𝐑𝐨𝐳𝐡
Yopiq kanal
Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
441
Obunachilar
-424 soatlar
-277 kun
-4730 kun
Postlar arxiv
442
كوردستانه‌كه‌م مایه‌ی حه‌یاتم
پێشمه‌رگایه‌تی ڕێگه‌ی نه‌جاتم
گیانێ بۆ به‌رزی كورد‌و كوردستان
له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه بگاته مردن
یان له ئیعداما كاتی كۆڵنه‌دان
ههڵوهرێته خاك به گوله‌ی دوژمن
ئه‌و گیانه پاكه ئه‌بێ به‌گیانی
ئه‌وانه‌ی ئه‌مرن بۆ كامه‌رانی
كوردستانه‌كه‌م مایه‌ی حه‌یاتم
پێشمه‌رگایه‌تی ڕێگه‌ی نه‌جاتم
كه‌وتوومه ڕێگا له گه‌ڵ كاروانا
پاداشم ناوێ له تێكۆشانا
تادڵ لێ بدا و خوێنم تیامابێ
بۆ گه‌ل ژیانم ئه‌بێ ههروابێ
به سوتاندنم ڕێگا ڕۆشن بێ
با ئاگر به‌شی ئه‌م له‌شه‌ی من بێ
كوردستانه‌كه‌م مایه‌ی حه‌یاتم
پێشمه‌رگایه‌تی ڕێگه‌ی نه‌جاتم
كاروانی ئێمه كه‌وتۆته ڕێگا
به ئامانجی گه‌ل هه‌ر ئه‌بێ بگا
ئه‌گه‌رچی شه‌وی خه‌باتی ژیان
گیانی زۆرلاوی وه‌ك گوڵ هه‌ڵوه‌ران
به‌ڵام هه‌رئه‌بێ ئاسۆ ده‌ركه‌وێ
كورد له‌م هه‌ورازه سه‌خته سه‌ركه‌وێ
كوردستانه‌كه‌م مایه‌ی حه‌یاتم
پێشمه‌رگایه‌تی ڕێگه‌ی نه‌جاتم.
442
ئێمە لە پێناوی ئەم ژیانەدا ئەوەندە پیاوەتیمان کردووە،
کە لەبیرمان چووە کچ بوون چۆنە.
ما پای این زندگی انقدر مردونگی کردیم که یادمون رفته دختر بودن چه شکلیه
442
دێم و دێم، دێم ودێم، دێم ودێم دێم هەتا ئاسۆم لێدیارە
دێم ودێم چونکە بانگەوازی من هاواری کوردی هەژارە
من رۆڵەی کوردم پەروەردەی جەرگەی شۆڕشی چینی چەوساوەم
دژ بە سەرمایەم تەنیا پاڵ پشتی ئەو گڕکانە هەڵگیرساوەم
دێم و دێم، دێم ودێم، دێم ودێم دێم هەتا ئاسۆم لێدیارە
دێم ودێم چونکە بانگەوازی من هاواری کوردی هەژارە
تێدەکۆشم بۆ رزگاری ومافی کوردی بن دەست و ئاوارە
دڵ پڕ لە هیوام لە هیچ سڵ ناکەم شۆڕشی سوورم تاژدارە
دێم و دێم، دێم ودێم، دێم ودێم دێم هەتا ئاسۆم لێدیارە
دێم ودێم چونکە بانگەوازی من هاواری کوردی هەژارە
من پەیام هێنی ئەو گزنگەم وا وەک تاو هەڵدێ بۆ ژێر دەستان
خاراوی کوورەی ئاگری سوورم، ئاگرە سوورەکەی کوردستان
دێم و دێم، دێم ودێم، دێم ودێم دێم هەتا ئاسۆم لێدیارە
دێم ودێم چونکە بانگەوازی من هاواری کوردی هەژارە.
