Chavoshi_fans_kurdish
Kanalga Telegram’da o‘tish
نە دونیا لە سەرم زیادە بوو نە لەناوچەوانم نووسرابوو کە کەم وەرگرم بەهەرحاڵ، ڕووی خۆمم گرژ نەکرد تەنیا ئەمەویست لە خۆم بچم 🖤
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
640
Obunachilar
+124 soatlar
-17 kun
-730 kun
Postlar arxiv
کاتێک گۆرانیەکی محسن پۆست ئەکەم ببورن
من عاشقی محسن نیم تەنیا عاشقی هوونەرەکەیم عاشقی دەنگیم و هیچی تر
پەنجەیەکی مناڵێکی کوورد بە هەموو فارس و توورک و عەرەب ناگۆڕمەوە
ئێمە کووردین بە کوردی لە دایک بووین
وە کوورد بوونیشمان ئەو پەڕی شانازییە
لە هەر جێیەکی ئەم دنیایە کوردێک ئازاری پێ بگا ئێمەش ئازارمان پێ ئەگا
وە هەر کەسێکیش بە کوردی قسە بکات و حاشا لە کورد بوونی خۆی بکە لەگەڵ ڕێزما پێی ئەڵێن ز….. کورد
🖤
من هەرگیز خۆم نەدیوە بێ پینە
من لە ژێر دەوارێکی هەلا هەلاو
پینەکراو لە دایک بووم
لەسەر خاکێک کە چوار پێنج پینەیە و
بە هەزار تەقەڵی درشت پێوەی دووراوم …
🖤
نەمدەتوانی ئەو زەوییەی بە مناڵی لەسەری ڕوابووم و
خەم و ئومێدو هەموو فرمێسکو ڕق و ناخۆشیمی لە خۆ دەگرت یەکسەر واز لێ بهێنم
سەرەڕای ئەوو هەموو ناخۆشی و ئازارە لەو زەوییە بێ بەرهمو وشکو ڕەقە بە بیر کردنەوە لێی هەر ڕۆژەو چیرۆکێکی خەماوی و ناخۆش و پڕ لە دەردی سەری بوو ، لەگەڵ ئەوەش هەوڵی مانەوەمان ئەدا بێ ترس بێ ئاگا لێ بوون لەوەی چیمان بەسەردێ
هەتا بەبێ ئەوەی خەمی لێ بخۆین
خۆزگە تەمەن قەت نە ئەڕۆشت هەتا هەستت بە کامڵ بوون نەکردایە …
🖤
ئەوەندە شتمان لە ناو خۆماندا ناشتووە
وامان لێ هاتووە نازانین کامەیان ئازارمان ئەدەن
بەڵام هەمیشە مرۆڤ بەهۆی ئەو شتەی
کە زۆر خۆشی دوێت زیاتر تێک دەشکێت …
🖤💙
وەک خۆت بە هەتا هەمیشە بە جوانی بمێنیتەوە ، بگۆڕێ بۆ باشە هەمیشە ئەگەشێیتەوە …
🖤
هیچ شتێک لەوە چێژبەخش تر نیە
کە کەسێک لە هەستەکانت تێبگات
بە بێ ئەوەی ناچاری بکەی …
🖤
تاکە مرۆڤ بە بێ هیچ مەسڵەحەتێک
لەلات ئەمێنێتەوە بۆ هەتا هەتاییە
قەت پێت ناڵێ خۆشمەوێی هەمیشە بۆت ئەسەلمێنێت
دایکە و بەس …
🖤
هیوادارم ئەم تراکە زۆر لەسەر محسن نەکەوێ
کات و ساتی بڵاو کردنەوەی هیچ باش نەبوو
🖤
تەنانەت خەیاڵەکانیش دەبوون بە ڕاستی
کاتێک ئەو زەردەخەنەی دەکرد …
دۆستۆیڤسکی
🖤
لە کن من با وجوودی ناس و ئەجناس
کەسی تێدا نیە ئەمشارە بێ تۆ
هەتا تۆم ئاشنا بووی ئاشنام بوون
ئەمێستا موو بە مووم ئەغیارە بێ تۆ …
🖤
لەوانەیە ساڵێکی باش نەبووبێ بۆت
بەڵام لەو ساڵەیا فێر بووی …
کە فێری هیچ نابی .
هەرچی بنووسیت و هەرچی بڵێی
تەنیا بۆ خۆ هەڵخەڵەتاندن و خۆ بەهێز دەرخستنە
گەر نا تەنیا ڕەقەمە گۆڕاوەو هەموو شتێک وەک خۆیەتی …
🖤
چاوەڕوانی چ سوودێکی هەیە
کاتێک کەسی ونبوو بە ئارەزووی خۆی ڕۆشت
بە بێ ئەوەی بیەوێ بگەڕێتەوە … !
🖤
جاری وایە ئینسان ناچارە واز لە شتانێک بهێنێت
نەک ئەوەی کە خۆی ئەیەوێت
هەمیشە هیوا خوازە کە چارەنووس بە شێوەیەکی تر بووایە
بۆ ئەوەی بڕیارەکەی هەڵە بووایە …
🖤
ئەڕۆن بەڵام یادەوەرییەکانیان ناڕۆن
ئەڵێین لە بیرمان کردووە
بەڵام تەنیا دوورکەوتووینەوە
ئێمە درۆ لەگەڵ خۆمان ئەکەین
ئەڵێین کە هەموو کۆتاییەک دەستپێکە
بەڵام کەس پێت ناڵێت
یادەوەرییەکان کۆتایی نایەت و نامرێت
وە لە ناخدا ئەژین تاوەک و تۆ ئەمریت …
🖤
کە لێرە نیت دەستەکانم هەر بۆ گیرفان باشن
وتەکانیشم بۆ نەبیستن …
هەنگاوەکانم بۆ ئیفلیج بوون …
کە لێرە نیت …
هەموو بوونم بۆ نەبوون باشە …
