uk
Feedback
MindVenture - مایند ڤێنچەر

MindVenture - مایند ڤێنچەر

Відкрити в Telegram

The mind is an infinite depth.

Показати більше
Іран145 754Категорія не вказана
247
Підписники
-224 години
-37 днів
+5230 днів
Архів дописів
-گەر عادەتت نەبوو قورئان بخوێنیتەوە ، ئەم ١٠ ڕۆژە بیخوێنەوە، گەر ڕۆژی ئایەتێکیش بێت ـ ئەگەر عادەتت نەبووە نوێژی چێشتەنگاو بکەی، ئەم ١٠ ڕۆژەی مانگی ذي الحجة هەوڵبە بیکە - گەرعادەتت نەبووە سونەتەکانی پێش و پاش نوێژ بکەی، ئەم ١٠ ڕۆژە هەوڵبە بیکە ـ گەر عادەتت نەبووە چوی بەلای هەرکەسێکا سەلامی لێبکەی، ئەم ١٠ ڕۆژە بیکە - گەر عادەتت نەبووە خێر بکەی، ئەم ١٠ڕۆژە بیکە ( ئەگەر بە کڕینی پارچە خورمایەکی ٢ هەزاری و بردنی بۆ مزگەوتیش بێت) - گەر عادەتت نەبووە دوعا بکەی، ئەم ١٠ ڕۆژە زۆر بیکە، بەتایبەت دوای نوێژەکان - خۆ گەر عادەتیش نەبووە شەونوێژ بکەی، ئەم ١٠ شەوە بیکە، گەر ١ جاریش بێت - گەر عادەتەن نوێژی ویترت نەکردووە شەوان، ئەم ١٠ شەوە بیکە - لەهەمووشی گەورەتر، گەر عادەتت نیە ڕۆژووی سوونەت بگریت، ئەم ١٠ ڕۆژە بەڕۆژووبە، گەر یەک ڕۆژیشیان بێت گەر عادەت نەبوو…………………

ئەڵێن چی، وانییە؟

سەرکەوتن بەند نییە بە جۆش و خرۆشـے بەردەوامەوە، وەڪ ئەوەی بیری لێدەڪەنەوە، بەڵڪو بەندە بە ڪۆڵنەدان و بەردەوامی، تەنانەت لە ڕۆژانی ئاسایی و ئەو ڕۆژانەی تێیدا ماندوویت. وە ئاساییشە مرۆڤ بەردەوام بەرهــەمدار و بە جــۆش و خــرۆش نەبێت، جـیاوازی ڕاستەقینەی ئەوانەی سەردەڪەون و ئەوانەی دەستبـەردار دەبن ئەوەیە ڪە یەڪەمیان هەنگاوی بچووڪ بەرەو پێشـەوە دەنێت تەنانەت ڪاتێڪیش ڪە تاقەتیان نییە و ئارەزووی هـیچیان نییە. ڪات بۆ هـەموو ڪەسێڪ تێدەپەڕێت، بەڵام ئەنجامەڪان جیاوازن بەپێی ئەوەی ئێمە چیمان ڪرد. بۆیە چاوەڕێی دەستپێڪردنێڪی پێرفێڪت مەڪە، چونڪە زۆربەی دەستڪەوتەڪانن لە بارودۆخێڪی ئاسایی و تەنانەت بێزاری دەستیان پێ ڪردووە.

بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ :پێش ئەوەی ڕووبەڕووی شۆک ببیتەوە، بێدار ببەوە! زۆر سەیرە خوێندکاری قۆناغی وزاری (پۆلی ١٢) بیت و خەمت بۆ پاشەڕۆژی خۆت نەبێت! ڕێگەم بدەن چەند ڕاستییەکتان پێ بڵێم، بۆ ئەوەی لە کاتی دەرچوونی ئەنجامەکاندا تووشی شۆک نەبن: ئەگەر تۆ خوێندکاری وزاریت و بەبێ پلان ڕۆژان و هەفتەکانت بەسەر دەبەیت، تەنانەت لە کاتی پشووەکانیشدا بێ بەرنامەیت و لەبری پێداچوونەوە و خوێندن، کاتەکانت بە مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکوژیت؛ ئەوا ئامادەی ئەم دوو ئەنجامە بە: ١. دەرنەچوون لەم قۆناغە. ٢. دەرچوون بە نمرەیەکی نزم کە لە ئاستی ئاواتەکانتدا نییە. باوەڕ بکەن، لەم ژیانەدا هیچ شتێک بە ئاسانی بەدەست نایەت ئەگەر سەرکەوتن وا ئاسان بوایە، ئێستا هەمووان لە هەمان ئاست و پێگەی بەرزدا دەبووین. بۆیە، ئەگەر وەک خوێندکارێک خۆت بە شتی لاوەکییەوە سەرقاڵ بکەیت و خوێندن پشتگوێ بخەیت، دەبێت چاوەڕوانی هەر ئەنجامێک لە خۆت بکەیت .

