شەوچرا Şewçira
Kanalga Telegram’da o‘tish
🌙 شەوچرا | Şewçira 📜 لاپەڕێک بۆ شێعر، هونەر و ئەدەبی کوردی 🖋️ وشە | هەست | هونەر | ڕۆشنبیری 🏔️ لە دڵی کوردستانەوە، بۆ هەموو دڵێکی کورد بۆ پیوەندی: @shawchirabot
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
1 005
Obunachilar
+49524 soatlar
+4947 kun
+43530 kun
Postlar arxiv
1 006
🐍 شــامــاران
ئەفسانەی ژنێک کە نهێنیی ژیان لە سینەیدا هەڵگرتبوو
لە ژێر زەوی، لە شوێنێک کە ڕووناکیی خۆر هەرگیز نەگەیشتبوو، شارێک هەبوو؛
شارێک لە ناو تاریکییەکاندا، بە ڕووناکییەکی سەیر دەدرەوشایەوە.
لەو شارەدا هەزاران مار دەژیان؛
بەڵام لە نێوانیاندا بوونەوەرێک هەبوو کە لە هەموویان جیاواز بوو.
شاماران،
نیوی جەستەی مرۆڤ بوو و نیوی دیکەی مار؛
چاوانی پڕ لە ئارامی، و دڵێکی پڕ لە زانستی ئەو شتانەی مرۆڤ هێشتا نەیدۆزیبوونەوە.
دەگوتن شاماران هەموو نهێنییەکانی گیای دەرمان، نەخۆشی و ژیان دەزانێت.
ڕۆژێک گەنجێک بە ناوی جاماسپ بە ڕێگایەکی تاریکەوە کەوتە ناو ئەو جیهانە.
لە سەرەتا ترسا...
بەڵام شاماران پەنای دا.
ساڵانێک لەگەڵ یەکتر ژیان.
جاماسپ لە شاماران فێری زانست بوو، فێری ئەوەی کە ژیان تەنها بە هەناسەدان نییە؛
بەڵکو بە زانین، بەخشین و فیداکاریشە.
بەڵام شاماران یەک شت لێی داوا کرد:
«شوێنی ئێمە بە هیچ مرۆڤێک مەڵێ.»
جاماسپ سوێندی خوارد.
بەڵام مرۆڤ هەندێک جار بەهۆی ترس، لە سوێندەکانی خۆی دەشکێت...
ساڵان دواتر، پاشای شار نەخۆش کەوت.
پزیشکان وتیان تەنها گۆشتی شاماران دەتوانێت پاشا چاک بکاتەوە.
خەڵک بە دوای جاماسپدا گەڕان.
ئەو ناچار بوو نهێنییەکە ئاشکرا بکات.
کاتێک شاماران هەموو شتێکی زانی، نەگریا...
نە هاواری کرد...
تەنها بە ئارامی سەیری جاماسپی کرد و وتی:
«مرۆڤ هەرگیز ناتوانێت نهێنییەکەی دڵی خۆی بۆ هەموو کەس بشارێتەوە.»
پاشان بە خۆی گوت:
«ئەگەر مردنی من بتوانێت ژیانی مرۆڤێک بپارێزێت، ئەوا مردنم بێمانا نییە.»
شاماران مرد...
بەڵام ئەفسانەکەی نەمرێ.
لەو ڕۆژەوە، وێنەی شاماران بوو بە هێمای دانایی و فیداکاری؛
هێمای ژنێک کە لە تاریکیدا ژیا، بەڵام خۆی بوو بە ڕووناکییەک بۆ ئەوانی دیکە.
و شاید بۆیە...
هەرکاتێک وێنەی شاماران دەبینین،
لە پشت ئەو چاوە ئارامانەدا
چیرۆکی مرۆڤ و خیانەت و فیداکاری دەخوێنینەوە.
شاماران مرد،
بەڵام نهێنییەکەی هێشتا لە ژێر خاکی کوردستاندا دەژیت... 🐍🌙
1 006
🐍شاماران | ئەفسانێیەکی کوردیوێنەی شاماران، بەرهەمی زیرەکی دەستکرد (AI)؛ یەکێک لە ئەفسانە کۆنەکانی کورد و هێمای دانایی، فیداکاری و خۆبەخشین. شاماران؛ ئەفسانەیەکە کت نامرێت. 🖤🐍 — شەوچرا | Şewçira چیروکی شاماران👇👇
1 006
بووم بهشاعیر
دهردو ئازارم ههڵبژارد
لهكارگهی چهوساوهكانا
شیعرهكانم كرده تفهنگ
بهڵیَنم داوه چهپكیَ تیشك
لهخۆر بدزم
بیدهم لهپرچی شهوه زهنگ!
مامۆستا مەلەکشاhttps://t.me/Shewchira_m
1 006
ئەو شەوەی بە گڕ بنووسم
ڕۆژم پڕە لە خۆڵەمێش
لە ڕۆژیشدا
کە بەو خۆڵەمێشە نووسیم
شەوم پڕە لە سەفەری بێهوودەیی
ناو خەونێکی دوورو درێژ!
