cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

زانست کوردی

7ی ڕەزبەر ۲۷۲۳ کوردی 7مهر خورشیدی1402 29  September 2023 https://t.me/boost/Kurdish_Zanist

Більше
Рекламні дописи
2 079
Підписники
-1224 години
-587 днів
-5130 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

01:01
Відео недоступнеДивитись в Telegram
🕋جەژنتان پیرۆز💐💐 ◽️لَبَّیک، اَللّهُمَ لَبَّیک ◽️لَبَّیک لا شریکَ لَکَ لَبَّیک ◽️اِنَّ الحَمدَ و النَعمةَ ◽️لَکَ و المُلک ◽️لا شریکَ لَکَ لَبَّیک جەژنی قوربان لە ئێوە ھاوڕێیانی ئازێز پیرۆز بیت🌹🌹🌹 @Kurdish_Zanist
Показати все...
4.35 MB
5👍 3
t.me/BlumCryptoBot/app?startapp=ref_XdWrSRCnnt Join me on Blum and let's earn together! Use my invite link to join the fun. 🌟
Показати все...
Blum

Trade, connect, grow and… farm Blum Points! Made by @blumcrypto team 🌸

فاشیسمی نوێ لە ئەوروپادا.. ئەکرەم سەعید هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا لەم ڕۆژانەدا: لە ٦-٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بەڕێوە دەچێت، کە ئەنجامەکەی وا چاوەڕوان دەکرێ ئەحزابی ڕاستڕەوی توندڕەو زۆربەی دەنگەکان بەدەست دەهێنن. لە ڕاستیدا پێش ئەم هەڵبژاردنەش، چەند ساڵێکە ئەحزابی ڕاستڕەوی توندڕەو جەماوەریان لە زیادبووندایە. مارکس و ئه‌نگلس له‌ مانیفێستی کۆمۆنیسمدا نوسیبوویان:(با چینە ده‌ست ڕۆشتوە‌کان له‌ ترسی شۆڕشی کۆمۆنیزمی سه‌رتاپایان بێتە له‌رزین)، به‌ڵام له‌ جیهانی ئه‌مڕۆی سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داری دڕنده‌دا، وێنه‌که‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ بۆته‌وه‌، چونکه له ترسی شێتۆکه‌ی و دڕنده‌یی چینی برجوازی و دارو ده‌سته‌که‌ی، له‌ سوپاکه‌ی و ئه‌و گشت بزووتنه‌وه‌و ڕێکخراوه‌ مرۆڤ کوژانه‌ی له‌ نموونه‌ی داعش و ڕاسیزمی نوێ،، هتد، زۆربەی مرۆڤایه‌تی سه‌رتاپایان هاتۆته‌ له‌رزین و له‌ ترس و تۆقاندا ده‌ژین. ئێستاکە ئەو تارماییەی بەسەر سەری ئەوروپادا دەسووڕێتەوە، تارمایی کۆمۆنیستی نییە، بەڵکە تارمایی فاشیسمی نوێیە. ئەمڕۆکە زیاتر لە سەدەیەک، دوای سەرهەڵدانی قەیرانی گەورەی ساڵانی ١٩١٤-١٩٤٥، کە ئەنجامەکەی: فاشیسم لە ئیتالیا، ناسیسم لە ئەڵەمانیا، دەوڵەتی ئیستبدادی لە روسیا و جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانی بوو؛ ئێمە شاهیدی گەڕانەوەی لە ناکاوی شەڕ و فاشیزمین لە بەشێکی زۆری جیهاندا. بەڕای مارکسیسمەکان فاشیزم لە بنەڕەتدا پەیوەستی بە سەرمایەداریەوە هەیە. بۆ نموونە “ڕێنتۆن” دەڵێ:(فاشیزم تایبەتمەندییەکی دووبارەبووەوەی سەرمایەداریی مۆدێرنە)، و “نیوکلیوس” نووسیبووی:(فاشیزم پێش هەموو شتێک ئایدۆلۆژیایەکە کە پیشەسازی مۆدێرن دروستی کردووە). هەروەها “ڕۆبن” لەسەر نازییەکانی ئەڵەمان ڕای وایە کە:(فاشیسم بە پشتیوانی دارایی سەرمایەداری مۆنۆپۆلی مۆدێرن چەکدار کرا، و دیکتاتۆرییەکەی خۆی لە ڕێگەی نوێترین تەکنیکی پڕوپاگەندە بۆ کۆکردنەوەی جەماوەر، وە بە سەرکوت سەپاندی بەسەر کۆمەڵگەدا، و شەڕەکانی بە تێکەڵەیەکی ترسناک لە وردبینی سەربازی و بوێری سیاسی بەڕێوە دەبرد. فاشیزمی ئەڵمانی بۆ گەیشتن بە دەسەڵات هێماکانی هۆزە ئارییە کۆنەکانی زیندووکردەوە ،، ئەستۆڕەی بتپەرستی “خوێن و خاک”ی بڵاودەکردەوە. لە سەرەتاوە تا کۆتایی دژە شۆڕشی سەرمایەی دارایی ئەڵمانی، خۆی بە جلوبەرگی سەردەمی تاریکەوە ڕازاندەوە.) – ۱/ فاشیزم لە ئەڵمانیا – ڕۆبن بلیک/١٩٧٥- بەشی یەکەم. دیاردەی بە جەماوەربوونی (ڕاستڕەوی توندڕەو یان ڕاسیسم و فاشیسمی نوێ) چەند پرسیارێک دەخاتە بەردەممان: جیاوازی بنکەی جەماوەری و ئەستۆرەکانی فاشیسمی پێشوو لەتەک فاشیسمی نوێ لە چیدایە؟!. ئایا جارێکی دی نازیسم و فاشیسم دەتوانن ڕۆڵی گەورە بگێڕن، و لە تەواوی وڵاتانی سەرمایەداری ڕۆژئاوادا بێنە سەر حوکم؟ کە دیارە ئەمەش بە کۆمەکی باڵێکی بۆرژوازەکان مەیسەر دەبێ، کە لەسەر حیسابی لیبراڵ و چەپی بۆرژوازەکان، ڕاستڕەوی تووندڕەو دەنگ دەهێنێ و بەرزدەبێتەوە بۆ لوتکەی دەسەڵات: واتە هەمان سیناریۆی ساتەوەختی قەیرانی پێش جەنگی جیهانی دووەم، گەرچی کەمێ ئەمڕۆکە دیکۆری شانۆی سیاسی جیهان گۆڕاوە. ئایا دەسەڵاتی فاشیسمی نوێ کارەساتی کۆکوژی هاوشێوەی هۆلاکۆست، بەڵام ئەمجارە بە “کۆکوژی چەپ و موسڵمانەکان و کەمایەتییەکان” دووبارە دەکاتەوە؟!. بنکەی جەماوەری فاشیسمی نوێ لێرەدا بەکورتی باسی سێ لە مارکسییەکان دەکەین کە شرۆڤەیان بۆ بنکەی جەماوەری فاشیسم کردووە: ۱/ “ئەنتۆنیۆ گرامشی” لە ساڵی ١٩٢۱، پێنج ساڵ پێش دەستگیرکردنی لەسەر دەستی هێزەکانی مۆسۆلینی، دەنووسێت:(چینی “وردە بۆرژوازی” کە لە هەموو وڵاتانی سەرمایەداریدا هەن، ئەم چینە بنکەی جەماوەری فاشیزمە). واتە بەڕای گرامشی بنکەی پشتیوانی فاشیستەکان لەو کاتانەدا چینی وردە بۆرژوازی بوو، نەک چینی کرێکاران. ۲/ “کلارا زێتکین” لە وتارێکدا ساڵی ١٩٢٣، کە بۆ کۆمینترن پێشکەشی کرد، ڕای وایە کە (هەڵگرانی فاشیزم کاستێکی بچووک نین، بەڵکو کۆمەڵایەتی فراوانن). واتە بەڕای زێتکین بنکەی جەماوەری فاشیزم تەنها چینی وردە بۆرژوازی نییە، بەڵکە تەنانەت چینی کرێکارانیشە. وە دەیگووت:(تەنها