گەلاوێژنامەی کارۆ
Kanalga Telegram’da o‘tish
کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
231
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-17 kun
-130 kun
Postlar arxiv
بریا نەتەوەی ئێمەش وەک ئەو شێتە بوایە!
(سوودی ڕاستەقینە و برینی نەتەوە)
لە پەراوێزی «#فەلسەفەی_فکریی_کارۆ-دا
تێڕامانێک لەسەر بنەماکانی یەکبوون و سەربەخۆیی
ئەم تێکستە هەوڵێکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو هاوکێشە چەوتەی کە ساڵانێکە سوودی نەتەوەیی ئێمەی لە «لێکترازان»دا پێناسە کردووە. لە ڕێگەی گێڕانەوەیەکی فەلسەفی لە نێوان شێتێک و بازرگانێکدا، نووسەر(کارۆ)پەردە لەسەر تراژیدیایەکی قووڵ لادەبات: کێشەی کورد تەنیا سنوورە جوگرافییەکان نین، بەڵکوو ئەو پارچەپارچەبوونە زەینییەیە کە لە ناو ئاگاییی ئێمەدا سەرلەنوێ بەرهەم بێتەوە.
ئەم نووسینە بانگەوازێکە بۆ گەڕانەوە بۆ «خۆناسی»؛ تێگەیشتن لەوەی کە هێز لە یەکگرتنی جیاوازییەکاندایە، نەک لە سڕینەوەیان. پەیامی سەرەکی ڕوونە: تا سەربەخۆیی فکری و جوگرافی پێکەوە لە ناو دڵ و خاکدا کۆ نەبنەوە، هیچ ئایین و ئەندێشەیەک نابێتە خاوەن بەهایەکی جیهانی.
بریا نەتەوەی ئێمەش وەک ئەو شێتە بوایە!
(سوودی ڕاستەقینە و برینی نەتەوە)
بیستوومە ڕێبوارێکی شێت لە بەردەم دوکانێک وەستابوو و لە بازرگانەکەی پرسی:
چی ناچارت دەکات هەر ڕۆژ لێرە دانیشی؟
بازرگان وتی:
بۆ ئەوەی سوود بکەم.
شێتەکە پرسی:
سوود چییە؟
بازرگان وتی:
سوود یانی یەکێک بکەم بە دوو.
شێتەکە بزەیەک هاتە سەر لێوی و وتی:
ئەوە سوود نییە. سوود ئەوەیە کە دووان بکەی بە یەک.
بەڵێ...
سوودی ڕاستەقینە لەوێدایە کە دووان ببنە یەک؛ نەک لە ناو حیساب و پارەدا، بەڵکوو لە ناو ئەندێشە و ئاگاییدا.
تراژیدیای نەتەوەی کورد ڕێک لەم خاڵەوە دەست پێ دەکات:
ساڵانێکە فێریان کردووین کە «چەند پارچە بوون» سوودە؛
حیزب دژی حیزب، زاراوە دژی زاراوە، سنوور دژی سنوور،
ئایدۆلۆژیا دژی ئایدۆلۆژیا، دین دژی بێدینی، شیعە دژی سوننە،
ناوچەگەرێتی دژی شارێک، و «من» دژی «ئێمە».
ئەوەی گرینگە کوردبوونە و کوردستان، و ڕێزگرتن لە جیاوازییەکان.
نەتەوەی کورد پارچەپارچە کراوە، بەڵام مەترسییەکە لەوێدایە کە ئەم پارچەپارچەبوونە لە ناو زەین و ڕەفتاری ئێمەدا سەرلەنوێ بەرهەم بێتەوە.
ئاگایی، یانی بینینی ئەم خەڵەتاندنە کۆنە:
ئەوەی پێیان وتووین سوود لە لێکدابڕان و جیابوونەوەدایە، لە کاتێکدا هێز تەنیا لە «یەکبوون»دا لەدایک دەبێت.
خۆناسی یانی تێگەیشتن لەم ڕاستییە سادە و بەئازارە:
دوژمنی سەرەکی هەمیشە لە دەرەوەی ئێمە نییە.
