cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

| حەنیفیەتـhanifyat |

خۆشەویستﷺ فەرموویەتی:نزیکترین کات کە الله لە بەندەوە نزیك بێت سێ یەکی کۆتایی شەوە،جا گەر توانیت لەو کەسانە بیت کە لەو ساتەدا یادی الله دەکەن ئەوا ببە — بۆ هەر پرسیارێک رەخنە یان پێشنیار نامە بۆ ئەمە بنێرن @hanifyat_bot

Більше
Рекламні дописи
365
Підписники
-124 години
-117 днів
+1630 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

00:27
Відео недоступнеДивитись в Telegram
گە‌ورە‌ تابعی مالكی كوڕی دینار دە‌‌فە‌رمی : ھە‌ر كە‌سێك دە‌سەڵاتی ھە‌بوو بە‌سە‌ر ورگی (زۆر نە‌خوات) ئە‌وا دە‌بێتە‌ خاوە‌نی ھە‌موو كردە‌وە‌‌ چاكە‌كان. گە‌ورە‌ تابعی سلیمان الأعمش دە‌فە‌رمێتە‌ پیاوێك (كە‌ دیارە‌ ورگن و قە‌ڵە‌وە‌) :ئە‌ی ئە‌حمە‌ق ئە‌و ورگە‌ دە‌بینی گە‌ر ئیھانە‌ت كرد (كە‌مت خوارد) ڕێزت دە‌گرێت وە‌ ئە‌گە‌ر ڕێزت گرت (زۆرت خوارد) ئیھانە‌ت دە‌كات . عبدالرحمانی كوڕی زید دە‌فە‌رمی :یە‌كە‌م شت كە‌ ئیماندار كاری لە‌سە‌ر بكات ورگیە‌تی ،ئە‌گە‌ر ھاتوو ورگی بۆ ڕاستە‌رێ بو (كە‌م خۆر بوو) ئە‌وا دینە‌كە‌ی بۆ ڕاستە‌ڕێ دە‌بێت (لە‌سە‌ری ئاسان دە‌بێت) ،وە‌ ئە‌گە‌ر ورگی بۆ ڕاستە‌ڕێ نە‌بوو ئە‌وا دینە‌كە‌شی بۆ ڕاستە‌ڕێ نابێت . باب الجوع من موسوعة ابن أبي الدنيا ٢/٢٥٦
Показати все...
IMG_5679.MP421.13 MB
Фото недоступнеДивитись в Telegram
|جەهەننەم کەعب دەڵێت: لەرۆژی قیامەتدا جەهەنەم هەناسەیەک ئەداتەوە بەهەناسەدانێک، جا لەم کاتە نە فریشتەیێکی نزیک کراو وە نە هیچ پەیامبەرێک نامێنی مەگەر هەموویان لەسەرچۆک ئەکەون و ئەڵێن: ئەی پەروەردگار خۆم خۆم. المصنف ابن شیبة.
Показати все...
💔 4
Фото недоступнеДивитись в Telegram
| ئیمامی یحیی ابن معین دەڵێت: بینیمان ئیمام ئەحمد چووە نێو بازاڕ لە بەغدا شتێکی کڕی ، وە بەدەست هەڵیگرت ، کاتێک خەڵکەکە ناسیانەوە ، ئەهلی بارزگان وازیان لەبازرگانیەکەی هێناو وە دوکاندار وازیان لەدوکانەکەی هێنا وە کەسی ڕۆیشتوو لەڕێگادا وەستاو هەموویان سەلامیان لێی دەکرد و دەیانگووت بیهێنە با بۆت هەڵبگرین ، بەڵام ئەو دەستی دەکشانەوە و ڕەنگی سوور هەڵگەڕاو چاوەکانی پڕ فرمێسك بوو وە ووتی :ئێمە کەسانێکی هەژارین خۆ ئەگەر ستري اللە نەبێت بەسەرمان ئەوا ڕسوا دەبین . الحلية :  ۹/۱٨۱
Показати все...
5
سەرکردەی سوپای ئەمەوی سنوری خەلافەتی ئەمەوی گەیاندە بیلادی تورک و چین قوتیبەی باهلی زەهەبی لەوەسفی دەڵێ قوتیبە کوڕی عەمری حەصینی ڕەبیعەی باهیلی یەکێکە لەپاڵەوانە ئازاکان خاوەنی حەزم و زیرەکی و دانا دەوڵەمەندی فەتحی بیلادی خواریزم سەمەرقەند بوخارا بیلادی تورک دۆڵی فرغانە لەساڵی ٩٥ کۆچی کردوە سوارچاکی گۆڕەپانی جەنگ لەمەدحی دەگوترێت لەسەرپشت ئەسپ لەدایک بوە هەر لەسەر پشتی ئەسپ مردوە لەدایک بوی عێراقە ساڵی ٤٩ کۆچی لە ساڵی 96 کۆچی لەئۆزپاکستان وەفاتی کردوە لەزیرەکی و دانایی بێ وێنە شێوازی شەڕکردنی