بـێـمـەیـل
Kanalga Telegram’da o‘tish
نـووسـەر نـیـم تـەنـها خـەمەڪانم دەنوسمەوا🖤!
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
245
Obunachilar
-124 soatlar
-17 kun
-130 kun
Postlar arxiv
245
زۆر هەولیاندا بەدەستمان
بهێنن بەدەستیان هێناین
بەلام فەرامۆشیان کردین
خۆیان کرد بە هەموو کەسمان
بەلام لە هەموو کەس زیاتر
تەنیایان کردین بوون بە
میهرەبانترین بەلام لە هەموو
کەس زیاتر ئازاریان داین
لەژێر باران بۆمان مردن کە
خۆر دەرچوو فەرامۆش کراین
بەمیهرەبانیەکەیان سەرسامیان کردین..
🌺❤️
245
بزانــە کێت خۆشدەوێت.. ئاخر ناکرێ تــۆ پەپـولە بیت و ماسیت خۆشبوێت، گوڵ بیت و تینوی ئاوی شەپۆلە بەهێزەکان بیت، دلوپێک شەونم بیت لەجیاتی پەڕەی گولێک خۆت بە لێواری شاخێکی بورکاندا هەڵبۆاسی، تنوکێک باران بیت و خۆت بخەیتە ناو ئاگرێکەوە، ئاگات لەخۆت بێت پەپولە ناسکەکە، ماسییە جوانەکە، گوڵە پەمەییەکە، نەبا ژیانت بمرێت و لەنێو بچی بە هەڵبژاردنێکی هەڵە بزانە کێت خۆشدەوێت.
💗🌟
245
ئەمرۆ دڵتەنگی تا گەرووم هاتووە ، قسەکانم تێکەڵ دەکەم لە هیچ شوێنێکی ئەم شارە مورتاح نیم بیر ئەکەمەوە ئەوە منم وام لێهاتووە ، هیچ کاتێک بیرم لەوە نەکردۆتەوە بەم شێوەیە بشکێم ، بەم شێوەیە روحم ماندوو بێ زمانم لە ئاستی وتنی قسەکانی ناو دڵم ئەوەندە بێ دەسەڵات بووە تاقەتی هیچم نیە
جگە لە بـێـیـدەنـگی ..
🌟❤️
245
کاتێک ڕووی راستەقینە کەسێکت بۆ دەر دەکەوێت تەنانەت شێوەی روخساریشی لەپێش چاوت ئەگۆڕێ.
🖤
245
لە شاری چ غوربەتێک ئێستا ئەتۆ مێوانی لە حەسرەتی دووری من یا لە خۆشی ژیانی یەکلام کەوە پێم بڵێ ئێستا لەناو کامیانی دڵ لە هیجرانی تۆدا ناچێتە ئاوەدانی سەری هەڵگرتووە دڵم دیار نیە شوێن و مەکانی سوتا ناخی دەروونم دڵە بۆ پەشیمانی ئەشق کوا کاری تۆ بوو خۆت هاتیە ناو نەتزانی نەتزانی کە سووتانە بە ئاسانی لێت ڕووانی ناهێڵێ بۆ یەک دەقەش چاو ببینێ بە جوانی مەگەر ئەو کاتە نەبێ کە دەڕوانمە چاوانی دەنا هەتا هەم لە ژین لە نێو تاریکستانی من دانیشتووی تاریکی و چاوەڕێم بۆ ژیانی چاوەڕوانی خۆرێکم کە لێم هەڵبێ بەیانی نووری ڕوخساری نەبێ هیچ ڕووناکیەک ناتوانی هەتا مەیلی دەبزووێ دەمرم لە چاوەڕوانی🖤🌟،
245
جاران پێم وابوو کەسێک کە هەموو پێوەرەکانی منی تێدابێت، کەسێکی گونجاوە! بەڵام وردە وردە تێگەیشتم...! کەسێک کە بەهای بوونی من بزانێت و هەوڵێک بدات، کەسی گونجاوە! سەرەتا پێم وابوو خۆشەویستی واتە هەمیشە لەگەڵیان بم! بەڵام وردە وردە تێگەیشتم خۆشەویستی واتە لە بارێکی خراپدا جێت نەهێڵیت! پێم وابوو عاشقی نیوە ونبووەکەم دەبم تا ئەوی بدۆزمەوە! بەڵام ئێستا تێگەیشتم کە نیوەی ونبوو نییە؛ خۆشەویستی دروست دەکرێت نەک دەدۆزرێتەوە! کاتێکی زۆری پێچوو تا تێگەیشتم کە هەموو هەست و سۆز و هەستێک نیشانەی خۆشەویستی نییە. هەندێک جار، ئەوە برین و برینەکانمانە کە وامان لێدەکات وابەستەی بەرامبەر بین! بەڵام ئێستا باوەڕم وایە کە پەیوەندییەکی باش کاتێک دروست دەبێت کە هەردوو لایەن گەیشتوونەتە پێگەیشتنی سۆزداری🖤:)))
245
هەتا زیاتر هەست بەتەنهایی بکەم زیاتر بـیر لەتۆ دەکەمەوە ئەگەرچی دەزانم نەتۆ دێت و نەتەنیایی تەواو دەبێ .🖤.
245
بیرت نایە؟ یەکەمجار کە هەوڵت بۆ دەدام، چۆن بە هەموو تەمەنت، بە هەموو هێزت و بەو چاوانەی پڕ بوون لە هیوا، دەتویست تەنها یەک چرکە سەرنجی من ڕابکێشی؟ چۆن ڕۆژ بە ڕۆژ، هەنگاو بە هەنگاو، دەتویست دڵم بەدەست بهێنی و دواجار منت کردە جیهانی خۆت؟ تۆ ئەو کەسە بوویت کە بە هەزاران کۆششی جوانیت نیشان دا کە خۆشەویستی چییە، تۆ ئەو کەسە بوویت کە پڕ بە دڵ ئاشقم بوویت و منت کردە لانکەی هەموو خەونەکانت. کەچی ئێستا... سەیرە! نازانم چۆن دەتوانیت لەگەڵ کەسێکی تردا بژی؟ چۆن دەتوانیت دەست لەو هەموو یادەوەرییە پاکە هەڵگری و سەیری چاوی کەسێکی تر بکەی؟ دڵم ناشکێت لەوەی کە گۆڕاوی، بەڵکو دەشکێت لەوەی چۆن دەتوانیت ئەو هەموو هەستە ڕاستەقینەیەی جاران، بە ئاسانی بدەیت بە کەسێکی تر و کەسێکی نوێ لە ژیانتدا جێبکەیتەوە؟ مرۆڤ چۆن دەتوانێت ڕۆژێک هەموو دنیاکەی کەسێک بێت، و ڕۆژێکی تر بەو بێدەنگییە ببێتە بەشێک لە ڕابردووی ئەو کەسە و دەست بە یارییەکی نوێ لەگەڵ یەکێکی تر بکات؟ یادگارییەکانی ئەو ڕۆژانە هێشتا لە مێشکمن، بەڵام دیارە بۆ تۆ تەنها لاپەڕەیەک بوون و تێپەڕین...♥️️
