cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

موسوعة التفسیرالمأثور

قال الحسن البصري:مَا أَنْزَلَ اللهُ عَزَّ وَجَلَّ آيَةً إِلاَّ وَهُوَ يُحِبُّ أَنْ يُعْلَمَ فِيمَ أُنْزَلَتْ، وَمَا أَرَادَ بِهَا. «فضائل القرآن لأبي عبید»

Більше
Країна не вказанаМова не вказанаРелігія і духовність122 141
Рекламні дописи
248
Підписники
Немає даних24 години
-87 днів
-2530 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

قال التابعي مجاهد : الرَّحمَة تَنزِلُ عِندَ خَتمِ القُرآن. تابعي مجاهد ئەڵێت :ڕەحمەت دائەبەزێت لە کاتی خەتم کردنی قورئاندا . «فضائل القرآن للفریابي ٨٧» قال التابعي مجاهد: مَنْ خَتَمَ القُرآن ٲُعطِي دَعْوَةً لاَ تُرَدُ . تابعي مجاهد بن جبر ئەڵێت:هەرکەسێک قورئان خەتم بکات، دووعایەکی پێ ئەبەخشرێت کە ڕەت ناکرێتەوە. «سنن سعید بن منصور ٢٨» #الآثار
Показати все...
7
﴿أَفَمَن وَعَدْنَٰهُ وَعْدًا حَسَنًا فَهُوَ لَٰقِيهِ كَمَن مَّتَّعْنَٰهُ مَتَٰعَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ثُمَّ هُوَ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ مِنَ ٱلْمُحْضَرِينَ﴾ [القصص٦۱] ئایە ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ڵێنێكی چاكمان داوه‌تێ و پێی ده‌گات، وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ وایه‌ هه‌ر له‌ ژیانی دنیادا كه‌مێك ڕابواردنی پێبببه‌خشین، پاشان له‌ ده‌رئه‌نجامی كارو كرده‌وه‌کانیدا له‌ ئاماده‌ كراوان بێت بۆ لێپر سینه‌وه‌و ئاگری دۆزه‌خ؟ هۆکاری دابەزینی ئایەت: تابعي مجاهد بن جبر لەڕێگای الحکم العجلي دەربارەی فەرمایشتی️ اللّٰه تعالی ﴿أَفَمَن وَعَدْنَٰهُ وَعْدًا حَسَنًا فَهُوَ لَٰقِيهِ كَمَن مَّتَّعْنَٰهُ مَتَٰعَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا﴾ ئەڵێ :دابەزی دەربارەی پێغەمبەر صلی️ اللّٰه علیه وسلم و ابو جهل. تابعي مجاهد لەڕێگای عبدالصمد لەشعبه لەأبان بن تغلب ئەڵێ : دەربارەی حمزەو ابي‌جهل دابەزی . مجاهد لەڕێگای بدل بن المحبر ،لەشعبة،لەأبان بن تغلب ئەڵێ : دەربارەی حمزەو علي بن ابي طالب و ابي‌جهل  دابەزی. محمد بن كعب القرضي: ئەڵێ دەربارەی حمزەو علي و ابي‌جهل  دابەزی. تابعي اسماعیل السُّدِّيّ :لەڕێگای شعبة دەربارەی فەرمایشتی️ اللّٰه تعالی ﴿أَفَمَن وَعَدْنَٰهُ وَعْدًا حَسَنًا فَهُوَ لَٰقِيهِ﴾ئەڵێ: دەربارەی حمزة بن عبدالمطلب وەئایەتی ﴿كَمَن مَّتَّعْنَٰهُ مَتَٰعَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا﴾ ئەڵێ دەربارەی ابو جهل بن هشام تابعي اسماعیل السدي : ئەڵێ دەربارەی عمار و ولید و المغیرة دابەزی تەفسیری ئایەت : تابعي قتادة بن دعامة :دەربارەی﴿أَفَمَن وَعَدْنَٰهُ وَعْدًا حَسَنًا فَهُوَ لَٰقِيهِ﴾ ئەڵێت: ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ڵێنێكی چاكمان داوه‌تێ و پێی ده‌گات ، ئەمە کەسی ئیمانداره گوێی لەکتێبی پەروەردگار بوو بەڕاستی داناو وباوەڕی هێنا بەبەڵێنەکانی لەچاکەو بەهەشت ﴿كَمَن مَّتَّعْنَٰهُ مَتَٰعَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا﴾ وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ وایه‌ هه‌ر له‌ ژیانی دنیادا كه‌مێك ڕابواردنی پێبببه‌خشین ئەمە کەسی کافرە وەک کەسی ئیماندار نیە . تابعي اسماعیل السدي :دەربارەی ﴿أَفَمَن وَعَدْنَٰهُ وَعْدًا حَسَنًا﴾ ئەڵێت : ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ڵێنێكی چاكمان داوه‌تێ و پێی ده‌گات ،واتا: بەهەشت . «موسوعةتفسیرالمأثور:مـ۱۷/صـ۱٨۰،۱۷۹»
Показати все...
3
ناسخ و منسوخ فەرمایشتی تعالی: ﴿وَلِأُحِلَّ لَكُم بَعۡضَ ٱلَّذِی حُرِّمَ عَلَیۡكُمۡ﴾ [آل عمران: ٥٠] الكرجي القصاب دەڵێ: بەڵگەیە لەسەر ئەوەی لە کتێبە دابەزێنراوەکانی پێش قورئان ناسخ و منسوخ بوونی هەبووە وەک چۆن لە قورئانیش بوونی هەیە. «نكت القرآن : ٢١٣/١» ناسخ: کۆتا حوکمە کە حوکمەکەی پێش خۆی گۆڕیوە (هەڵوەشێنەرەوە). منسوخ: یەکەم حوکمە کە گۆڕاوە (هەڵوەشاوە). #الآثار
Показати все...
7
﴿رَبَّنَآ ءَامَنَّا بِمَآ أَنزَلۡتَ وَٱتَّبَعۡنَا ٱلرَّسُولَ فَٱكۡتُبۡنَا مَعَ ٱلشَّٰهِدِينَ﴾ [آل عِمرَان :٥٣] اتباع تابعین محمد بن جعفر الزبیر اتباع تابعین محمد بن إسحاق لەتەفسیری ئەم ئایەتە ﴿رَبَّنَآ ءَامَنَّا بِمَآ أَنزَلۡتَ وَٱتَّبَعۡنَا ٱلرَّسُولَ فَٱكۡتُبۡنَا مَعَ ٱلشَّٰهِدِينَ﴾ ئەڵێن: ووتەو ئیمانیان بەم شێوەیە بوو. اتباع تابعین مقاتل بن سلیمان لەتەفسیری﴿رَبَّنَآ ءَامَنَّا بِمَآ أَنزَلۡتَ﴾ ،واتا: باوەڕمان بەو ئینجیلە هێنا کەدابەزی بۆسەر عیسی علیە السلام، ﴿وَٱتَّبَعۡنَا ٱلرَّسُولَ﴾ واتا: لەسەر دینی عیسا. هاوەڵی بەڕێز ابن عباس لەڕێگای عکرمة لەتەفسیری ئەم ئایەتە: ﴿فَٱكۡتُبۡنَا مَعَ ٱلشَّٰهِدِينَ﴾ ،ئەفەرموێ: لەگەڵ ️ ﷴ ﷺ و ئوممەتەکەی بماننوسە؛ ئەوان شاهێدن بەوەی پێیان گەیشتووە،وەشاهێدن لەسەرئەوەی پێغەمبەر پەیامەکەی گەیاندووە. هاوەڵی بەڕێز ابن عباس لەڕێگای الکلبي ،لەأبي صالح لەتەفسیری ﴿فَٱكۡتُبۡنَا مَعَ ٱلشَّٰهِدِينَ﴾ ، ئەفەرموێ :لەگەڵ هاوەڵانی️ ﷴ ﷺ . تابعي عطاء لەقەولی ﴿فَٱكۡتُبۡنَا مَعَ ٱلشَّٰهِدِينَ﴾ ئەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەر؛ لەبەرئەوەی هەموو پێغەمبەرێك شاهێدە بەسەر ئوممەتەکەی. اتباع تابعین مقاتل بن سلیمان لەقەولی﴿فَٱكۡتُبۡنَا مَعَ ٱلشَّٰهِدِينَ﴾ : ئەڵێت: بمانگێرە لەگەڵ ڕاستگۆیان ،سەیری سورەتی المائدة بکە[ المائدة:١١١]، ئەوە ووتەی حەوارییەکانە. «موسوعةالتفسیرالمأثور:مجلد٥/صـ٢٣٣-٢٣٤»
Показати все...
