صــبر🖤
کەمتمانەت بەخودا هەبوو لە بیابانی تەنگانەدا گوڵ دەڕووێت..🖤
Більше1 261
Підписники
-324 години
-167 днів
-4630 днів
- Підписники
- Перегляди допису
- ER - коефіцієнт залучення
Триває завантаження даних...
Приріст підписників
Триває завантаження даних...
إِنَّ الدَّمْعَةَ إِذَا خَرَجَتِ اسْتَرَاحَ الْقَلْبُ
فرمێسڪەڪان ڪاتێڪ لە چاو دێنە دەرەوە ئەوا دڵ ئیسڕاحەت ئەڪات
😢 6❤ 4🔥 1
عبد الملك بن أبجر دەڵێ:
هەموو مرۆڤێک تاقی دەکرێتەوە بە سەلامەتی و لەش ساغییەک تاوەکو ببینرێ چەندە سوپاسگوزارە، وە بە ناخۆشییەک تاوەکو ببینرێ چەندە ئارامگرە.
(الشكر لابن أبي الدنيا : ١٣٢)
❤ 6😍 1
- قاعیدە پاکەکان دەربارەی سیفاتە بەرزەکان .
ماوەی خوێندنەوە : ٤ ڕۆژ
بابەتی نامیلکەکە : ئاشنابوون بە چەند قاعیدەیەکی ئەهلی سوننە و جەماعە دەربارەی سیفەتەکانی الله عز وجل .
@FergaySU20
قاعیدە_پاکەکان_دەربارەی_سیفاتە_بەرزەکان.pdf9.36 KB
❤ 3
00:14
Відео недоступнеДивитись в Telegram
- قال الخلال : قال حرب : ثنا أحمد بن حنبل٬ وبشار بن موسى قالا : ثنا جرير٬ عن منصور٬ عن هلال بن يساف٬ عن فروة بن نوفل الأشجعي قال : كنتُ جَارًا لخبَّاب، فقال : يا هناه٬ تقرَّب إلى الله عزوجل ما استطعتُ٬ فإنَّكَ لن تقرَّبَ إلى الله بشيءٍ أَحبَّ إليه من كلامه .
فروة بن نوفل الٲشجعي ووتی : دراوسێی خباب بووم، ووتی : ئەی هاوڕێڪەم، لە الله تعالی نزیڪ ببەوە هەرچی لەتوانات دایە، بەڕاستی بەهیچ شتێڪ لە الله نزیڪ نابیتەوە ڪە خۆشەویستتر بێت لە ڪەلامی .
📚کتاب السنة حرب الكرماني
4.96 MB
❤ 5😍 1
Фото недоступнеДивитись в Telegram
وەسـیەتم بــۆتان دەســت بگـرن بە قـورئـانـەوە دەبـنە باشتــرینەکــان
جبریـل علیە الـسلام قورئـانی دابـەزاند بوە باشـترینـی نێـو مـەلائیـکەتـان
پێغمـبەر ﷺ قورئـانی بۆ دابـەزی بـوە باشتـرینـی پێغـەمبـەران
قوڕئـان لە مـانگی ڕەمـەزاندا دابـەزی بـوە باشـرینی نێـو مانـگەکـان
لە شـەوی قـەدر بەتـایبـەت ، کە شـەوی قـەدر باشـترین شـەوێـکە لە شـەوەکـان و مانگـەکـان
بۆیە ئەو کەسەی قورئان فێردەبێ و خۆی فێردەکات و لەبەری دەکات و دەیڵێتەوە و خەڵکیش فێر دەکات باشترین و چاکرترین کەسە
رسول اللە ﷺ دەفەرمووێ : (خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ القُرآنَ وَعَلَّمَهُ)
❤ 11👍 1🕊 1
حەسەنی بەصڕی رحمه الله دەڵێت: خێرو چاکە بەسەر مرۆڤدا دێت گەر بۆ ماوەی کاتژمێرێک صەبر بگرێت.
[الصبر لابن أبي الدنيا (٥٤١٠)]
❤ 5😍 1
- دابەزینی الله تعالی بۆ ئاسمانی دنیا
ماوەی خوێندنەوە : ٢ ڕۆژ
@FergaySU20
دابهزینی_الله_بۆ_ئاسمانی_دونیا2.pdf8.43 KB
❤ 3
حدثنا عمرو بن محمد الناقد حدثنا يحيى بن يمان، عن الأعمش، عن الحسن قال: إنما يصيب الإنسان الخير في صبر ساعة.
[الصبر لابن أبي الدنيا (٥٤١٠)]
حەسەنی بەصڕی رحمه الله دەڵێت: خێرو چاکە بەسەر مرۆڤدا دێت گەر بۆ ماوەی کاتژمێرێک صەبر بگرێت.
- حاڵی سەلەف لەگەڵ قورئان .
ماوەی خوێندنەوە : ٤ ڕۆژ
@FergaySU20
حاڵی سەلەف لەگەڵ قورئان (1).pdf9.13 KB
😍 4❤ 1
خەرمانێك لە سیفەت و هەڵسوکەوتە جوانەکانی ئافرەت :
➊-حەیا و شەرمی.
➋-کەمی قسەکردنی ، وە ووردبوون لە هەڵبژاردنی ووشەی گونجاو و پوخت کە نەچێتە باب ـی لغو ـەوە.
➌-ئارامی و نزمی دەنگی.
➍-کاردانەوە و جوڵە و ڕۆشتن و پێکەنینی مامناوەند و هاوسەنگە ؛ نە کەمتەرخەم نە ڕەق و توند.
