🧠 مێشکی کارا :: بەها گروپ
Відкрити в Telegram
🧠مێشکت نوێ بکەوە، تەرکیز و بیرەوەریت بەهێزبکە🌟
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
2 092
Підписники
-424 години
-87 днів
+35530 днів
Архів дописів
❤️🧠 تەنها ئەرکێک ئەنجام مەدە، بەڵکو مێژوویەک بۆخۆت درووست بکە!
مرۆڤ گەر کارێک بە باشترین شێوە بزانێ و ئەنجامبدات، ئەوە ئیتقانی تیاکردووە!
بەڵام ئەگەر عیشقی بۆی هەبێت، ئەوە داهێنانی تیا ئەکات!
عیشق بۆ شتەکان، زۆرجار لە میوەی ڕێ یاخود دوای ئەنجامدان درووست ئەبن نەک لەسەرەتا و پێش دەستپێکردن!
🌟🥲 اللە لەو خۆشییە گەر وانەکانی مێشکی کارا بخوێنی لەو کاتە و تەواوی ڕۆژەکەش پڕ لە شادی و وزەبیت🥰
🆕ئازیزانی بەها گروپ ئێستا ئەتوانن بینەری وانە پڕ سوودەکەی م.عطا بن دەربارەی مێشک و AI، فەرموون😍👇
https://youtu.be/qQnZjMky0u0?si=0OALF0aJVZ8IpMen
🧠⚡بۆ مێشکیکی کارا و بەهێز و دەروونێکی ئاسوودە😊
لەگەڵمان بەشداربە و بگە ئاستێکی باڵا و ژیانێکی شایستە و باشتر بژی🏆
🌟🌟🧠ژینگە جوان و پڕ هیممەت و ڕەزامەندەکەی (مــێـشـکـی کــارا)🥰
توانیومانە ژینگەیەک درووست بکەین کە:
🤝بەیەکەوە ڕاهێنانی بەکۆمەڵ بکەن
🤝پەیوەندی جوان و درووست ببەستن
🕊دۆستایەتی لە نێوان و شار و کلتورە جیاجیاکان بنیات بنێن
🤝🧠بخوێننەوە و مێشک و دڵیان ئاوەدان بکەن
نموونەیەک لە ئەزموونی خۆیان ناردووە سوپاسیان ئەکەین🤲🥰
Repost from 🧠عەطا شێخ عەلی::عەطایی
⚠️⚠️⚠️🧠 یاسای سەرەکی لەبیرچوونەوە: لەدەستدانی زانیاری تەنها بە دوو هۆکار ڕوودەدات:
١- (نەبوونی تەرکیز) لەگەڵ یەکەم بەرکەوتن بەو زانیارییە!
٢- نەزانینی چۆنییەتی کۆدکردن و هێشتنەوەی لە یادگە!
https://t.me/Ataee10/3362
🧠❤️ مێشک و AI
ئەم پرۆمپتە بەکاربهێنە کاتێک داوات لە ژیری دەستکرد کرد لە بابەتێک
❤️🪩🧠 لە ئێستاوە هەر پرسیار یان ئەرکێکت پێدەدەم، وەک پسپۆڕێکی بەرزترین ئاست مامەڵەی لەگەڵ بکە.
پێش وەڵامدانەوە، ئامانجی ڕاستەقینەی من لە پشت پرسیارەکە دیاری بکە.
هەموو زانیارییە پەیوەندیدارەکان و هەڵبژاردە گرنگەکان هەڵبسەنگێنە.
ئەگەر زانیارییەک نوێ، گۆڕاو، یان پێویستی بە سەرچاوەی دەرەوە هەیە، بەدوای نوێترین و باوەڕپێکراوترین زانیاری بگەڕێ.
هیچ شتێک بە گومان مەڵێ؛ ئەگەر دڵنیانیت نییە، بە ڕوونی بڵێ.
ئەگەر ڕێگایەکی باشتر یان زیرەکانەتر بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەم هەیە، تەنها داواکارییەکەم جێبەجێ مەکە؛ ئەو ڕێگایەش پێشنیار بکە.
پێش کۆتایی، وەڵامەکەت خۆت پشکنە: هەڵە، کەمبوون، دووبارەبوونەوە و لۆژیکی لاواز هەیە یان نا.