2
ثابت ئەڵێ: لەگەڵ ابن الزبیر بووین لە قەڕەباڵغی کوفە چووینە شوێنێکەوە دوو ڕکات نوێژ بکەین، کردیەوە بە: ﴿حمۤ (١) تَنزِیلُ ٱلۡكِتَـٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلۡعَزِیزِ ٱلۡعَلِیمِ (٢) غَافِرِ ٱلذَّنۢبِ وَقَابِلِ ٱلتَّوۡبِ شَدِیدِ ٱلۡعِقَابِ ذِی ٱلطَّوۡلِۖ﴾ [غافر:١-٣]، پیاوێک لە پشتمەوە لەسەر سوارێک بوو که جلی یەمەنی لەبەردابوو پێمی وت: کاتێک وتت غافر الذنب بڵێ ئەی لێخۆش بووی تاوان لە تاوانەکەم خۆش ببە، وە کاتێک وتت قابل التوب بڵێ ئەی قبوڵکەری تەوبە تەوبەکەم لێ قبوڵ بکە، وە کاتێک وتت شدید العقاب بڵێ ئەی ئەوەی سزات توندە سزام مەدە، وە کاتێک وتت ذي الطول بڵێ ئەی خاوەنی بەخشندەیی ڕەحمەتی خۆتم پێ ببەخشە، کاتێک لام کردەوە کەس نەبوو، چوومە دەرەوە و پرسیم: ئایا پیاوێک دای بەلاتاندا کە جلی یەمەنی لەبەرابێت؟ وتیان: کەس بەلاماندا تێنەپەڕیوە، ئەوان نەیانبینیوە ئیللا ئەوە إلیاس ـە. «التوبة لإبن أبي الدنیا:٨٢» #الآثار
Показати все...
