uk
Feedback
ڕێکخراوی میداد┃مُنَظَمَةُ مِدَاد

ڕێکخراوی میداد┃مُنَظَمَةُ مِدَاد

Відкрити в Telegram

ڕێکخراوی میداد بۆ زانستەکانی قورئانی پیرۆز Midad_org1447 :: 07722414241

Показати більше
510
Підписники
-124 години
-47 днів
-2230 день
Архів дописів
دایکی ئیمانداران عَائِشَة -رضي الله عنها- دەفەرمووێت: "نِعْمَ النِّسَاءُ نِسَاءُ الْأَنْصَارِ، لَمْ يَكُنْ يَمْنَعُهُنَّ الْحَيَاءُ أَنْ يَتَفَقَّهْنَ فِي الدِّينِ" واتە: باشترین ئافره‌تان ئافره‌تانی ئه‌نساریەکانن، شه‌رم ڕێگای لێنه‌دەگرتن كه‌شاره‌زابن دینەکەیان.

پاراستنی منداڵ لە ژینگەی خراپ ​«کاتێک منداڵ گەیشتە تەمەنی تێگەیشتن و پێگەشت دەبێت دوور بخرێتەوە لە کۆڕو مەجلیسی کات بەفیڕۆدان، گۆرانی، قسەی ناشرین، بیدعە و وتاری خراپ؛ چونکە ئەگەر ئەمانە بچنە گوێیەوە، لە کاتی گەورەبووندا جیابوونەوە لێیان دژوار دەبێت و سەرپەرشتیارەکەی ناتوانێت ڕزگاری بکات، چونکە گۆڕینی خووەکانی منداڵی لە قورسترین کارەکانە.» «خوویەک گرتت بە شیری، تەرکی ناکەی بە پیری»

«بارودۆخ و ڕاستییەکانی ژیان وا دەخوازن کە ئەو بۆشاییەی تۆ جێی دەهێڵیت، کەسێکی تر پڕی دەکاتەوە؛ بەجێهێشتنی منداڵان وەک لوقمەیەکی ئامادە بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و جیهانی کراوە، نەوەیەک بەرهەم دەهێنێت کە ڕەنگە بەو بیرۆکە و بەهایانەی هەڵیگرتوون تووشی شۆکت بکات! ئەمەش یەکێکە لەو حاڵەتانەی کە تێیدا منداڵ لە باوکی و لە چواردەورەکەی نامۆ دەبێت. واقیع وایە کە بەهاکان لە ڕێگەی جینات و بۆماوەییەوە ناگوێزرێنەوە، بەڵکو لە ڕێگەی پەروەردە و لێنزیکبوونەوەوە بەردەوام دەبن .»

"سەڵواتی خودا لەسەر پێغەمبەرمان محمد بێت، هەرکاتێک یادکەران یادی دەکەن و بێئاگایان لە یادکردنی بێئاگا دەبن، سەڵواتی لەسەر بێت لە نێو پێشینان و دواییناندا، بە باشترین و زۆرترین و پاکترین سەلاوات کە لەسەر هیچ کەسێک لە دروستکراوەکانی نەدراوە... سڵاو و ڕەحمەت و بەرەکەتی خودای لەسەر بێت". - ئیمامی المطلبي / الرسالة ٣٩

​«ئێمە چەندە دڵخۆش دەبین بە بەدیهێنانی هیوا و ویستی مرۆڤە مەزنەکان، ئەی دەبێت شادیمان چەند بێ سنوور بێت کاتێک عەزم و بڕیاری سەروەری مەزنانی جیھان و پیرۆزترین مۆرۆڤی ژێر سایەی ئاسمان بەدی بهێنین؟! ​"ئەگەر تەمەن مەودا بدات، بێگومان ڕۆژی نۆیەمییش (تاسوعاء) بەڕۆژوو دەبم"

﴿فَإِنَّ الذِّكْرَى تَنْفَعُ الْمُؤْمِنِينَ﴾. (چونکە بەڕاستی یادخستنەوە سوود بە بڕواداران دەگەیەنێت). ​نەیفەرمووە: (غافڵەکان یان کەمتەرخەمەکان)؛ چونکە مرۆڤی بڕوادار — لەگەڵ هەبوونی بوونی ئیمان — بێنیاز نییە لە یادخستنەوە، بەڵکو هەرچەندە ئیمانی زیاتر بێت، سوودوەرگرتنی لە یادخستنەوەکە زیاتر و قووڵتر دەبێت. چونکە دڵ تووشی جۆرەها غافڵبوون و سستی دەبێت، و یادخستنەوەش دەبێتە ژیانەوە بۆی و نوێکردنەوەی ڕووکردنیەتی لە خودای گەورە. #ڕێنوێنییەکانی_قورئان

