نزا و پاڕانەوە بۆ بچووکترین مافەکان کە لای ئەوەوە ئەوەندەی پێ ناچێ بەڵام کوا گوێیەک هاواری من کە هاواری یەک کوردستان و لەوانەیە پتر ببیستێ؟ یان بە دەردی ئەحمەد هەردی ئەڵێ: «کوا دەستێک لە ناو ئەو گۆڕە وێرانە دەرم بێنێ» «ئەی خوای گەورە و چووکەکانی» جەلالی مەلەکشا پێم بڵێ کوای یا کوان دەی خۆ کەوتمە گیانکەنشت؟! داخ گرانم یان شێرکۆ لەوپەڕی غەیبەوە هاتەوە و وتی « گەوجە بیکە بە عەرەبی، لێرە کەس کوردی نازانێ»؟ و شێعر نەبوو، ڕاستی بوو! دە بە ئاماژەی هەورەبرووسکەیەک ، چاوەقرتکێی ئەستێرەیەک، کورە دە چوزانم خودای گەورە چووکە نیشانەیەک بدە! کوردی دەزانی یاخود نا هەر ئەوەندە! ئەگەرکوو نا وا بۆت دەکەم بە عەرەبی هەزار سیبوویە¹ نەتوانێ ڕەخنەیەکیشی لێ بگرێ. تەنیا تۆ بیبینە و بیبیستە و دەست تێ وەردانێک بکە گەورەم بە خۆت و عەزەمەتت ئیتر تاساین. هەڵبەت ئەوەشم لەبیر نەچێ لانیکەم ۱۴۰۰ ساڵ لەمەوپێش لە قورئاندا فەرمووت: «ثُمَّ اسْتَوى عَلَى الْعَرْشِ»²! قسەی خۆمان بێ ئەوەندە ساڵەش کەم نییە دابنیشی لەسەر کورسی عەرش و گەنوپەنی مرۆڤەکان تەماشا بکەیت... نا! نا! لاڵ بم بڵێی وا بێ! یاخود خەوت لێ کەوتووە وا نادیاری؟ یاخود خۆت لە خەو داوە کە نەیبینی! هەڵبەت خۆ ناحەقت نییە گەورەم! ئەگەر واش بێ... بە ناوی تۆ و دینەکەتەوە «فێرعەونەکان دنیایان خوارد»³، مرۆڤ مرۆڤ لە ناو خوێندا دەگەوزێنێ، یەکێ لە نێو قەفەزێکدا دانەیەکتر دەسووتێنێ، یەکێک سەگ و ئینسانێکی ساحێب شعووری پێ یەکە گوریسێک لە ملی دەکات تا وەک ئاژەڵ دەیخنکێنێ، وەلێ قسەی بەین خۆمان بێت ئەوان هەرچەند چڵکنیش بن عەرەبییەکەیان باشە! وەکوو من نین، وڕێنەکانیشم کوردین!
¹ سیبویە (سێبەویە) یەکێک بوو لە گەورەترین زمانناسان و ڕێزمانزانانی زمانی عەرەبی. جێگەی سەرنجە کە، هەرچەندە سیبویە ئێرانی بوو، بە شێوەیەکی زانستی و ورد زمانی عەرەبی لێکۆڵینەوەی لێ کرد و بوو بە یەکێک لە گەورەترین ڕێزمانزانانی مێژووی عەرەبی. ²  پاشان لەسەر عەرش «استیوا»ی کرد. ³ وەرگیراو لە شێعری « بۆ دوعا» دوکتۆر عەبدوڵڵا پەشێو
✍️ ئالان فاتمی
https://t.me/AlanFatemi

