uk
Feedback

Не попадись на ботовода! Telemetrio знаходить і позначає такі канали мітками 👉 Хочеш бачити мітку, оформляй підписку 👈

م.هەردی(زانکۆڵاین)

م.هەردی(زانکۆڵاین)

Відкрити в Telegram

Computer Teacher سەرپەرشتیاری ستافێکی بەئەزموون لە هاوکاری کردن و پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆڵاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12

Показати більше
463
Підписники
Немає даних24 години
Немає даних7 днів
Немає даних30 днів
Архів дописів
photo content

ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ١١/١٠/٢٠٢٦ تا ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی ١٥/١٠/٢٠٢٦ خۆتۆماركردن بۆ خوێندكاران دەكرێت. خوێندكاری بەیانی لە كاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی تا ١ی پاش نیوەڕۆ سەردان بكەن خوێندكاری ئێواران لە كاتژمێری ٣ی پاش نیوەڕۆ بۆ ٧ی ئێوارە سەردان بكەن. پێویستە خوێندكارەكە ئامادەبێت.

photo content

photo content
+1

ئاگادارییەک لە پەیمانگە تەکنیکییەکانی سلێمانی-یەوە پەیمانگە تەکنیکییەکانی سلێمانی ؛ (پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی سلێمانی، پەیمانگەی تەکنیکی تەکنەلۆجی سلێمانی، پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی سلێمانی)، ئاگاداری سەرجەم دەرچووانی پۆلی دوانزەی زانستی، وێژەیی، پیشەیی دەکات کە ناویان لە سیستەمی زانکۆلاین نەهاتۆتەوە سەردانی پەیمانگە تەکنیکییەکانی سلێمانی نەکەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی ڕاستەوخۆ. لەبەرئەوەی سەرجەم کورسییەکانی خوێندن لە بەشەکانی هەرسێ پەیمانگاکە، بەپێی سیستەمی زانکۆلاین پڕکراونەتەوە. هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان

photo content

photo content

ئــــاگـــاداری لە ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخانەوە ... بۆ سەرجەم خوێندکارانی وەرگیراو لە پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بە سیستەمی پارالێڵ و ئێواران ، بە پێی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دوای داشکاندنی ڕێژەی 45% لە کرێی خوێندن، خشتەی خوارەوە بڕی کرێی خوێندن لە بەشە جیاوازەکانی پەیمانگاکەمان بۆ هەردوو سیستەمی (پارالێڵ و ئێواران) بۆ ساڵی خوێندنی نوێ دەخاتە ڕوو: خشتەی کرێی خوێندن لە بەشە زانستییەکان بەشی کارگێڕی کار: پارالێڵ: 550,000 دینار ئێواران: 550,000 دینار بەشی ژمێریاری: پارالێڵ: 550,000 دینار ئێواران: 550,000 دینار بەشی زانستی کۆمپیوتەر: پارالێڵ: 825,000 دینار ئێواران: 825,000 دینار بەشی ڕووپێوی: پارالێڵ: 825,000 دینار بەشی تەکنۆلۆجیای ئۆتۆمبیل: پارالێڵ: 825,000 دینار ئێواران: 825,000 دینار بەشی پەرستاری: پارالێڵ: 1,100,000 دینار ئێواران: 962,500 دینار بەشی شیکاری نەخۆشی: پارالێڵ: 1,100,000 دینار ئێواران: 962,500 دینار تێبینی // بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر دەربارەی وردەکاری شێواز و کاتی پارەدان، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن: 07740874338 07725217695 لەگەڵ ڕێزدا، ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان. Darbandikhan Technical Institute SPU