کاتێک چوار پارچەی نیشتمان لە ناو ئاگاییماندا بکەین بە یەک، دەبینە نەتەوە. و کاتێک بووینە نەتەوە، هیچ هێزێک ناتوانێت بەسەرماندا زاڵ بمێنێتەوە.
خۆناسی، دەستپێکی ئاگایییە.
ئاگایی، دەستپێکی یەکبوونە.
و یەکبوون، دەستپێکی ڕزگارییە.
لێرەدایە کە دەگەینە ڕاستییە هەرە گەورەکە:
تا سەربەخۆیی فکری و جوگرافی پێکەوە لە ناو دڵ و خاکدا کۆ نەبنەوە، هیچ ئایین و ئایدۆلۆژیا و ئەندێشەیەک، بەهایەکی مەعنەوی و جیهانیی نابێت. چونکە مرۆڤ و نەتەوەیەک کە سەربەخۆیی نەبێت، خاوەنی هیچ نییە؛ تەنیا کاتێک دەبینە خاوەن بەها، کە سەربەخۆیی هەموو لایەنەمان هەبێت.
🇫🇮
https://t.me/Galawezhnamekaro
کڕۆکی فەلسەفەی فکریی کارۆ:
• خۆناسی، دەستپێکی ئاگایییە.
• ئاگایی، دەستپێکی یەکبوونە.
• یەکبوون، دەستپێکی ڕزگارییە.
• ڕزگاری، تاکە ڕێگەی سەربەخۆیییە.
"تا سەربەخۆیی فکری و جوگرافی پێکەوە گرێ نەدرێن، هیچ ئەندێشەیەک نابێتە خاوەن بەهایەکی جیهانی."🇫🇮
اینقدر خستهام
که اگر بگویند صبح میمیری،
و اگر قدرتش را داشتم،
همین الان را صبح میکردم.
اینقدر آرزو دارم
که اگر قدرتش را داشتم،
گورم را یک جهان میکردم.
https://t.me/Galawezhnamekaro
یکی در آتش میسوخت تا بماند،
دیگری از روشناییاش حساب باز میکرد.🇫🇮
https://t.me/Galawezhnamekaro
لە پەراوێزی تێبینییەکانمدا:
هەر مرۆڤێک و هاوڕێیەکی نوێ، لاپەڕەیەکە لە مێژووی پەژارە و ئازار.
بێسنوور نە گەشبینم و نە ڕەش بین؛
بەڵام لە نێوان ئەم لاپەڕانەی مێژوودا،
بە دەگمەن ڕەنگی خۆڵەمێشیش بەدی دەکرێت.
هەمووی بەپێی بارودۆخ و،
شێوازی دۆستایەتی و ئاشنایەتی و کەسایەتیی لایەنی بەرامبەر دەگۆڕێت.
از دفترچه شخصی:
هر انسان و دوست جدید یک برگ از تاریخ اندوه و درد است.
مطلق سیاه و سفید ندارم
اما در بین این برگهای تاریخ
به ندرت رنگ خاکستری هم وجود دارد.
بسته به شرایط،
شکل دوستی و آشنایی و شخصیت طرف بستگی دارد.🇫🇮
https://t.me/Galawezhnamekaro
(شەقی ئەزموون)(لگد تجربه)
زیاتر لە... نیو سەدە ئەزموون پێی گوتم:
خۆڕاگر بە و بزانە چیت پێ دەڵێم؛
مرۆڤی وەک تۆم زۆر دیوە
کە بە هەزاران ئامۆژگاری و نەسیحەت چاک نەبوون،
بەڵکوو ڕاستییە بێڕەحمەکانی کۆڵان و پاشکۆڵانەکانی دونیا،
بە لێدانی شەقی ئەزموون،
ناچاری کردن
لەو وێنە و خەیاڵەی ساڵانێک بوو وەک تاشینی پەیکەرێکی ساختە لە خۆیان دروست کردبوو،
بێنە خوارێ.
(لگد تجربه)
بیشاز…نیم قرن تجربه به من گفت:
صبر کن و ببین چی بهت میگم؛
انسانهایی مثل تو را زیاد دیدهام
که با هزاران نصیحت ساخته نشدند،
بلکه واقعیت بیرحم کوچهپسکوچههای جهان
با لگدهای تجربه،
آنها را مجبور کرد
از تصویری که سالها از خودشان ساخته بودند
پایین بیایند.🇫🇮
https://t.me/Galawezhnamekaro
بۆ خەڵک مەنووسە؛
بۆ ئاگایی خەڵک بنووسە.