کاتێک تێبگەین کە فاشیزم کاریگەرییەکی وروژێنەر و زاڵی بەسەر جەماوەری بەرفراوانی دانیشتوواندا هەیە، ئەوکات دەتوانین بەرەنگاریی ببینەوە.) – کلارا زێتکین (خەبات دژی فاشیزم )- ئەم ڕاپۆرتەی خوارەوە لە ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٢٣ دراوە بە پلینۆمی سێیەمی دەستەی بەڕێوەبەری ئینتەرناسیۆنالی کۆمۆنیست./ ۲. ۳/ ترۆتسکی پشتیوانی جەماوەری بۆ فاشیزم لە (وردە بۆرژوازی و چینی ناوەڕاستی نوێ؛ پیشەوان و دوکاندارە بچووکەکانی شارەکان، بەرپرسە بچووکەکان، کارمەندان، کارمەندانی تەکنیکی، ڕۆشنبیران، جووتیارە هەژارەکان) پێک دێت.
Показати все...
👍 1
هۆکاری ڕاسته‌قینه‌ی که‌مبوونی کاری ئاسایی له‌ ئه‌وروپادا په‌ناهه‌نده‌کان نین، به‌ڵکه‌ گه‌شه‌ی ته‌کنه‌لۆجیا و گواستنه‌وه‌ی کارگه‌کانه‌ بۆ وڵاتانێ که‌ ئاستی کرێ و باج تێیدا نزمه‌ و بازاڕی گه‌وره‌یان هه‌یه‌. به‌هۆی نزمی هۆشیاری سۆسیالیستی له‌ نێو ڕیزه‌کانی کرێکاراندا ڕق و کینه‌ و دووبه‌ره‌کی ده‌که‌وێته‌ نێوان چینی کرێکاران، و هه‌ر به‌شێک له‌ چینی کرێکاران ده‌چێته‌ ژێر هه‌ژموونی ئایدۆلۆژیای بۆرژوازیێک؛ یان ئایدۆلۆژیای ڕه‌گه‌زپه‌رستی و ئاینی مه‌سیحی سیاسی یان ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسی، و به‌مه‌ ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی له‌سه‌ر خۆیان زیاتر ده‌که‌ن. لەم ساتەی کە ئەوروپا لە قەیران و پشێویدا دەژی، و خۆی ئامادە دەکات بۆ جەنگ لەتەک ڕوسیا، ئیدی هێزی پۆلیس و ئاسایشی ئاسایی، و ئەحزابی لیبڕال و چەپی بۆرژوازی لەتەک پەرلەمانێکی بێ ئیعتبار، ناتوانن کۆمەڵگە لە دۆخێکی سەقامگیردا ڕابگرن و ئامادە بە جەنگی کەن، بۆیە نوخبەی جەنگی دەسەڵاتی بۆرژوازی ستافی حوکمڕانی دەگۆڕێ، ئیدی نۆرەی ڕژێمی فاشیستییە بێتە سەر شانۆ، و ڕۆڵی خۆی بگێڕێ. “کریستۆف ڤاندرایەر” لە پارتی یەکسانی سۆسیالیستیی لە ئەڵمانیا دەڵێ:- (چۆن ئەتوانرێت شکست بە پارتی ڕاستڕەویی توندڕەوی (AfD) بهێنرێت؟ دوابەدوای ئاشکراکردنەکانی کۆبوونەوەیەکی نهێنی نێوان بەرپرسانی پارتی [ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا(AfD)] و نوێنەرانی بازرگانییەکان سەبارەت بە پلاندانانیان بۆ دەرکردنی بەکۆمەڵی ئەو خەڵکانەی کە پێشینەی کۆچبەرییان هەیە، سەدان هەزار کەس لە سەرانسەری ئەڵمانیا دژی سیاسەتە ڕاستڕەو و نامرۆڤەکانی پارتی ئەڵتەرناتیڤ ڕژانە نێو شەقامەکان و خۆپیشاندانیان سازکرد. (پارتی یەکسانی سۆسیالیستیی) پێشوازی لەم ناڕەزایەتی گردبوونەوانە ئەکات. بەڵام نابێت هەر تەنها دژ بە ئەڵتەرناتیڤ (AfD) بێت، بەڵکو ئەبێت