photo content

ئاگاداری زانکۆی کۆیە دەستپێکردنی قۆناغی خۆتۆمارکردنی ئەلیکترۆنی بۆ خوێندکارانی نوێ ڕادەگەیەنێت زانکۆی کۆیە سەرجەم خوێندکارانی تازەوەرگیراو بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) ئاگادار دەکاتەوە کە لە ئێستاوە سیستەمی خۆتۆمارکردنی ئەلیکترۆنی کارایە و دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن. پێویستە خوێندکارانی ئازیز پێش سەردانیکردنیان بۆ کەمپەسی زانکۆ، سەرجەم بەڵگەنامە و دۆکۆمێنتە داواکراوەکان بە شێوەی دیجیتاڵی لە سیستەمەکەدا باربکەن (ئەپڵۆد بکەن). ئەم هەنگاوە لە پێناو کەمکردنەوەی ڕۆتین، خێراکردنی پرۆسەی تۆمارکردن و ڕێزگرتنە لە کاتی خوێندکاران تا لە کاتی ئامادەبوونیاندا لە زانکۆ مامەڵەکانیان لە کورتترین ماوەدا ڕایی بکرێت. داوا لە خوێندکاران دەکەین زانیارییەکان بە وردی پڕبکەنەوە و بەڵگەنامەکان بە ڕوونی باربکەن تا دوور بن لە هەر کێشەیەکی تەکنیکی. لینکی خۆتۆمارکردنی ئەلیکترۆنی: https://mms.koyauniversity.org/student/login لینکی ڤیدیۆی فێرکاری (ئامادەکراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی دڵنیایی جۆری): https://youtu.be/4xqrAedC1io?si=mtC62-Q5yuz16CpT گرووپی پاڵپشتی خوێندکاران: https://t.me/KoU2027Students ——- تنويه هام جامعة كوية تعلن إطلاق مرحلة التسجيل الإلكتروني للطلبة المقبولين الجدد تعلن جامعة كوية لكافة الطلبة المقبولين الجدد للعام الدراسي (٢٠٢٦-٢٠٢٧) عن بدء مرحلة التسجيل عبر النظام الإلكتروني الذاتي (Online Registration). يُرجى من الطلبة الكرام، وقبل مراجعة الحرم الجامعي، رفع كافة الوثائق والمستمسكات المطلوبة إلكترونياً عبر المنظومة. وتأتي هذه الإجراءات لتبسيط المعاملات وتفادي الروتين الإداري وتوفير الوقت، لضمان استكمال إجراءات القبول بانسيابية تامة فور حضورهم للجامعة. كما نهيب بالطلبة الأعزاء تحري الدقة في ملء البيانات ورفع الوثائق بجودة واضحة لضمان عدم حدوث أي معوقات تقنية. رابط التسجيل الإلكتروني: https://mms.koyauniversity.org/student/login رابط الفيديو التوضيحي (إعداد مديرية ضمان الجودة): https://youtu.be/4xqrAedC1io?si=mtC62-Q5yuz16CpT | | | #زانکۆی_کۆیە #خۆتۆمارکردن #خوێندکارانی_نوێ #بەدیجیتاڵکردن #تۆماری_گشتی #ساڵی_نوێی_خوێندن #کۆیە #KoyaUniversity #OnlineRegistration #Freshmen #DigitalCampus #HigherEducation #koya

photo content

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى هەرێمى کوردستان (حکومى - تایبەت) بڵاودەکاتەوە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى هەرێمى کوردستان (حکومى - تایبەت) کە لەلایەن وەزارەتەوە سەرپەرشتى دەکرێن بڵاودەکاتەوە، کە بریتین لەمانەى خوارەوە: زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان: زانکۆى سەڵاحەددین-هەولێر زانکۆى سلێمانی زانکۆى دهۆک زانکۆى کۆیە زانکۆى هەولێری پزیشکی زانکۆى سۆران زانکۆى ڕاپەرین زانکۆى زاخۆ زانکۆى هەڵەبجە زانکۆ گەرمیان زانکۆى چەرمو زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر زانکۆى پۆلیتەکنیکی سلێمانی زانکۆى پۆلیتەکنیکی دهۆک زانكۆى پۆلیتەکنیکى گەرمیان زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتى ستراتیژى و توێژینەوەى زانستى ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان زانکۆى کوردستان - هەولێر زانکۆى ئەمریکى لە کوردستان زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان: زانکۆى تیشکى نێودەوڵەتى-هەولێر زانکۆى کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا زانکۆى ئەمریکى لە عێراق - سلێمانى زانکۆى جیهان - هەولێر زانکۆى جیهان - سلێمانى زانکۆى جیهان - دهۆک زانکۆى گەشەپیدانى مرۆیی زانکۆى قەیوانى نێودەوڵەتى زانکۆى تیشک - سلێمانى زانکۆى لوبنانى فەڕەنسى زانکۆى نۆڵج زانکۆى نەورۆز زانکۆى کاسۆلیک لە هەولێر زانکۆى ئەربیلى نێودەوڵەتى زانکۆى بەیان کۆلێژەى قەڵاى زانکۆىی کۆلێژە گۆیژەى زانکۆیى بۆ بینینى لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى هەرێمى کوردستان (حکومى - تایبەت) کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن: https://gov.krd/mohe/publications/%D8%B2%D8%A7%D9%86%DA%A9%DB%86-%D9%88-%D8%AF%D8%A7%D9%85%DB%95%D8%B2%D8%B1%D8%A7%D9%88%DB%95-%D8%A6%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AF%DB%8C%D9%85%DB%8C%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86/

