﮼جێــژوان
Kanalga Telegram’da o‘tish
تۆ جریوەی داڕستانی جێژوانی🍃♥️. https://t.me/HarfChatBot?start=d84d3cab425b
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
212
Obunachilar
+124 soatlar
+37 kun
+230 kun
Postlar arxiv
212
لەبیر دەکرێیت!
وەک ئەوە هەر نەبوویت،
وەک مردنی باڵندەیەک،
وەک کنیسهیەکی ڕووخاو،
وەک عەشقێک کە کاتییە،
وەک گوڵێک لەناو بەفر،
لەبیر دەکرێیت.
212
ئەسیری بسکی ئاڵۆزی کچە کوردێکی نەشمیلم
تەماشاکەن چ سەیرێکە بەدەستی دیلەوە دیلم.
هێمن موکریانی
212
بەیانیەک هەڵدەستی لە خەو،
دەبینیت هیچ شتێک وەک خۆی نەماوە!
تەنیا، وەک بێدار بوونی زیندانیەک لە درەنگانێکی شەودا،
خۆشت نازانی بەدیار چیەوە دانیشتوویت و
لە چ شتێک دەڕوانیت
دەکەویتە نێو دۆخێکەوە،
هێندە بە قوڵی بیردەکەیتەوە تەنانەت ئەگەر
دونیا غەرقی ژاوە ژاویش بێت تۆ هیچ نابیستیت...
ئەوەیشی کە لێی دەڕوانیت نەخشی سەر
فەڕشەکەی بەردەمت نیە،
بەڵکوو شتێکی ترە؛
بۆیە لەو کاتەدا نە ئاخەکان فریات دەکەون،
نە ئەو پەشیمانیە زۆرەیش کە بەرکۆت دەگرێ...
دوای مانەوەیەکی زۆر لەو دۆخەدا،
گریانێک دەگریت کە دەکرێت لەگەڵ
بەربوونەوەی هەر فرمێسکێکتدا،
بەشێک لە بەشەکانی دڵیشت بکەوێت...
ژیان لەوێدا دەبێت بە وێرانەیەکی ئێجگار مەزن،
وەک ئەوەی تا ئەژنۆت لە خوێن و برین دابێت،
نە فریای ڕاکردن دەکەویت نە
هەلێکیشت هەیە بۆ دەرباز بوون.
باشترین هاوڕێ لەوێدا مردنە، ئەگەربێت؛
