گڕوگاڵی پاش ئێوارە
Kanalga Telegram’da o‘tish
هەموو شتێک بەتاڵە هونەر و ئەدەبیات نەبێ. 📚🍁📝🌞🎧 ▪️ئالان ڕەحمانی شێعر و شتانێ تریش! 🟠Castbox: https://castbox.fm/vc/6781200
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
203
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kun
Ma'lumot yo'q30 kun
Postlar arxiv
ئەگەر هاتی تەنیا وەرە،
وەک چۆن لە ناو دڵما تەنیای؛
سەرینەکەم بۆ دوو کەسە
دوو کورسی تامەزرۆم هەیە
دوو پیاڵەشم هەیە بۆ چای
-پەشێو-#Goranî • @Girugal
من ئەوینی بێدەنگم خۆش ناوێ!
پێم بڵێ چەندت خۆش ئەوێم..
وە شێتی خۆتم کە
-نەجیب مەحفووز-
من ئەو شاعیرە ناسکەی
ڕابردوو نیم
هەرچی گوڵێ کە هەڵوەرێ
تێر بۆی بگریم!
-شێرکۆ بێکەس-
وەختێو مزیۆرە دەمی بەیانی
ماچی ڕۆجیارا دانش کەلیانی
یا وەختێو مەی بەر دەمی وێرەگا
ماچی مانگەنە دانش خانەگا
پێم خۆش بوو هەر ئاوا بیس ساڵم بوایە، لە نەوەدەکان؛ لە سلێمانی!
گرنگ نەبوو پیشە و کارم چی بوایە و مەشغووڵی چی..
کە گۆرانیبێژێک ئاڵبوومێکی نوێی بدایە دەر بمسەندایە و تا ماوەیەک هەر ئەوەم گوێ بدایە.
ڕەفەیەکی پڕم هەبووایە تایبەت بە نەوار و کاسێتەکان.
چاوەڕوانی گۆرانییە تازەکانی مەزهەر و ناسر و نەجمەم بکردایە کە ئیمڕۆ بوونەتە بیرەوەری.
کە شێرکۆ بێکەس دەربەندی پەپوولەی بڵاو کردەوە بمهێنایە و بە تازەیی بمخوێندایەتەوە
یەکەم ئاڵبوومەکەی عەدنان کەریمم بدیایە و
کە لەتیف هەڵمەت دیوانی هاووڵاتییە ئەلکترۆنییەکانی… بڵاو کردەوە بە تامەزرۆیی بەرگێکم دست بخستایە بزانم هەڵمەت پاش ئەو هەموو ساڵە چی شیعراندووە.
بوایەم بە یەکەم کەسێ کە گوێی لە زەکەریا عەبدوڵای گەنج ئەبێ و پاڵپشتیم بکردایە
بینەری ڕووخانی بەعس بم و لە کۆنسێرتەکان هەمیشە هەبایەم.
کە شێرکۆ کۆچی دوایی کرد لە خاکسپارییەکەیدا بەشداریم بکردایە و کۆڕەکەی پەشێوم لەدەست نەدایە
لە دواییدا خۆیشم پێش هاتنی پەتای کۆرۆرنا بمردایەم.
من بشگریم بێدەنگ دەگریم؛ فێر کراوین بێدەنگ بگرین و بمرین، بێدەنگیش گۆرانی بڵێین، بە دزییەوە حەز لە یەکتری بکەین، شەو تا بەیانی چەندین نامەی دڵداری بنووسین و بەیانیش لەگەڵ گزنگی خۆر هەموویان بدڕێنین نەبا تیشکی خۆر بیانخوێنێتەوە!
-شێرزاد حەسەنشیعری حەمە عومەر عوسمان دەنگی عەدنان کەریم #Goranî • @Girugal
Repost from سیدعلی صالحی
🔷نامەیەک لە سەیدعەلی ساڵحی
بۆ لەتیف هەڵمەت؛
وەرگێڕانی ئالان ڕەحمانی.
ترجمه نامه قدیمی سیدعلی صالحی به لطیف هلمت شاعر نامدار اقلیم ( کردستان )
📎ئەم نامە بۆ یەکەمجار بڵاو ئەبێتەوە.
ڕێکەوتی ئەم نامەیە ئەگەڕێتەوە بۆ دواساڵەکانی نەوەدەکان.