photo content

photo content

زانکۆی سەلاحەدین دابەشکردنی فۆڕمی ڕاستەوخۆ بۆ ئەم بەشانەی خوارەوە ڕادەگەیەنێت دەرچووانی پۆلی ١٢ دەتوانن لە بەیانی رۆژی چوارشەممە تا ڕێککەوتی ١٥ـی ١٠ـی و٢٠٢٦ سەردانی تۆماری ئەم. کۆلێژانە بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی ڕاستەوخۆ کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان - نمرەی قوتابی لە پۆلی ١٢ لە ٦٠ کەمتر نەبێت بەرهەمهێنان و دروستی ئاژەڵ زانست و تەکنەلۆجیای خۆراک پاراستنی ڕووەک بەروبوومی کێڵگەیی و ڕووەکە پزیشکییەکان بەڕێوەبردنی خاك و ئاو دارستان ڕەزگەری و ئەندازەی پارکەکان تەندروستی و بەرهەمهێنانی ماسی گەشتوکاڵ کۆلیژی زمان بەشی فارسی - بە مەرجێک کۆنمرەی قوتابی لە ٥٥ کەمتر نەبێت. کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان نمرەی قوتابی لە ٥٥ کەمتر نەبێت. به‌شى خوێندنى ئيسلامى به‌شى په‌روه‌رده‌ى ئايينى به‌شى گوتار و ڕاگه‌ياندنى ئايينى کۆلێژی ئاداب - نمرەی قوتابی لە ٥٥ کەمتر نەبێت. بەشی شوێنەوار بەشی فەلسەفە

كۆلێجی تەكنیكیی كارگێڕیی ڕزگاری دابەشكردنی فۆرمی ڕاستەوخۆ بۆ وەرگرتن لە بەشەكانی تەكنیكیی ژمێریاریی و تەكنیكیی میدیا ڕادەگەیە
كۆلێجی تەكنیكیی كارگێڕیی ڕزگاری دابەشكردنی فۆرمی ڕاستەوخۆ بۆ وەرگرتن لە بەشەكانی تەكنیكیی ژمێریاریی و تەكنیكیی میدیا ڕادەگەیەنێت دەرچووانی (12)ـی ئامادەیی، كە فۆرمی زانکۆلاینیان پڕنەكردووەتەوە لەگەڵ دەرچووانی پۆلی (12)ـی ساڵانی ڕابردوو دەتوانن داواکاریی پێشکەش بکەن. • زانیارییەكان بۆ تۆماركردن: - ناوی چواری خوێندكار - وشەی بەكارهێنەر (كۆدی ئەزموونی) - كۆلێج/ پەیمانگە - بەش - خوێندنی بەیانیان/ ئێواران • بۆ پڕکردنەوەی فۆرم: دەتوانن سەردانی بەشی تۆمار لە كۆلێجی تەكنیكیی كارگێڕیی بکەن.

هەڵێکی زێڕین بۆ دەرچوانی 12ی ئامادەیی بەشی فیزیا ........ فۆرمی ڕاستەوخۆ بەشی پەروەردەی فیزیا ........ فۆرمی ڕاستەوخۆ فۆرمی ڕ
هەڵێکی زێڕین بۆ دەرچوانی 12ی ئامادەیی بەشی فیزیا ........ فۆرمی ڕاستەوخۆ بەشی پەروەردەی فیزیا ........ فۆرمی ڕاستەوخۆ فۆرمی ڕاستەخۆ لای خۆتان دابەزێنە و پڕبکەنەوە و لە پەروەردە مۆری بکەن و بیهێننەوە بۆ کۆلێژی زانست ... زانکۆی هەڵەبجە ئەمە هەلێکی زێڕینە بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی چونکە بە کەمترین نمرە خوێندکار دەتوانێت فۆرم پڕبکاتەوە ....

photo content

🔹سێ کۆلێجەکەی خانەقین دەکرێنە زانکۆیەکی سەربەخۆ بەناوی (زانکۆی خانەقین) 🔹پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ڕاستەوخۆ دان بە زانکۆی گەرمیاندا دەنێرێت. 🔹 کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، پاش کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم هات، کە ١٥ی تەمموزی ئەمساڵ لە سەردانی بۆ کەلار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، بەڵێنیدا لەماوەیەکی نزیکدا شاندێکی باڵا بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی دانپێندانانی زانکۆکە بنێرێتە بەغدا