1 282
Підписники
Немає даних24 години
-37 днів
-2030 день
Архів дописів
1 282
وەڵامی مەسعود مەلا پەرویز بۆ غازی کەرکوکی
کامە بەر؟
مەسعود مەلا پەرویز
لە سۆسیال میدیا، هەندێک جار کەسانێک دەردەکەون کە پێشینەیان پڕە لە گەندەڵی، بەڵام بە زمانێکی پڕ لە هەڵە و غەوش هەوڵ دەدەن خۆیان بە پاک و بێگەرد پیشان بدەن. لەم ڕۆژانەدا یەکێک لەو کەسانەی کە پێشتر نیمچە دەسەڵاتێکی هەبوو، بەردەوام لە هیچ هەنگاوێک بۆ تێکدانی خێر و بێری ئەم شارە دوا نەکەوتووە؛ هەر لە فرۆشتنی زەویی گەڕەکی پەنجە عەلییەوە، تا داگیرکردنی پانتاییەکانی گەڕەکی دەروازە و دروستکردنی گەراج بۆ سوودی گیرفانی شەخسی خۆی.
جێی سەرنجە، ئەو کەسەی کە تا دوێنێ چاوی تەنها لە زەوی بەتاڵ بوو، ئێستا هاتووە هەڵشاخاوەتە قاچی مندا و بە هەموو ئاراستەیەکدا وڕێنە دەکات.
ئەوانەی من بناسن، باش دەزانن خاوەن چ باوەڕ و بیرکردنەوەیەکم. لای من، جگە لە کاری ڕێکخراوەیی حزبی، تەنها یەک بەرە هەیە و ئەویش بەرەی کوردستانە. هەروەها، ئەوانەی ڕۆژێک کاریان لەگەڵم کردووە، دەزانن هەمیشە بەوپەڕی دڵسۆزی و باوەڕی نەتەوەیی کارم کردووە.
من سیاسیم و لە چوارچێوەی کاری ڕێکخراوەیی و سیاسی خزمەت کردووە و هێشتاش هەر بەردەوامم. گەرچی دەرفەت زۆر هەبوون، بەڵام هەرگیز ڕێگای مقاولکاری و بازرگانیی شەخسیم هەڵنەبژارد، وەک ئەو برادەرەی کە ئەو جۆرە کارە بەشێک بوو لە پێشینەی ڕۆژانەی.
ئێستاش بە شانازییەوە لە ڕیزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانم و لە چوارچێوەی باوەڕی شەخسی خۆم هەوڵ دەدەم خزمەت بە حزبەکەم و شاری کەرکووک بکەم.
ئەگەر کەسێک خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت، سەرەتا دەبێت بەرپرسیار بێت لە خۆی و لە پاراستنی کەسایەتی و پێگەی خۆی، نەک لە شوێنی بەرپرسیارێتیدا بۆ کەسانی دیکە سیخوڕی بکات.
ئەم سەرلێشێواوی و هەڵسوکەوتە وای کردووە کە ئێستا نە ئەمبەر متمانەی پێی ماوە و نە ئەوبەریش گرنگی پێ دەدات.
لە کۆتاییدا، کەسێکی گەندەڵ ناتوانێت بە هێرشکردنە سەر تێکۆشەرێک خۆی پاک بکاتەوە. هەروەها، قارەمان و تێکۆشەر لە سۆسیال میدیا دروست نابێت؛ قارەمانی بە پێشینەی پاک، کردەوەی باش و متمانەی خەڵک دروست دەبێت، نەک بە دەنگبەرزی و هێرش.
1 282
ئەگەر سۆشیاڵ میدیا نەبێتە بڵندگۆیەکی بەلاش ئەم گەندەڵە چۆن ئەتوانێت ڕووی ڕەشی خۆی سپی بکاتەوە !
1 282
بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان چی بە نوخشە ناسیح وت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە کۆبووەوە.
سەرۆک بافڵ پێزانینی بۆ رۆڵ و خزمەتەکانی نوخشە ناسیح وەک یەکەم پارێزگاری ژن لە هەرێمی کوردستان و عیراق دەربڕی کە نموونەیەکی سەرکەوتووی پێشکەشکردووە لە بەڕێوەبردن و خزمەتکردنی هەڵەبجە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان.
لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هەڵەبجە لە راپۆرتێکدا بەرنامە و ئەرک و پێویستییەکانی پارێزگاکەی خستەڕوو و داوایکرد، هەموو لایەک هاوکاربن بۆ زیاتر خزمەتکردنی هەڵەبجەییەکان.
لای خۆیەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتگیری و پشتیوانیی یەکێتی بۆ سەرخستنی کارەکانیان دەربڕی و وتی، هەڵەبجە و خەڵکە سەربەرزەکەی شایستەی خزمەتی زیاترن، بۆیە لەم قۆناغەدا پێویستە کار لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەی زیاتر و شایستەتر بۆ شارەکە بکرێت.
1 282
بەپەلە... دەنگۆی یاخیبوون هەیە لە ئێران
سەرچاوە عەرەبییەکان دەڵێن، لە ناوخۆی ئێراندا دەنگۆی یاخی بوونی سوپای ئێران هەیە لە دژی سوپای پاسداران بە ڕابەرایەتی مەحموود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆکی پێشووتری ئێران، کە ئێستا لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرە بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل.
1 282
+1
🔴 دیمەنێک کە بەرد دەهێنێتە گریان؛ سهیربكه چۆن به دیار تهرمی دایكییهوه دهگریێت!
منداڵێک دوای ڕووداوە هاتووچۆکەی نێوان دوو پاسەکەی ڕێگەی دێرەزوور و دیمەشق کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 35 کەس، بە تەنها و بە دڵێکی شکاوەوە لهسهر تهرمی دایكی وەستاوە
1 282
کۆماندۆی کوردستان لەناو دڵی شیعەکاندا ئاڵای کوردستانی بەرزکردوە
🔴 هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لەشاری کەربەلا فریادگوزاری سەرەتایان گەیاندە زیارەتکارانی جلەی ئیمام حسین 👇
فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان؛ لەژێر دروشمی "لە خزمەتی مرۆڤایەتی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە" لەنێوان سەرجەم چین و توێژەکانی گەلی عیراق، خزمەتگوزاری پزیشکی و فریاگوزاری سەرەتایی پێشکەش بە زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن دەکات لە شاری کەربەلا.
1 282
کچێکی گەنج لە لایڤ تیکتۆکدا بە دەستی براکەی کۆتای بە ژیانی هات
ڤیدیۆ 👇
ئەم کچە چەن جارێک لەلایەن براکەیەوە ئاگادارکرایەوە
کـە واز لە لایڤ و کافتریا جلکی ڕووت بهێنە ئەمیش
هەر بە قسەی نەکردبوو ، لە ڤیدیۆکە دەرکەوێ لە کافتریا
ئەیگرێ کـە لایڤی کردۆتەوە کۆتایی بە ژیانی ئەهێنێ !
هەم ژیانی خۆی تاڵ کرد هەمیش کۆتایی
بە ژیانی خوشکەکەی هێنا
1 282
هاوشێوەكەی ترەمپ بووە بە باسی سۆشیاڵ میدیا
دوای کۆتاییهاتنی مۆندیال، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەرکەوت و وتارێکی پیچشكەش بە ڕۆژنامەنووسان كرد، بەڵام ئەوەی سەیر بوو دەرکەوتنی پیاوێک بوو لە پشت ترەمپەوە بە هەمان بەژن و باڵا، لێكچوونی رووخسار و تەنانەت هەمان شێواز پۆشینی جلوبەرگەوە
1 282
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەم فۆتۆیەی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: لە کاتە سەختەکانیشدا دەڵێین (الحمدللە)
1 282
شاکر رەشید ئاغای خەیلانی سەرۆکی عەشیرەتی خەیلانی لە هەولێر تورەیە و هەڕەشە لە پارتی دەکات و دەڵێت لەوەتەی هەین بە هەموو توانامانەوە بەرگریمان لە پارتی کردووە بەڵام هەموو مەسئولەکانی پارتی لە هەولێر غەدرمان لێدەکەن و پارتییەکان هەموو هەولێریان داگیرکردووە . ناوبراو دەڵێت ئەگەر جوابی بنەماڵەکەمان نەدەنەوە دەست لەکەس ناپارێزین و هەموان لەناو دەبەین چونکە پارتی گەورەترین ناعەدالەتی دەکەن
1 282
سەرۆک بافڵ لەئەمەریکاوە پەیامێکی توندی ئاڕاستەی ئێران کرد
شەوی رابردوو، ئاسایش و سەروەریی نەتەوەکەمان رووبەڕووی پێشێلکارییەکی گەورە و قبوڵنەکراو بووەوە. هێرشێکی موشەکی بالیستی، کە لە ئێرانەوە هاوێژرا، نیشتمانەکەمان و هێزە ئەمنییە قارەمانەکانمانى کردە ئامانج.