"سکاڵایەک" بە وردی سەرنجم داوەتە سێ ، چوار نووسراوەی ئەم دوایییانەی خۆم هەموویان بە جۆرێک لە جۆرەکان بە خودادا دەئاڵێن و لە ئاخرەوە دەبێتە نزا و پاڕانەوە بۆ بچووکترین مافەکان کە لای ئەو ئەوەندەی پێ ناچێ بەڵام کوا گوێیەک هاواری من کە هاواری یەک کوردستان و لەوانەیە پتر ببیستێ؟ بە دەردی ئەحمەد هەردی ئەڵێ: «کوا دەستێک لە ناو ئەو گۆڕە وێرانە دەرم بێنێ» «ئەی خوای گەورە و چووکەکانی» جەلالی مەلەکشا پێم بڵێ کوای یا کوان دەی خۆ کەوتمە گیانکەنشت؟! داخ گرانم یان شێرکۆ لەوپەڕی غەیبەوە هاتەوە و وتی « گەوجە بیکە بە عەرەبی، لێرە کەس کوردی نازانێ»؟ و شێعر نەبوو، ڕاستی بوو! دە بە ئاماژەی هەورەبرووسکەیەک ، چاوەقرتکێی ئەستێرەیەک، کورە دە چوزانم خودای گەورە چووکە نیشانەیەکم پێ بدە! کوردی دەزانی یاخود نا هەر ئەوەندە! ئەگەرکوو نا وا بۆت دەکەم بە عەرەبی هەزار سیبوویە¹ نەتوانێ ڕەخنەیەکیشی لێ بگرێ. تەنیا تۆ بیبینە و بیبیستە و دەست تێ وەردانێک بکە گەورەم بە خۆت و عەزەمەتت ئیتر تاساین. هەڵبەت ئەوەشم لەبیر نەچێ لانیکەم ۱۴۰۰ ساڵ لەمەوپێش لە قورئاندا فەرمووت: «ثُمَّ اسْتَوى عَلَى الْعَرْشِ»³! قسەی خۆمان بێ ئەوەندە ساڵەش کەم نییە دابنیشی لەسەر کورسی عەرش و گەنوپەنی مرۆڤەکان تەماشا بکەیت... نا! نا! لاڵ بم بڵێی وا بێ! یاخود خەوت لێ کەوتووە وا نادیاری؟ یاخود خۆت لە خەو داوە کە نەیبینی! هەڵبەت خۆ ناحەقت نییە گەورەم! ئەگەر واش بێ... بە ناوی تۆ و دینەکەتەوە «فێرعەونەکان دنیایان خوارد»، مرۆڤ مرۆڤ لە ناو خوێندا دەگەوزێنێ، یەکێ لە نێو قەفەزێکدا دانەیەکتر دەسووتێنێ، یەکێک سەگ و ئینسانێکی ساحێب شعووری پێ یەکە گوریسێک لە ملی دەکات تا وەک ئاژەڵ دەیخنکێنێ، وەلێ قسەی بەین خۆمان بێت ئەوان هەرچەند چڵکنیش بن عەرەبییەکەیان باشە! وەکوو من نین، وڕێنەکانیشم کوردین! ✍️ ئالان فاتمی

ڕیئەکتەکانتان زۆررررررر لاوازن

هەموو نێردراوە زێڕەکانتان بەرە بەرە دادەنێم سپاس بۆ هەمووتان بازەم بنێرن🌹

دەردی دووری دەردی دووری زۆر گرانە دڵبەرا هیجران بەسە دڵ وەکوو پەروانە سووتا چاوەکەم سووتان بەسە عاقڵان شەیدا دەبن ڕووبەندی سەر ڕوو لامەدە عاشقان کوشتەی جەفاتن قەتڵی مەزڵوومان بەسە مورغی دڵ پابەندی دانە و داوی خاڵه ‌و زوڵفی خاو گیری بەندیخانە تاکەی، بەندی بێ ئامان بەسە هەرچی بووم بردی به ‌تاڵان تورکی مەستی چاوەکەت تاقەت و سەبر و قەرارم پێ نەما تاڵان بەسە شاهیدم فرمێسکی خوێنینە کە تۆ جەرگت بڕیم عاشقی ڕووتم ئەگەر تەقسیرە گەر تاوان بەسە ئێستەکەش مەجنوون و لەیلێ هەن لە عەسری تازەدا شێت و سەرگەردانی تۆم، حەیرانی تۆم، حیرمان بەسە گەنجی عیشقت پڕ به ‌وێرانەی دڵه و من پێم کەمە تا زیادبێ چاوەڕێی دیشم مەڵێ ئیحسان بەسە گەر قسەی عیشقی گۆڵ و بولبول لە لات ئەفسانەیە تۆ گوڵی خەندان و ئەمنیش بولبولی گریان بەسە ئاورت بەردا دڵ و گیانی حەقیقی چاوەکەم دەردی بێ دەرمانە عیشقت، دەردی بێ دەرمان بەسە‌ مامۆستا عەبباس حەقیقی

