هاودەم🌱
Kanalga Telegram’da o‘tish
خۆزگە دەمزانی لە غوربەت کێیە بێ من هاودەمت، خۆ دەزانی گیانە بۆ من ناکرێ تەرکی غەمت!🌱
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
386
Obunachilar
+424 soatlar
+237 kun
+4230 kun
Postlar arxiv
386
نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ
نەچم، شەرت بێ، ھەتا ئەو خوارە بێ تۆ
دەروونم خاڵییە، وەک نەی دەناڵێ
ھەوارێکی چ پڕ ھاوارە بێ تۆ
بیناییم کوێرە، ھەڵنایێ بە ڕووی کەس
موژەم یەک یەک دەڵێی بزمارە بێ تۆ…
386
كارەسات نییە دابڕان و ڕۆیینی تۆ!
گوڵم;
بە چەشنی دارە”بی”
ئەمن بە پێوە گیان ئەدەم...!
نەزار قەبانی🌱
386
ئەگەر دەتانەوێت بڕۆن، بڕۆن!
بەڵام هەرگیز مەگەڕێنەوە،
وەفادار بن بۆ ڕۆیشتنتان،
با ئێمەش دڵسۆز بین بۆ لەبیرکردنتان…!
مەحموود دەروێش🌱
386
خەیاڵت..
لێوانێ ئاوە کە هەر شەو..
لە پەنای سەرما دایەنێم و..
نيوە شەو کە لە خەوی نەبوونت ڕائەچڵەکێم..
قومێکت لێ دەنۆشم..
هێمنم دەکاتەوە..
وە ئەم چیرۆکە بەردەوام ئەبێت..!
عەلی قازی نزام🌱
386
تۆ جوانترین خەمی من بووی
ئازیزترین برینی من بووی
ئەوەیکە بە کرداری ڕابردوو یادت دەکەم،
خەمبارترین شێوەی لەناو چوونە کە هەڵمبژاردووە…
حەمید سەلیمی🌱
