قەڵەم دار
Kanalga Telegram’da o‘tish
باسەکە قەڵەمی دار نییە..
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
244
Obunachilar
+124 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kunlar
+2730 kunlar
Postlar arxiv
244
سڵاو برادەران،
ئێمە کار لەسەر ڕاپرسییەک دەکەین بۆ ئەوەی باشتر لەوە تێبگەین کە خەڵک لە هەرێمی کوردستان تا چەند گوێ لە کتێبی دەنگی دەگرن بە زمانی کوردی و پەیوەست دەبن پێیەوە. پڕکردنەوەی ئەو فۆرمە لە لایەن هەر یەکێکتان زۆر گرینگ و جێگای بایەخە. هەر وەڵامێک یارمەتیدەرمانە بۆ ئەوەی وێنەیەکی ڕاستەقینە و وردی ئەم پیشەسازییە بکێشین بۆ ئەوەی بتوانین تێبگەین کە خەڵک لە ڕاستیدا چییان دەوێت و چییان پێویستە.
چەند خولەکێکی کەممان لە کاتەکەت دەوێت، وەڵامەکانت بەڕاستی جیاوازی دروست دەکەن لە داڕشتنی چۆنیەتی گەشەکردنی ئەم فەزایە.
زۆر سوپاستان دەکەین بۆ بەخشینی کاتتان، پێزانینی زۆرمان هەیە.
لینکی ڕاپرسی : 👇
The link:
https://forms.gle/reibaDKBP85Cw6Lz9
244
وَجَرى الزَمانُ عَلى عَوائِدِ كَيدِهِ في قَلبِ آمالي وَعَكسِ رَجائيڕۆژگار وەکوو پیشەی هەمیشەیی و عادەتی خۆی کە پڕە لە فێڵ و تەڵە ، هات و هەموو هیواو ئاواتەکانمی هەڵگێڕایەوە و ئەوەی ڕویدا تەواو پێچەوانەی هیواو خواستەکانی من بوون.. شەوتان شاد .
244
َ
ئیبن قەیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت ئەفەرموێ:
مَن ذاق لذّة القُربِ منَ اللّهِ ثُم انتكَسَ، فإنّهُ يعِيشُ فِي الدُنيا معَـذبًا، لا راحَةَ الجَاهِلينَ، ولا لذّة العارِفيِنَ.واتە/ ئەوەی لەززەتی نزیکی لە اللە ﷻ بچێژێ ، پاشان لێی دوورکەوێتەوە ، ئەوا ئەو کەسە ژیانێکی ناخۆش ئەژی لە دنیادا ، بەجۆرێک ، نە ئاسودەیی جاهیل و خوا نەناسانی هەیە ، نە لەززەتی عاریف و خواناسان.. لەو نێوەندەدا ون دەبێ.. .
244
ئینسان دەگاتە حاڵەتێک کە
لا راحَةَ الجَاهِلينَ، ولا لذّة العارِفيِنَنە ئاسودەییێکی هەیە وەکوو جاهیلێ ، نە لەززەتی عاریف و خواناسێ.. چۆن ئینسان وای بەسەر دێ؟ .
244
ببورن برادەران ، چەند هەڵەیێکی تێدابوو ئەو پۆستە بۆیە دیلیتمان کرد ، ان شاء اللە تەواوی قەسیدەکە بەیەکەوە دائەنێین..
.
244
أبكيك لو نقع الغليل بكائي وأقول لو ذهب المقال بدائيبۆت دەگریم ، ئەگەر گریان تینوێتی ناخم بشکێنێ ، وە قسە دەکەم ، ئەگەر دەربڕین و قسەکردن بتوانێ دەرد و خەمەکانم ببا و چارەسەری کا
وأعوذ بالصبر الجميل تعزياً لو كان بالصبر الجميل عزائيپەنا دەبەمە بەر ئارامگرتنێکی جوان بۆ ئەوەی دڵی خۆم بدەمەوە ، بەو هیوایەی ئەو ئارامگرتنە ببێتە هۆی دڵدانەوە و ئارامبونەوەم..