بەهاری ئەمساڵ پێمان دەڵێت: مەرج نییە هەموو ساڵێک وەک یەک بێت. ئەگەر ساڵی پار بێبارانی بوو، بۆ ئەوە بوو فێری "پاڕانەوە" ببین. ئێستاش کە بەهار هاتووە و سروشت ڕۆحی پێدا هاتووەتەوە، کاتی "شوکرانەبژێری"یە. ئەی ئەو مرۆڤەی ساڵی ڕابردوو بێ هیوا بووی! تەماشای چیاکان بکە، گوێ لە خوڕەی ئاوی کانییەکان بگرە؛ ئەوە دەنگی میهرەبانی پەروەردگارە کە پێت دەڵێت: "من هەموو شتێک نوێ دەکەمەوە." با ئەم بەهارە تەنها گۆڕینی پۆشاک نەبێت، بەڵکو گەڕانەوەیەکی بێت بۆ لای ئەو زاتەی کە سروشتی بەم جوانییە چنیوە. تێبینی// بە خۆشحاڵییەوە وەرگیراوە.

ئەگەر بێ ئومێد بوویت، تەماشای ئەم بەهارە بکە! کاتێک ساڵی ڕابردوو تەماشای زەوییە تینووەکان و کانیایە وشکبووەکانمان دەکرد، تەمێ
ئەگەر بێ ئومێد بوویت، تەماشای ئەم بەهارە بکە! کاتێک ساڵی ڕابردوو تەماشای زەوییە تینووەکان و کانیایە وشکبووەکانمان دەکرد، تەمێکی قورسی بێ ئومێدی ڕووی لە دڵەکانمان کردبوو. وامان دەزانی وشکەساڵی کۆتایی چیرۆکەکەیە، بەڵام جارێکی تر "مُحیی الموات" (زیندووکەرەوەی مردووەکان) نیشانی داینەوە کە کلیلی ڕەحمەت تەنها لە دەستی ئەودایە! خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا بەهار وەک نموونەیەک بۆ زیندووبوونەوەی قیامەت دەهێنێتەوە. ئەو خودایەی کە بە چەند دڵۆپە بارانێک، زەوییەکی مردووی وا زیندوو کردەوە کە ئێستا کانیاوەکانی وەک خوێنی ناو دەمارەکان دەخوڕێن، هەمان ئەو زاتەیە کە دەتوانێت ژیان بگەڕێنێتەوە بۆ ناو دڵە ماندووەکان. • سروشت بە بێدەنگی زیکری خودا دەکات: هەموو چڵە دارێک کە سەوز دەبێت، تەسبیحی "یا حی یا قیوم" دەدات. • ژیان لە دوای نەمان: ئەمە گەورەترین وانەی تەوحیدە کە هیچ هێزێک نییە ڕێگری لە ڕەحمەتی خودا بکات کاتێک بڕیاری بارینی دەدات.

پێویستی یاخود ئامانج….؟ ئەزیزان بە پێویستم زانی باسی ئەم بابەتە مەزنە بڪەم: 💡بە پێی توێژینەوەم لە هەردوو ڪتێبی(نەشتەرگەری دەروونی،خووە بچوڪەڪان) هەندێڪ ئامانج هەن گەر وەڪو ئامانج مامەڵەیان لەگەڵ بڪەیت ئەوا شڪست دەهێنیت! ئامانج،هەر چییەڪـ بێت،شتێڪە ڪە پێویستە بۆ ماوەیەڪی دیاریڪراو هەوڵی بۆ بدەیت،ئەمەش بە گەیشتن بەم ئامانجە ڪۆتایی دێت. ڪاتێڪ دێیت بۆ مامەڵەڪردن لەگەڵ هەندێڪ شت ڪە دەتەوێت لەگەڵت بێت لە ژیانتدا بۆ هەمیشە وەڪ ئامانج،ئەوا شڪست دێنیت. بۆ نموونە/ -پابەندبوون بە نوێژەوە (ئامانج)نییە،بەڵڪوو(پێویستە) شتێڪە ڪە پێویستە بۆ ڕووحت. -ڪاتێڪ (خوێندنەوە) وەڪ خوویەڪ مامەڵەی لەگەڵ بڪەیت ڪە دەتەوێت بیخەیتە نێو ژیانتەوە “لە ڪاتێڪدا پێویستیەڪی ژیانت هەیە بۆ خوێندنەوە” ڪەوایە (ئامانج)نییە. دەرئەنجام؛ 🎯ئامانجەڪە بەزۆری بەستراوەتەوە بە ڪات و ماندووبون. بـــەڵام پێویستییە تایبەتەڪەت پێویستی بە ڪات و هەوڵێڪی گەورە نییە…. بە ئاسانی بڕۆ و بۆت دەردەڪەوێت ڪە بۆت دەرچووە هەر وەڪ چۆن ویستت! دەتوانیت ئەمە بۆ زۆر شت لە ژیانت بەڪاری بێنی ڪە دەڪرێ ئامانج بن و لە قاڵبی ئامانجی بیانخە دەرەوەو بیانڪە بازنەی (پێویستی…..ڪەسایەتی)ئەنجامەڪەی ببینە. هەموو شتێڪ ڪە پێویستە بەدەستی بهێنی ئامانج نییە،هەندێ شت تەنها بە مامەڵەڪردن و گۆڕینی خوو و سیستەمەی ڕێگاڪە بە دەست دەهێنرێن.