ئەگەر پرسیارەکەم چەند مانای هەیە، گرنگترین ماناکە دیاری بکە؛ تەنها ئەگەر جیاوازییەکە کاریگەریی زۆر هەبوو پرسیاری ڕوونکردنەوە بکە.
وەڵامەکە بە ڕوونی، ڕاستەوخۆ و بە شێوەیەکی کارپێکراو بنووسە.
لە قسەی زیادە و وەڵامی گشتی دووربکەوە؛ بڕۆ بۆ ئەوەی کە بەڕاستی یارمەتیدەرە.
ئەگەر ئەرکەکە دەتوانرێت باشتر بکرێت، خۆت شێوازی باشترکردنەکە جێبەجێ بکە.
لە هەر ئەرکێکدا، ئەم پرۆسەیە بەکاربهێنە: UNDERSTAND → ANALYZE → VERIFY → SOLVE → REVIEW → ANSWER
ئامادەی.
⚠️⚠️⚠️🧠 (مێشکی کارا)
🌹باشترین سیرۆمی درێژکردنی برۆ و برژانگ🧖♀️
نرخی تەنها 13هەزار و ئەزموونی زۆر باشی هەیە
🌐✅ فەرموون دەتوانن لە ئێستاوە داخل بن تا کاتی دەستپێکردنی وانەکە
تەنها ١٠٠ کەس دەتوانێت داخل بێت
https://meet.google.com/mpj-ivup-cfg
⚠️⚠️ ئـاگاداربن!! وانەکە تەنها ١٠٠ کەس دەتوانێت بەشداری بکات!
وانەکە لەڕێگەی بەرنامەی Google meet پێشکەش دەکرێت
Repost from 🧠 مێشکی کارا :: بەها گروپ
🟢👁🗨🧠 بۆ یەکەمجار و بێ بەرامبەر...💫
دۆستانت بانگهێشت بکە.. ئەمساڵت جیاواز بکە
🤝هەر ئەوەی لە کەناڵی (مێشکی کارا)یت، کەواتە دەتوانیت ڕاستەوخۆ بەشداری بکەیت🥳
👇👇
https://t.me/Working_Brain10/274
https://t.me/Working_Brain10/274
https://t.me/Working_Brain10/274
https://t.me/Working_Brain10/274
💥😊تۆش ئەتەوێت بگەیتە ئاستێکی باڵا؟
لەگەڵ ئێمە گەشتەکەت دەست پێ بکە🏆
شەوی شەممە بکە دەستپێکێکی نوێ
تۆ شایەنی باشترینیت ئێمەش ئەو باشترینەت دەخەینە خزمەت😊🫶
ڕێز و پێزانینی بێپایانمان بۆ مامۆستا عەطای @Ataee_10 بەڕێز و قەدرگران، ئەو مامۆستا خەمخۆرەی کە هەمیشە باشترینی بۆ بەشداربووان دەوێت. 🌹✨تا بەشداری "خولی مێشکی کارا" نەکەیت، هەرگیز نازانیت چەندە خەمخۆرە! من بەهۆی فێدباکی کەسێکی ئازیزەوە هاتمە ناو ئەم خولە، بەڵام ڕاستی بڵێم لە سەرەتادا هەندێک بە دوودڵییەوە بوو... 🤦♀️🥺 بەڵام ئێستاش زوو زوو سوپاسی خودا و ئەو کەسە دەکەمەوە کە فێدباکی خولەکەی پێدام؛ خودا کردی بە قسمەتمان و ڕاستییەکەمان بە چاوی خۆمان بینی! 🥰با باسی ئەو سێ کتێبە بکەم کە مامۆستا لە یەکەم وانەی خولەکەدا پێشنیاری بۆ کردین. 