طوراً تكاثرني الدموع وتارة آوي إلى أكرومتي وحيائيجارێ فرمێسکەکانم بەسەرمدا زاڵ دەبن و جارێکی دیکەش پەنا دەبەمە بەر کەڕامەت و شکۆی خۆم ( واتا لەبەر کەسایەتیم ناگریم )
كم عبرة موهتها بأناملـي وسترتهـا متجمـلاً بردائـيچەندین جار بە سەری پەنجەکانم فرمێسکەکانم شاردەوە و تێکم دا و بە پۆشاکەکەم دامپۆشی ، تاوەکوو وا دەریخەم کە باشم و هیچ فرمێسک و گریانێ لەگۆڕێ نییە..
أبدي التجلد للعدو ولو درى بتململي لقد اشتفى أعدائيلەبەر چاوی دوژمنانم وا دەریدەخەم کە باشم و زۆر خۆڕاگرم ، بەڵام ئەگەر ئەوان بیانزانیایە کە حاڵم چۆنە و چەنێ بێ قەرارم ، ئەوا زۆر بەم حاڵەم دڵخۆش دەبوون و دڵیان ئاوی دەخواردەوە..
ما كُنتُ أُذخَرُ في فِداكِ رَغيبَةً لَو كانَ يَرجِعُ مَيِّتٌ بِفِداءِهیچ شتێکی بەنرخ و گرانبەهام نەدەهێشتەوە و درێغیم نەدەکرد لەپێناو فیداکردنت ، ئەگەر بتوانرایە کەسی مردوو بە فیداکاری بگەڕێنرێتەوە
فارَقتُ فيكِ تَماسُكي وَتَجَمُّلي وَنَسيتُ فيكِ تَعَزُّزي وَإِبائيبەهۆی خەمی تۆوە ، هەموو خۆڕاگری و دانبەخۆداگرتنم لەدەستدا و لێیان جیابومەوە ، وە هەرچی شکۆمەندی و نەفسبەرزی و عیززەتێک کە هەمبوو ، هەموویم لەبیرکرد.. ( واتا بەهۆی دووری تۆوە ئیدی بەلامەوە گرنگ نییە کەسێکی چۆنم م چۆن دەردەکەوم ، شکۆ و کەسایەتیشم بەلاوە گرنگ نەماوە )
كَم زَفرَةٍ ضَعُفَت فَصارَت أَنَّةً تَمَّمتُها بِتَنَفُّسِ الصُعَداءِچەندین هەناسەی قوڵ هەبوون لەسینەمدا لاواز بوون تاوەکوو بوون بە ناڵە و ئاهـ ، وە دواتر بەهۆی هەناسە ساردیەوە ئەو ناڵانەم تەواوکرد ( منیش لە وێنە شعریەکەی تێناگەم ..)
وَجَرى الزَمانُ عَلى عَوائِدِ كَيدِهِ في قَلبِ آمالي وَعَكسِ رَجائيڕۆژگار وەکوو پیشەی هەمیشەیی و عادەتی خۆی کە پڕە لە فێڵ و تەڵە ، هات و هەموو هیواو ئاواتەکانمی هەڵگێڕایەوە و ئەوەی ڕویدا تەواو پێچەوانەی هیواو خواستەکانی من بوون..
قَد كُنتُ آمُلُ أَن أَكونَ لَكِ الفِدا مِمّا أَلَمَّ فَكُنتِ أَنتِ فِدائيمن هەمیشە ئەمەلم بەوەبوو کە خۆم بکەمە قوربانی و فیدای تۆ لەبەرامبەر هەر بەڵاو ناخۆشیەکدا ، بەڵام پێچەوانە بویەوە و تۆ لەپێش من ڕۆشتی و من تەنها مامەوە..
244
رَمَانِي الدَّهْرُ بِالأَرْزَاءِ حَتَّى فُؤَادِي فِي غِشَاءٍ مِنْ نِبَالِڕۆژگار هێندە تیری کارەسات و نەهامەتی تێگرتم ، تاوەکوو ئەم تیرانە بوونە بەرگێک بۆ دڵم
فَصِرْتُ إِذَا أَصَابَتْنِي سِهَامٌ تَكَسَّرَتِ النِّصَالُ عَلَى النِّصَالِئیدی وایلێهات ، ئەگەر تیرێکی دیکەی بۆ بهاوێژن ، ناگاتە دڵم ، بەڵکوو بەر ئەو تیرانە ئەکەوێ کە پێشتر لە دڵمدا چەقیون.. - المتنبي
244
بَلَى، أَنَا مُشْتَاقٌ وَعِنْدِيَ لَوْعَةٌ وَلَكِنَّ مِثْلِي لَا يُذَاعُ لَهُ سِرُّ- ابو فراس الحمداني واتە/ بەڵێ ، من تامەزرۆم و ناخم پڕە لە ئازارێکی سوتێنەر ، بەڵام مرۆڤێکی خاوەن شکۆی وەک من ، هەرگیز سێڕڕ و نهێنی و ئازارەکانی بۆ خەڵکانی دیکە بەیان ناکا ، و شکۆی خۆی لەبەرامبەر ئازاردا دەپارێزێ.. .
244
Repost from N/a
جا ئەم بەیــتە لـە بەیتەکەی عنترة ئەچێت کەمێک
حكم سُيوفَكَ في رِقابِ العُذَّلِ وَإِذا نَزَلتَ بِدارِ ذُلٍّ فَاِرحَلِشمشێرەکەت بەکاربھێنە لەسەر ملی ئەوانەی ولۆمەت دەکەن یا سەرزەنشتت دەکەن وئەگەر لە شوێنێکدا خۆتت بینیتەوە کە ڕێزت ناگیرێ یان بەچاوێکی کەم تەماشات دەکەن، ئەوا ئەو شوێنە جێ بهێڵە.
244
Repost from N/a
وَفِي الأَرْضِ مَنْأًى لِلْكَرِيمِ عَنِ الأَذَى وَفِيهَا لِمَنْ خَافَ القِلَى مُتَعَزَّلُلەسەر ئەم زەوییە شوێنی زۆر هەیە کە مرۆڤی بەڕێز بتوانێت لە ئازار ( سووکایەتی) دوور بکەوێتەوە. هەروەها ئەوەی لە ڕق و پشتگوێخستن یان نەخوازران بترسێت، دەتوانێت شوێنێکی تر بدۆزێتەوە و لەو بارودۆخە دوور بێت.
مَنْأَى = شوێنی دووربوونەوە یان دورەپەرێزی
القِلَى = ڕق، بێزاری، پشتگوێخستن.
مُتَعَزَّل = شوێنی گوشەگیری یان جێگایەک بۆ دوورکەوتنەوە.شعرەکەش هی (شنفری) ییە کە ناوی خۆی (ثابت بن أوس الأزدی )ییە و شاعیرێکی سەردەمی جاهیلیە
244
وَالهَجرُ أَقتَلُ لي مِمّا أُراقِبُهُ أَنا الغَريقُ فَما خَوفي مِنَ البَلَلِ- المتنبي واتە/ دابڕان و دووری زۆر بکوژترە لەوەی چاوەڕێی ئەکەم ، من کەسێکم بەتەواوی لە ئازار و ناڕەحتیام ، ئیدی کەسێک کە بەمشێوازە بێ ، چ ترسێکی هەیە لەوەی خەمێکی دیکەی بۆ پێش بێ؟ ( من کە نوقم بوومە ، جا ترسی چیم هەبێ لەوەی تەڕ ببم؟ ) .
244
شاعیری چینی دوو فو ( Du fu )
هەمان وێنەی تەنهایی ئەکێشێ و ئەڵێ:
飘飘何所似,天地一沙鸥
Piāo piāo hé suǒ shì, tiān dì yī shā ōu
پیەو پیەو خێ سوۆ شـ ، تیەن دی یی شا ئۆو..
واتە/
ئەم سەرگەردانی و بێلانەیی من لەچی ئەچێ؟
تەنها نەورەسێکی بچوکم لەنێوان ئاسمان و زەویەکی فراواندا..
.
244
پێشکەش کارەکە لێی دەپرسێ :
کاک دکتۆر تا ئێستا بووە کە لەکاتی خوێندنەی بەیتێکی شعری بگریت؟
ئەویش ئەڵێ : زۆرجار..
و دەڵێ بۆ نمونە ئەو بەیتەی بۆم خوێندیتەوە سەرەتا ، کە ئەڵێ :
آن طفل یتیمم که از بس بی کسم از باد دریوزه کنم جنبش گهواره خود راواتە/ من ئەو مناڵە هەتیوەم ، کە لەتاو بێکەسیدا لە ( بـا ) ئەپاڕێمەوە و سواڵی لێ دەکەم کە لانکەکەم بۆ بهەژێنێ.. ڤیدیۆکە دوور و درێژە ، بەڵام ئەوەی پێویستە بیزانن هەر ئەوەندەیە.. .
