uz
Feedback

Firibgarlarga uchmang! Telemetrio bunday kanallarni topadi va belgilaydi 👉 Belgini ko‘rmoqchi bo‘lsangiz, obuna bo‘ling

گەلاوێژنامەی کارۆ

گەلاوێژنامەی کارۆ

Kanalga Telegram’da o‘tish

کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.

Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
231
Obunachilar
-124 soatlar
-17 kun
-130 kun
Postlar arxiv
هاوڕێ گیان، ڕا و بۆچوونی تۆش کاریگەرن؟ من وای دەبینم کە مرۆڤایەتی بەرەو سەردەمێک دەچێت کە زانیاری لای هەمووان دەبێت، بەڵام تەنیا ئەو کەسانە دەبنە سەرکردە و ڕزگارکەری خۆیان و نەتەوەکەیان کە بوێریی بیرکردنەوەی جیاوازیان هەیە. ئێمە پێویستمان بە نەوەیەکی زانای نائاگاهانە نییە؛ چونکە جیهانێکمان لەبەردەستە کە هەموو زانیارییەکی تێدا کۆکراوەتەوە، ئێمە ئێستا پێویستمان بە نەوەیەکی وێرانکەری تەقلیدەکان هەیە. نەوەیەک کە ئامادە بێت بە تەنیا بوەستێت و بڵێ: من ئەم کڵاوە نانێمە سەر سەرم، تەنانەت ئەگەر هەموو جیهانیش لەسەری بێت! گۆڕانکاری لە نەخێرێکی بوێرانە، زیرەکانە، هۆشیارانە و دانایانەوە دەست پێ دەکات. فەرموو هەڵبژێرە؟ کامیان؟ سێبەر یان خاوەن ناسنامە؟ https://t.me/Galawezhnamekaro

لە هێلسینکییەوە بۆ جەرگەی نیشتمان... 🇫🇮 کەسێک هەیە برینەکان بدوورێتەوە؟ گوێبیستی ئەم دەنگە بن. 🎙️🏯 📍سۆژنێک بۆ ڕۆحی دوژمن و... 📌دەرزییەکیش بۆ جەستە پڕ لە زامەکەی خۆمان! ✍🏻 کارۆ مەعرووفیان — هێلسینکی 🇫🇮 🎤 دەنگ: کارۆ #کارۆ_مەعرووفیان #کوردستان #قەڵای_دمدم #هێلسینکی #شیعر #نیشتمان https://t.me/Galawezhnamekaro

تا ئەو کاتەی دیکتاتۆری ناو مێشکەکان نەڕووخێ، هەر سیستمێک بێت و هەر ئایدیۆلۆژیایەک پەیڕەو بکرێ، دیسان وێرانی و کۆیلایەتی بەرهەم دێتەوە. ڕزگاریی ڕاستەقینە لە شۆڕشی عەقڵەوە دەست پێ دەکات، نەک تەنیا لە گۆڕینی دەسەڵاتداران. https://t.me/Galawezhnamekaro

جەوهەری پیاوەتی لە مرۆڤی بێ‌جەوهەر داوامەکە؛ چونکە ئەوەی بووەتە نۆکەری بێگانە، جەوهەری لەناو چڵکاوی خیانەتدا خنکاندووە. https://t.me/Galawezhnamekaro

کاتێک مرۆڤ شکۆ و کەرامەتی نەتەوەیی لە دەست دەدا، ئیتر دوژمن تەنیا لە دەرەوە نییە؛ دوژمن دەچێتە ناو خوێن و ویژدانییەوە. ئەو کوردەی کە ئازاری کوردێکی تر دەدات، لە ڕاستیدا دەیەوێت تۆڵەی ئەو بچووکبوونەوەیە بکاتەوە کە لە ئاست بێگانەدا هەستی پێدەکات. ئەمە جۆرێکە لە سادیزمی سیاسی؛ (جاشایەتیی دەروونی)چونکە جەردە و جاش و خاین ناتوانن لە بەرامبەر داگیرکەردا پیاو بن، دێن و جەوهەری پیاوەتیی خۆیان بە شکاندنی برایەکەی خۆیان تاقی دەکەنەوە. https://t.me/Galawezhnamekaro

