قەڵەم دار
Kanalga Telegram’da o‘tish
باسەکە قەڵەمی دار نییە..
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
288
Obunachilar
+124 soatlar
+47 kun
+430 kun
Postlar arxiv
288
عسى الكربُ الذي أمسيتُ فيه
يكونُ وراءه فرجٌ قريبُ
هدبة بن الخشرم
واتە/
ڕەنگە لەپشت ئەو ئەو ناخۆشی و زەحمەتیانەی ئێوارەم تێیدا کردەوە ، خۆشیەک هەبێ..
مەبەستی شاعیر ئەوەیە بڵێ ئەم هەموو قورسی و ناڕەحەتیە ڕەنگە بەم نزیکانە تەواو ببێ و نەمێنێ ..
- شاعیریش وەکوو من ئیش لەسەر ڕەنگە ئەکا..
288
Repost from سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz
ئنجا شوکر بابەتەکە پێویستی بە فەتوای کەس نییە، ئەو (بەناو)مەلایەی بە خەڵک دەڵێ دەنگ بدەنە حیزبی عەلمانی لە دوو حاڵەت بەدەر نییە:
١ـ تێبگا و بزانێ دەڵێ چی: کافر دەبێ، و بە کۆدەنگی ئەهلی عیلم نوێژی لەپشت ناکرێ.
٢ـ گێل و گەلحۆ بێت، و مستەوای عەقڵی لەخوار زۆرێک لە ئاژەڵانەوە بێت، و فڕی بە دونیاوە نەبێت و لە عالەمە حوشترانەکەی خۆیا بژیت: فاسق دەبێت
یانی:
مزگەوت و مەلای دیکە دەست بکەوێت و نوێژەکەت نەفەوتێ: نوێژ لەپشت ئەم ناکەیت.
ئەگەر هیچ جێگای دیکەت دەست نەکەوت، بە تەنیا نوێژ بکەیت باشترە، یان لەبەر ناچاری لەپشت ئەو؟
ئەهلی عیلم دوو قەولیان هەیە، تەرجیح بۆ مەشایخ بەجێدەهێڵم.
288
َ
إِنَّ اللَّيَـالِيَ قَد قَالَت وَقَد صَدَقَت
إنَّ الجِراحَ جِراحُ الرُّوحِ لا الجَسَد!
شەوەکان وتوویانە و ڕاستیان ووت
بریــن بریـنی ڕۆحـە نــەك لاشــە!
288
لە سەرەتای ساڵی خوێندن، بە قوتابییەکانم وت:
"من مامۆستای ئینگلیزیتانم و ناوم "سجی" سەجا ـیە.
ناوەکەشم بە مانای ئارامی و بێدەنگی دێت. هەر یەکەتان ناوی خۆتان بڵێن و ماناکەشیم پێ بڵێن.
قوتابییەکی ژیر و ڕوحسووکم هەستایە سەرپێ و وتی منیش ناوم "یەحیا"یە و ناوەکەم موشتەقاتی وشەی "حیاة"ـە و واتە ژیان.
لەبەر ئەوەی منداڵێکی زۆر چالاک و ژیر بوو و بەتایبەتیش دوای ئەوەی زانیم باوکی وەفاتی کردووە، ڕۆژێک مستیلەیەکی بچووکم بۆی کڕی و لەسەریشی بە ئینگلیزی نووسرابوو Yahia (یەحیا). زۆر دڵی پێی خۆش بوو.
دوای قەسفکردنی نەحۆشخانەی "شیفا"، گوێم لە هاوارکردنێک بوو دەیانوت با بەدوای تەرمە نەناسراوەکان بگەڕێین و بیاندۆزینەوە بزانین کێن.
گوێم لێ بوو پیاوێک وتی ئەمە منداڵێکە دیار نییە کێیە، بەڵام مستیلەیەکی لەدەستە و لێی نووسراوە یەحیا.
ئەژنۆم شکا و هێزم لێبڕا. بە هەموو هێزمەوە بەرەو شوێنەکە ڕامکرد و دووعام دەکرد ئەو نەبێت. ئاخر ساڵێکە من وەک دایکی خۆی هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکەم. قژە قاوەییەکەیم بینی و زانیم ئەوە. یەکسەر ئەو بەیانییەم بیر کەوتەوە کە بە دەنگێکی خۆشی منداڵانە وتی ناوم یەحیایە.
- مامۆستا سەجا
بە دڵێکی شکاوەوە
288
لئِن لم نَلتَقِي في الأرضِ يَومًا،
وفَرَّق بَينَنَا كأس المَنُون
فَمَوعِدُنَا غَدًا فِي دَارِ خُلدٍ ،
بِها يَحيَا الحَنُونُ مَع الحنونِ
واتای گشتی هەردوو بەیتەکە/
ئەگەر هاتوو بەیەکتر نەگەشتین لەم ژیانەو مردن لەیەکتری دوور خستینە ، ئەوا مەوعید و وادەی یەکتر دیتنەوەمان با بکەوێتە ماڵی هەتا هەتایی ( بەهەشت ) ماڵێک کە تێیدا خۆشەویست لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەژیێ..
.
288
دەچێ بۆ لای ڕەقیب، خۆشە، وەلێ ئەو داغە کوشتوومی
لەکن ئەو چەندە مەجبوورە، لە لای من چەندە مەغروورە!
- نـالی
288
+1
وەها مەستی تەماشای چاوتە نالی کە نازانێ
بە بێداری دەبینێ، یا لە نەشئەی مەستی و خەودا..
عەلەساس چووبوومە پیاسە..
.
288
وَسُنَّةُ اللهِ في الأحبَابِ أَنَّ لَهُم
وَجْهَاً يَزِيدُ وُضُوحَاً كُلَّمَا اْبْتَعَدَا
- تمیم البرغوثی
واتە/
شاعیر ئەڵێ خوای گەورە دنیای وا داناوە و وا خەڵقی کردووە ، کە ئەگەر ئینسان کەسێکی لەلا ئازیز و خۆشەویست بێت لەو کاتەی لێی دوورە شێوەو ڕوخساری لەلا جوان و ڕەونەقدار دەبێ بەهۆی ئەم دووری و دابڕانە..
وێنەکەش داخلی شەهید شەوکەتە ، وتمان تۆزێ بچینە لای برادەرانی داخلی😁
288
ئەو ڕۆژە خەریکی ئیشکردن بووم لە ئۆنڵاین ، جا لە ماوەی 10 خولەکدا 400 دۆلارم قازانج کرد ، هەر 10 دەقە دوای ئەوە نزیک 600 دۆلار زەرەرم کرد ، بە زیادەوە هههه
جا کە سەیرم ئەکرد وردە وردە وا پارەم لێ ئەڕوا ئەم بەیتەم ئەگوتەوە:
یارب! یارب! به تو پناه آوردم
چشمان تر و، روی سیاه آوردم
واتە/
یاڕەب ، یاڕەب ، وا پەنام بۆتۆ هێناوە ، چاوی تەڕ و ڕوی ڕەشم بۆت هێناوە..
ڤیدیۆکەش خۆشترین ئەنیمی مێژوو..