9
﴿وَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ فِيٓ أَيَّامٖ مَّعۡدُودَٰتٖۚ فَمَن تَعَجَّلَ فِي يَوۡمَيۡنِ فَلَآ إِثۡمَ عَلَيۡهِ وَمَن تَأَخَّرَ فَلَآ إِثۡمَ عَلَيۡهِۖ لِمَنِ ٱتَّقَىٰۗ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّكُمۡ إِلَيۡهِ تُحۡشَرُونَ ﴾[ البقرة:٢٠٣] هاوەڵی بەڕێز علي بن أبي طالب لەڕێگای زِرِّ بن حُبَیْش ئەفەرموێ: الأیام العمدودات سێ ڕۆژە: یەکەم ڕۆژی قوربان ، ئەو دوو ڕۆژ دوای ئەو ،کەتێیدا قوربانی دەکەن باشترین قوربانیش یەکەم ڕۆژەکەیەتی. هاوەڵی بەڕێز عبد️ اللّٰه بن عباس هاوەڵی بەڕێز عبد️ اللّٰه بن عمر هاوەڵی بەڕێز عبد️ اللّٰه بن الزبیر هاوەڵی بەڕێز أبي موسی تابعي مجاهد بن جَبْر تابعي عطاء بن أبي رباح تابعي الحسن البصري تابعي إبراهیم النَّخَعِي تابعي الضَّحَّاك بن مُزاحِم تابعي أبي مالك تابعي عکرمة مولی ابن عباس تابعي سعید بن جُبَیْر تابعي إسماعیل السُّدِّيّ تابعي محمد ابن شهاب الزهري تابعي قتادة بن دعامة تابعي الربیع بن أنس تابعي عطاء الخراساني تابعي یحیی بن أبي کثیر اتباع تابعین مقاتل بن حیان لەتەفسیری ئەم ئایەتە ئەفەرموون: الأیام المعدودات چوار ڕۆژە: ڕۆژی یەکەمی جەژنی قوربان، وە سێ ڕۆژی دوای جەژنی قوربان[واتە: ١١ و١٢ و١٣ ی ذي الحجة]. هاوەڵی بەڕێز عبد️ اللّٰه بن عباس تابعي إبراهیم النَّخَعِي تابعي مجاهد بن جَبْر لەتەفسیری ئەم ئایەتە ئەفەرموون: أیام المعلومات = أیام العشر والأیام المعدودات =أیام التشریق. أیام المعلومات: دەڕۆژی مانگی ذي الحجةـیە. أیام المعدودات :سێ ڕۆژدوای یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە [واتە: ١١ و١٢ و١٣ ی ذي الحجة]. وەهەریەک لە تابعي الضَّحَّاك بن مُزاحِم تابعي الحسن البصري تابعي عطاء بن أبي رباح تابعي قتادة بن دعامة تابعي محمد بن کعب تابعي إسماعیل السدي تابعي الربیع بن أنس تابعي إسماعیل بن أبي خالد اتباع تابعین مالك بن أنس لەتەفسیری ئەم ئایەتە ئەڵێن أیام المعدودات = أیام التشریق  سێ ڕۆژدوای یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە [واتە: ١١ و١٢ و١٣ ی ذي الحجة]. «موسوعةالتفسیرالمأثور:مجلد٣/ ص٦١٢»
Показати все...
8
تقبل اللە منا ومنکم جەژنتان پیرۆزبێت ۱۰زي الحجة ۱٤٤٥هجري
Показати все...
7