"شکۆی نەتەوەکەمان؛ وەک لێدانی دڵێک لە سنگی مێژوودا" شکۆی ئێمە قەڵایەکی خشت و گڵ نییە وەک قەڵای دمدم تەنیا لە دوورەوە سەیری بک
"شکۆی نەتەوەکەمان؛ وەک لێدانی دڵێک لە سنگی مێژوودا" شکۆی ئێمە قەڵایەکی خشت و گڵ نییە وەک قەڵای دمدم تەنیا لە دوورەوە سەیری بکەین، بەڵکو لێدانی دڵێکە لە ناو سنگی مێژوودا و هەستێکی پاک و خاوێنە لە ناو ڕۆحماندا. ئەوانەی تەنیا سێبەری پێیەکانمان دەبینن - چ نەیاران و چ ئەو دۆستانەی بەرژەوەندییان بە ئێمەوە گرێدراوە - وا دەزانن ئێمە کەمین؛ هەرچەند لە ناخیاندا دەزانن خاوەن چ مێژوویەکی مەزنین. چونکە چاویان ناگاتە ئەو لووتکانەی کە تێیدا نەتەوەی من، مێژوو وەک هاوڕێیەکی دێرین لە ئامێز دەگرێت. ئێمە کەم نین؛ ئێمە ئەو ڕاستییە گەورەیەین کە تاریکی ڕۆحی نەیارانمان لێی دەترسێت. https://t.me/Galawezhnamekaro

لەنێوان ئازاری ڕۆژهەڵات و شەرافەتی باشووردا؛ چیرۆکی وشە و وەفا! پێنووس و زمان و وشەکان ڕاستی دەخوڵقێنن، یان بەداخەوە جەنگ بەر
لەنێوان ئازاری ڕۆژهەڵات و شەرافەتی باشووردا؛ چیرۆکی وشە و وەفا! پێنووس و زمان و وشەکان ڕاستی دەخوڵقێنن، یان بەداخەوە جەنگ بەرپا دەکەن؛ با پێنووس و زمان و وشەی ئێمە ئەمڕۆ سەبر و یەکڕیزی بێت. ژیان سەمایەکە لەنێوان ئیلهام، خۆڕاگری و دیسپلین؛ ئێستا کاتی دیسپلینی دەروونی و تێنەکەوتنە ناو داوی دووبەرەکی. مێژوو وەک پەیکەرتاشێک، لەناو ئازارەکاندا قارەمانی وەک ئەو خانمە پێشمەرگەیەمان بۆ دەتاشێت کە بە گیانی خۆی بووە بە کارەکتەرێکی نەمری نەتەوەکەمان. 🙏 با چیرۆکی ئەو شەهیدانە ببنە سووتەمەنی خەیاڵمان بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی یەکگرتوو. لە هەموو نەتەوە و ناوچەیەکدا، 🎯 مرۆڤی شەریف هەن؛ بە تایبەت لەم کوردستانە پڕ لە شکۆیەدا (باشوور)، هێندە مرۆڤی بەشەرەف و دڵسۆزمان هەن کە لە کاتی پێویستدا ببنە قەڵغان. 👇🏻 ئێمە مافانە دڵگران بین، بەڵام مەهێڵن سێبەری کەسە بچووکەکان گەورەیی نەتەوەکەمان بشارێتەوە. 📌 ئەو کەمینە کاڵفام و خاوەن بیرە نەخۆشانە، لە ئاست گەورەیی ئەم میللەتەدا (باشوور) هیچ نین و وەک بیرکردنەوەکانیان پووچ دەبنەوە. با شەرافەتی زۆرینەی خەڵکی (باشوور) بکەینە پاڵنەر بۆ بەرەو پێشچوون، نەک ڕێگە بدەین تاڵییەکان بمانوەستێنن. https://t.me/Galawezhnamekaro

ژیان تەنها "من" نییە، بەڵکو ئەو کاریگەرییە کەمەیە کە لەسەر "ئەوانی تر" جێی دەهێڵین.

خۆشبەختی بوونی نییە، یان لانی کەم نابێت هەبێت. ئەگەر مانایەک لە ژیاندا هەبێت، ئەو مانایە لە خۆشبەختیی ئێمەدا نییە، بەڵکو لە ش
خۆشبەختی بوونی نییە، یان لانی کەم نابێت هەبێت. ئەگەر مانایەک لە ژیاندا هەبێت، ئەو مانایە لە خۆشبەختیی ئێمەدا نییە، بەڵکو لە شتێکی عاقڵانەتر و گەورەتردایە. تەنها یەک شت گرنگە: 🎯چاکە بکە! ✍🏻 تشێخۆف (ئەنتۆن پاڤلۆڤیچ تشێخۆف) https://t.me/Galawezhnamekaro

هاوڕێی دڵسۆز، دەرمانە بۆ دەردە بێدەرمانەکان. ئەگەر کەسێک هاوڕێیەکی وای هەبێت، بەختەوەرە، چونکە لەم سەردەمەدا دۆزینەوەی کەسێکی وەها ڕاستگۆ و دڵسۆز کارێکی ئاسان نییە. هیوادارم هەمووتان خاوەنی هاوڕێیەکی وەها بن کە ببێتە مایەی ئارامی بۆیان. ✍🏻هاوڕێ نیعمەتە، تایبەتە، خەمڕەوێنە، جوانی هەموو شتێکە... ئەو کەسەی لە کاتە سەختەکاندا باری دەروونیت سووک دەکات و دەبێتە هۆی دڵخۆشی. هاوڕێیەکی باش دیارییەکی گەورەی ژیانە. هاوڕێی دڵسۆز دەتوانێت شوێنی زۆر کەس و زۆر شت بگرێتەوە.

