uz
Feedback

Firibgarlarga uchmang! Telemetrio bunday kanallarni topadi va belgilaydi 👉 Belgini ko‘rmoqchi bo‘lsangiz, obuna bo‘ling

گەلاوێژنامەی کارۆ

گەلاوێژنامەی کارۆ

Kanalga Telegram’da o‘tish

کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.

Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
232
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kun
Ma'lumot yo'q30 kun
Postlar arxiv
سبەی، شانازی بە چییەوە دەکەیت و چۆن وەڵامی مێژوو دەدەیتەوە؟! نزیکەی پانزە ساڵ لەمەوبەر، بەشێکی یەکجار زۆر و بەرچاو لە ئازەرییەکانی ئێران شانازییان بەوەوە دەکرد کە بەبێ شێواندنی زمان و بێ‌هیچ نیشانەیەکی شێوەزاری بە فارسی دەئاخڤن؛ کلیپی منداڵەکانیان بڵاو دەکردەوە و جاروباریش حاشایان لە ڕەسەنایەتیی خۆیان دەکرد. ئەو ڕۆژە ڕەنگە نەیاندەزانی کە بە دەستی خۆیان، زمان و بەشێک لە ناسنامەی خۆیان هێواش‌هێواش دەسڕنەوە و لە داری شۆناس هەڵدەوەرێنن. بەڵام ئێستا چەند ساڵێکە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تەنانەت لەو جێگە تایبەتەکانیش کە ناچارن بە فارسی بدوێن، بە ئازەری دەئاخڤن و ژێرنووسی فارسی بۆ دەکەن؛ ئەو هەڵوێستە، دانپێنانێکی ژیرانەیە بە هەڵەیەکی مێژوویی کە کاتی خۆی بە کاڵفامی ئەنجامیان دا؛ و هەوڵێکی بەئاگایانەیە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ڕێگە خوارەی پێشتر بڕییان. تەنیا بیر لەوە بکەوە؛ ئازەرییەکان وەخەبەر هاتن، کاکی نوخبە تۆ هەر وەخەبەر نەهاتی؟! ئەمڕۆ، ئەو تابلۆیە زۆر بە ڕوونی لەناو بەشێک لە نەتەوەی کورددا دەبینرێت؛ لە نووسینەوە بگرە تا ئاخاوتن، لە زمانی ڕۆژانەوە تا ئەو زمانەی فێری منداڵەکانمان دەکەین. سەیرتریش ئەوەیە، ئەوانەی خۆیان بە نوخبە و خاوەن‌قەڵەم و خاوەن‌بیر دەزانن، یان پلە و پێگەیەکیان لەناو حیزبە کوردییەکانی ناوخۆی وڵات، ناوەندە ئایینییەکان و ڕەوتە سیاسییە سەربەخۆکاندا هەیە، زیاتر لە هەمووان کەوتوونەتە سەر ئەم ڕێچکە هەڵەیە! ئەو کەسەی خۆی بە نوخبە، خاوەن‌قەڵەم و خاوەن‌بیر دەزانێت، تەنیا بە زانین و قسەکردن لەسەر نەتەوە و مێژوو، نابێت بە نوخبە؛ نوخبە لەو کاتەدا دەناسرێتەوە کە لە بەرامبەر زمانی خۆی، ناسنامەی خۆی و چارەنووسی گەلەکەی، هەست بە بەرپرسیارێتی بکات؛ و کاتێک زمان و ناسنامە و چارەنووسی گەلەکەی دەکەونە بەر مەترسیی توانەوە و سڕینەوە، بێدەنگی و بێ‌خەمیی خۆی بە ناوی ڕۆشنبیری نەفرۆشێت. ئەگەر خۆشت بە نوخبە نازانێت، وەک مرۆڤێکی کورد بەرپرسیاریت. بە ناوی خودا قەسەم، لە هیچ شوێنێکی ئەم جیهانەدا، بە تەور کەوتنە گیان و ڕۆحی نەتەوە و زمانێک، پێی ناگوترێت پێشکەوتن؛ ئەوە نە ڕۆشنبیریی کاکی نوخبە و نە جێگەی شانازییە! جەنابی نوخبە و خۆبەزڵزان کە پڕیت لە بانگەشە بۆ خۆت و هاوبیرەکانت، وەخەبەر وەرن تا درەنگ نەبووە؛ بەسە بیری کۆیلایەتی! پلە و پێگە و ناوێک، هێندە بەهاکەی بەرزتر نییە لە ڕەسەنایەتی و زمان و مێژووت کە خۆت لە ئاستی کۆیلەیەکی بچووک و زەبووندا بنوێنیت… ڕەسەنایەتی چێژێکی ناوازەی هەیە، جارێک تاقی بکەرەوە! لە وەڵاتی فینلەندا، بۆ منداڵانی کۆچبەر و پەنابەر، داکۆکی و گرنگییەکی تایبەت دەدرێت بە پاراستن و بەهێزکردنی زمانی دایکیان؛ چونکە ڕێزلێنان لە زمانی دایک، لە ڕاستیدا ڕێزلێنانە لە ڕەسەنایەتی و ناسنامەی ئینسانەکان. لە لایەکی دیکەوە، منداڵێک کە زمانی دایکی خۆی بە دروستی و قوڵی فێر دەبێت، بنەمایەکی زمانیی زۆر بەهێزتر و پتەوتر پەیدا دەکات و زمانەکانی دیکەش بە ئاگاداری و ئاسانییەکی زۆرتر فێر دەبێت. کەواتە پرسیارەکە ئەوە نییە کە زمانێکی دیکە فێر نەبین؛ بەپێچەوانەوە، هەرچی زمانی دایکمان بەهێزتر بزانین، ڕێگە بۆ فێربوونی زمانەکانی دیکەش خۆشتر و ئاسانتر دەبێت. زمانی دایک کۆسپ و بەربەستی پێشکەوتن نییە؛ ڕەگی پێشکەوتنە. ئەگەر ڕەگی داری زمانی دایکی خۆمان ببڕینەوە، بەیانی منداڵەکانمان چی لە ئێمە بە میرات دەبەن؟ و چۆن سەرهەڵدەبرین لە ئاست منداڵان و مێژوودا؟!