ئەو پێغەمبەرەی چووە ناو بەهەشت و نەهاتە دەرەوە لێی ...؟ ٤٦۷۹۷ ـ داود ـی کوڕی أبي هند ئەگێڕێتەوە لە هەندێ لە هاوەڵەکانییەوە کە فەرموویانە: فریشتەی گیان کێشان هاوڕێ و هاوەڵی پێغەمبەر ئیدریس بووە علیە السّـلام ٫ ڕۆژێکیان پێغەمبەر ئیدریس پێی ووت: ئەی فریشتەی گیان کێشان ، ئەویش فەرمووی: بەڵێ ئەی پێغەمبەری️ اللّٰه ، پێغەمبەر ئیدریس علیە السّـلام فەرمووی گیانم بکێشە با ببینم و بزانم مردن چۆنە..! ،٫ فریشتەی گیان کێشان تەعەجوبی کرد و فەرمووی سُبْحَانَ ‌اللّٰه‌‌‎ ئەی ئیدریس چۆن شتی وا ئەڵێی ، ئەهلی زەوی و ئاسمان لە مردن و گیان کێشان ڕائەکات کەچی تۆ داوای ئەکەیت پیشانت بەم گیان کێشان و مردن چۆنە بەسەر ڕوح و جەستەی خۆتەوە؟! ،٫ پێغەمبەر ئیدریس علیە السّـلام فەرمووی من هەر ئەمەوێ و پێم خۆشە بیبینم ، دواتر زۆر داوای کرد هەتا فریشتەی گیان کێشان فەرمووی: بەڕاستی ئیدریس منیش بەندەیەکم لە ژێر فەرماندام وەک تۆ ، وە ناتوانم سەربەخۆ هیچ شتێ بکەم هەتا ڕەزامەندی️ اللّٰه تعالی ـی لەسەر نەبێت ، فریشتەی گیان کێشان بەرزبوویەوەو ڕۆشتەوە بۆ ئاسمان و بە️ اللّٰه ـی فەرموو: یا ربی عەبدێکت داوام لێ ئەکات ڕوح کێشان و مردنی پیشان بدەم بەسەر خۆیەوە تا بزانێ چۆنە ؟! ،، ️اللّٰه تعالی فەرمووی: بڕۆ ڕوحی بکێشە ، فریشتەی گیان کێشان فەرمووی: ئیدریس ئەوە بزانە کە هەموو مەخلوقات لە گیان کێشان ڕائەکات هێندە سامناکە ، فەرمووی قەینا ئەمەوێ بیبینم کاتێ ڕۆحی کێشراو مرد فریشتەی گیان کێشان مایەوەو نەیتوانی هیچ بکات بۆ گێڕانەوەی ڕوحی بۆ ناو لاشەی ، فەرمووی: یا ربی ئەبینیت ئیدریس کەوتە چ حاڵێکەوە ئەو ئێستە گیانی کێشراوە ،️ اللّٰه تعالی: ڕوحی بۆ گێڕایەوەو فەرمووی با لە ژیان بمێنێتەوە هەرچەندە ئەیەوێ و پێی خۆشە.پاشان پێغەمبەر ئیدریس علیە السّـلام فەرمووی: ملك الموت بمخە بەهەشتەوەو با ناوەوەی ببینم ، ملك الموت فەرمووی: بەڕاستی ئیدریس منیش بەندەیەکم لە ژێر فەرماندام وەک تۆو ناتوانم سەربەخۆ هیچ شتێ بکەم هەتا ڕەزامەندی️ اللّٰه تعالی ـی لەسەر نەبێت ، پێغەمبەر ئیدریس زۆر داوای کرد تا ئەوەی فریشتەی گیان کێشان ووتی یا ربی پێغەمبەرەکەت زۆر داوام لێ ئەکات تا بیخەمە بەهەشتەوەو ناوەوەی ببینێت و منیش پێم ووتووە تەنها عەبدێکم بە بێ وویستی️ اللّٰه توانای هیچ کارێکم نییە ،️ اللّٰه تعالی فەرمووی بڕۆ بیخە بەهەشتەوە جا فریشتەی گیان کێشان ئەفەرمووێ️ اللّٰه تعالی شتانێکی ئەزانی لەسەر ئەم داواکاری و پێداگریەی پێغەمبەر ئیدریس کە من نەمئەزانی و درکم پێی نەئەکرد ، دواتر فریشتەی گیان کێشان لەگەڵی ڕۆشت تا چووە ناو بەهەشتەوەو لە نیعمەتەکانی ناو بەهەشتی ئەڕوانی و ئەیفەرموو: مَاشَاءَ اللّٰه . پاشان فریشتەی گیان کێشان پێی فەرموو: تەواو بوو ئەبێ بڕۆیتە