"شێرکۆ بێکەس"شـەوچــرا | şewçira
1 006
🕯️ شەوچرا | ڕێگایەک بۆ ڕووناکی
لە سبەینێوە، شەوچرا بە شێوازێکی نوێ و پڕتر لە ناوەڕۆک بەردەوام دەبێت؛
بۆ ئەوەی هەر ڕۆژێک پەنجەرەیەک لە ئەدەب، هونەر، مێژوو و ژیانی مرۆڤە گەورەکان بۆتان بکەینەوە.
🌅 بەیانی:
دوو شیعری هەڵبژێردراو، بۆ دەستپێکردنی ڕۆژێک لەگەڵ وشە و هەست.
🌤️ نیوەڕۆ:
چیرۆکێکی کورت، بەڵام پڕ لە واتا و بیرکردنەوە.
🌙 شەو:
ژیاننامە و ناسنامەی کەسانی سەرکەوتوو و بەناوبانگ؛
لە شاعیر و نووسەرەوە تاوەکو ئەو مرۆڤانەی کە بۆ کورد، کوردستان، زمان و کەلتوورەکەمان زەحمەتیان کێشاوە و خزمەتیان کردووە.
📜 شەوچرا تەنها لاپەڕەیک نییە؛
هەوڵێکە بۆ زیندوو ڕاگرتنی وشە، شێعر و بیرەوەری و ناسنامەمان.
🤍 بە سپاسەوە
https://t.me/Shewchira_m
1 006
دڵتەنگـــــــم و دیداری ئەتۆم دەرمانە
بێ ڕەنگی هەنێت زەمانەکەم زیندانە
یاخوا نەچێـــــــژن هیچ دڵ و کەسێ
دەردی هەڵبــــــــــــــڕان مردنی گیانە
مامۆستا سووتاوشـەوچــرا | şewçira https://t.me/Shewchira_m
1 006
1 006
خــەم
مانگی نەورۆز سکی پڕ بوو بەئاگرێ
کە ئاگر بوو "با" ڕای ژەندو
کەگەورە بوو "چیا" خواستی و
"شەو"یان لێبوو
وەختێ شەویش باڵای کردوو
بوو بە شانزدە
"گریان" خواستی و هەر ئەو ڕۆژە
سەعات یانزە
یانزە... یانزە
خەمێکیان بوو
قژ ڕەش،چاو ڕەش،
گەورە.. گەورە
ئەوندی شاری "هەڵەبجە"!
شـێـرکۆ بـێـکەسشـەوچــرا | şewçira https://t.me/Shewchira_m
1 006
دەمێک ئاور ، دەمێک ئاوم بە بێ تۆ
مەلی هێلانە سووتاوم به بێ تۆ
سەرم سووڕ ماوە ئەی سروەی بەهاران
هەتا ئەمڕۆ چلۆن ماوم بە بێ تۆ؟
مامۆستاعەلی حەسەنیانی ( هاوار )شـەوچــرا | şewçira https://t.me/Shewchira_m
1 006
فەریادم وە تۆن ، فەریادم وە تۆن
هانا هەی ئازیز فەریادم وە تۆن
دەردم گرانەن ، ئەلوەدام بێ شۆن
شیفام ئینتیزار مەیل باڵای تۆن
ڕەحمێ کەر وە دڵ خەستەی زارە کەت
بدیە وە روخسار بێ قەرارە کەت
زەردم ، زاییفم ، بێ خورد و خوابم
سەرگەردان وێڵ بێ سەبر و تابم
خوراکم خەفەت ، ژینم مەینەتەن
وە مەرگت حەیات وە لام زەحمەتەن
مەر تۆ وە ڕەحمەت بێ پایان وێت
وە لوتف و کەرەم نومایان وێت
جـــامێ جەو بــادەی وەســڵ دیدارت
جەو قەهقەهەی مەی شیشەی روخسارت
بە وێنەی جاران سا پێم دەرەوە
عـــیســەوی ئاسا ئیحیام کەرەوە
نوسەر:مامۆستا مەولەوی کوردشـەوچــرا | şewçira https://t.me/Shewchira_m
1 006
"با" و "ئاو" لەسەر مانگ شەڕیان بوو.
ئەنگۆرەیەك :
لە گۆمێکدا، ئاو بوو بە ئاوێنە بۆ مانگ
مانگ ئەو شەوە خۆی گۆریبوو
هات و ویستی لەبەر گۆم دا
ئارایشت کا و قژ داهێنێ
لە پڕێکدا
لە دوورەوە بە گڤە گڤ
"با"ی تووڕە هات
ئاوێنەکەی وردو خاش کرد!.
١٩٨٧
شێرکۆ بێکەسhttps://t.me/Shewchira_m
