uz
Feedback

Firibgarlarga uchmang! Telemetrio bunday kanallarni topadi va belgilaydi 👉 Belgini ko‘rmoqchi bo‘lsangiz, obuna bo‘ling

گەلاوێژنامەی کارۆ

گەلاوێژنامەی کارۆ

Kanalga Telegram’da o‘tish

کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.

Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
231
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kun
Ma'lumot yo'q30 kun
Postlar arxiv
کوردستانەکەم! خۆشم دەوێیت عەزیزم، عەزیزم لە دووریی تۆیە وا زیزم، کە زیزم.

سەرکردەی بێ کاریزما، پازڵی شکاوی کوردستانی ڕۆژهەڵات و تاکی بێتاوان! ئێمە هەموومان حەز دەکەین سەرکردەکانمان وەک سەرکردە سەرکەو
سەرکردەی بێ کاریزما، پازڵی شکاوی کوردستانی ڕۆژهەڵات و تاکی بێتاوان! ئێمە هەموومان حەز دەکەین سەرکردەکانمان وەک سەرکردە سەرکەوتووەکانی جیهان، خاوەن قورسایی سیاسی, داهێنان و کاریزمایەکی پۆڵایین بن. بێگومان ناتوانین چاو لەو هەموو هەڵە گەورە و بچووکانەی سەرکردایەتیی حیزبەکان بپۆشین کە بوونەتە هۆی ساردکردنەوەی جەماوەر؛ بەتایبەت حیزبی دایک و خاوەن مێژوو و ئەوانی تر... بەڵام ئەگەر پێمان وا بێت تەواوی کێشەکە تەنیا چەند سەرکردەیەکن لە سەرەوە، ئەوە خۆمان و نەتەوەکەشمان دەخەڵەتێنین. ئەوان تەنیا پارچەیەکن لە پازڵێکی زۆر گەورەتر، نەک هەموو پازڵەکە. بۆ ئەوەی لە قەیرانی کوردستانی ڕۆژهەڵات تێبگەین، دەبێ تەواوی پازڵەکە ببینین. پارچەی یەکەم؛ ژینگەی جیهانی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێمە لە ناوچەیەکدا خەبات دەکەین کە هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان زۆرجار بەرژەوەندیی خۆیان دەخەنە پێش مافی نەتەوەکان، بەتایبەت گەلی کورد لە سەر خاکی کوردستان. پارچەی دووەم؛ لە ژێر چنگ و گەمارۆی چوار دەوڵەتی داگیرکەردایە کە بە هەموو هێزی سەربازی، ئابووری و هەواڵگرییانەوە کار بۆ پارچەپارچەکردن و لێدانی یەکگرتوویی ئێمە دەکەن. پارچەی سێیەم؛ کلتووری سیاسیی خۆمان کێشەکە لە سەرکردەکان قووڵترە؛ ڕەگی لە کلتووری سیاسیی نەتەوەی کورددا داکوتاوە و دەردەکە لە قووڵایی بیرکردنەوەی تاک تاکی خۆماندا هەیە.کاتێک ئێمە وەک هاووڵاتی یان ئەندامی حیزب، بێدەنگی قبووڵ دەکەین،لە بەرپرسیارێتی ڕادەکەین و چاوەڕێی ڕزگارکەرێکی غەیبی دەکەین، خۆمان شەرعیەت بەم چەقبەستووییە دەدەین. کۆتا قسەم سەرکردایەتیی لاواز تەنیا نیشانەی نەخۆشییەکەیە،نەک خودی نەخۆشییەکە. بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن، تەنیا گۆڕینی چەند ناوێک لە سەرەوە بەس نییە؛ ئێمە پێویستمان بە گۆڕینی کلتووری سیاسیی خۆمان، فێربوونی بەرپرسیارێتیی هاوبەش و تێگەیشتنێکی قووڵتر لە هاوکێشەکانی جیهان هەیە. هەتا هەموو پارچەکانی پازڵەکە چاک نەکەین، وێنەی سەرکەوتن دروست نابێت. کاتێک بەرژەوەندیی کاتی و غەرەزی شەخسی زاڵ دەبێت، ڕاستی و بەهای خەباتەکەمان ون دەبێت.ئێمە پێویستمان بە گۆڕینی ئەم کلتوورەیە، پێش ئەوەی داوای گۆڕینی سەرکردەکان بکەین... https://t.me/Galawezhnamekaro