یاره‌ ژیکه‌ڵانه‌که‌م ! گوڵم ! به‌ هه‌ر نیگایێ ، مه‌وجی چاوه‌ مه‌سته جوانه‌که‌ت ، ده‌چێته‌ ناو دڵم ! هه‌ر به‌ گوێی دڵم ! گوێ ده‌گرمه‌ گرفه‌ گرفی شیعره‌ ئاگرینه‌که‌ت . شیعره‌ ڕێک و پێکه‌که‌ی به‌ تاو و تینه‌که‌ت ! هه‌ر به‌ چاوی دڵ ده‌ڕوانمه‌ دیمه‌نی ئه‌وینه‌که‌ت ! تۆ ! ئه‌وینمی .. ڕێک و پێک ترینه‌ شیعری تاکو ئێسته‌ هه‌ڵنه‌به‌ستراوی ژینمی ! تۆ ! هه‌ڵۆی خه‌یاڵی هه‌ڵفڕینمی ! هه‌ر ده‌که‌ومه‌ سه‌ر هه‌وا ، به‌ هه‌ڵفڕینه‌که‌ت ! به‌ جازیبه‌ی ڕه‌وه‌ندی تێپه‌ڕینه‌که‌ت ! به‌ شیعری باڵی چه‌نده‌ ڕه‌نگی تاوسی خه‌یاڵ به‌ خوێندنه‌وه‌ی سروودی مه‌رگی کۆرپه‌ نازه‌نینه‌که‌ت ، مه‌رگی کۆرپه‌ نازه‌نینه‌که‌ت لاده‌ لاده‌ لاده‌ لا ده‌له‌چکه‌ ته‌سکه‌ که‌سکه‌که‌ت ! خۆشه‌ویسته‌که‌م ! عه‌زیزه‌که‌م ! گه‌زیزه‌که‌م ! تاقه‌ ڕۆڵه‌ جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی به‌هاری کورت ! ڕۆڵه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ی ته‌لان و کێو و چه‌م ! تۆ ! هه‌زرا ئایه‌تی ، له‌ کانیاوی پڕ له‌ ئاو و خیزه‌که‌م ! له‌ کاتی تونییایه‌تی ، به‌ چه‌شنی بیری به‌رزه‌فڕ، بێ سنوور و بێ نیهایه‌تی ، تۆ ! قیامه‌تی ! دڵستێن و دڵڕفێن و خه‌وڕه‌وێنمی ! تۆ ! ته‌واونوێنی عه‌شقی پاک و خه‌مڕه‌وێنمی ! تۆ ! په‌ل و نه‌مام ڕاوه‌شێنی باخی باده‌ هێنمی ! تێکه‌ڵاوی گوشت و پێست و ئێسک و خوێنمی ! خوێنی خوێنه‌که‌م ! هیچ وه‌بیرته‌ ئه‌وده‌مه‌ی که‌ که‌وتمه‌ جه‌غزی که‌سکه‌ که‌سکی چاوه‌ مه‌سته‌ که‌سکه‌کانی پڕ له‌ سیحر و جوانی تۆ ؟ بوومه‌ مه‌ستی مه‌ست و سێحری سێحری چاوه‌ مه‌سته‌کانی تۆ ؟ ده‌ستی خۆم بڕی !. ده‌ستی خۆم بڕی به‌ به‌ژنی باڵی شیعری ئاڵی ته‌م نیشانی تۆ . بۆیه‌ کورته‌ ده‌ستی ئه‌من و خوێن ده‌بارێ هه‌ر له‌ هه‌وری عاسمانی مانی تۆ . جوانه‌ بووکه‌که‌ ! هه‌ر هه‌نووکه‌ ده‌مهه‌وێ که‌ بێمه‌ جێی ژوانی تۆ . مه‌رگی کۆرپه‌ نازه‌نینه‌که‌ت لاده‌ لاده‌ لاده‌ لا ده‌له‌چکه‌ ته‌سکه‌ که‌سکه‌که‌ت ! ها.. ترووسکه‌که‌م جامی دڵ پڕی شه‌ڕابی شه‌وقی شیعری شه‌و شه‌وه‌ به‌و نیگایه‌ پاکه‌ مه‌نده‌یه‌ت وه‌سوه‌سه‌ی دڵی پڕم هه‌لا هه‌لاکه‌، ببیه‌ شیعره‌که‌م ! ببیه‌ شیعره‌که‌م تاکه‌ ڕۆشنایی خاته‌ هه‌وری دڵ برووسکه‌که‌ت . تا ڕه‌ها بی گوڵپه‌ڕی خه‌یاڵی ناسکی تاسکه‌ تاسکی ئاسکی باسکی بسکه‌که‌ت . لاده‌ لاده‌ لاده‌ لا ده‌له‌چکه‌ ته‌سکه‌ که‌سکه‌که‌ت ! #مامۆستا_هەڵۆ

شاکارررررررررر تا ئەبەد شاکار❤️‍🔥 تێکستی شێعرەکە هەر کەس هەسی بینێرێ

یارە ژیکەڵانەکەم.mp38.31 MB

تکایە شێعر و گۆرانی کوردی: https://t.me/BoldChat_Bot?start=sec-gehdghfece

ئەمەتان گوێ دا..؟

ئیمڕۆ ۶ــی ۵ـــی ۴۰۵ بوو تەنیا جێگەی پەنج و شەشەکە جێ بە جێ بێت ئەوێتە ڕۆژی لە دایک بوونم شۆخی شۆخی پیر بووین🙃😄