" یەکەم قەڵا و پارێزگاری، پاشان باخچەیەکی ڕەنگاوڕەنگ " 📌نەتەوەیەک کە یەکگرتوو نەبێت، ناچار دەبێت باج بە دوژمنانی بدات؛ بەڵام مێژوو دەریخستووە کە باج‌دان تەنیا کاتی مردن دوا دەخات، نەک ڕزگاری. مێژوو دەریخستووە کە هێزی نەتەوەکان لە ڕێژەی دانیشتووان یان ساماندا نییە، بەڵکوو لە یەکڕیزیی سیاسی و کۆمەڵایەتیدایە. یەک خاک زامنی مانەوە و پاراستنی سنوورەکان وەک یەکەیەکی جوگرافیی دانەبڕاو. یەک نەتەوە نەهێشتنی پەرتەوازەیی و دروستکردنی هەستی برایەتی لە نێوان هەموو پێکهاتەکاندا. یەک ئاڵا دروستکردنی شکۆ و ناسنامەیەکی جیهانی کە هەمووان پێی بناسرێنەوە. یەک دەنگ گەیاندنی داواکارییەکان بە جیهان بەبێ ئەوەی نەیاران بتوانن درز بخەنە نێوانمان. مێژووی گەلانی سەرکەوتوو نیشانی داوە کە تەنانەت بچووکترین نەتەوەکانیش، کاتێک لەسەر ئەم بنەمایانە ڕێککەوتوون، توانیویانە گەورەترین ئیمپراتۆرییەتەکان ناچار بە دانپێدانان بکەن. ئەم تێگەیشتنە قووڵە، کلیلی تێپەڕبوونە لە قۆناغی قوربانیدان بۆ قۆناغی بنیادنان و سەربەخۆیی. 💎دوای چەسپاندنی ئەم بنەما نەتەوەییانە، ئیتر نیشتمان دەبێتە بێشکەی فرەیی؛ شوێنێک کە هەموو ئایدۆلۆژیا و حیزب و بیروڕا جیاوازەکان، لەژێر سێبەری دەستوورێکی پێشکەوتوو و هەماهەنگ لەگەڵ کولتوور و مێژووی ئەم خاکەدا، پێکەوە دەژین.ئەمە لووتکەی ڕێزگرتنە لە مرۆڤایەتی و ئازادی. https://t.me/Galawezhnamekaro

“بەکرێ دانی عەقڵ بە جەماوەر” گەورەترین بەربەست لەبەردەم پێشکەوتنی تاک و نەتەوەکەماندا، ترسی مرۆڤە لەوەی لەلایەن دەوروبەرەکەیە
“بەکرێ دانی عەقڵ بە جەماوەر” گەورەترین بەربەست لەبەردەم پێشکەوتنی تاک و نەتەوەکەماندا، ترسی مرۆڤە لەوەی لەلایەن دەوروبەرەکەیەوە قەزاوەت بکرێت. گۆڕانکاری لەو کەسانەوە دەست پێ دەکات کە دەوێرن لە پیلەی دابونەریتە دەستەجەمعییەکان بێنە دەرەوە و لەبری: 🔹 هاوڕەنگی، 🔸 هاوفکری، هەڵدەبژێرن. https://t.me/Galawezhnamekaro

خودا زۆرجار دەرگایەکت لێ دەکاتەوە کە هەرگیز پلانت بۆ دانەنابوو، دەبێتە ڕۆژێکی ئەوەندە شیرین کە هەرگیز لە بیرت ناچێتەوە. منیش ئاواتەخوازم ژیانتان پڕ بێت لەو ساتە جوانانە. https://t.me/Galawezhnamekaro

خوایە گیان، سوجدەی درێژ و پڕ لە ڕازم، واتە من تەسلیمی تۆم... واتە لە قسە و دەردەدڵ ماندووترم، و دنیایەک ڕازی نەگوتراو لە دڵمدا قەتیس ماوە... واتە زامەکانم زۆر قووڵن... لێم ببورە ئەگەر سوجدەکەم زۆری خەیاند... https://t.me/Galawezhnamekaro

