942
Підписники
+124 години
+67 днів
+2530 день
Архів дописів
942
ژن مەکوژن،
دەنا دڵۆپێک عیشق نابارێت
ژن مەکوژن،
دەنا مانگ،
ماڵەکەی دەباتەوە ئەشکەوت...
قوباد جەلیزادە
942
لەو دەمەی سەر ڕشتەیی زوڵفی خەمی تۆم کەوتە دەست
بۆ خەمی زوڵفت، سەری ڕشتەم هەموو دەرچوو لە دەست
ساقیی مەستان: ئەتۆ بی و چاوی مەستت: جامی مەی
زاهیدی سەد ساڵە، تا دێنێ، دەبێتە مەی پەرست...!
ئەدەب
942
Repost from نازێ | nazê
هەندێک پەیوەندی بە درۆ و هیوای هەڵە درێژ دەبنەوە ، بەڵام من باوەڕم وایە زەربەی ڕاستی لە ئارامی درۆ باشترە.
هەندێک جار •نە• قورسە ، بەڵام لە •بەڵێ• یەکی بێ ڕاستگۆیی پیرۆزترە.
مرۆڤ نابێ بە هیوای کەسێک بژی کە خۆی دڵنیایی ڕێگاکەی نییە.
خۆشەویستی ئەگەر ئارامی نەهێنێت و تەنیا ترس و وابەستەیی و ئازار درووست بکا •هەڵەیە•.
ڕۆژێک هەموومان تێدەگەین کە هەندێک جودا بوونەوە لە ڕەقەوە نییە ؛ لە بەزەییەوەیە ، چۆن هەندێک مانەوە تەنیا زەربەکان قووڵتر دەکا.
ئەوەی بەڕاستی خۆشی دەوێی هەرگیز نایهەوێ بە درۆ دڵت ئارام بکا بەڵکوو دەیهەوێ بە ڕاستی ، هەرچەند تاڵ بێ •ڕێگات ڕوون بکا•.
هەندێک قسە بۆ ئەوە نییە دڵی کەسێک بەشکێنی ، بۆ ئەوەیە لە زەربەیەکی گەورەتر بیپارێزی.
•هەندێک دوور کەوتنەوە جوانترین شێوازی پاراستنی یەکترە•
942
دەردی دووری زۆر گرانە
دڵبەرا هیجران بەسە
دڵ وەکوو پەروانە سووتا
چاوەکەم سووتان بەسە
عاقڵان شەیدا دەبن
ڕووبەندی سەر ڕوو لا مەدە
عاشقان کوشتەی جەفاتن
قەتڵی مەزڵوومان بەسە