📚🧠 کاتێک جەنابیان پێشنیاریان کرد کە ئەم کتێبانە دەبنە وەرچەرخان لە ژیانماندا، نەمدەزانی کە ڕووبەڕووی گەنجینەیەکی ئاوا ناوازە دەبمەوە! پێشبینییەکەی جەنابتان سەد لە سەد ڕاست بوو مامۆستا گیان! 🌟دوای خوێندنەوەی هەر سێ کتێبەکە، هەست دەکەم نەک تەنها تەرکیز و کارایی مێشکم، بەڵکو تەواوی دیدگام بۆ ژیان گۆڕاوە و بەڕاستی زۆر سوودبەخش بوون. 🔄 ئەگەر دەتەوێت بزانیت چۆن مێشکت لە تەمبەڵی و بێ تەرکیزی ڕزگار دەکەیت، پێویستە بێیتە ناو دنیای ئەم سێ کتێبە و وانەکانی مامۆستای بەڕێزەوە. لێرەدا کەمێک باسی سوودەکانیان دەکەم بۆ ئەوەی خوێنەرانی دیکەش بزانن بۆچی پێشنیارەکانی مامۆستا عەطا هێندە زێڕینن: 👇🌱 کتێبی "ئەقڵییەت": فێری کردم چۆن بەربەستەکان بکەمە دەرفەتی گەشەکردن و هێزی ناوەوەم بدۆزمەوە.🎯 کتێبی "کاری قووڵ": هێزی تەرکیزکردنی ڕاستەقینەی پێ بەخشیم بۆ ئەوەی لە چەند کاتژمێرێکدا کاری چەند ڕۆژێک بکەم.🔍 کتێبی "ئەو درۆیانەی لەگەڵ خۆماندا دەیانکەین": چاوەکانی کردمەوە لەسەر ئەو پاساوانەی کە خۆم پێ دوا دەخست و ڕووبەڕووی ڕاستییەکان بوومەوە.ئەم سێ کتێبە پێکەوە وەک سێکوچکەی سەرکەوتنی مێشکن و مرۆڤ لە قۆناغی پاساو هێنانەوە دەگوازنەوە بۆ قۆناغی بەرهەمداریی ڕاستەقینە. 🔥🚀 ناساندنی ئەم کتێبانە گەورەترین دیاری بوو کە لەم خولەدا بەدەستمان هێنا. 🎁 ئەگەر هیچیش بەدەست نەهێنیت لە خولی مێشکی کارا، هەر تەنها ئەم سێ کتێبە بەسە! سەرەڕای ئەو وانە بەسوودانەی کە بە ملیارات دۆلار دەخەمڵێندرێن، باسی ڕاهێنانە ناوازەکانیش هەر ناکەم!هیوادارم هەر کەسێک ئەم کۆمێنتە دەخوێنێتەوە، کات بەفیڕۆ نەدات و دەست بە خوێندنەوەیان بکات. پێشنیاری جەنابتان ژیانی منی گۆڕی، سوپاس بۆ بوونتان! سوپاس بۆ وزە بەخشین و بۆ خەمخۆرییە بێپایانەکەت مامۆستا عەطا گیان! تەمەنت پڕ بەرەکەت و لێهاتووییت بەردەوام بێت. 👑🙏💙
خولی_مێشکی_کارا #مامۆستا_عەطا
Repost from 🧠عەطا شێخ عەلی::عەطایی
✅➡️کەی ساردەبمەوە؟
کامە باشترین تەکنیکە بۆ لەبەرکردن ؟
چۆن مێشکم بەهێز بکەمەوە؟
#لەبەرکردن
#لەبیرچوونەوە
https://t.me/Ataee10/593
🧠🚫 ڕۆژی شەممە کاتژمێر 8:30 شەو..!