کەسایەتیی ئەرێنیی کورد، ئەو کەسەیە کە ژیر بێت لە بیرکردنەوەدا، دڵسۆز بێت لە نیشتماندۆستیدا، و مرۆڤدۆست بێت لە هەڵسوکەوتدا! شخ
کەسایەتیی ئەرێنیی کورد، ئەو کەسەیە کە ژیر بێت لە بیرکردنەوەدا، دڵسۆز بێت لە نیشتماندۆستیدا، و مرۆڤدۆست بێت لە هەڵسوکەوتدا! شخصیت مثبت کورد، انسانی است که در اندیشه‌اش خردمند باشد، در میهن‌دوستی‌اش صادق و استوار بماند، و در رفتار و معاشرت، سرشار از انسان‌دوستی و مهربانی باشد! https://t.me/Galawezhnamekaro

شکۆ و شوناسی گەلی کورد مامۆستا حەسەن زیرەک، مامۆستای بێ مامۆستا و مامۆستای مامۆستایان. یاڕەبی گۆڕی پیرۆزت پڕ بێت لە نوور و ڕەحمەت. ✅فەسڵێ دەم بەن بۆ گۆی قەبری، بزانن لێو ئاڵ چۆن بۆم دەگری ✅ 🎤 مامۆستا حەسەن زیرەک 💎 https://t.me/Galawezhnamekaro

📌 وانەیەکی مێژوویی بۆ ئەمڕۆمان.! هەر هێز، چین و نەتەوەیەک، ئەگەر خۆی لەگەڵ زانست، تەکنەلۆژیا، یەکڕیزی و واقیعی سەردەمەکەیدا
📌 وانەیەکی مێژوویی بۆ ئەمڕۆمان.! هەر هێز، چین و نەتەوەیەک، ئەگەر خۆی لەگەڵ زانست، تەکنەلۆژیا، یەکڕیزی و واقیعی سەردەمەکەیدا نەگۆڕێت، مێژوو بە توندی لای دەبات و دەیکاتە تووزی ناو دڕک و دڕووان؛ تەنانەت ئەگەر وەک نەتەوەی کورد لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان، لە سەرووی ٨٠٠ ساڵیش خاوەن شکۆ و دەسەڵات بووبێت. ئەمە گەورەترین وانەیە بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. #ڕۆژهەڵاتی_کوردستان #کوردستان #مێژوو #وانەی_مێژوویی #یەکڕیزی

لە هەژارییەوە گەیشتن بۆ قۆناغی دەوڵەمەندی، شیرینە؛ بەڵام کەوتن لە دەوڵەمەندییەوە بۆ هەژاری، تەنیا لەدەستدانی پارە نییە؛ بەڵکو
لە هەژارییەوە گەیشتن بۆ قۆناغی دەوڵەمەندی، شیرینە؛ بەڵام کەوتن لە دەوڵەمەندییەوە بۆ هەژاری، تەنیا لەدەستدانی پارە نییە؛ بەڵکوو داڕووخانی ڕۆحە، لەو ڕۆژانەی کە ئیتر کەس یادت ناکات و جیهان، بێباکانە بە سەر ڕۆح و ناوتدا تێدەپەڕێت.