با ڕوونتری بکەینەوە ئازیزان .. شتێک هەیە لە مێشکدا پێی ئەوترێ "هێزی باوەڕ" مێشکی مرۆڤ جیاوازی ناکات لە نێوان ئەو شتەی کە بەڕاستی ڕوودەدات و ئەو شتەی کە ئێمە بە قووڵی بڕوامان پێیەتی. ئەگەر تۆ پێت وابێت کە "ناتوانیت" کارێکی دیاریکراو بکەیت، مێشکت بەشێوەیەک دەست دەکات بە گەڕان بە دوای پاساو(بیانوو)، بۆ ئەوەی بیسەلمێنیت کە ناتوانیت، وە وزە و تواناکانت کەم دەکاتەوە. زۆربەی بەربەستەکانش کە پێمان وایە بوونیان هەیە، ڕاست نین، بەڵکو تەنها "ئەزموونی ڕابردوو" یان "قسەی خەڵک"ن. بۆ نموونە: "من لە بیرکاری باش نیم." "کاتم نییە بۆ ئەوەی فڵانە کار بکەم." "ترسی ئەوەم هەیە شکست بێنم." "فڵانە ئامانج زۆر لە من گەورەترە." ئەمانە هەموویان تەنها بیرۆکەن، نەک ڕاستی حەتمی. بەڵام تۆ ئەتوانی پێچەوانەی هەموو ئەم قسانەی من عەقڵیەتت واقعی بێت، لە جیاتی ئەوەی ئیمتیحانی ئەمجارەت لە خۆت بکەیتە دێوەزمە، ئەتوانی واقع بهێنیتەوە بەرچاوت و بیری خۆتی بهێنیتەوە کە ئەمەش قۆناغێکی ژیانە و تەواویش ئەبێت و دونیاش کاول نابێت. ئەبێت خۆت کۆنتڕۆڵی مێشکت بکەیت نەک مێشکت کۆنتڕۆڵی تۆ بکات، چونکە حەقیقەتەکە وایە. بۆیە ئەو دیوارەی گەورە و بەرزەی کە درووستت کردووە لە نێوان خۆت و فڵانە ئامانجت، زۆرجار "تەنها سێبەرێکی خەیاڵی خۆتە" دواتر دەبینیت کە دیوارەکە هەر لە بنەڕەتەوە بوونی نەبووە.

"ئەگەر تەنیا شتێک هەبێت کە ڕێگریت لێ بکات، ئەو بیرۆکەیەیە کە وای نیشان دەدات شتێک هەیە ڕێگریت لێ دەکات. دەبینیت ..؟ مێشک ئامرازێکی زۆر بەهێزە، هەر شتێک بڕوامان پێی هەبێت مەیلی بەرەو ئەوە دەچێت ببێت بە ڕاستی. بۆیە دڵنیابەرەوە لەوەی کە بڕوابوونت بە "بەربەستە دەستکردەکان" نەبێتە هۆی ئەوەی لە کۆتاییدا پەکت بخەن و سنوورت بۆ دابنێن." ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بۆیە زۆرجار ئەگەر هەست بکەیت تەنیا یەک کۆسپ لە بەردەم هەنگاوەکانت مابێت ئەوا باوڕبوونە بەو کۆسپە. کەواتە دەبێت زۆر وریا بین لەگەڵ مێشک چونکە تۆ هەرچییەکی پێ بسپێریت و بیری لێ بکەیتەوە بەرەو ئەوە کردارت پێ دەکات و دەیکاتە ڕاستی. بۆیە ڕێگە مەدە خەیاڵە سنووردارەکانت ببنە دیوارێکی بەرز لەبەردەم گەیشتن بە ئامانجەکانت و پەکت بخەن." ئەگەر بەردەوام لەگەڵ "ئەگەرەکان" بژیین، ئەوە ژیان نییە و زیندانە.

