پۆلی 12 لەگەڵ م.وریا
Відкрити в Telegram
خوێندن لەگەڵ م.وریا وەک یاری شترەنج وایە جگە لەوەی براوە ئەبیت چێژ و خۆشیش لە خوێندن ئەبینی لێرە لەگەڵتان ئەبین نەک بۆ دەرچون بەڵکو بۆ 100
Показати більше1 033
Підписники
Немає даних24 години
-137 днів
-5330 день
Архів дописів
1 033
🎉بەپێی ساڵنامەی ئەزموونە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە، ڕۆژی 11-08-2026 ئەزموونە گشتییەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە زانستی، وێژەیی و پیشەیی لە سەرتاسەری کوردستان دەستپێدەکات و ڕۆژی 27-08-2026 کۆتایی دێت.
1 033
ڕاستیەک هەیە ئەبێ بیزانن
پرسیاری عەرەبی زۆر ئاسان بوو
ئەوەی وایکرد قورس بێت لایڤەکان بوون چونکە خوێنکار پشتی بەقسەی لایڤ وهەندێ هاک بەست بوو کە هاک نیە و چاو بەستنە
جا بۆ هەموو دەرسەکانیش وایە
من لەگەڵ ئەوە نیم پێش امتحان بچیتە لایڤ و خول ئەگەر منیش ئەوەم کرد بەقسەم مەکە
ئەمە وانەیەکی گەورەبێت بۆ پۆلی12کان
1 033
هەندی وشە هەیە لە نێوان اسم فاعل و اسم مفعول ناتوانی جیای بکەیتەوە وەک
[مُختار، مُحتاج، مُعتز، مُحْتار]
بۆ ئەوەی بزانی کە اسم فاعلە یان اسم مفعول چەند ڕێگا هەیە
1- مانای ڕستەکە بزانی
2- لەدوای وشەکە ئەگەر اسم منصوب بوو ئەبێتە اسم فاعل
3- ڕستەکە بکەیتەوە جوملەی فعلی
وەک
الطالبُ مختارٌ کتابَه بعنايةٍ
هذا الطالبُ مختارٌ من قِبَلِ المديرِ
ئەوەی یەکەم اسم فاعلە
ئەوەی دووەم اسم مفعولە
1 033
Repost from Wrya_Academy
📝 بۆچی نووسین بە دەست مێشکت زیرەکتر ئەکات؟ (زانست چی ئەڵێت؟)
زۆربەمان لە سەردەمی دیجیتاڵیدا زیاتر پشت بە تایپکردنی سەر شاشە و کیبۆرد ئەبەستین بەڵام ئایا ئەزانی ئەم گۆڕانکارییە چ کاریگەرییەکی لەسەر توانای فێربوونمان هەیە؟
زانای دەمارزانی نەرویژی، پڕۆفیسۆر ئۆدری ڤان دێر میر (Audrey van der Meer) لەزانکۆی (NTNU)، توێژینەوەیەکی ناوازەی ئەنجامداوە کە تێیدا هێڵکاری مێشکی چڕیی بەرزی (High-density EEG) بەکارهێناوە لە ڕێگەی 256 هەستەوەرەوە بۆ چاودێریکردنی مێشکی مرۆڤ.
🧠 ئەنجامی توێژینەوەکە چی سەلماند؟
🎯 چالاکبوونی تۆڕەکانی مێشک: لە کاتی نووسین بە دەست(بەکارهێنانی قەڵەم)، ناوچەیەکی زۆر بەرفراوان لە مێشک چالاک ئەبێت و پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان دەمارەکان دروست ئەبێ.
✍️ کێشانی هەر پیتێک بە جیاوازی و ڕێکخستنی جووڵەی دەست لەگەڵ بینینی چاو، مێشک ناچار ئەکات بەستەری دەماریی نوێ دروست بکات.
⌨️ لە کاتی تایپکردن لەسەر کیبۆرد (تەنها داگرتنی دوگمەکان)، مێشک زۆر کەمتر ماندوو ئەبێت و ئەو بەستەرە دەمارییە بەهێزانە دروست نابن کە بۆ فێربوون پێویستن.
💡 دەرئەنجام بۆ قوتابییان و فێرخوازان:
ئەگەر ئەتەوێت زانیارییەکان باشتر لەبەر بکەیت، قووڵتر تێبگەیت و درەنگتر لەبیرت بچێتەوە، تەنها بە خوێندنەوە یان تایپکردن واز مەهێنە؛ هەمیشە قەڵەم و دەفتەرێکت لەلا بێت و تێبینییەکان بە دەستی خۆت بنووسەوە.