​📌 ڕاگەیاندنی هەلی کار لە ڕێکخراوی میداد ​ڕێکخراوی میداد ، بۆ پڕکردنەوەی چەند پێویستییەک لە پڕۆژە و خولە پەروەردەیی و زانستی
​📌 ڕاگەیاندنی هەلی کار لە ڕێکخراوی میداد ​ڕێکخراوی میداد ، بۆ پڕکردنەوەی چەند پێویستییەک لە پڕۆژە و خولە پەروەردەیی و زانستیەکانیدا، پێویستی بە مامۆستای لێهاتوو هەیە بۆ ئەم پسپۆڕیە: • ​مامۆستای زانستەکانی قورئان و تەجوید (بۆ تەمەنە جیاوازەکان) ​مەرجە سەرەکییەکان: • ​هەبوونی پسپۆڕی یان ئەزموونی گونجاو لە بواری داواکراودا. • ​لێهاتوویی لە مامەڵەکردن و پەیوەندیکردنی دروست لەگەڵ فێرخوازان. • ​پابەندبوون بە کات و بەها پەروەردەییەکانی ڕێکخراو. ​📥 شێوازی پێشکەشکردن: ئەوانەی ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە، دەتوانن سیڤی (CV) یان زانیارییەکانی خۆیان بنێرن بۆ ئەم تلگرامە [ @Midad_org1447 9647722414241 ]، یان سەردانی لقی سەرەکیمان بکەن لە [شاری ئەوین خوارپردی وڵوبە].

گەورەترین سەرمایەی تۆ ئەوەیە منداڵەکانت ببنە حافیزی قوران ی پیرۆز و فەرموودەی شیرینی پێغەمبەر ﷺ

ڕاهاتنی منداڵ لەسەر ڕەوشت جوانی ​«منداڵ ئەوپەڕی پێویستی بەوەیە چاودێری ڕەوشتی بکرێت، چونکە لەسەر ئەو خووە گەورە دەبێت کە سەرپەرشتیارەکەی لە منداڵیدا ڕایهێناوە لەسەری؛ وەک: تووڕەیی، کەلەڕەقی، پەلەکردن، سەرەڕۆیی، چاوچنۆکی و توندوتیژی. کاتێک گەورە دەبێت چاککردنی ئەمانە زۆر ئەستەم دەبێت، چونکە دەبنە سیفاتی چەسپاو لە ناخیدا، تەنانەت ئەگەر زۆر خۆشی لێ بپارێزێت، ڕۆژێک دێت و ئاشکرایان دەکات. هەر بۆیە دەبینیت زۆربەی خەڵکی ڕەوشتیان لایداوە، ئەمەش بەهۆی ئەو پەروەردەیەوەیە کە لەسەری گۆش کراون.» #بەکورتی

منداڵەکەت لە نێوان ٧ بۆ ١٢ ساڵدایە؟ ئەمە گرنگترین قۆناغی تەمەنیەتی! 🌟 دایک و باوکی بەڕێز.. ئایا دەتانەوێت هاوینی ئەمساڵ ببێت
منداڵەکەت لە نێوان ٧ بۆ ١٢ ساڵدایە؟ ئەمە گرنگترین قۆناغی تەمەنیەتی! 🌟 دایک و باوکی بەڕێز.. ئایا دەتانەوێت هاوینی ئەمساڵ ببێتە وەرچەرخانێکی زێڕین لە ژیانی منداڵەکەتاندا؟ لە ڕێکخراوی میداد، ئێمە تەنها وانە ناڵێینەوە، بەڵکو: 🌱 پەروەردەیەکی دروست و ئیمانی دەکەینە هەوێنی کەسایەتییان. 👑 تاجی زێڕینی بەختەوەری دەهێنینە بەرهەم بۆ قیامەتتان. 🧠 داهاتوویەکی ڕوون و لێهاتوویی کۆمەڵایەتییان پێدەبەخشین. ئیستا کاتی بڕیاردانە! دەرفەتەکە لەدەست مەدەن و ناوی منداڵە خۆشەویستەکەتان تۆمار بکەن. ئەو وانانە دەی خوێنن: لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز، و فەرموودەی شیرین، ئاداب و ڕەوشتی جوان، زمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی... . کاتی دەوام: دوای نیوەروانە ڕۆژانی دەوام: هەفتەی ٣ ڕۆژ . 📍 ناونیشان: ناونیشان: سلێمانی - شاری ئەوین - خوار پردی وڵوبە ژمارەی تەلەفۆن: 07722414241 تێلیگرام: Midad_org1447@ https://t.me/Midadorg1447