بەرامبەر سەرجەم ئەو حکومەتە بێت کە بەرنامەی فاشیستەکان لەخۆئەگرێ و ڕێگایان بۆ خۆش ئەکات. کۆبوونەوە نهێنییەکە نیشانی دا کە پلانەکانی دیکتاتۆرییەت و دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵ تا چەند چوونەتەپێش. (AfD) پارتێکی فاشیستە کە درێغی لە جێبەجێکردنی ئەم پلانانە ناکات. پەیوەندییەکی نزیکی بە تۆڕە تیرۆریستییە ڕاستڕەوە بێشومارەکانی ناو دەزگاکانی پۆلیس و سوپا و خزمەتگوزارییە نهێنییەکانەوە هەیە، کە خۆیان بۆ “ڕۆژی X” ئامادە ئەکەن کە ئەیانەوێت نەیارانی سیاسی و کۆچبەران کۆبکەنەوە و بیانکوژن. بەڵام مەترسییەکە تەنها لە (AfD)ەوە نایەت. لە هەموو جیهاندا پارتە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان گەشە ئەکەن و حکومەتەکان پەنا بۆ شێوازە دڕندەییەکانی سەرکوتکردنی سیاسی ئەبەن و تادێت بڕەوی پێ ئەدەن. . حکومەتە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان، وەک حکومەتەکانی مێلۆنی لە ئیتاڵیا یان میلای لە ئەرجەنتین، جیاوازییەکی زۆریان لەگەڵ حکومەتە “دیموکرات”ەکانی وەک جۆ بایدن یان ئۆلاف شۆڵزدا نییە هەموویان هەنگاوی دڕندانە دژی پەنابەران ئەگرنەبەر و خۆیان بۆ شەڕی بەرفراوان چەکدار ئەکەن، سەرکوت و پێشێلکردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین بڕەو پێ ئەدەن.
سەرچاوە: How can the far-right Alternative for Germany be beaten? – 19 January 2024 – Christoph Vandreier سەرچاوەکان: ۱ / Fascism in Germany. Robin Blick 1975 – Chapter I: The Roots of German Reaction ۲/ Clara Zetkin – The Struggle Against Fascism / The following report was given June 20, 1923, to the Third Plenum of the Executive Committee of the Communist International. ۳/ هه‌وڵدان بۆ جێگاوشوێنی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕاسیسم ده‌بزووێنێ – پێته‌ر لارشۆن / Statusjakten driver fram rasismen Petter Larsson läser en avhandling, som slår hål på myten om den toleranta medelklassen – Aftonbladet /Publicerad 2020-07-28 ٤/ بەشێک لە کتێبی ژیاننامەی “دیدیە ئێریبۆن – گەڕانەوە بۆ ڕیمس”، کە لەنێو شتەکانی تردا باس لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی پۆپۆلیزمی ڕاستڕەو دەکات لەنێو دەنگدەرانی چینی کرێکار لە فەرەنسا. هەروەها وتاری (لە چینایەتییەوە بۆ ڕەگەز) لە سایتی (فلاممان ١٢ی تەمموزی ٢٠١٨). بەڵگەکان ئاشکرای دەکەن کە پۆپۆلیزمی ڕاستڕەو لە ئەوروپا و ئەمریکادا پشتیوانییەکی بەرچاوییان لەنێو کرێکاراندا بەدەستهێناوە.
