باهۆز | bahoz
Kanalga Telegram’da o‘tish
ڕۆحم بە گۆرانی و شێعر دەژێت... مۆسیقا هاودەمێکی بێ منەت. @Bahoozmbot
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
285
Obunachilar
+324 soatlar
+107 kun
+1630 kun
Postlar arxiv
من گولەی مەرگم نا بەخۆمەوە
چونکە «بەدبەختی کۆتایی نایەت»
✍ محەممەد عومەر عوسمان ناسراو بە (ژەنەڕاڵی پاییز)
شەشەمین ساڵیادی کۆچی هەمیشەیی ژەنەڕاڵی هەزاران داری ڕووت و هەزاران گەڵای شەهید هەرمان 🖤
ڕۆڵەی شیرینم گەنجەکەم
بەرامەی تاڵی ڕەنجەکەم
پەیکەرت بەرزە نابەزێ
وەک سوارێکە دانابەزێ
منیش سەر بەرزم بە بەرزیت
دڵقایمم کە نەبەزیت
بە جەربەزەی هاوڕێکانە
نەترسی شەهیدەکانە
لەمەیدانە لە زیندانە
باکۆی پەیکەرەتانە
شادی و پەنگاوەت ئەبینم
ئاسۆی سوسیالیزم ئەبینم
لە ژینی بەش مەینەتمانە
لە ژێردەستی زاڵمانە
لە کۆت و زنجیر بەولاوە
چیت هەبوو چیت لە دەست داوە
منیش ڕەنجم کوێرەوەریم
زیاتر نابێ بە مەرگی تۆ
زیاتر نابێ بە مەرگی تۆ
بۆیە وتم ئەرێ بڕۆ
لەگەڵ کاروانی خۆش ئاژۆ
لەگەڵ هاوزنجیرانی خۆ
بڕۆ بێ ئاوڕ دانەوە
بیرە بیرەو بادانەوە
هەرچەند داخە لە دڵمانە
نیت لە کۆڕی هاوڕێکانە
بەڵام تینی لە لەشیانە
ورشەی لە چاوی گەشیانە
وزەی لە پەلاماریانە
سروودی لە سەر زاریانە
ستەم کاری جەلادەکان
شەوگاری ڕەشی خەفەقان
گەر بە قورسی کێوەکان بێت
پڕ بەینی عەرز وعاسمان بێت
دەریای ورەی خەباتکاران
دەرەتانیان لێ دە تەنێ