📖من تەنها بەم ئایەتە { ن وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ } فێرخوازەکانم ناچارکردوە بنوسنەوە . لەم ئایەتە تێئەگەین بۆچی خوا سوێندئەخوا بە قەڵەم و نووسین .چونکە کلیلی سەرەکییە بۆ گەشە و فێربوونی مێشکی مرۆڤ لە ڕوی فێربون و زانستەوە . ئەم توێژینەوەش وەک موعجیزە وایە ،........ وریا عمر
1 033
✅یەکەم هەنگاوت لەگەڵ ئێمە ئەوەیە کە
سیستی و تەمەڵی لە ژیانت لابەری
🎁جا بۆ نەمانی سستی و تەمەڵی ئەم ڕێگایانە بەکاربێنە کە یابانیەکان بەکاری ئەهێنن
🎯 ١. تەکنیکی کایزن (Kaizen - 改善)
ئەمە بە "یاسای یەک خولەک" ناسراوە و چارەسەرێکی ناوازەیە بۆ تەمەڵی:
بیرۆکەکە: جێبەجێکردنی هەر کارێک تەنها بۆ ماوەی یەک خولەک لە هەمان کاتی هەموو ڕۆژێکدا.
چۆنیەتی کارکردن: مرۆڤی تەمەڵ لە کارە گەورەکان ڕائەکات، بەڵام کاتێک تەنها یەک خولەک تەرخان ئەکەیت (بۆ نموونە: خوێندنەوەی یەک پەڕە لە کتێبێک، یان یەک خولەک ڕاهێنان)، مێشک بەرگری ناکات. بە تێپەڕبوونی کات، ئەم یەک خولەکە ئەبێتە ڕاهاتن و کاتەکەی درێژ ئەبێتەوە بەبێ ئەوەی هەست بە ماندوێتی بکەیت.
🧭 ٢. فەلسەفەی ئیکیگای (Ikigai - 生き甲یی)
یابانییەکان پێیان وایە تەمەڵی زۆرجار بەهۆی بێزاری یان نەبوونی ئامانجەوەیە لە ژیاندا.
ئیکیگای واتە: "هۆکاری هەڵسان لە خەو لە بەیانیاندا".
ئەم فەلسەفەیە یارمەتیت ئەدات هاوسەنگی بدۆزیتەوە لەنێوان: ئەوەی خۆشت ئەوێت، ئەوەی لێی شارەزایت، ئەوەی جیهان پێویستی پێیەتی، و ئەوەی داهاتی لێوە بەدەست ئەهێنیت. کاتێک مرۆڤ ئامانجەکەی ڕوون بێت، تەمەڵی خۆبەخۆ نامێنێت.
⏱️ ٣. تەکنیکی پۆمۆدۆرۆ (Pomodoro) یان دابەشکردنی کات
هەرچەندە ئەم تەکنیکە بنەڕەتەکەی ئیتالییە، بەڵام لە سیستمی کاری یابانیدا بە توندی جێبەجێ ئەکرێت:
کارکردن بۆ ماوەی ٢٥ خولەک بە تەرکیزی تەواوەوە، پاشان پشوودان بۆ ماوەی ٥ خولەک.
ئەم شێوازە ناهێڵێت مێشک ماندوو بێت و ڕێگری دەکات لەوەی کارەکان دوا بخەیت .
🥗 ٤. تەکنیکی هارا هاچی بو (Hara Hachi Bu)
ئەمە یاسایەکی خۆراکی کلتوورییە لە ئۆکیناوای یابان (کە بە تەمەنترین خەڵکی جیهانی لێیە):
واتە: "بۆ تێربونی جەستەت نان مەخۆ، تەنها تا ٨٠٪ی تێربوون نان بخۆ".
تێربوونی تەواو و پڕبوونی گەدە ئەبێتە هۆی تەمەڵی، خەواڵوویی و دابەزینی وزە؛ ئەم یاسایە وزەی جەستە بە بەرزی ئەهێڵێتەوە.
📻 ٥. وەرزشی ڕادیۆ تایسۆ (Radio Taiso - ラジオ体操)
هەموو بەیانییەک لە قوتابخانەکان، کۆمپانیاکان و تەنانەت پارکەکانی یاباندا، وەرزشێکی سووکی دەنگی لە ڕادیۆوە پەخش ئەکرێت کە تەنها ٥ بۆ ١٠ خولەک ئەخایەنێت. هەمووان پێکەوە ئەیکەن بۆ ئەوەی سوڕی خوێنیان چالاک بێت و تەمەڵی بەیانیان لە جەستەیان دەربکەن.
📊 ٦. تەکنیکی کانبان (Kanban - 看板)
ئەمە سیستمێکی بینراوە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان کە سەرەتا کۆمپانیای (تۆیۆتا) داهێنا، ئێستاش لە جیهاندا بۆ ڕێکخستنی کات بەکاردێت.