لە سەرووی هەموو شتێکەوە، کاری هەرە لەپێشینەمان بریتییە لە سەلامەتی، خۆشگوزەرانی و پاراستنی هاوڵاتیانمان. دەزگا فریاگوزارییەکان و هێزەکانی بەرگری بە تەواوی خراونەتە گەڕ، و بێوچان کار دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش لە سەرتاسەری وڵاتدا. لەم کاتە سەختەدا شانبەشانی براکانمان لە هەولێر دەوەستین و هێرشکردنە سەر هەر یەکێکمان هێرشە بۆ سەر هەموومان.
داوا لە هەمووان دەکەین کە ئارام و چاوکراوە بن، و پابەندی رێنماییە فەرمییەکانی دەزگا ئەمنییەکانمان بن. هەموومان پێکەوە، بە خۆڕاگری و رژدبوونمانەوە دەوەستین.
ئەم کردەوە شەڕانگێزییە بەئەنقەستە، پێشێلکارییەکی توندی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئاڵۆزکردنێکی بێ پاساوە. بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەم هێرشە دەکەین. با ئەوە روون بێت: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بە تەواوی قبوڵنەکراوە، و سەلامەتی گەلەکەمان هێڵێکی سوورە کە ناتوانرێت پێشێل بکرێت.
ئێمە بەدوای پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزیدا ناگەڕێین، و خوازیاری ناسەقامگیری زیاتریش نین لە ناوچەکەدا. بەڵام، نابێت دانبەخۆداگرتنمان بە کەمبوونی ورە یان بێتوانایی لێکبدرێتەوە. ئێمە بە شێوەیەکی چالاکانە لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان لە هەماهەنگیداین بۆ دەستەبەرکردنی وەڵامێکی دیپلۆماسی و بەرگریکردنێکی ژیرانە، یەکلاکەرەوە و بەهێز بۆ پاراستنی نەتەوەکەمان.
ئێمە داوای راگرتنی دەستبەجێی ئەم کردەوە دوژمنکارییانە دەکەین، و داوای روونکردنەوەی دەستبەجێ دەکەین سەبارەت بەم پێشێلکارییانە. سەرنجی ئێمە بە تەواوی لەسەر بەرگری، هێورکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی تەواوی هاوڵاتیانمان دەمێنێتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
1 282
بەپەلە... دزە گەورەکان گیران👇🏻👇🏻
🔶 پۆلیسی هەولێر باندێکی 3 کەسیی دزیکردنی دەستگیرکرد کە 9 دوکانیان بڕیبوو
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕاگەیاندراوێکی فەرمی لەسەر دەستگیرکردنی باندێکی مەترسیداری دزیکردن بڵاوکردەوە، کە پێش چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر چەندین تاوانیان ئەنجامدابوو.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسی هەولێر، هێزەکانیان لە بەشی نەهێشتنی تاوان (نووسینگەی ناوەند)، دەستبەجێ دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی حاڵەتێکی دزیکردن لە گەڕەکی سێتاقان، گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە کە بە چاودێری و سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوان، هێزەکانیان توانیویانە لە ماوەیەکی پێوانەییدا 3 تۆمەتبار بە ناوەکانی (م. م. ح)، (ن. س. م) و (ا. م. ج) دەستگیر بکەن، کە 9 دوکانیان لەو گەڕەکە بڕیبوو و چەندین قاسە و بڕێک پارەیان دزیبوو.
لە ئێستادا، هەر سێ تۆمەتبارەکە بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر ڕاگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی یاساییان بۆ ڕێکخراوە، تاوەکو بەپێی یاسا ڕووبەڕووی سزای شایستە ببنەوە.