بۆ دڵی خەڵک مەنووسە؛ بۆ ئەو کەسە ژیر و بیرفراوانە بنووسە کە دەیەوێت ئازاد بێت.
بۆ دڵخۆشیی حزبەکان مەنووسە؛ بۆ ئەو ڕاستییە بنووسە کە هیچ دەسەڵاتێک تاقەتی بیستنی نییە.
ڕێگای ئاگایی، هەمیشە پڕە لە هەڕەشە، بوختان و تەنیایی...
بەڵام تەنیایی ئەو کەسەی ڕاستی دەڵێت، سەرەتایەکە بۆ کۆمەڵگەیەک کە دەیەوێت گۆڕانکاری بەسەردابێت.
ئاگایی لە یەک کەسەوە دەست پێ دەکات؛
تۆ ئەگەر نەترسیت، دەتوانیت ئەو یەک کەسە بیت.🇫🇮
https://t.me/Galawezhnamekaro
“مردی هستم”
اما نه آنگونه که جهان میپندارد.
خشم را میشناسم،
ترس را لمس کردهام،
و حسادت را از نزدیک دیدهام؛
اما هیچکدام فرمانروای من نیستند.
آنها تنها تا آستانهی درونم میرسند،
و از آنجا به بعد، کلید در به دست من است.
اگر بخواهم، وارد میشوند؛
و اگر نخواهم، در همان سایههای خود گم میشوند.
زیرا قدرت من، نه در نداشتن این احساسها،
بلکه در آگاه بودن از حضورشان و ندادن فرمان به دستشان است.
https://t.me/Galawezhnamekaro
وقتی کوردستان شمالی (ترکیه) زندگی میکردم
همیشه کوردها این جمله را زیاد به کار میبردند.
کوردی کرمانجی:
«Dem dê nîşan bide, berhem dê were çinîn»
ترکی:
Gün ola, harman ola»
(گون اولا، خرمان اولا)
معنای دقیق:
لازم نیست الان ثابت کنم حق با من است؛
روزی میآید که خرمن خودش دیده میشود.
نتیجه قابل پنهانکردن نیست.
https://t.me/Galawezhnamekaro
ڕۆژێک پێدەکەنیت،
تا تێنەگەیت؛
ڕۆژێک ئازار دەکێشیت،
تا بەئاگا بێیت.
ژیان!؟
ئەو شتەیە نییە کە بەسەرت دێت،
بەڵکوو ئەو شتەیە
کە لێی تێدەگەیت.
هیوادارم لێی تێگەیشتبم.
https://t.me/Galawezhnamekaro
هەندێک کەس لە جەستەی خۆیاندا
هەست بە ئازار دەکەن.
بەڵام من…
من، ڕۆحم بە جەستە دەناڵێنێ.
بعضیها درد را در بدنشان حس میکنند.
اما من…
دردم را،روحم به دوش میکشد.🇫🇮
https://t.me/Galawezhnamekaro
ئەمـجـارە بـەرمـاڵـی شـانـم،
لە مـزگـەوتـێـکـدا دادەنـێـم
کـۆرپـەی سـەربـەخـۆیـی کـوردی،
لە میحرابـیـدا ناودەنێم
لەدوای نوێژ بۆ مەعشوقی دڵ،
دەوری کوردبوون دەکەمەوە
نـائــومـێـدی دڕك و داڵـە لـەم ڕێـگـەدا پـێـی پـیـا دەنـێـم.
✍🏻🎤: دکتۆر کاروانی
https://t.me/Galawezhnamekaro
سختترین نبردها در درون انسان رخ میدهند.
آنجا که باید منصف ماند در برابر بیانصافی
و صبور بود در برابر ناامیدکنندگانی که انسانیت را با ناامیدی پاسخ میدهند.
و انسان، جز خدا، پناهی ندارد.🇫🇮
https://t.me/Galawezhnamekaro