چۆنیەتی کارکردن: تەختەیەک یان پەڕەیەک دابەش ئەکەیت بەسەر سێ ستووندا:
کارەکان بۆ ئەنجامدان (To Do): هەموو ئەو کارانەی کە ئەبێت بیکەیت.
لەژێر جێبەجێکردندا (Doing): تەنها یەک یان دوو کار کە ئێستا خەریکیتیت.
تەواوبووەکان (Done): ئەو کارانەی سەرکەوتووی بوویت تێیدا.
سوودەکەی: مێشک کاتێک کارەکان بە بینراوی ئەبینێت، کەمتر تووشی دڵەڕاوکێ ئەبێت و ئارەزووی زۆرترە بۆ گواستنەوەی کارەکان بۆ ستوونی "تەواوبووەکان".
🌳 ۷. تەکنیکی شینرین-یۆکو (Shinrin-yoku - 森林浴)
یان پێی ئەڵێن "حەمامی دارستان".
بیرۆکەکە: کاتێک مرۆڤ بۆ ماوەیەکی درێژ لەناو چواردیواریدا ئەمێنێتەوە، وزەی جەستەی دائەبەزێت و تووشی تەمەڵی ئەبێت. یابانییەکان بە شێوازێکی زانستی کات تەرخان ئەکەن بۆ پیاسەکردنی بێدەنگ لەناو سروشت و دارستاندا بەبێ مۆبایل و تەکنەلۆجیا.
کاریگەرییەکەی: ئەمە ئاستی هۆرمۆنی سترێس (کۆنتیزۆڵ) کەم ئەکاتەوە، مێشک نوێ ئەکاتەوە و وزەیەکی نوێ بە جەستە ئەبەخشێتەوە.لێره لە کوردستان ئەتوانی لەماڵەکەی خۆت یان کۆلانەکەت پیاسەیەکی کورت بکەی
🌸 ٨. فەلسەفەی وابی-سابی (Wabi-Sabi - 侘寂)
زۆرجار تەمەڵی و دواخستنی کارەکان بەهۆی "کەماڵگەرایی" (Perfectionism) ەوە دروست ئەبێت؛ واتە مرۆڤەکە ئەڵێت "ئەگەر کارەکە بە چاکی نەکەم, هەر نایکەم".
وابی-سابی: فەلسەفەیەکە کە ئەڵێت جوانی و بەها لە شتە ناتەواوەکاندایە. ڕێگەت پێئەدات دەستپێ بکەیت تەنانەت ئەگەر سەرەتای کارەکەشت کەمکوڕی تێدا بێت. گرنگ دەستپێکردن و بەردەوامییە، نەک بێخەوشی.
🔍 ٩. جاکۆمۆکو (Jyakumoku) یان "تەرکیزی تیژ"
ئەمە ڕاهێنانی مێشکە لەسەر جیاکردنەوەی کارە گرنگەکان لە کارە لاوەکییەکان. مرۆڤی تەمەڵ زۆرجار بەهۆی زۆریی ئەرکەکانەوە سەری لێدەشێوێت و هیچ ناکات. لەم تەکنیکەدا، تەنها و تەنها یەک کێشە یان یەک ئەرکی سەرەکی دیاری دەکرێت بۆ ڕۆژەکە، تا ئەو تەواو نەبێت مێشک ناچێتە سەر هیچ بابەتێکی تر.
1 033
🎯 عەرەبی پۆلی ١٢ مەکە بە دێوەزمە! چونکە نمرەی بەلاشە لێرە گرنگترین زانیاری، خشتەی پوختە، و "هاک و کلیل " بۆ شیکارکردنی پرسیارە وەزارییەکان بە ئاسانترین شێواز بڵاوئەکەینەوە. لێرە کەسە لاوازەکان لە خوێندن بەرەو 100 ئەبەین لەگەڵمان بە چونکە ڕێگای کورت بۆ نمرەی بەرز لێرەوە دەستپێدەکات. 💡✍️تەنها عەرەبی نیە بەڵکو ئێرە سەکۆیەکی دەرونی زانستی پەروەردەیی ئەبێت بە پشتیوانی خوا
1 033
لە سێزدەیەم بەرەبەیانی مانگی ڕەمەزاندا 🌙:
"خوایە خۆشیەکم پێببەخشی
بە گریانەوە سوجدەت بۆ ببەم."
1 033
هـەموو خەمەڪانت..!
دڵتـەنگی و برینەڪانت..!
بیڪە نامەیەڪ لە سووجدەدا و بیـنێرە بۆ خـودا..!
🩵🥹
