🦋گلاره🦋
Kanalga Telegram’da o‘tish
چەندە لە نیشتمانم ئەچم بێ دەسەڵات ، ماندوو ، خەمبار غەریب ، بێزار ، شێواو ، نەحەساوە
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
406
Obunachilar
+2024 soatlar
+467 kun
+17830 kun
Postlar arxiv
409
خەم و زوخاوی ئەم عیشقە
لە کام مەیخانە هەڵڕێژم؟
بەتەنیا ماوم و نامۆ
سکاڵای دڵ بەکێ بێژم؟
جەلال مەلەکشا
409
ناوێرم بانگت کەم، شوێن دەنگم هەڵدەگرن
ناوت لێم زەوت ئەکەن، هاوارم سەر دەبڕن
بۆنی دەم دەکەن، بۆ نێو دڵ دەڕوانن
ئەوین و ئازادی، هەردووکیان تاوانن!
مەلەکشا
409
بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم
خۆم ئەچم بۆ جادەی عاشقان
لە کۆگای ئاسمان ی سەرپەڕدا
پارچەیەک لە هەوری پەمەیی
تەنکت بۆ ئەکڕم
لای باران ئەیدوورم
بۆت ئەکەم بە کراس!
هەر لەوێ لە کۆگای مانگەشەو
تریفەی ڕەفتەیەک هەڵئەگرم
دوو گوارە لە پرشنگ
دوو بازن لە زیوی خەرمانە
بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم
من جووتێ ئەستێرەت
لە کۆگای سایەقە بۆ ئەکڕم
بۆت ئەکەم بە پێڵاو!
بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم
شێعرێکی درێژی سوورکارم
لە دەرگای حەوشەوە تا ژوورێ ڕائەخەم
بۆ ئەوەی بەسەریا بڕۆیت و
بێیتە لام
بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم!
شێرکۆبێکەس