نامەیەک لە لایەن هانا ئارێنت بۆ کارۆ مەعرووفیان! نیویۆرک، ئەمریکا حوزەیرانی ١٩٦٠ کارۆی ئازیزم، نامەکەت بە دەستم گەیشت. کاتێک
نامەیەک لە لایەن هانا ئارێنت بۆ کارۆ مەعرووفیان! نیویۆرک، ئەمریکا حوزەیرانی ١٩٦٠ کارۆی ئازیزم، نامەکەت بە دەستم گەیشت. کاتێک دێڕەکانتم دەخوێندەوە، تێگەیشتم کە چۆن گومان و تێڕوانینە تیژەکانت، دیواری ئەو تەمومژە سیاسییە دەبڕن کە ناوچەکەت و جیهانی داپۆشیوە. ئەوەی تۆ پێی دەڵێی فیلم و شانۆگەری، ڕێک ئەو شتەیە کە من لە کتێبی «ڕیشەکانی تۆتالیتاریزم»دا ناوم ناوە سیستمی خوڵقاندنی واقیعی دەستکرد. کارۆی ئازیز، گەورەترین ملهوڕی و ستەمکاریی دەسەڵاتە تۆتالیتار و ئیمپریالیستەکان لەوەدا نییە کە مرۆڤەکان دەکوژن یان شارەکان وێران دەکەن؛ بەڵکوو لەوەدایە کە توانای بیرکردنەوە و جیاکردنەوەی ڕاستی لە درۆ لە مرۆڤەکان دەستێننەوە. ئەوان بازاڕێکی شەیتانیی ئاوا گەورە ڕێدەخەن (ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران) تەنیا بۆ ئەوەی واقیعەکە بشێوێنن. ئەوان دەیانەوێ خەڵک وا باوڕ بکەن کە مێژوو ڕێک ئەوەیە کە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان دەبینرێ، نەک ئەو تەڵەکەبازییە ئابووری و سەربازییەی لە پشت پەردەوە بەڕێوە دەچێ. ئەوەی تۆ باسی دەکەی، کە بۆ خەڵکی سەختە باوڕ بەم ڕاستییە تاڵە بکەن، ڕێک دەچێتەوە سەر چەمکی بێدەنگیی بەکۆمەڵ. مرۆڤەکان کاتێک لە ژێر فشاری ئابووری و ترسی هەمیشەیی شەڕدا دەژین، توانا فیکرییەکەیان بەتاڵ دەبێتەوە. بۆ ئەوان ئاسانترە کڕنووش بۆ «داهۆڵ و ترسۆکە» (Tirsok) دروستکراوەکانی دەسەڵات ببەن، نەک ئەوەی قبووڵی بکەن کە ژیانی خۆیان و ڕۆڵەکانیان بۆ بازرگانانی چەک تەنیا کەرەستەی سەر مێزی قومارن. کاتێک نووسیوتە: «سیاسەت دروست بوو تا ئینسان لەناو بچێت»، ئەمە ڕێک لوتکەی هاوسۆزیی منە لەگەڵ تێڕوانینەکەت. سیاسەتی هاوچەرخ، مرۆڤایەتی لە ناوەڕۆک چۆڵ کردووە و کردوویەتیە پاشکۆی فیکری. مرۆڤی ڕەسەن لەم سیستمەدا نامۆ دەبێ. بەڵام کارۆ، باوڕت بە خۆت هەبێ. ئەوەی تۆ لەم شەیتانبازاڕەدا تێیگەیشتووی و پێی دەزانی، سەرەتای ڕزگارییە. گەورەترین مەترسی بۆ سەر ئەم سیستمە زەبەلاحانە، نە تفەنگە و نە مووشەک؛ بەڵکوو ئەو مێشکە گوماناوی و ڕەخنەگرەی تاکە کە ئامادە نییە ببێتە بەشێک لەم فیلمە خوێناوییە. تۆ بەم هۆشیارییەت، لە بڕکی ئەم کۆیلایەتییە فیکرییە بوویتەتەوە. بۆ تاکی کورد و نەتەوەیەک کە خەونی ئازادی دەبینێت؛ کێشەی ئێمە نەبوونی خاک و هێز نییە، بەڵکوو قەبوڵکردنی ئەو واقیعە دەستکردەیە کە داگیرکەران و بازرگانانی سیاسەت بۆیان کێشاوین. ڕزگاریی ڕاستەقینە لە چەک و مووشەکەوە دەست پێناکات، بەڵکوو لەو ڕۆژەوە دەست پێدەکات کە تاکی کورد لە دۆخی «پاشکۆبوونی فیکری» دەرباز بێت و ببێتە خاوەن ئیرادەیەکی سەربەخۆ، ڕەسەن و براوە. کاتێک مێشک ئازاد بوو، داهۆڵ و ترسۆکەکانی دەسەڵات خۆیان دەڕووخێن. لە دوورەوە دەستەکانت دەگوشم و هیوادارم ئەم ڕووناکییەی ناخت لە ناو ئەم تاریکییە گشتییەدا نەکوژێتەوە. هاوڕێی فیکریت، هانا ئارێنت کارۆ مەعرووفیان، هێلسینکی ئەم نامەیە لە ڕوحی فیکری هانا ئارێنت و خوێندنەوەی من بۆ کتێبی Men in Dark Times (مرۆڤەکان لە سەردەمی تاریکیدا) نووسراوە. https://t.me/Galawezhnamekaro