ژەنیاری مۆزیکی بێ‌کەلام 🎼ئازاد خۆشناو مامۆستای دڵان: زیرەک پێم بڵێ: مەزەدار، مەزەدار، https://t.me/Galawezhnamekaro

مرۆڤەکان .. بیرمان دێننەوە … لە کاتی دەرد و ڕەنجەکانماندا ، مرۆڤەکان … کێن!
مرۆڤەکان .. بیرمان دێننەوە … لە کاتی دەرد و ڕەنجەکانماندا ، مرۆڤەکان … کێن!

کوردستانی ڕۆژهەڵات- سەردەشت دۆڵی بانو-قازان💎

من لە چاوەڕوانیی بانگهێشتکردنی نۆبەکەمدا، لە ناو گەرمیی و بێدەنگیی سالۆنی ئیدارەیەکی فینلەندیدا، ڕووبەڕووی ئەم پەیامە شاکارە
من لە چاوەڕوانیی بانگهێشتکردنی نۆبەکەمدا، لە ناو گەرمیی و بێدەنگیی سالۆنی ئیدارەیەکی فینلەندیدا، ڕووبەڕووی ئەم پەیامە شاکارە بوومەوە: «HYMY VOI PELASTAA PÄIVÄN» (زەردەخەنەیەک دەکرێت ڕۆژێک ڕزگار بکات). دوای نزیکەی سێ دەیە ژیان لە فینلاند، کە دوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووەتە نیشتمانی دووەمم، هێشتا ئەم کلتوورە مرۆڤدۆستە سەرسامم دەکات. زەردەخەنەیەک لێرە، تەنیا نەرم و نیانیی دەم و چاو نییە؛ چرایەکی بێدەنگی ڕۆحە بۆ گەرمکردنەوەی ناخی مرۆڤێک.

بێگەردترین شت لە جیهاندا، ماچێکە کە لە ناخی بێ‌گەردی مرۆڤەوە هەڵدەقوڵێت؛ ڕێک وەک ئەوینی ئەو منداڵە کە گیانی بەخشییەوە بە پەیکەرێک… ماچێک، کە خەندە دێنێتە سەر ڕەقترین ڕوخسارەکانیش.

«نیشتمانی ئازاد» هەڵمگرن، بمبەن بۆ شوێنێ کۆماری بێ، نەکەن بمبەن جێی ناکۆکی و ژەهری بێ! لەسەر دەستمان بێ پەڕتووکەکەی خانی، ڕێچ
«نیشتمانی ئازاد» هەڵمگرن، بمبەن بۆ شوێنێ کۆماری بێ، نەکەن بمبەن جێی ناکۆکی و ژەهری بێ! لەسەر دەستمان بێ پەڕتووکەکەی خانی، ڕێچکەی قازی بێ و شیخی نەهری بەیانی...

