باهۆز | bahoz
Kanalga Telegram’da o‘tish
ڕۆحم بە گۆرانی و شێعر دەژێت... مۆسیقا هاودەمێکی بێ منەت. @Bahoozmbot
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
271
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+27 kun
+830 kun
Postlar arxiv
من زۆر لە غەریبی دەترسم
وەرە با باوەشت بکەم بە نیشتمان
بە وەرزی زریاندا ڕەت دەبم
هەتا دێم هەستمەوە
شەپۆلێ بەسەرما دەڕووخێ
ئەمخاتە گێژەنی بێ ئامان!
هەتا چاو بڕ ئەکات
شەپۆل و گێژاوە
دەست کورتتر لەوەم کە
لە پاپۆڕ دانیشم
بەلەمی هیواشم شکاوە!
وەرە وەک بەندەرێ
ئامێزت بکە بە لەنگەرم
تەنیایی دەستڕێژم لێ ئەکات
من زۆر لە غەریبی دەترسم
بانگم کە...
با ئەوین بکەم بە سەنگەرم
شکاوە، شکاوە...
بەلەمی نەجاتم شکاوە
من بۆنی هەڵۆ لە هەناسەی بای زریان دەبیستم
وا دیارە بۆ کۆتر دەرفەتێ نەماوە
جەلال مەلەکشا
قەت نازانی چەند ئازیزی
گەر من دەریا و تۆش کەنار بای
لە گشت لاوە غافڵگیرم دەکردیت
وەک دورگەی خۆم جارم دەدای
هەموو شەوان، بە ڕێژنەیەک ڕەشە ڕەیحان
پێڵوی چاوم لێک دەنایی
سبەینانیش زمڕشێنم دەکردی
لە شنەبای ئاو ڕشێنینم هەڵدەکێشای
قەت نازانی چەند ئازیزی،
پەشێو
