Study With Mindset
Відкрити в Telegram
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ لەم کەنالە بەیەکەوە بە پشتیوانی الله تعالی تێروانینمان بۆ سەعی و تێکۆشان و گەنجی بەرهەمدار دەگۆرین
Показати більше1 667
Підписники
-724 години
-377 днів
-1930 днів
Архів дописів
1 665
بسم الله الرحمن الرحيم
''گەشتووین بە نیوەی ڕێگا هەم دەرەجەكانمان بەدڵی خۆمان نییە وە هەم ماندووین''
سڵاوی خوای پەروەردگارتان لێ بێ هاوڕێیان
وەك هەمیشە ئەپرسم
چۆنن ؟؟؟
داواكارم لە خوای پەروەردگار زۆر باشبن
بیرتانە ڕۆژێك پێش ئیمتیحانی زیندەزانی وا بیرمان ئەكردەوە كە ئەم ماوەی ئیمتیحانانە چەند قورسە چەند دووروودرێژە بەچی ئەبێ تەواو بێت و تێ پەڕێت
ئەوەتا ئاراممان گرت و بەردەوام بووین سوپاس بۆ خوا گەشتینە نیوەی ڕێگاكە
بیرتانە لە كاتێكی زۆر سەخت دا بووین و هەستمان بە تەنهایی ئەكرد بەڵام بێ هیوا نەبووین و وتمان
إنّ الله مع الصابرين
هاوڕێیان ئەمەوێ پێتان بڵێم بە هەنگاوی قورسا ڕۆشتین وە شتی سەختمان تێ پەڕاند الحمد لله
وە جەماعەت مەبەستی نووسینی ئەم بابەتەم ئەوەیە ڕاستییەكتان پێ بڵێم
ئەویش ئەوەیە كە
تا ئێرەمان هێنا لەوانەیە وزەمان كەم بووبێتەوە وە بەڕاستی پێویستیمان بە دووبارە خۆ ئەپدەیت كردنەوە هەیە بۆ ئەم سێ تاقیكردنەوە زۆر گرنگەی كە لەپێشمان ماوە
وەرن با بەیەكەوە شتێك بكەین
عەقڵی خۆمان با كارا بكەین و بە خۆمان بڵێین
ئەمە كۆتا دەرفەتە دووبارەبوونەوە نییە گەڕانەوە نییە وازهێنان و پاشەكشەكردن نییە
وە تەركیزتان ڕائەكێشم بۆ لای ئەوەی سبحان الله خوای پەروەردگار ئیڕادەیەكی ناوەكی وای بە ئینسان بەخشیوە بەس نەترسێت و بەكاری بهێنێ بۆی دەرەكەوێ زۆر شت هەیە ئەتوانێ ئەنجامیان بدات
باشە جەماعەت ئەم هەموو ترسەمان لە چییە بۆ خۆمان خستۆتە چوارچێوەیەكەوە كە خۆمان بێ دەسەڵات كردووە زۆنێكی ئاراممان بۆ خۆمان دروست كردووە وە ژیانمان نە بەرەنگارییەكی تیایە نە ڕیكۆرد شكاندنێك نە ڕیمۆنتادایەك
باشە كەی سروشتی مرۆڤ ئاوایە
هەر ئەوەشە وای لێ ئەكا متمانەی بەخۆی نەبێ چونكە هیچ شتێكی سەخت ئەنجام نادا وە تا دێ زۆنە ئارامەكەی پتەوتر ئەكا بەم جۆرەش تا دێ لاواز دەبێ و بەرگەی هیچ شتێك ناگرێت
وەرن جەماعەت هەموومان بەیەكەوە با چاڵنجێكی خۆمان بكەین
با لەم سێ تاقیكردنەوەی كە ماوە شتانێك ئەنجام بدەین كە لە ژیانمانا ئەنجاممان نەداوە
زۆر بەڕێك و پێكی و بەئامانجەوە هەوڵ بدەین و زۆر زۆر خۆمان ماندووبكەین وە بە خۆمان بڵێین
بەڵێ ڕێگاكە سەختە بەڵام ئەو هێز و ئیڕادەیەی كە بە فرمانی خوای پەروەردگار پێمان بەخشراوە زۆر زۆر زیاتر و بەهێزترە
بۆیە لەم چاڵنجە بەشداربە و واز لە سەیركرنی ڕابردوو بهێنە وە بەیەقینەوە بچۆرە ئیمتیحانەكان وە كە هاتیتەوە سەیری هیچ وەڵامێك مەكە بیسەلمێنە كە مرۆڤ بەهێزە و ئەو هێزەی بە فرمانی خوای پەروەردگار پێ بەخشراوە خۆ خۆی دروستی نەكردووە تا گومانی لێی هەبێ
ئینجا لە كۆتایدا ئەمەوێت بڵێم
هاوڕێیان بیرتان بێت ئێمەش لەگەڵتانین
دڵخۆشین بە خۆشییەكانتان وە بێ تاقەتین بە ئازارەكانتان
زۆرمان بڕیوە و کەممان ماوە تكام وایە با بەردەوام بین تا كۆتایی ❤️🔥
#رۆژانی_وزاری9
#یەکەم_بە9
1 665
لەبۆ هەموو ئەو کەسانەی دەپرسن پێڕادەگەم تەواویکەم یان نا پێتان دەڵێم بەڵێ پێڕادەگەن بەس دەبی خیندنتان چڕ کەنەوە و کات نەکوژن
1 665
🟢 فیدباک
━━━━━━━━━━━━━━━━━━
چەندی ماوە ئەم پۆمۆدۆرۆیە لای من نیشان نادا
━━━━━━━━━━━━━━━━━━
14 خولەک ماوە