بەرپرسیارێتی باوک و دایک لە پەروەردەکردنی منداڵان ​«هەر کەس منداڵەکەی لە فێربوونی شتی بەسوود بێبەش بکات و بەبێ ئاگا بەڕەڵای بکات، ئەپەڕی خراپەی بەرامبەر کردووە. تێکچوونی زۆربەی منداڵان هۆکارەکەی پشتگوێخستنی باوکانە کاتێک فەرز و سوننەتەکانی ئاینیان فێر ناکەن؛ لە منداڵیدا بەفیڕۆیان دان، بۆیە کاتێک گەورە بوون نە خۆیان سوودیان لە خۆیان بینی و نە لە پیریشدا فریای باوک و دایکیان کەوتن. وەک چۆن منداڵێک لەسەر بێوەفایی لۆمەی باوکی کرد و گوتی: باوکە! تۆ لە منداڵیدا مافی منت فەوتاند، منیش لە گەورەییدا بێوەفاییم بەرامبەر کردیت؛ لە بچووکیدا منت بەفیڕۆ دا، لە پیریشدا تۆم بەجێ هێشت!» #بەکورتی

السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە تقبل الله منا ومنکم صالح الاعمال ... جەژنی قوربانتان پیرۆز تاعەتان قەبوڵ هەموساڵێکتان بەڵکو هەمو مانگێکتان پڕ لە خۆشی و سەرکەوتن . دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوی میداد

پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: ​«باشترین دوعا، دوعای ڕۆژی عەرەفەیە. و باشترین شتێکیش کە من و پێغەمبەرانی پێش من گوتبێتمان، بریتیە لە: ​[لا إله إلا الله وحده لا شريك له ، له الملك ، وله الحمد ، وهو على كل شيء قدير] ​ئیمامی ئیبن عەبدولبەر (ڕەحمەتی خودای لێبێت) دەفەرموێت: ​«لەم فەرموودەیەوە بەڵگە هێنراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە: دوعای ڕۆژی عەرەفە بە گشتی و لە زۆربەی کاتەکاندا وەڵامدەدرێتەوە إن شاء الله، مەگەر بۆ ئەو کەسانە نەبێت کە لە دوعاکانیاندا (سنوور دەبەزێنن) بە شتێک کە خودا لێی ڕازی نییە.» ​📚 الاستذكار [٢/ ٥٣١]

دووشت بکەن بۆئەوەی منالەکەتان ساڵحان بێ بەردوام دوعای خێریان بۆ بکەن ، ڕۆزی حەڵاڵی حەڵاڵیان بۆ پەیدا بکەن . سەعیدی نەورەسی (ڕەحمەتی خودای لێبێت)، لە تەمەنی منداڵیدا لە حوجرە قورئانی لەبەر کرد. مامۆستاکەی سەرسام بوو بە خێرایی لەبەرکردنی لەگەڵ ئەو تەمەنە بچووکەیدا، بۆیە ئارەزووی کرد سەردانی ماڵی باوکی سەعید بکات، بەڵکو لە هۆکارەکەی بکۆڵێتەوە. ​کاتێک گەیشتە گوندەکەیان، پرسیاری لەبارەی باوکی سەعیدەوە کرد. پێیان گوت: ئەو لە ڕێگادایە و لەگەڵ مەڕەکانیدا دەگەڕێتەوە. کاتێک باوکی بەرەوڕوویان هات، شتێک سەرنجی شێخەکەی ڕاکێشا کە دەمی سەرجەم مەڕەکان بەستراوە! ​شێخەکە پرسیاری لێ کرد لەبارەی هۆکاری بەستنی دەمی مەڕەکان، ئەویش لە وەڵامدا گوتی: «من مەڕەکانم لە دەرەوەی گوندەکە دەلەوەڕێنم، لە کاتی گەڕانەوەشمدا بەلای باخ و زەوییە چێندراوەکانی خەڵکیدا تێپەڕ دەبم، دەترسم مەڕەکان لە زەوی خەڵکی تر بخۆن و بەوەش ڕزق و بژێویەکی حەرامم بەربکەوێت.» ​پاشان شێخەکە لە دایکی سەعیدی پرسی لەبارەی خێرایی لەبەرکردنی کوڕەکەی، دایکیشی گوتی: «کاتێک سەعید ساوا بوو، هەر کاتێک بم ویستایە شیری پێ بدەم، دەچووم دەستنوێژم دەگرت و پاشان شیرم پێدەدا.» ​لێرەوە شێخەکە تێگەیشت کە: باوکەکە ڕازی نەبووە جگە لە ڕزقی حەڵاڵ خواردنی کوڕەکەی بێت، و دایکەکەش شیری پێ نەداوە ئیلا بە پاکی و بە دەستنوێژەوە نەبێت. ​کەچی لە سەردەمی ئێستای خۆماندا، کەسانێک دەبینین ناپاکی دەکەن، خیانەت دەکەن و دەدزن....... تەنها لە پێناو (دابینکردنی) دواڕۆژی منداڵەکانیاندا.