➎-ئارامگرتنی و ڕازیبوونی ، وە ڕێگریکردن لە نەفسی بە ئالودەبوون بە گلەییکردن و زۆر هانابردنەوە.
➏-سوپاس و ستایشی بەردەوامی بۆ پەروەردگاری.
➐-قەناعەت هەبوون بەوەی کە هەیەتی ؛ چاوی نەچێتە سەر شتانێك کە کەسانی دیکە هەیانە و ئەو نیەتی ؛ وا نەبینێت کە کەسانی دیکە لەو موڕتاحتر و دڵخۆشترن و کاتی زیاتریان هەیە و ئەو لەم نێوەندەدا تەنها و بێتاقەتە و هیچی دیکە.
➑-زۆر گرنگیدان بە پاکوخاوێنی.
➒-ووردبینی و دانایی ؛ بەتایبەت لەکاتی تاقیکردنەوە و سەختییەکان.
❿-پاراستنی نێوەندگیری لەنێوان عطف و حزم ـیدا ؛ درك بەوە بکات کە پێویستە چ کاتێك میهرەبان بێت وە چ کاتێك توند بێت.
⓫-ڕێزگرتن و بەرزنرخاندنی ئەو کەسەی کە فەزڵی بەسەرەوە هەیە لەپاش الله.
⓬-سەقامگیری لە بەڕێوەبردن و چاودێریکردن و دەست بەسەرداگرتنی نێو ماڵەکەی ، بەشێوەیەك کە لە هیچ لایەنێك لە لایەنەکان غافڵ و بێئاگا نەبێت.
⓭-لێهاتوویی و درك پێکردن بەوەی کە لە ژینگەکەیدا ڕوودەدات.
⓮-پەرەپێدان بە زانستی شەرعی ، وە تایبەتکردنی کاتێك بە خوێندنەوە و تێگەشتن لە کتێب و نامیلکە بەسوودەکان وە لەبەرکردنی بەشە گرنگ و پێویستەکان.
⓯-زانینی جۆراوجۆری زانیاری و مەعریفەتە گشتییە بەسوودەکان بۆ تەواوی ژیانی.
⓰-پابەندبوون بە کەسایەتی خۆیەوە ، نەك لاساییکردنەوەی هەر شتێك کە دێت و دەڕوات.
⓱-گوێنەدان بە کۆمەڵێك کاروباری بێسوودی وەك: مۆدە و خووی گشتی و جوانکاری کە مێشکی بەشێك لە ئافرەتانی تەنیوە.
⓲-دورکەوتنەوە لە کۆمەڵێك خوڕەوشت کە کچانی هاوتەمەنی هەیانە ، وەك: فێڵ و تەڵە و بوغز و کینە و تۆڵە.
⓳-بەشێوەیەك بێت کە هەمیشە خێر و چاکەی لێ چاوەڕوان بکرێت و هیچ ترسێك نەبێت لەوەی کە ببێتە مایەی زەرەر و زیان.
⓴-بڕیاردانی لە ماڵەوە بەشێوەی خۆشەویستی و خۆبەخشی ، وە سەرقاڵبوون بە نەفس و ئەهلی خۆیەوە ، وە دوورکەوتنەوە لە قال ـو قيل ـەی چواردەوری تاوەکو وەسوەسە و گومانی بۆ دروست نەبێت لەو کارە باشانەی کە ئەنجامیان دەدات.
㉑-گوێڕایەڵیکردنی ئەو کەسەی کە ئامۆژگاری دەکات ، وەك: دایك و باوك و هاوسەر و هاوڕێ. وە هەبوونی هەیبەت و مەکانەت لە دڵی بەرامبەریدا.
㉒-گرنگیدان بە هەر ئەندامێك لە ئەندامانی خێزانەکەی وە پێدانی حەق و مافی تەواویان ، بەشێوەیەك نەبێت کە تەرکیز بخاتە سەر یەکێکیان و یەکێکی دیکەیان پشتگوێ بخات. بەڵکو گرنگی بە هەمووان بدات لەگەڵ ڕەچاوکردنی تەمەن و نەفسیەت و پێویستی و بارودۆخی کەسەکە.
㉓-سوربوون لەسەر ئیسراف نەکردن وە لەبەرامبەردا سەخی بێت لە بەخشین و یارمەتیداندا.
㉔-ڕێکسختن و دیاریکردنی هەر بەشێك لە بەشەکانی ماڵەکەی بەشێوەیەك کە گونجاو بن بۆ پەرستش و بەندایەتیی ڕۆژانە و فەراهەم هێنانی هۆکارەکانی پەرستش و یادخستنەوە و هاندانی ئەندامانی خێزانەکەی لەسەری.
㉕-توند دەستگرتن و غیرەتی لەسەر سوننەت.
㉖-هەمیشە لەیادی بێت کە بەڕەکەت و ئەوین و خۆشنودیی ماڵەکەی لە نوێژە فەڕزەکان و سوننەتەکان و خوێندنەوەی قوڕئان و خێر و چاکە و ڕۆژوودایە. هەمیشە ئامانجی ئەوە بێت کە گوێڕایەڵی پەروەردگاری بێت ؛ ساجدة وعابدة.
فاللَّهمَّ اهْدِنا ووفِّقْنا وسدِّدْنا.
وصلَّى اللهُ على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آلِهِ وسلَّمَ.
#ئافرەتان
❤ 5👍 2
Оберіть інший тариф
На вашому тарифі доступна аналітика тільки для 5 каналів. Щоб отримати більше — оберіть інший тариф.