باهۆز | bahoz
Kanalga Telegram’da o‘tish
ڕۆحم بە گۆرانی و شێعر دەژێت... مۆسیقا هاودەمێکی بێ منەت. @Bahoozmbot
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
280
Obunachilar
+324 soatlar
+77 kun
+1430 kun
Postlar arxiv
نەسرین دەمێڪە
داخے لە دڵمە
گیرۆدەے بەندے
ژیانت زوڵمە
وا من پێت دەڵێم
چونڪە لەسەرمە
ئەے خودا لەم ئاگر بارانە
بارانە بارانە
ئەے بەبێ تۆ ماڵم وێرانە
وێرانە وێرانە
مەڵێ من ڪچم
تۆش وەڪوو منی
موحتاجے عیلم و
فەن و خوێندنی
فایەق بێڪەس
لەو شارە خەدەنگی سەنەمێکم لە جگەر دا
شۆخێکە غەمی ئایینەداری بە قەمەر دا
خەمڵیوە وەکوو گوڵ بە سەر و بەرگی بەهاری
خۆی گوڵ، دەمی گوڵ، چەپکەنی گوڵناری لەبەردا
بۆ زەوقی تەکەللوم کە دەمی هاتە تەبەسسوم
خەندەی لە دەمی غونچە و تەعنەی لە شەکەر دا
شەڕیانە لەسەر موڵکی دڵم غەمزە و نازی
بۆیێکی بە جووت دێن وەکوو نەشتەر لە جگەردا
گەنجینە تەلیسمی هەیە بەو چاوە لەسەر هیچ
وەجهی چییە ئاشوفتەیە زولفت لە کەمەردا؟
تیرت کە قەراری جگەرم بوو وە دڵم کەوت
تا ڕۆژی حەشر داغی خەدەنگت لە جگەردا
ماڵێکە هەموو وەقفە لە شەوقی سەری کوڵمت
عومرێکە هەموو سەرفە لە ناڵینی سەحەردا
هەر لەحزە وەفایی وەکوو بولبول کە دەناڵێ
کەس مەنعی نەکا عەشقی گوڵەندامی لەسەردا
وەفایی