​«پێشینە چاکەکان (سەلەف) وا بوون؛ ئەگەر منداڵێکیان بووایە و پێ بگەیشتایە، سەرقاڵیان دەکرد بە لەبەرکردنی قورئان و بیستنی فەرموودە، بەمەش ئیمان لە دڵیدا جێگیر و بەهێز دەبوو.» - ابن الجوزي‏ رحمه اللَّه.

بەڕێزان لەئێستادا ئەم دوو خوولەمان هەیە هەرکەسێک شک دەبەن ئاگاداری بکەنەوەو سەدەقە جاریەکیشە بۆ خۆتان.

​[فێرکردنی منداڵان ] ​پیاوێک بە لای ئیمامی(اعمش)دا تێپەڕی لە کاتێکدا ئەو فەرموودەی بۆ منداڵان دەگێڕایەوە، پیاوەکە بە سەرسوڕمانەوە پێی گوت: «فەرموودە بۆ ئەم منداڵانە دەگێڕیتەوە؟!» ئیمامی ئەعمەش لە وڵامدا فەرمووی: «ئەم منداڵانە، دینەکەت بۆ دەپارێزن». ​یانی: زانایانی شەریعەت (لە داهاتوودا) هەر ئەم منداڵ و لاوانەن، ئەگەر خوای گەورە دڵەکانیان بپارێزێت و یارمەتییان بدات لەسەر جێبەجێکردنی ئەمانەتەکەیان. ​ [شرف أصحاب الحديث: ٢٢٣].

​خوای گەورە سەبارەت بە قورئانی پیرۆز دەفەرموێت: (هُدًى وَشِفَاءٌ) [فصلت: ٤٤]، واتە: (ڕێنمایی و شیفایە). ​بۆچی خوای گەورە هەردوو وشەی (ڕێنمایی - هدى) و (شیفا - شفاء)ی پێکەوە کۆکردووەتەوە؟ ​بۆچی (ڕێنمایی) پێشخستووە؟ ​بۆچی وشەکان بە شێوازی (نەناسراو - نكرة) هاتوون نەک بە ناسراو؟ ​نهێنی چییە کە فەرموویەتی (شیفا - شفاء) و نەیفەرمووە (لەشساغی - عافية)؟ ​کاریگەریی ڕەوشتی و ڕەفتاریی ئەم ئایەتە [لەسەر ژیانی ئێمە] چییە؟ ​وه‌ڵام: ​پێویستیی دڵ لە دوو شتدا چڕ دەبێتەوە: خۆراک و پاراستن. ​خۆراکی دڵ: بریتییە لەوەی خودا ڕێنمایی (هیدایەت) بکات بۆ هەر شتێک کە خۆی خۆشی دەوێت.. ئەمەش لە وشەی (هُدًى)دا هاتووە. ​پاراستنی دڵ: بریتییە لە چاکبوونەوە و شیفابوونی لەو نەخۆشییانەی کە ڕێگرن لەوەی خۆراکەکە سوودی هەبێت.. ئەمەش لە وشەی (شِفَاءٌ)دا هاتووە. ​بۆچی ڕێنمایی (الهداية) پێشخراوە؟ چونکە پێویستیی ئێمە بۆ هیدایەت گەورەترە لە هەر پێویستییەکی تر.. وە هەر کەسێک هیدایەت بدرێت، شیفاش وەردەگرێت. ئەوەنیە ڕۆژانە ١٧ جار داوای هیدایەت دەکەین. ​#تێڕامان

پشووی هاوین دەستی پێکرد - چوزانی پشووی هاوین چییە! ​ئەمە بەخشیشێکی گەورەیە بۆ ئەو کەسەی هەوڵ دەدات لە پێناو خودای گەورەدا بەکاری بهێنێت. ​تێیدا کەسی موسڵمان پڕۆژەیەک جێبەجێ دەکات لە پێناو... ​باشترکردنی پەیوەندی لەگەڵ پەروەردگاریدا. ​یان باشترکردنی پەیوەندی لەگەڵ ناخی خۆیدا. ​یان باشترکردنی پەیوەندی لەگەڵ خەڵکیدا. ​یان باشترکردنی پەیوەندیی خەڵکی لەگەڵ خودا، لەگەڵ خۆیان و لەگەڵ خەڵکانی تردا. ​کەواتە هەوڵ و کۆشش بدەن ئەی خاوەن ژیرییەکان! #ئاگاداری