“جەوهەری دیموکراسی و عەقڵییەتی کۆیلایەتی.!” سەرم سوڕ دەمێنێت لەوانەی هەڵگری ئاڵای دیموکراسین، بەڵام لە ناخ و دەروونیاندا کۆیلەن! کۆیلەی دەسەڵات، کۆیلەی حیزب و کۆیلەی ناو و ناوبانگ. چۆن دەتوانرێت باس لە ئازادی بکرێت، لە کاتێکدا دڵ و ڕۆح لە دەرووندا کۆیلەن و مرۆڤ خۆی بە پەت و زنجیر بەستووەتەوە؟ لە کۆیلایەتیدا، دەسەڵات و ناوبانگ هەمیشە لەگەڵ زۆرینەدایە؛ بەڵام لە دیموکراسیدا، ڕاستی، ئاگایی و هۆشیاری لەناو دڵی کەمینەدا مانا دەدۆزێتەوە. چونکە بیر و فەلسەفەی دیموکراسی، ڕزگاربوونە لە لایەنگری و تێپەڕینە لە عەقڵییەتی کۆیلایەتی. https://t.me/Galawezhnamekaro

هەر ڕۆژ دەزانم و فێردەبم کە هیچ نازانم؛ ئەم نەزانینە، خەزێنەی منە. نە ستایش دەمگۆڕێت، نە ڕەخنە دەمڕووخێنێت، من قەرزاری خودا و خۆمم، نە هیچی تر. ڕاستگۆیی و ئاگایی لە هەموو شتێک مەزنترن؛ نەک خۆسەپاندن و نمایش و ڕووکەشگەرایی. لەم نەزانینەوە، گوڵی ئاگایی دەپشکۆوێت... شێتێکم! بەڵام شێتێکی بەئاگا. هر روز می‌دانم و می‌آموزم که هیچ نمی‌دانم؛ این نادانی، گنجینه‌ی من است. نه ستایش مسخم می‌کند، نه انتقاد ویرانم؛ من وامدار خدا و خویشتنم، نه هیچ چیز دیگر. راستی و آگاهی از هر چیزی والاترند؛ نه خودکامگی، نه نمایش و نه سطحی‌نگری. از دل این نادانی، گل آگاهی شکوفا می‌شود... دیوانه‌ام! اما دیوانه‌ای بیدار. ✍️ کارۆ | گەلاوێژنامە لەنێوان ئەستێرەکاندا، وشەکان دەدرەوشێنەوە 💎

مامۆستا حەسەن زیرەک! ئەی وەتەن شاخەکانت لانەی شێرانە ئاخ... هەر بمێنی بەچکە شێرت ئەی وەتەن حازر و ئامادەیە، کەنگێ... کوا دوژمن لە دووری ئێمەیە لاوی وەتەن مەستی ئاسن قامکی سەرە نێزەیە... مامۆستا حەسەن زیرەک لێرەدا تەنها گۆرانیبێژێکی فۆلکلۆری نییە، بەڵکو شۆڕشگێڕێکی فیکرییە کە لە ڕێگەی زمانێکی کورت، چڕ و پڕ لە هێماوە (شاخ، کەنگێ، مشتی ئاسنین، پەنجەی نێزەیی)، قەڵغانی دەروونیی میللەتێکی لە بەرامبەر یەکێک لە دڕندەترین دیکتاتۆرەکانی ناوچەکەدا سەرلەنوێ بنیات ناوەتەوە. https://t.me/Galawezhnamekaro