Показати все...
👍 1
وەک “دانیال گێرین” کە سۆسیالیستێکی شۆڕشگێڕی فەرەنسییە، و لەژێر کاریگەریی ترۆتسکیدا بووە، دەڵێ “وردە بورژوازی “ناخوازن بۆرژوازی گەورە وەک چینێک لەناوببەن”، بەڵکو ” ئەوان حەزدەکەن خۆیان ببنە بۆرژوازی گەورە”. بەڵام وردە بورژوازی بێ توانا بوو لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی سەربەخۆ، هەرچەندە فاشیزم “لەسەر پشتی وردە بورژوازی سەرکەوت بۆ دەسەڵات”. بەڕای من هاوڕێیان (گرامشی، زێتکین، ترۆتسکی) بۆ ئەو کاتەی خۆیان، خاڵی دروستیان نووسیووە، بەڵام بۆ سەردەمی سەرمایەداری ئێمە زۆرتر ڕۆشن بۆتەوە کە جگە لە چینی وردە بۆرژوای، لەمڕۆکەدا چینی کرێکاران بنکەێکی جەماوەری فاشیسمی نوێن. ئەمەش لەلاێک ئاکامی گەشەی ئابووری سەرمایەدارییە لە نێو کۆمەڵگەی زۆرێک لە وڵاتانی سەرمایەداری ڕۆژئاوادا، کە لەچاو ساڵانی۱۹۰۰- ۱۹٤۰ ڕێژەی (جوتیاران و خاوەن پیشەییەکان) کەم بۆتەوە. چینه‌کان و ڕاسیسم له‌ سوید پێته‌ر لارشۆن بڕوای وایه‌:{کرێکاران له‌وه‌ ترسیان هه‌یه‌ که‌ په‌ناهه‌نده‌کان هه‌ڕه‌شه‌ دروست که‌ن له‌سه‌ر جێگاوشوێنی کۆمه‌ڵایه‌تیان؛ واته‌ جێگایان بگرنه‌وه‌ له‌ کارداو بێکاریان که‌ن. به‌ڵام چینی مامناوه‌ند که‌ جێگاوشوێنی کۆمه‌ڵایه‌تی بڵندیان هه‌یه‌، هیچ ترسێکیان نییه‌ له‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌.}. له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ ناوه‌ڕۆکی نامه‌ی دکتۆراکه‌ی “میکایل سڤێنسۆن”ه‌، که‌ له‌ژێر ناونیشانی (چۆن چینایه‌تی جیاوازی دروست ده‌کات) نووسیبووی. لارشۆنیش له‌ ئه‌نجامی لێکۆلینه‌وه‌ێک له‌ته‌ک چه‌نده‌ها کرێکاران و چینی مامناوه‌ند گه‌یشتۆته‌ ئه‌م ئه‌نجامگیریه‌. هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێک کاری کردبێ، یان ژیابێ له‌ سوید یان هه‌ر ووڵاتێکی دی ئه‌وروپا، ئه‌نجامگیریه‌که‌ی لارشۆنی به‌لاوه‌ دروسته‌. هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر جێگای کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌رج نییه‌ به‌ ته‌نها هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاستی کرێ بگرێته‌وه‌، چونکه‌ له‌ هه‌ندێ ووڵاتانی