Nazilê|نازیلێ
Kanalga Telegram’da o‘tish
سنوورەکان بشێوێنن من تامەزرۆی بۆن و تامی نیشتمانم چۆن هەنگ شەیدای گوڵە باخە منیش دڵداری نیشتمانم☀️ نەناسراو: http://t.me/HidenChat_Bot?start=7820304261
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
470
Obunachilar
+624 soatlar
+147 kunlar
+1430 kunlar
Postlar arxiv
باشترین پاداش بۆ شەهدێک، درێژەدانی ڕێگەکەیەتی
ئامانجتان ئامانجمانە💚🌹
نووسین و خوێندنەوە:نازێ
یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی گوڵاڵە سوورەکانی چیا.
ئەندیشەی سەوزمان ڕێبەرە...
ئەگەر ئەم دونیا گوڵێ بێ تۆی ئافرەت ڕەنگ و بۆیەتی هەرکەسێکیش تۆی خۆشنەوێ دیارە ڕقی لە خۆیەتی❤️Nazilê|نازیلێ
جا ڕەشەبا چی لەدەس دێ؟
ئەگەر دارەکان بشکێنێ خۆ ڕەگەکان هەر دەمێنێ
گەر چراکان بخنکێنێ، خۆر دەمێنێ...
لەتیف هەڵمەت
بێکەس ئەیوت:ئاسمان دا ئەگرمە خوارێ خوایش بانگ ئەکەم بۆ سەر زەوی تا پێی بڵێم: ئەوەتا دۆزەخ لێرەیە...
منیش دەنگ دەدەم بە شەقام کاتێ لە ئازادی دەدوێ
بێدەنگی چەندە تاوانە کاتێ وڵات وەک زیندانە...
ک.د.ئاراد
نیشتمانم گەر بفەوتێ
من ژیانم بۆ چییە؟
نۆشی دونیا و ماڵ و سامان
یاری جوانم بۆ چییە؟
خۆم فیدای عیشقم دهکهم
عیشقم فیدای خاک و گەلم
گەر گەلم ناوی نەبێ
ناو و نیشانم بۆ چییە؟
قانع
ئەو دڵەی بێخەم دەژی ئەی چی دەخوا گەر خەم نەبێ؟
چۆن لە شادی دوور ئەبێ گەر هۆگری ماتەم نەبێ؟!
عەونی
ئەوان هەر سێ شت دەزانن:
زیندان و سێدارە و مردن!
ئێمەش سەدان وشەی نەرم کە سەرتۆپی هەر هەموویان
ئاشتی و ئازادی و لێبووردن..!
ک.د.ئازاد
۲۲ی پووشپەڕ🌹
حەیران حەیرانێ ئەسرین ڕێزانێ بابان وێرانێ غەدری تارانێ ئەمن دەمگوت برادرینە ئەوە نە جاری ئەوەرینە و نە هەزار ئەنگۆ چلۆن دری خۆتان لەبەر دمی عەجەمان دادەنێن ئەنگۆ چلۆن دەیدەنە دەست قوراپی تاران ئەمن دەمگوت سەد حەیف و سەد خەسارێ لەو ئەسپە سپییانەی لە وراتی غەریبانێ کەوتنە نیو داوی تارانێ حەیران حەیرانێ ئامان ئامانێ جەستە ڕێزانێ و بابان وێرانێ و غەدری تارانێشێرکۆ_بێکەس