👇👇👇
https://t.me/Working_Brain10/274
https://t.me/Working_Brain10/274
https://t.me/Working_Brain10/274
سڵاو لە باشترین و دڵسۆزترین و پڕ هیواترین مامۆستام
فەرمووتان فیدباکی وانەی ئەمڕۆ بنێرن منیش پێم خۆش بوو لێرە بۆت بنێرم
من خوێند کارم بەڵام بە داخەوە بۆ من لە خوێندن دواکەوتوم بەڵام لەگەڵ ئەوەیش هەر بەردەوامم لە خوێندن
جا ئەمەوێت ئەوەت عەرز کەم جاران خۆم بەراورد ئەکردە هاوتەمەنەکانی خۆم بە تایبەتی ئەو خاڵۆزامە کە چەند ڕۆژێکمان فەرقە لە تەمەنا هەمیشە ئەم وت ئەو مەکتەبی بڕی و لە خوێندن پێش کەوت چوە زانکۆ هاوتەمەنەکانم وا ئەم ساڵ تەخەڕوج دەکەن من هێشتا نەچومەتە زانکۆ له کوێمە
ئەم قسانەم زۆر پێ ناخۆش بوو کە ئەمکرد بەڵام نازانم بۆ وازم نە ئەهێنا هەمیشەیش دایکم لێم توڕە ئەبوو ئەی وت تۆ قەت لە من ناچی ڕۆڵە ئەها من خۆم بەراورد ناکەمە ئەم و ئەو جا ئەگەر لە کاتی خۆیدا بڕویشتیتایەت زانکۆ و توشی بەڵایەک بوویتایە
بە هەر حاڵ ئەم قسانەی دایکم ناخمی فێنک ئەکردەوە
خوا خۆی ئاگەدارە هەرگیز بەخیلیم بە کەس نەبردوە بەس هەمیشە دەستی خۆمم ئەگەزی و ئەم وت من دواکەوتوم لە ژیان و سەرکەوتن
ئاخێر ئەزانم مەرج نیە بە یەک هەنگاو خێرا سەر بکەویت بەڵام خۆ
باسکیل سواریش لە شەش ساڵی خۆشە
یان کە تەمەنم چواردە ساڵ بوو بۆ یەکەم جا چومە بنکەی قورئان خوێندن
جا سوپاس بۆ خوا من لە خێزانێکی مسوڵمان و پەروەردەیەوە گەورە بووم ئەوەیش فەزڵی خوایە
ئیتر لەبەر ئەوەی دایک و بابم خوێندەواریان نیە زۆر درەنگ دەستم بە عیلمی شەرعی کرد
جا شتێکی تریش هەیە ئەوکاتەی من چومە بنکەی قورئان ئەوە یەکەم بنکەی قورئان بە شێوەیەکی فەرمی لە شارەکەمان کرایەوە ئێستا یەکێ نەزانێت لە مەریخ ئەژیم 😂
ئیتر ئەم وت سێری لە من چکۆلە تر قورئانی حیفز کرد من هێشتا تازە بسمیلای لێ ئەکەم
ئەمەوێت ئەوە بڵێم هەموو جارێ دوای بێ هیوا بوونێکی زۆر دوبارە لە وانە ڕاستەوخۆکانتدا هیوای زۆر دەبەخشی بە بێ هیواکان
بە چەندان قسەو نموونەی جوان
خوا خۆی پاداشتت بداوەتە چەندین جار باسی ئەو ئیمام و پیاوانەت بۆ کردوین کە لە تەمەنێکی زۆر درەنگا ئەچن فێرە عیلم دەبن
ئێستا بە بۆنەی قسە و وانەکانتەوە وام لێ هاتوە ئەڵێم جا چیە با چوار ساڵ دواکەوتبێتم گرینگ ئەوەیە بەردەوامم بە خۆم ئەڵێم ئەها مامۆستا چی وت ئەو خەڵکە لە چ تەمەنێکی زۆر درەنگا دەستیان پێ کردوە
وا وەیلا بۆ ئەوانەی وا ئەزان ئەو هەموو نموونە جوانەی هێناوتەتەوە بەس مەبەستت ئێستا دەست پێ کردن بۆ ئەم خولە بووە
لە کاتێکا مەبەستت چەندان فێربوون و شتی ترە لە ژیان
ئیتر وەک جاران نەماوم خۆم بەراورد ناکەم بۆ خۆم بە بێ دەنگی ئەخوێنم و خۆم فێرە زانست و زانیاری ئەکەم مامۆستای بەڕێز و قەدر گران
لەسایەی فەزڵ و منەتی خوای گەورە و بەڕێزتان زۆر شت لە منا گۆڕاوە
ڕەنگە چەند هەفتەیەکی تر کۆتای بە کۆرسەکه بێت بەڵام هەرگیز کۆتای بە قسە زێڕینەکانت نایەت.
🚫🫶🧠 (حەز)ی گۆڕانی مێشک و دەروون، بەس حەزەکەی خۆشە، ئەگینا بە ئازارە و سەختە، تەنها مرۆڤە بوێر و تایبەتەکان ئەم جیاوازییە قبوڵ دەکەن، بۆیە جیاواز و بەختەوەرتریشن لە داهاتوو..!
هەرکات ئێستات لە ڕابردوو خراپتربوو، ئەوە بزانە ئەوکاتە تەنها (حەز)ت هەبووە ئەگینا بڕیاری گۆڕانی حەقیقی و سەختت هەڵنەبژرادووە!