گاهی حقیقت، زمانی بر انسان آشکار می‌شود که دیگر فرصت تبدیل آگاهی به عمل باقی نمانده است. «وَأَنَّىٰ لَهُ الذِّكْرَىٰ» چه سود که انسان حقیقت را به یاد آورد، وقتی دیگر فرصتی برای تغییر راه نمانده است؟ شاید بزرگ‌ترین تراژدی انسان ندانستن نباشد؛ دیر فهمیدن باشد. سورهٔ فجر، آیهٔ ۲۳: ﴿وَجِيءَ يَوْمَئِذٍ بِجَهَنَّمَ ۚ يَوْمَئِذٍ يَتَذَكَّرُ الْإِنسَانُ وَأَنَّىٰ لَهُ الذِّكْرَىٰ﴾

هەموو کوردێک، لە تاراوگە بوو بە پەنابەر... دە تۆش بۆ جارێکیش بێت؛ کۆڵەبارەکەت بپێچەوە و بێ ماڵئاوایی بڕۆ، ئەی خەم!
هەموو کوردێک، لە تاراوگە بوو بە پەنابەر... دە تۆش بۆ جارێکیش بێت؛ کۆڵەبارەکەت بپێچەوە و بێ ماڵئاوایی بڕۆ، ئەی خەم!

ما آدم‌ها آن‌قدر به آدم‌های سمی عادت می‌کنیم که وقتی به یک آدم سالم می‌رسیم، بهش شک می‌کنیم. در رفاقت، در سیاست، در عشق، در ت
ما آدم‌ها آن‌قدر به آدم‌های سمی عادت می‌کنیم که وقتی به یک آدم سالم می‌رسیم، بهش شک می‌کنیم. در رفاقت، در سیاست، در عشق، در تجارت؛ در هر چیزی که انسان از اول صبح تا آخر شب با آن سروکار دارد.

مامۆستای دڵان زیرەک! هونەرمەندتۆی بەڕێزم؛ ئەوانی دی - لەگەڵ ڕێزم - تەنیا لاساییی تۆ دەکەنەوە و بس! https://t.me/Galawezhnamekaro

منی ڕێبوار، لەبیرم نییە لە کەنگێوە سواری کاروان و دندولی زەمانم...
منی ڕێبوار، لەبیرم نییە لە کەنگێوە سواری کاروان و دندولی زەمانم...

ئەگەر دەتهەوێ کەسایەتیی ڕاستەقینەی کەسێک بزانی، بۆت گرنگ نەبێت خەڵک چی لەبارەیەوە دەڵێن؛ بەڵکوو سەرنج بدە بەوەی کە خۆی لەبارەی کەسە نزیک و دوورەکان و خەڵکەوە چی دەڵێت!

هەموو ڕۆژێک، لەدایکبوونێکی نوێ و هەلێکە بۆ ژیانەوەی هیواکان. هیوادارم فانووسی هزر و ئەندێشەت هەمیشە داگیرساو بێت، و ڕێگەی ژیا
هەموو ڕۆژێک، لەدایکبوونێکی نوێ و هەلێکە بۆ ژیانەوەی هیواکان. هیوادارم فانووسی هزر و ئەندێشەت هەمیشە داگیرساو بێت، و ڕێگەی ژیانت بەردەوام بەرەو لووتکە بکشێت.

وێنەی دوێنێت... غاردانی تەمەنە… و.. پیربوونی سبەی!
وێنەی دوێنێت... غاردانی تەمەنە… و.. پیربوونی سبەی!

فکر کن جهان را اسیر خودت کرده‌ای، قدرت را در اختیار خودت گرفته‌ای، ثروت را در جیب خودت گذاشته‌ای، و مدرک را در دستان خودت گرفته‌ای. اما اگر در کنار همه این‌ها، انسانیت نداشته باشی، قدرت بخشیدن نداشته باشی، عشق نداشته باشی، و حتی نتوانی وجود واقعی‌ات را پیدا کنی، با همه آنچه داری، باز هم یک بازنده‌ای. داشتن، بدون انسان بودن، پیروزی نیست؛ چون در پایان، این خط و این گذر زمان است که از تو می‌پرسد: چه داشتی، و چه بودی؟

من برینەکانم… ئازارەکانم… بە قافییە ساڕێژ دەکەم، نەک بە لۆژیک و مێشکێکی سارد!
من برینەکانم… ئازارەکانم… بە قافییە ساڕێژ دەکەم، نەک بە لۆژیک و مێشکێکی سارد!