گورز وەشاندنی خێرا لەدوژمن لەسەر هەمان ڕێچکەی موهەلەب کاتێک گەیشتە سنوری چین توانی ملکەچی پادشای چین (چوان جونغ) بکات لەدوای خەلافەتی ڕاشدین بەنی ئومەیە لەخوراسان پەڕینەوە بۆ بیلادی سند بەسەرکردایەتی ئەبو قاسمی ثەقەفی لەباکور قوتیبەی باهلی بۆ ئاسیای ناوەڕاست و چین ناوی خەلیفەکانی ئەمەوی معاوية بن أبي سفيان يزيد الأول بن معاوية معاوية بن يزيد مروان بن الحكم عبد الملك بن مروان الوليد الأول بن عبد الملك سليمان بن عبد الملك عمر بن عبد العزيز يزيد الثاني بن عبد الملك هشام بن عبد الملك الوليد الثاني بن يزيد يزيد الثالث بن الوليد مروان بن محمد
Показати все...
2
Фото недоступнеДивитись в Telegram
Фото недоступнеДивитись в Telegram
چی دەزانی دەربارەی نەهەنگەکەی سیدنا یونس علیه السلام؟ نەهەنگی شین: درێژیی ۳۳ مەتر و بە کێشی ۱۹۰ تەنە وە تەنیا تۆزێک لە فڕۆکە هەڵگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چکۆلەترن. جێی ئاماژەیە کە هەر ئاژەڵێک بە قەبارەی نەهەنگی شینەوە لەسەر وشکانی، لەژێر کێشی خۆیدا ورد دەبێت. نەهەنگە شینەکان مامناوەندی دەتوانن ماوەی ۸۰ بۆ ۹۰ ساڵ بژین. ڕۆژانە پێویستیان بە 4 تەن خواردن هەیە.واتە 4000 کیلۆ خواردن. تەنها کێشی زمانی هێندەی فیلێک دەبێت. توانای ڕاگرتنی هەناسەی هەیە بۆ ماوەی 20 خولەک 3 گەدەی هەیە
Показати все...
2
Фото недоступнеДивитись в Telegram
أبو هریرة دەڵێت : ئەو کاتەی دوعا تێیدا قبوڵە لەڕۆژی جومعە، لەنێوان عەسرە هەتا ڕۆژئاوابوون. 📚«مصنف عبدالرزاق :٥٥٧٧»
Показати все...
❤‍🔥 5 5
Фото недоступнеДивитись в Telegram
| لە ڕێگای خوادا جوندوبی کوڕی سوفیانی بەجەلیی رەزای خوای لێبێت دەڵێ: بەردێک بەر پەنجەی پێغەمبەری خوا ﷺ کەوت(برینداری کردو) و خوێنی لێهات، پێغەمبەر ﷺ، بە شێوەی هۆنراوە) فەرمووی؛ « تۆ تەنها پەنجەیەک نیت خوێنت لێهاتووە، لە رێگای خوادا ئەوەت توش بووە». أخرجە البخاري:٢٨٠٢،مسلم١٧٩٦،المصنف في جامعە٣٣٤٥
Показати все...
💔 1
Фото недоступнеДивитись в Telegram
| عەیب و عاری خەڵک عبدالكريم بن مالك دەڵـێ : گەیشتن بەکەڵە پیاوانی سەلەف عیبادەتیان لە ڕۆژوو و نوێژ نەدەبینی عیبادەتیان لە دەست هەڵگرتن لە باس و عەیب و عار و ناموس خەڵکـ دەبینی. [ الصمت ابن أبی الدنیا_۱۹۲ ]
Показати все...
Фото недоступнеДивитись в Telegram
عائیشە ڕەزای خوای لێبێت لێی گێڕدراوەتەوە ، کە پرسیاری لێکراوە؛ ئایا رسول اللّٰه ﷺ هیچ کاتێک هۆنراوەی بۆ وێنە و نموونە هێناوەتەوە؟ گوتوویەتی ؛ وێنەی بە هۆنراوەی ئیبنو ڕەواحە دەهێنایەوەو، نموونەی بو قسەیە دەهێناوە، دەیفەرموو؛ ‘ ويأتِيكَ بالأخبارِ مَن لم تُزَوِّدِ ‘ واتە: کەسانێک خۆیان هەواڵت بۆ دێنن ، بێ ئەوەی تۆ بیاننێری بۆ هێنانی هەواڵ. اخرجە المصنف في جامعە؛٢٨٤٨
Показати все...
Оберіть інший тариф

На вашому тарифі доступна аналітика тільки для 5 каналів. Щоб отримати більше — оберіть інший тариф.