پشتگیری لە ئێران لە کوردستانی باشوور؛ ڕاستییە یان وەهمێکی سیاسی؟ لە کوردستانی باشووردا، بە پێچەوانەی هەندێک گێڕانەوە و پڕوپاگ
پشتگیری لە ئێران لە کوردستانی باشوور؛ ڕاستییە یان وەهمێکی سیاسی؟ لە کوردستانی باشووردا، بە پێچەوانەی هەندێک گێڕانەوە و پڕوپاگەندە، شتێک بە ناوی پشتگیرییەکی بەربڵاوی جەماوەری لە ئێران لە شەڕی دژ بە ئەمریکا و ئیسرائیل بوونی نییە؛ ئەوەی دەبینرێت تەنیا چەند دەنگێکی سنووردار، پەرتەوازە و زیاتر لەسەر بنەمای «بەرژەوەندیی کاتی»یە. بەشێک لە تۆڕە سیاسییەکانی «زۆنی سەوز» کە لە ئێران نزیک دەبنەوە، لە ڕوانگەی باوەڕ و ئایدۆلۆژیاوە نییە، بەڵکو تەنیا بۆ دروستکردنی هاوسەنگیی هێزە بەرامبەر بە «زۆنی زەرد» و بەرگرتن بە هەژموونی تورکیا. ئەمە تەنیا تاتیکێکی سیاسییە بۆ مانەوە، نەک هاوپەیمانییەکی ڕاستەقینە. ئەم بە ناو «پشتگیرییەی» دەبینرێت، لە ڕاستیدا خۆشویستنی ئێران نییە، بەڵکو زیاتر کاردانەوەیەکە دژ بە سیاسەتەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل. لە ڕەوتە ئایینییەکانەوە بگرە تا هەندێک لە چەپەکان، لە بازرگانانی سەر سنوورەوە تا ئەو کەسانەی لە حیزبەکانی باشوور ناڕازین، تەنیا لەسەر «دژایەتیکردن» هاوبەشن، نەک لەسەر باوەڕهێنان بە سیستەمی ئێران. ئەزموونە تاڵەکانی وەک شەڕی کەنداوی ١٩٩١ و ڕیفراندۆمی ٢٠١٧ی کوردستان، ئەم فیکرەیەیان لای خەڵک بەهێز کردووە کە ڕۆژئاوا هاوبەشێکی جێگەی متمانەی هەمیشەیی نییە. هەر ئەمەش وای کردووە هەندێک کەس بە شێوەیەکی ڕێژەیی ڕوو لە ئێران بکەن؛ نەک لەبەر متمانە، بەڵکو لەبەر بێ ئومێدی و بەراوردکارییەکی ناچاری. لە کوردستانی باشووردا، «لایەنگریی ئێران» دیاردەیەکی بەربڵاوی کۆمەڵایەتی نییە؛ ئەوەی هەیە تێکەڵەیەکە لە ململانێی سیاسی، بەرژەوەندیی ئابووری، ناڕەزایەتی ناوخۆیی و دژایەتیکردنی ئەمریکا، نەک باوەڕێکی قووڵ و ڕاستەقینە بە ئێران. https://t.me/Galawezhnamekaro

“لَا تَحْسَبَنَّ اللَّهَ غَافِلًا عَمَّا يَعْمَلُ الظَّالِمُونَ” (سوره ابراهیم، آیه ۴۲) گمان مبر که خدا از آنچه ظالمان می‌کنن
“لَا تَحْسَبَنَّ اللَّهَ غَافِلًا عَمَّا يَعْمَلُ الظَّالِمُونَ” (سوره ابراهیم، آیه ۴۲) گمان مبر که خدا از آنچه ظالمان می‌کنند، غافل است. سکوت خدا، تأخیر عدالت است نه انکار آن.

‘لە قوڵایی ڕووح‌دا، تاڵی و شیرینی تێکەڵ بوون’ بیرەوەریەکانم لە ناو ئەم پارچەی کوردستاندا ! ‘تلخی و شیرینی در ژرفای روح’ https://t.me/Galawezhnamekaro

خودایە... 🎯ئەو خێرەی بۆت دیاری کردووم، لە نادیارەوە بیهێنە دی و دوورییەکەی نزیک بکەوە؛ ناخۆشییەکان بگۆڕە بۆ ئاسانی و کاتێک پ
خودایە... 🎯ئەو خێرەی بۆت دیاری کردووم، لە نادیارەوە بیهێنە دی و دوورییەکەی نزیک بکەوە؛ ناخۆشییەکان بگۆڕە بۆ ئاسانی و کاتێک پێت بەخشیم، لۆتف بفەرموو ببێتە هۆی گەورەییم، نەک غروور و سەرشۆڕیم. ———————— ✍🏻هەندێک جار جوانترین دیارییەکانی ژیان، ئەو خێرە شاراوە و نادیارانەن کە تەنیا بە لۆتفی ئەو دەگەنە دەستمان. هیوادارم هەموو سەرکەوتنەکانمان ببنە هۆی گەورەیی ناخمان، نەک سەرکێشیی دەروونمان.