گڕوگاڵی پاش ئێوارە
Kanalga Telegram’da o‘tish
هەموو شتێک بەتاڵە هونەر و ئەدەبیات نەبێ. 📚🍁📝🌞🎧 ▪️ئالان ڕەحمانی شێعر و شتانێ تریش! 🟠Castbox: https://castbox.fm/vc/6781200
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
203
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kun
Ma'lumot yo'q30 kun
Postlar arxiv
کارێ وە دەسو دێدە خەجێ بۆ
ئاخۆ ئی کارە کەی جێوەجێ بۆ
جافییەکەیشی ئێژێ:
هەرکێ وە تەمای خاڵۆ مامۆ وێ
ئێوارە بێ نان سۆحا بێ دۆ وێ
ئەیچی کاکە گیان
بە بێ ئەوەی بە خۆم بزانم
دەبینم دوو کورسیم بردووە
یەکێک بۆ خۆم
یەکێکیش تا بیرم نەچێ
چەندە بێ تۆم :)
-تەڵعەت تاهیر-
شاهۆ هەر زووەن پڕان
ئیسە خەریکەن دەرەنیشەیش پڕای مەپڕۆ
خۆزگە ئێمەیش تاوایەمان بلمێ وەرمی هامنی!
هەروا فی البداهە شتێکم نووسی، سڕیمەوە؛ پێویست نەبوو!
تەنیا ئەڵێم سپاس لە شێعر، وە خوا وشەکانمان لێ نەسێنێ.
ساڵێکی تریش تێپەڕی و باڵێکی ترمان دەرهێنا.
پیرۆز بێ🌹
ڕێگا
بۆ یەڵماز گونەی
ڕۆژێ زەمین بورکانی بوو
بورکانیش کوردستانی بوو
کوردستانیش کوڕی وەکوو
ئاراراتی لێ کەوتەوە...
ئاراراتیش کوردی لێ بوو
کوردیش دووانەی چەوسانەوە و
تێکۆشانی بە یەک سک بوو
لەو دووانەیەش
ڕێگای وەکوو "یڵماز گۆنای"
لەدایک بوو..!
-شێرکۆ بێکەس
فیلمی ڕێگا لە یێڵماز گونەی
دوبلەی فارسی
#Fîlm • @Girugal
فیلمی جادە-ڕێگا (yol) لە یێڵماز گونەی لەو فیلمانەیە کە ئەشێ سەیر بکرێن.
بە تایبەت کە هی یێڵمازیشە!
لەم فیلمەدا زۆربەی کاراکتێرەکان کوردن و لە بەندیخانە مۆڵەتێک وەرئەگرن بۆ سەردان.
بارودۆخی ئەوکاتەی تورکییە و هەڵسوکەوت لەگەڵ (کورد)ی کێشاتەوە بەر کامێرا.
هێماگەلێکی زۆر جوانی تێدا بە کار ڕیوە، وەکوو زیندانییەک کە خۆی بەند کراوە بەڵام خۆیشی پەلەوەرێکی بەند گرتووە…!
وە پیشاندەری بێدەسەڵاتیی تاک بەرامبەر بە کۆمەڵگا؛ بەرامبەر بە ئاکار و ڕەسمەکان؛ شتانێ کە خۆمان دروستمان کردوون و ئێستا لە خۆمان بەهێزترن و ئێمە وەکوو تاکێک ئەرکی جێبەجێ کردنمان لەسەر شانە و مۆڵەت و ئیجازەی شانە خاڵی کردنمان نییە گەرنا…
#فیلمی_جوان
#Fîlm • @Girugal
Repost from ڕادیۆ دەنگی نیشتمان
ئێستا کە ڕۆشتووی
لە خۆکوشتنا داهێنان ئەکەم
ڕەوتێکی تازەی خۆکوشتن بەڕێ:
ئیتر ئەشق نەبوون
هەرگیز دڵ نەدان
لە خۆشەویستی پارێز.. بەرخۆدان!
-ئالان ڕەحمانی-
بێهۆ نییە ئێژن مرۆڤ وە هیوا ئەژی و ئەمێنێ
مەسەلەن هەر ئەم مەسەلەی نێتە
جاری وایە وەڕەزو ئەکا ئەوەندە قەت و وەسڵ و مشک و پشیلەت پێ ئەکا!
هەرچەن تووڕەیش ئەوی بەڵام ئەمێنی بەو هیوایە کە لە دواییدا وەسڵ بێت
شتەکە فرە پووچە یانی کەرامەتی ئینسانی گەشتبێتە ئەو ڕادە بەڵام شتێکی دیارە لە باسی هیوا واتا شتێکی بەرچاوە و ئەو (مرۆڤ بە هیوا ئەژی)ـیە تێرێتە بەرچاوی من
#وردەقسە
Repost from زاگرۆس|𝙯𝙖𝙜𝙧𝙤𝙨
تەنیایی من وەک هەر تەنیاییەک نییە!
تەنیایی من وەک تەنیایی سوارە شەکەتەکەی سەری قاڵییە
کە چەند ساڵە سوارەو ئەجەنگێت و
هەر لەسەر جێی خۆیەتی و
دوژمنیش هیچیان لێ کەم نەبووە...
_ئالان ڕەحمانی
یا رب، شب دوشین چە مبارک سحری بود
کو را بسر کشتەی هجران گذری بود...
-سعدی-#Goranî • @Girugal
بە غەزەڵێ غەزاڵەم گرتە و ڕەما و..
رفت و غزلم چشم بە راهش نگران شد
دلشورەی ما بود، دلارام جهان شد...
من ئیتر تێک ئەچم بە بیستنی درۆی ئەوانەی وا خوێن ئەڕێژن و تێن لە دلۆڤانی و ئەوین و شێعر ئەدوێن!
ئەوەی وا پەیمانێکی بەست و پەیمانەی شکاند؛ ئەمە دنیاترین کارێکە مرۆڤێک لەم دنیا ئەتوانێ بیکا.
خۆزگە هەرکەس هەر قسەیەک نەکا
هەر قسەیە هەر باسێ نەکا
هەر باسێ هەر خوێنێ نەکا!
سەرەتا درۆیە و کۆتاییش هەر درۆیە
ڕەنگە هێزی درۆ لە هێزی ڕاستی زۆرتر بێ بۆیە هەر کۆتایی پێ نایە
ڕەنگە ئەم دنیا خۆیشی درۆ بێ و لە ڕاستیدا ڕاستی بێت و ئێمە درۆ بین!
نازانم... بەس من ئیتر تێک ئەچم
#وردەقسە
خۆر زەویی هەیە
مەلا قورئان
دنیا قیامەت
شەقام چایخانە
سوڵتان جاریە
مەکینە بوڕغی
گەڕیدە سەفەر
ژن عەتر
جەللاد شمشێر
گا گاڕان
دەوڵەمەند پارە
دیکتاتۆر قانوون
منیش تۆ... ئەی شێعر!
-فەرهاد پیرباڵ-#Poem • @Girugal