دەرەوە ئیتر ، پێغەمبەر ئیدریس فەرمووی: نەخێر ناڕۆم️ اللّٰه خۆی فەرموویەتی:﴿أَفَمَا نَحْنُ بِمَيِّتِينَ ٭ إِلَّا مَوْتَتَنَا الْأُولَىٰ﴾الصافات بەهەشتیەکان لە ناو خۆیاندا ئەڵێن: ئەرێ ئێمە ئیتر نامرین جگە لە مردنى پێشوومان ٫ وە فەرموویەتی: ﴿وَمَا هُم مِّنْهَا بِمُخْرَجِينَ﴾الحجر هەرگیز ئەهلی بەهەشت ناهێنرێنە دەرەوە لێى دوای ئەوەی خرانە ناویەوە.فریشتەی گیان کێشان فەرمووی یا رب گوێت لێیە ئیدریس چی ئەڵێ! ٫ ️ اللّٰه فەرمووی: عەبدەکەم ڕاست ئەکات و ئەو زاناتر بوو لە تۆ ، تۆ لە بەهەشت وەرە دەرەوەو وازی لێ بهێنە با ئیدریس لە بەهەشت بمێنێتەوە .هەر بۆیە️ اللّٰه تعالی دەربارەی ئەو پێغەمبەرە بەڕێزە فەرموویەتۍ: ﴿وَرَفَعْنَاهُ مَكَانًا عَلِيًّا﴾[مریم :٥۷]، واتە بە پلەو پایەو مەقامێکی زۆر بەرزمان گەیاند ، کە هەندێ لە زانایان ئەفەرموون بەرز کراوەتەوە بۆ ئاسمانی شەشەم و هەنێکیش ئەفەرموون چوارەم ، سەرەڕای بوونی چەندین ڕیوایەتی جیاواز لەسەر چۆنیەتی مردن و شوێنی مردنی. «موسوعةالتفسیرالمأثور:مـ۱٤/صـ۱۳٥»
Показати все...
5
سالِم الخَوّاصُ دەڵێت : قورئانم ئەخوێند بەڵام خۆشی و چێژم لێ نەئەبینی .! ،، بە نەفسی خۆمم ووت: بیخوێنە وەک ئەوەی لە پێغەمبەری️ اللّٰه ﷺ بیستبێتت ، ئەوکات هەنێ خۆشی کەوتە دڵمەوە .. پاشان بە نەفسی خۆمم ووت: بیخوێنە وەک ئەوەی لە جبریل ـت بیستبێ کاتێ بە وەحی هێنای بۆ پێغەمبەری اللە ﷺ ، ئەمجارە زیاتر چێژ و خۆشی قورئان کەوتە دڵمەوە .. دواتر بە نەفسی خۆمم ووت: بیخوێنە وەك ئەوەی گوێت لە️ اللّٰه " جل جلالە " بووبێت و بیستبێتت ڕاستەوخۆ کاتێک قسەی پێ کردووە ، ئینجا هەموو حەلاوەو خۆشیەکی قورئان کەوتە دڵمەوە". «تاريخ دمشق:٧١/‏٤٨» #الآثار
Показати все...
18
سالِم الخَوّاصُ دەڵێت" قورئانم ئەخوێند بەڵام خۆشی و چێژم لێ نەئەبینی .! ،، بە نەفسی خۆمم ووت: بیخوێنە وەک ئەوەی لە پێغەمبەری اللە ﷺ بیستبێتت ، ئەوکات هەنێ خۆشی کەوتە دڵمەوە .. پاشان بە نەفسی خۆمم ووت: بیخوێنە وەک ئەوەی لە جبریل ـت بیستبێ کاتێ بە وەحی هێنای بۆ پێغەمبەری اللە ﷺ ، ئەمجارە زیاتر چێژ و خۆشی قورئان کەوتە دڵمەوە .. دواتر بە نەفسی خۆمم ووت: بیخوێنە وەڪ ئەوەی گوێت لە اللە " جل جلالە " بووبێت و بیستبێتت ڕاستەوخۆ کاتێک قسەی پێ ڪردووە ، ئینجا هەموو حەلاوەو خۆشیەکی قورئان کەوتە دڵمەوە". تاريخ دمشق٧١/‏٤٨»
Показати все...
Оберіть інший тариф

На вашому тарифі доступна аналітика тільки для 5 каналів. Щоб отримати більше — оберіть інший тариф.