📰ڕۆژنامەی خەبات؛ پاشکۆی هزر و هونەر
📅ئیمڕۆ: ١٦/٧/٢٠٢٦
✉️نامەیەک لە سەید عەلی ساڵحی بۆ لەتیف هەڵمەت
———
👤سەید عەلی ساڵحی کێیە؟
⭕️سەید عەلی ساڵحی، لەدایک بووی ساڵی ١٣٤٤ی هەتاوییە لە ناو جەرگەی هۆزی بەختیاری لە داوێنی زاگرۆس. ⭕️یەکەمین شیعرەکانی لە ساڵی ١٣٥٠ لە ڕادیۆ ئابادان و ئاواز(ئەهواز) بڵاو بوونەتەوە. لە ساڵی ١٣٥٣ لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێکانی ڕەوتی (شیعری ناب)ـیان ڕێکخست کە مەبەستیان داهێنانێک لە شیعری سپی بوو. دواتر لەم ڕەوتە هاتە دەرەوە لەبەر ئەوەی پێی وا بوو کە ئەم ڕەوتە ناتوانێ بە جوانی لە شیعرەکانی بدوێ. لە ساڵی ١٣٦٣ ڕەوتی «شیعری وتار»(گفتار)ی بنیات نا کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر شیعری نوێی فارسی هەبوو. لە هەفتاکان دوو کۆمەڵە شیعری بە دەنگی خەسرەوی شەکیبایی بڵاو بوونەوە کە لە کۆمەڵگای ئەدەبی فارسی و ئێران دەنگێکی زۆری دایەوە و ئێستاش لە ناو خەڵکدا ئەبیسرێ. ⭕️شیعرەکانی بۆ زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیسی، ئاڵمانی، فەڕەنسی، ئەرمەنی و ڕووسی وەرگێڕدراون. وەرگێڕانی دوو دیوانی بە کوردی بوو بە هۆی ئاشنایی و هاوڕێیەتی لەگەڵ شێرکۆ بێکەس، لەتیف هەڵمەت و ڕەفیق سابیر. ⭕️وێڕای شیعری بەرز و داهێنانە قورسەکانی، چالاکیی ئەدەبیی بەردەوام و هەوڵ و کۆششی وای کرد ناوی بچێتە پاڵی ئەحمەدی شاملوو، فڕوخی فەڕوخزاد، سۆهرابی سپەهری و هتد. ⭕️ئەو لە وتووێژێکدا ئەڵێ ئەگەرچی بە فارسی ئەنووسم بەڵام خۆم بە شاعیرێکی کورد ئەزانم.——— 📄دەقی نامەکە:
🔳 هاوڕێی نەبینراو بەڵام زێدە ئازیزم، شاعیری گەورە، بەڕێز لەتیف هەڵمەت! سڵاوتان ئەکەم و بۆ ڕۆح و ڕەوانی گەورە و کەلام و شێعری شایستە و بەرزتان ڕێزێکی زۆرم هەیە. ساڵانێکە لە ڕێگای وەرگێڕانەوە لەگەڵ شێعری تۆفانی، لەتیف و بەهێزی ئێوە ئاشناییم هەیە. ئێوە، بێکەس، پەشێو، [ڕەفیق]سابیر، یەکەمین شاعیرانێک بوون لەگەڵ قسە و شێعرتان-لە نۆزدە ساڵی ڕابردوو تا ئێستا- ئاشنا بووم، لەگەڵ ئەوەی کە کوردی نازانم، بەڵام لەو ڕۆژگارە دوورە، کە بۆ یەکەمجار ناوی ئێوەم بیست، پرسیم ئاخۆ واتای «هەڵمەت» هەر ئەو (هێرش) و پەلامارە لەناکاوە نییە؟ هاوڕێی کوردم -بەڕۆژ ئاکرەیی کە خەڵکی سلێمانییە و ئێستا لە سوئید نیشتەجێیە- وتی: «بەڵێ!» وە لە زاراوەی بەختیاری و خێڵی ئێمەدا بە پەلامار و هێرش «هەڵمەت» ئێژن. وە ئیتر بۆ تێگەیشتن و دۆزینەوەی شێعری ئێوە ڕۆشتم بە هەموو ڕێیەک دا. بە وتەی کەسانێکی زۆر، من توانیومە دیمەنێکی ڕوون لە بارودۆخی شێعری ئیمڕۆی کورد بۆ کۆمەڵگای ئەدەبیی ئێران بکێشم. زۆر پێش هاتووە کە شێعرێک