سه‌رمایه‌داری ڕۆژئاوادا بڕی کرێ بۆ کاره‌کان به‌ یاسا و کۆنتراکتی سه‌ندێکا دیاریکراوه‌، بۆیه‌ جیاوازی ڕه‌نگی پێستی مرۆڤه‌کان و که‌لتور ڕۆڵی نییه‌ لێره‌دا. هەروەها بەڕای “لارشۆن” چینی مامناوه‌ند(دادوەرەکان، دکتۆرەکان، پارێزه‌ره‌کان، ئه‌فسه‌ری سوپاو ده‌زگا ئه‌منیه‌کان، هونه‌رمه‌نده‌کان، شاره‌زایانی بواری ته‌کنه‌لۆجی) ترسیان لەوە نییه‌ به‌هۆی په‌ناهه‌نده‌کانه‌وه کاره‌کانیان له‌ ده‌ستبدەن، و جێکاو شوێنی کۆمه‌ڵایه‌تیان‌ بێتەخوارەوە. بەڕای من ئه‌م تۆلێرانسی چینی مامناوه‌نده‌ که‌ هێشتا په‌ناهه‌نده‌کان هه‌ڕه‌شه‌ نین له‌سه‌ر جێگاوشوێنی کۆمه‌ڵایه‌تیان به‌هۆی بڵندی مه‌قامی کاره‌کانیان‌، له‌ته‌ک هاتنه‌ناوه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی په‌ناهه‌نده‌کان که‌ له‌و ووڵاتانه‌ له دایک بوون و گه‌وره‌ بوون بۆ نێو باڕازی کار، و به‌ هۆی گه‌شه‌ی ته‌کنه‌لۆجیاوه‌، ئه‌م بێ خه‌می و تۆلێرانسه‌ی چینی مامناوه‌ند هه‌روا وه‌ک خۆی نامێنێ. ئه‌ما کرێکارانی جۆری پیشه‌ی ئاسایی ئه‌و ترسه‌یان هه‌ر ئێستا هه‌یه‌. لێره‌وه‌ ئه‌م دڵه‌ڕاوکێیه‌ ئابوورییه‌، مه‌یلی به‌شی خواره‌وه‌ی چینی کرێکارانی ووڵاتانی دایک زیاتر به‌ره‌و ڕاسیسم پاڵ پێوه‌ ده‌نێ. بۆ نموونە: لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی (۲۰۱۹)، ڕێژەی٦۰% دەنگەکان کە ترەمپ بەدەستی هێناوە، لە نێو چینی کرێکاری ئەمەریکییەوە هاتووە.- (سەنتەری توێژینەوەی – ساڵی ۲۰۱۹). بێگومان هۆکاری زیادبوونی مه‌یلی به‌شی خواره‌وه‌ی چینی کرێکارانی وڵاتانی دایک به‌ره‌و ڕاسیسم ته‌نها هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی نییه‌، به‌ڵکه‌ هۆکاری فکری ڕۆڵی گه‌وره‌ ده‌بینێ له‌م نێوه‌دا. بڵاوبوونه‌وه‌ی فکری ڕاسیسم، فکری (ترس له‌ بێگانه‌ – الإكزينوفوبيا Xenophobia / ترس له‌ ئیسلام – Islamophobia) له‌ وڵاتانی سه‌رمایه‌داری ڕۆژئاوادا، ڕۆڵی گه‌وره‌یان بینیوه‌ له‌ زیادکردنی جه‌ماوه‌ری ڕاسیسمه‌کان. زیادبوونی مه‌یلی چینی کرێکاران به‌ره‌و ڕاسیسم هۆکاری ئابووری خۆی هه‌یه‌ که‌ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری سه‌رچاوه‌یه‌تی، به‌ڵام ئیدۆلۆژیسته‌ بۆرژوازه‌کان هۆکاری جیاوازی ڕه‌گه‌زو که‌لتوری بۆ داده‌تاشن تا سه‌رچاوه‌ی سه‌رمایه‌داری په‌رده‌پۆش که‌ن. واته‌ کرێکارانی وڵاتی دایک ڕقیان له‌ کرێکارانی په‌ناهه‌نده‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌ ترسی له‌ ده‌ستدانی کاره‌کانیان. وه‌ک له‌ ئێران به‌ چاوێکی نزم سه‌یری کرێکارانی ئه‌فغانی ده‌کرێ، و له‌ تورکیا ڕاسیستانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌ته‌ک کرێکارانی سوریا ده‌کرێ، کرێکارانی پۆلۆنی و سربی بێزراون له‌ به‌رچاوی کرێکارانی ئه‌وروپیدا، گه‌رچی له‌ نێوان ئه‌و خه‌ڵکه‌دا جیاوازی ئاینی و ڕه‌نگی پێست نییه‌. به‌ڵام نووسه‌رانی بۆرژوازی تێزی ململانێی که‌لتور یان ململانێی شارستانی ده‌هێنه‌ نێوان که‌ له‌ ڕاستیدا هیچ بایه‌خێکی ڕاسته‌قینه‌ی نییه‌و گه‌مه‌ێکی سیاسییه‌ بزووتنه‌وه‌ فاشیه‌کانی بۆرژوازی ده‌یکه‌ن بۆ فریودانی خه‌ڵکی.
Показати все...
👍 1
#فەلسەفە
ژان ژاک ڕۆسۆ (بەئینگلیزی و فەڕەنسی: Jean-Jacques Rousseau، ٢٨ی حوزەیرانی ١٧١٢ لە دایک بووە - ٢ی تەمموز ١٧٧٨ کۆچی دوایی کردووە) فەیلەسووف و نووسەر و داڕێژەری رۆمانتیسیزمی  دەربڕینی فەڕەنسیی خەڵکی ژنێڤ بووە و لەوێ لەدایک بووە. فەلسەفە سیاسییەکەی کاری کردە سەر شۆڕشی فەڕەنسی، سیاسەتی هاوچەرخ، کۆمەڵناسی، هەروەها بیری پەروەردەیی. باوكی‌ ( ئیزاك رۆسۆ ) سە‌عاتچیە‌كی‌ ناسراو بووە‌، دایكیشی‌ (سوزان بێرنارد) ماوە‌یە‌ك دوای‌ لە‌ دایك بوونی‌ رۆسۆ دە‌مرێت، باوكی‌ لایە‌نگرێكی‌ بە‌بروای‌ دە‌سە‌ڵاتی‌ كۆماری‌ بوو دە‌یویست كورە‌كە‌یشی‌ بە‌و شێوە‌یە‌ پە‌روە‌ردە‌ بكات . رۆسۆ لە‌تە‌مە‌نی‌ پێنج ساڵیە‌وە‌ دە‌ستیكردوە‌ بە‌ كتێب خوێندنە‌وە‌و تاكۆتایی‌ ژیانی‌، (پلوتارك) خۆشە‌ویسترین نوسە‌ر بووە‌ لە‌لای، پاش بە‌سە‌ربدنی‌ چە‌ندین ساڵ‌ لە‌تە‌مە‌نی‌ تاراوگە‌و گەڕان بە‌ شارە‌كاندا ، رۆسۆ خە‌ریكی‌ توێژینە‌وە‌ی‌ توانستە‌كانی‌ خۆی‌ دە‌بێت، سە‌رە‌تا بە‌ فە‌لسە‌فە‌ دە‌ست پێدە‌كات، فە‌یلە‌سووفە‌كانی‌ وە‌ك (جۆن لۆك و مالێبرانژ و دیکارت و لایبنیتس و ڤۆڵتێر) دە‌خوێنێتە‌وە‌، ژیانی‌ ئە‌م ساڵانە‌ی‌ رۆسۆ پڕە‌ لە‌گە‌ڕان بە‌ نێو ئیتالیا و فە‌ڕە‌نسا و سویسرادا. رۆسۆ فە‌یلە‌سوفە‌كان بە‌ بە‌شێكی‌ ئە‌و جیهانە‌ دادە‌نێ‌، كە‌ رە‌خنە‌ی‌ لێدە‌گرن، بۆیە‌ ھەموویان گوناهباردە‌كات، بە‌وە‌ی‌ كە‌ فە‌یلە‌سووفە‌كان گرنگی‌ بە‌ نەهێشتنە‌وە‌ی‌ دامە‌زراوە‌كانی‌ چە‌وساندنە‌وە‌ دە‌دە‌ن و كاریان بۆ دە‌كە‌ن، ژیانی‌ رۆسۆ دوای‌ بڵاوبوونە‌وە‌ی‌ "دیكسۆرزی‌ زانست و ھونە‌ر" بە‌تە‌واوە‌تی‌ دە‌گۆڕێت كە‌ دە‌توانرێت لە‌نێو "دیكسۆرزی‌ زانست و ھونە‌ر" دا چە‌ند بیرورایە‌كی‌ رۆسۆ وە‌ك (مرۆڤایە‌تی‌ لە‌ دۆخە‌ بێگوناھ و سە‌رە‌تاییە‌كە‌ی‌ ژێر پە‌ریوە‌) و (ئە‌و نە‌تە‌وانە‌ی‌ لە‌ رووی‌ ھونە‌ری‌ و زانستیە‌وە‌ دواكە‌وتوون لە‌ و نە‌تە‌وانە‌ سە‌روە‌رتن كە‌ پێشكە‌وتوون)دیاریبكرێن ڕۆسۆ خاوەنی کتێبی ( پەیمانی کۆمەڵاتی) یە کە زۆرترین خوێنەری بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە
#فەلسەفە
@Kurdish_Zanist
Показати все...
👍 2 1
Фото недоступнеДивитись в Telegram
ژان ژاک ڕۆسۆ -- ئەو پیاوەی جیهانی فێری مافی مرۆڤ و ئازادی کرد
Показати все...
باس لەئەدەب وئەدەب ڪردن.... بەرانبەر یەڪتری زۆربەی خەڵڪی قسەیان دەربارەی ئەدەب ڪردووە ، وە ئێمەش دەڵێین : ئەدەب بریتییە لە ناسینی نەفس و نەزانی و کەمتەرخەمی بەرانبەر یەڪتری ،،ڕێزگرتن لەیەڪتری جوانتری ئەدەبە... ئەدەب و ئەتەڪیەتی گفتوگۆ لەپەروەردەی خێزانەوە سەرچاوە ئەگرێ نەک بڕوانامە...... با زانیاریت ڪەم بێت،بەڵام خاوەن ئەدەبێڪی زۆر بیت.. هەزارجار باشترە لەوەی زانیاریت زۆربێت و ڪەم ئەدەب بیت..!! @Kurdish_Zanist
Показати все...
👏 3
Repost from N/a
منداڵان بەر لەوەی فێری خۆشەویستیی نیشتیمان بن، دەبێت فێری خۆشەویستیی ژیان ببن. دەبێت فێر بن پەپوولەیان خۆش بوێت، حەزیان لە دەنگی بولبول بێت. نیشتیمان لە کۆمەڵێک شتی بچووک دروست بووە. مرۆڤ گەر ئەو شتە بچووکانەی خۆش نەوێت نیشتیمانیشی خۆش ناوێت. #بەختیار_عەلی بۆ ئەندامبوون کرتە (Click) بکەن.
Показати все...
فەرهەنگی
کۆمەڵایەتی
زانستی و فێرکاری
شێعر و پەخشان
Фото недоступнеДивитись в Telegram
ئەلپاچینۆ دەڵێت .. کاتێك حسابی بانك و گیرفانەکانم پڕ بن لە پارە ، چ کچێك جورئەتی ئەوەی هەیە نەبێت بە ژنم ....! ڕای تۆ چیە؟
Показати все...
3🤔 2