بۆ ئهو؛
Відкрити в Telegram
1 032
Підписники
-924 години
+127 днів
+14530 днів
Архів дописів
1 032
Repost from نەغمە،
خـاکـی وەتـەن
بستێک لە خاکی وەتەن بە هەموو گەردوون ناگۆڕینەوە،
ئەو خاکەی بە خوێنی شەهیدان پیرۆزە، هەرگیز لێی نابینەوە.
شەهید، هەڵاڵەی ئەم خاکەیە؛ لە خوێنی خۆی گەش بووە،
هەر گوڵێک لە دامێنیدا، باسی سەربەرزیان دەکاتەوە.
دڵی ئەوان بە بوێریی هەڵۆ، بەرەو لووتکەکان هەڵکشاوە،
باڵی ئازایەتییان لە چیاکاندا بەرز و پیرۆز بەجێماوە.
وەتەن بە خوێنی شەهیدان نووسراوە، بە خوێن دەدرەوشێتەوە،
ناوی ئەوان لە دڵی خاکدا، وەک هەڵاڵە هەر دەگەشێـتـەوە.
1 032
Repost from ههتاو
من خوای ئێوە ناپەرەستم،
من خوای ئێوە ناپەرەستم...
من بە ئاوی ساردی کانیاوەکانی کوردستان
دەستنوێژ ئەگرم؛
لەسەر جانمازی پەڕەی گوڵ،
قامەتی نوێژم دەبەستم...
لەسەر بەردەنوێژی کوێستان،
لەسەر شەڵاڵەی بەرماڵی خوێنی شەهید،
سوژدە دەبەم بۆ نیشتمان...
بۆ ناوی بەرزی ئازادی
بۆ ئاوادانی نیشتمان،
بۆ پێغەمبەرانی تێکۆشان
بۆ کوردستان...
مامۆستا جەلال مەلەکشا