لە ئێوەم دەست کەوتبێ- بە زمانی کوردی- و شەوان و ڕێگایەکی دوورم پێوابێ تا بگەم بە هاوڕێیەکی کورد. شێعری ئێوەم ئەدا بە دەستیەوە و هەر لە دەمی دەر ئەموت: زووکە! ڕاستەوخۆ وەریبگێڕەوە بۆم، ئەمەوێ بزانم هەڵمەت چی وتووە. لەم سی ساڵەی ڕابردوودا کە بەردەوام لە شێعردا کارم کردووە، لانیکەم لە نێوان هەر مللەت و گەلێکدا کە لەم زەوییە ئەژین، چەن شاعیرێکم ناسیوە.لە مغولستان و چێچێن بگرە هەتا زیمباوە و تا نیکاراگۆئە و دورگەی تێرینیداد ، بەڵام شێعری ئێوە و شێرکۆ و گەورەکان و شاعیرانی تری کورد بۆ من شتێکی ترە. لە ئێراندا کەمتر کەسێک هەیە وەکوو من سەردانی هەموو سووچەکانی ئەم جیهانەی -بۆ دۆزینەوەی شێعری نایاب و بێوێنە- کردبێ. لە وتووێژێکدا وتوومە کە شێعری کوردستان شێعری جیهانییە. لەتیف هەڵمەتی ئازیز، ببوورە کە بە پێنووسی سوور بۆت ئەنووسم، پێنووسەکانی ترم تەواو بوونە. هاوڕێیانی کورد هاتبوون بۆ ئێران(تاران)، وتیان لەتیف هەڵمەتیش ئەبینن، وتم چەن دێڕێک بنووسم بۆ لەتیف کە زۆر شاعیرە و بەتوانایە و مرۆڤێکی زۆر گەورەیە! پەیوەندیم لەگەڵ شێعری ئێوەدا وایە کە ئەڵێی هەزار ساڵە ئەتانناسم. لە «ئەو» کە بۆ یەکەمین جار شێعری ئێوەی خوێندەوە بۆم تا هەتایە مەمنوونم. لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیی زۆر: هاوڕێی ئێوە: سەید عەلی ساڵحی——— 📅ڕێکەوتی ئەم نامەیە ئەگەڕێتەوە بۆ دوا ساڵەکانی نەوەدەکانی زایینی وەرگێڕان و ئامادە کردن: ▪️ئالان ڕەحمانی @Girugal
🔷نامەیەک لە سەیدعەلی ساڵحی
بۆ لەتیف هەڵمەت؛
وەرگێڕانی ئالان ڕەحمانی.
📎ئەم نامە بۆ یەکەمجار بڵاو ئەبێتەوە.
ڕێکەوتی ئەم نامەیە ئەگەڕێتەوە بۆ دواساڵەکانی نەوەدەکان.
📰ڕۆژنامەی خەبات؛ پاشکۆی هزر و هونەر
📅ئیمڕۆ: ١٦/٧/٢٠٢٦
@Girugal
کتێبێکی زۆرم کڕیبوو،
لە ماڵی خزمێکمان بووم
چوومەوە، خزمەکەمان بە لاتاوێکەوە وتی
بەخوا کەس بە کتێب نابێ بە هیچ
نەمزانی پێبکەنم، یاخود بگریم…
ئەمە ئەوەی خستەوە بیرم
شیعری نامۆی مەلەکشام زۆر خۆش ئەویست و زۆرم خوێندبۆوە
ئیمشەو لە ناکا تراکێ کەوتە سەر مەلەکشا نامۆی ئەخوێندەوە :)
گیان گیان..
خۆشحاڵییەکانمان کورت بوەتەوە بەوەی کاتێ بەرنامەی قت بوونی بەرقی سبەینێ ئەبینی مەسیری ئێمە قت نابێ، زەوق ئەکەی. هەر ئەوەنە
ئێمە ملەتێکین فێر بووین تا ناق سەر بکەینە ناو شەواڵی یەکتردا و ئەشێ حەتمەن بزانین لە قونی فڵانەکەس چی ئەگوزەرێ
تەنانەت ئەوانەشمان زۆر ڕۆشنبیر و شتەن و بڕوایان بە خوا نەماوە دێن ئەڵێن ئێوەیش بڕواتان بە خوا نەبێ
#وردەقسە
من دوور و تۆ دوور بەینێ بوەسین
وە فرمێسکی چاو جۆگە هەڵوەسین :)
#مەلەکووتی_ئەعلا
#Goranî • @Girugal
