ئەڤین
Kanalga Telegram’da o‘tish
مەزنترین جوانی، وەفایە…🌱🩶
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
318
Obunachilar
-124 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kun
-330 kun
Postlar arxiv
318
ئەزانن بێ ئومێدی چۆنە؟
بیر بکەرەو بۆ سارێژی برینە کانت پەنا بۆ کەسێک ببەیت دواتر ھەڕ ئەو کەسە تۆ بشکێنێت و بروخێنێت🖤!
318
ئەو مرۆڤانەی ڕۆژێک ئاشقی یەکتر بوونە؛
ناتوانن ببن بە هاوڕێ، لەبەر ئەوەی دڵی یەکیان شکاندووە؛
و ناتوانن ببن بە دووژمنی یەکتر،
لەبەر ئەوەی دڵی یەکیان ساوان کردووە..
و تا کۆتایی دەبن بە غەریبترین ئاشنای یەکتری.
318
ئەڵێ :
دایەگەورە ئاغازادە بوو،لە ماڵە بابی غولام،قەرەواش و هەموو شتێکی هەبوو.
بابەگەورە بەڵام نا،مرۆڤێکی ئاسایی بووە و ژیانێکی سادەی خۆماڵی هەبوو..
بە قسمەتی خوا ئەو دوو گەنجە عاشقی یەکتری ئەبن لەناکاو،
ڕۆژێکیان ئەڕوا بۆ خوازبێنی دایەگەورەو زۆر بە کێشە و گرفت کچەی ئەدەنێ،بۆوەیکە ئەو ژیانە پڕ لە زەرق و برقەی ماڵە بابی بۆ کچە دابین بکات هەموو کارێکی کرد،جێگەی هەموو کەم و کورتییەکانی بۆ پڕ کردەوە بە هەر جۆرێک بێت..
دوای ساڵانێک بابەگەورە کۆچی دوایی ئەکات،دایەگەورە بەڵام زیندووە ، ئاڵزایمێر دەگرێت🥲هیچ کەس تەنانەت وێنەی خۆشی بیر نامێنێ..
ڕۆژێک هاتە ماڵی ئێمە،لەسەر تاقەی دیوار وێنەی زەماوەندی خۆی و بابەگەورەمی بینی،بە تووڕەیی هاتە هاڵ و بە دەنگێکی بەرز کوتی : ئەو ژنە کێیە لە قەراغ ئاغای من وەستاااااااااوە...):
دایەگەورە هەمووانی لەبیر کردبوو تەنانەت خۆشی،بەڵام بابەگەورەی هەروا بیر مابوو.. :)❤️🩹
+ وەکو دایەگەورە عاشق بن..
318
☀️ زمان تەنیا ئامرازی ئاخاوتن نییە، بەڵکوو مافی نەتەوە و ناسنامەی بوونمانە. با لە ڕۆژی زمانی کوردیدا، پەیمان نوێ بکەینەوە کە بە کوردی بنووسین، بە کوردی بخوێنین و بە کوردی بیر بکەینەوە.
#ڕۆژی_زمانی_کوردی
318
شەو ڕاشکا
ئەژنۆم شل بوو
مانگ بە تاقی ئاسمانەوە هەڵپروچکا
دەرگەکەتم لێ بکەوە
ئەمشەو هاتووم
بۆ چنینی
چەپکە نێرگزێکی چاوت
بۆ وچانێ
بۆ خەونێ، تۆزە گریانێ
لەسەر هەوری قژی خاوت
#پەشێو