جەماعەت کە خوێندتانەوە فیدباک و ڕەخنەی خۆتان لەسەر بدەن🩶

sticker.webp0.15 KB

sticker.webp0.15 KB

یارا خان، یەڪێڪ لە بەڕێوەبەرانی ڪەناڵەڪەمان، خاوەنی ڪتێبێڪی خۆیەتی، دڵنیام چێژی لێ دەبینن، هـیوای داهـاتوویەڪی گەشی بۆ دەخوازین و دەبێت پشتگیری گەنجانی وەڪ ئەم نموونەیە بڪەین❤️ لینڪی ڪتێبەڪە/ https://t.me/Pois0n_trEe1/12

ماکیاڤیلیزم: ئایا ئامانج هۆکارەکان ڕەوا دەکات؟ ئەمە گەورەترین پرسیاری فەلسەفەی "ماکیاڤیلیزم"ە. نیکۆلۆ ماکیاڤیلی پێی وابوو بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و پاراستنی، ئاساییە مرۆڤ فێڵ،درۆ و توندوتیژی بەکاربهێنێت، گرنگ نییە چەند "خراپ" دەبیت لە ڕێگاکەدا، ئەگەر لە کۆتاییدا بگەیتە "ئەنجامێکی باش"، ئەوا هەموو کارەکانت ڕەوان! لە دەروونناسیدا: ئەمە سیفەتێکی "سێگۆشەی تاریک"ە. لەئەو کەسانەی وا بیردەکەنەوە: -سۆز و بەزەییان کەمە. -بەرژەوەندی خۆیان لە سەروو هەموو شتێکە. -کەسانی دەوروبەر وەک "ئامراز" دەبینن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان. پرسیارێــــک بۆتۆ….؟
ئەگەر بزانیت بە (فێڵێکی بچووک) دەگەیتە خەونە گەورەکەت، ئایا دەیکەیت؟ یان پێت وایە ڕێگاکە لە ئامانجەکە گرنگترە؟ ئایا بەڕاستی "ئامانج هۆکارەکان ڕەوا دەکات"؟ یان ڕێگەی گەیشتن بە ئامانجەکە، لە خودی ئامانجەکە گرنگترە؟

پرسیارێک بۆ قوتابییانی پۆلی 12 ئایا لە سەرەتای ساڵەوە هەتا ئێستا چەند جار توانییت پێداچوونەوە بۆ بابەتەکان بکەیتەوە؟ ئایا پێداچوونەوەت کردووە یان تەنها بە خوێندنی مەزبوتی جارێک بابەتەکەت بەجێ هێشت؟

ئایا دەزانن یەکێک لە سادەترین و کاریگەرترین تەکنیکە دەروونییەکان بۆ تێپەڕاندنی تەمەڵی،ترس ،ڕاڕایی بریتییە لە (یاسای 5 چرکە)! 🫣 یاساکە زۆر سادەیە ئەو ساتەی کە هەست دەکەیت دەبێت کارێک بکەیت (وەک هەستان لە خەو، دەستپێکردنی خوێندن، یان قسەکردن لە کۆبوونەوەیەکدا)، بەڵام هەست بە دوودڵی یان تەمەڵی دەکەیت، دەبێت بە پێچەوانە بژمێریت: ٥ - ٤ - ٣ - ٢ - ١ - یەکسەر"بجووڵێ!" بۆچی بە پێچەوانە دەژمێرین؟ چونکە ئەگەر بژمێریت ١-٢-٣-٤-٥، مێشک وا ڕاهاتووە کە دوای ٥ دەتوانێت بەردەوام بێت (٦، ٧، ٨...)، بەڵام کاتێک بە پێچەوانە دەژمێریت 🫥~بڕینی زنجیرەی بیرکردنەوە: ژماردنی پێچەوانە پێویستی بە سەرنج هەیە، ئەمەش وا دەکات مێشک لەو زنجیرە بیانووانە داببڕێت کە بۆ نەکردنی کارەکە دایدەتاشێت 🫨~کۆتاییهاتن: کاتێک دەگەیتە ١ هیچ ژمارەیەکی تر نییە بۆیە مێشک🧠 وەک "هێڵی کۆتایی" یان "ئاماژەی دەستپێکردن" دەیبینێت✨

هـەموو ڪاتێڪیش، مانای ئەوە نییە دەروون و جەستەت ماندوو بڪەیت، چونڪە شایەنی ئەوەشیت ڪە ئیسراحەت و ڕێستێڪ وەربگریت، تاوەڪو هێزی خۆت بگەڕێنیتەوە، ڕێگە بدە بە مێشڪت فراوانتر بێت، قەتیسی مەڪە بەشتێڪی دیاریڪراوەوە، با ئاسۆی بیرڪردنەوەت فراوان بێت و خۆشی بینینیش سادەترین مافی هـەموو مرۆڤێڪە.✨🌸

✨💜.