🦋گلاره🦋
Kanalga Telegram’da o‘tish
چەندە لە نیشتمانم ئەچم بێ دەسەڵات ، ماندوو ، خەمبار غەریب ، بێزار ، شێواو ، نەحەساوە
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
407
Obunachilar
+2024 soatlar
+467 kun
+17830 kun
Postlar arxiv
407
من له ترسی
ڕه‌شه‌بای ڕقی باوکم و
چه‌خماخه‌ی قیژه‌ی دایکم و
تێڵاکانی هه‌ردوو برا
له تاواندا
له نێوانی دوو بلۆکی
دیواره‌که‌ی سه‌ر سه‌رباندا
نامه‌کانی تۆم هه‌ڵئه‌گرت،
پاییزێکیان گیزه‌گیزێ
منی برده‌وه بۆ سه‌ربان
وه‌ختێ بینیم
دیواره‌کانی پێئه‌که‌نین
وشه‌کانت هه‌رهه‌موویان
بووبوون به هه‌نگ،
نێوانی بلۆکیش به شانه و
خۆشه‌ویستیمان به هه‌نگوین!
شێرکۆبێکه‌س
407
سەرسام مەبە ئەگەر بڵێم
لای ئێمە ڕێوی شێرە
چەقەڵ بەسەر شێرا نێرە!
مشک،پشیلە ڕاو ئەنێ
داڵ،بە ھەڵۆ پێیەکەنێ
کوێر:چاوساغە،چاوساغ:کوێرە!
شێرڪۆ_بێڪەس