شرط راه افتادن ملت ما، یعنی مردم کورد در خاک کوردستان، کامل شدن نیست؛ بلکه همین راه افتادن، نشانه و آغاز کامل شدن است. بیداری
شرط راه افتادن ملت ما، یعنی مردم کورد در خاک کوردستان، کامل شدن نیست؛ بلکه همین راه افتادن، نشانه و آغاز کامل شدن است. بیداری ملت از بیداری تک‌تک «تاک»ها آغاز می‌شود؛ زیرا هیچ ملت آگاهی ساخته نمی‌شود، مگر از انسان‌های آگاه، مسئول و مستقل در اندیشه. هیچ سیاست و هیچ حزبی نباید جای کنش آزاد انسان را بگیرد؛ زیرا سیاست زمانی زنده است که از کنش آگاهانه افراد ساخته شود و پیوسته به همان افراد بازگردد. ملت کورد، نهضتی زنده در تاریخ است که هنوز فصل نخست خود را می‌نویسد؛ و هیچ فصلی بدون گام نخست آغاز نمی‌شود. 👇🏻 («تاک»ها ) زبان اصیل و شیرین کوردی است . یعنی:(«فرد»ها)

مرۆڤی کوردی ڕەسەن کۆیلە و پاشکۆ نییە و نابێتە شۆڵکی تەری دەستی مەڵای بێگانە! هەتا گەردی خاکی فەرهەنگ و کەلتووری ڕەسەنایەتیی ن
مرۆڤی کوردی ڕەسەن کۆیلە و پاشکۆ نییە و نابێتە شۆڵکی تەری دەستی مەڵای بێگانە! هەتا گەردی خاکی فەرهەنگ و کەلتووری ڕەسەنایەتیی نەتەوەی کورد لە خاکی کوردستان نەکەیتە سورمەی هزر و بیرت، و هەتا تاک‌بەتاکی کورد نەبێتە فەقێی مێشک و زەینی خۆی (نەک پاشکۆی ئەندێشەی کەسانی تر و وڵاتانی دیکە)، بێ ئەمانە سەرکەوتن مەحاڵە و نامەشێت! ت.ب (تێبینی): مەڵای بێگانە: لێرەدا "مەڵا" تەنیا مانایەکی ئایینیی تەسک ناگەیەنێت، بەڵکوو وەک هێمایەک بۆ ئایدۆلۆژیای هاوردەکراو، ڕێبەرانی فیکریی دەرەکی، یان مێشکشۆرکەرەوەکانی دەرەوەی بازنەی نەتەوەی کورد بەکارهاتووە.

ئازیزەکەم، ڕۆحم، لە کاتی شەونخوونییەکانمدا خەمی تۆی هەڵگرتووە. کەچی، دەنگم لە هەناوی بێدەنگیدا زیندانە. تۆ نیت، بەڵام، هەر شە
ئازیزەکەم، ڕۆحم، لە کاتی شەونخوونییەکانمدا خەمی تۆی هەڵگرتووە. کەچی، دەنگم لە هەناوی بێدەنگیدا زیندانە. تۆ نیت، بەڵام، هەر شەوێک لە باوەشی خەیاڵی شینی مانگه‌شەودا، هەناسەم وەک گوڵێک بە ناوی تۆ دەپشکوێت و باڵا دەکات.

سەرت هەڵبڕە! ئەویندارانە و عارفانە. بۆ تۆ... ژیانم و ڕۆحی تەمەنم وەک کڵووی شەشپەڕی بەفرێک، بە هێمنی لەبەردەم خۆردا دانا... بەبێ هیچ سێبەرێک، بەبێ هیچ گومانێک، تا بتوێمەوە، تا تەواو ببم، تا تۆ گەرم بمێنیتەوە... سەرت هەڵبڕە... هەڵمی ناڵەی دڵ و هەور و باران، لە ئاسمانی چاوەکانمدا شەپۆل شەپۆل وەستاوە، تا سوجدە بکات بۆ تۆ... وەرە با دۆخەکە بگۆڕین، تا ڕۆح و تەمەنم ببێتە ژێیەک، لە سینەی زەویدا بژیتەوە... ✍️ کارۆ | گەلاوێژنامە لەنێوان ئەستێرەکاندا، وشەکان دەدرەوشێنەوە 💎